❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زاهیر جەلال، پەشیمانم لە تەمسیلەکانم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-20 15:02:25

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

زاهیر جەلال، پەشیمانم لە تەمسیلەکانم

[زاهیر جه‌لال: په‌شیمانم له‌و کارانه‌ی کردوومه‌ به‌تایبه‌ت ته‌مسیله‌کانم

پاش ساڵانێکی زۆر له‌خزمه‌تکردنی دونیای هونه‌ری و گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی هونه‌رمه‌ند (زاهیر جه‌لال) له‌دیدارێکی رۆژنامه‌ی (چه‌تر)دا خراپی بژێوی ژیانی وه‌ک ئاسته‌نگێک ده‌خاته‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ر که‌می به‌رهه‌مه‌کانی، ده‌شڵێ که‌ په‌شیمانه‌ له‌و کارانه‌ی کردوویه‌تی به‌تایبه‌ت ته‌مسیله‌کانی. بۆ ئه‌وه‌ چووته‌ به‌رنامه‌ی (من جیاوازم) جارێکی تر بێته‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌ی.

چه‌تر/ وه‌ک یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌نده‌ دیارانه‌ی که‌ له‌سه‌رده‌می رژێمدا گۆرانییه‌کانت زۆر جێگای بایه‌خ بوون ئایا له‌و کاته‌دا هیچ کێشه‌یه‌کت رووبه‌ڕو نه‌بۆته‌وه‌؟
ـ خۆم به‌مۆڵکی ئه‌م میللته‌ ده‌زانم، حه‌ز ده‌که‌م وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری میلله‌ته‌که‌م بم و شانازی به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ سانسۆر خرابوویه‌ سه‌ر گۆرانییه‌کانم له‌کاتی رژێمدا نه‌یان ده‌هێشت گۆرانییه‌کانم بڵاو بکه‌مه‌وه‌ بۆ نموونه‌ وشه‌ی (پێش مه‌رگم) چه‌ندینجار له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کردم و ده‌یانوت ئه‌و وشه‌یه‌ یانی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆیه‌ ناچاریان ده‌کرم ده‌چووم ئه‌و وشه‌یه‌م ده‌گۆڕی یان گۆرانی (له‌دامێنی چیای ژیندا، منی ئاواره‌ وه‌ستاوم) ئه‌وه‌ش له‌هۆنراوه‌ی (عه‌لی عارف ئاغا) بوو شانازی به‌خۆمه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانیانه‌ کۆڵان به‌کۆڵان رام ده‌کرد له‌ده‌ستی ئه‌و رژێمه‌، به‌ڵام بۆ ته‌نها ساتێک وازم له‌گۆرانی وتن نه‌هێنا.
چه‌تر/ تاچه‌ند کاره‌ هونه‌ریه‌کانت بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی دابینکردنی بژێوی ژیانت.
ـ به‌ داخه‌وه‌ هونه‌ر له‌وڵاتاندا هونه‌رمه‌نده‌که‌ به‌خێو ده‌کات، وا له‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌کات کۆشک و ته‌لاری ده‌بێت و حه‌ره‌س و پرسگه‌ی ده‌بێت له‌هه‌موو که‌ناڵه‌کانی جیهاندا گۆرانییه‌کانی بڵاوده‌کرێته‌وه‌، که‌چی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌ ده‌بێت هه‌ر به‌ قوڕبه‌سه‌ری و نه‌داری سه‌ر بنێنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێم نه‌خێر هونه‌ره‌که‌م نه‌بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانم جاری وا هه‌بووه‌ هونه‌ره‌که‌م بووه‌ته‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و ئه‌وپه‌ڕی کێشه‌ی بۆ ناومه‌ته‌وه‌ له‌ژیانی رۆژانه‌مدا.
چه‌تر/ واتا هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌کانت دروست کردووه‌؟
ـ جاری وا هه‌بووه‌ زۆر کاسبی هه‌بووه‌ نه‌متوانیوه‌ بیکه‌م هه‌رچه‌نده‌ شانازی به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌که‌م زۆر کاسبیم کردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌ی که‌ هاوسه‌رم پێکهێنا زۆر نه‌بووبووم که‌سێک نه‌بوو هاوکاریم بکات، ناچار ده‌ستم کرد به‌فرۆشتنی ماستاو و دۆ له‌به‌رده‌م یه‌کێک له‌چێشتخانه‌کانی سلێمانیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کرێچی بووم و تائێستاش کرێچیم و شانازیش ده‌که‌م که‌ هه‌موو ئیشێکیشم کردووه‌.
چه‌تر/ هه‌ستت کردوه‌ ناهه‌قی یا که‌مته‌رخه‌میه‌ک به‌رامبه‌رت کراوه‌؟
ـ باسی خۆم ناکه‌م که‌مته‌رخه‌میم به‌رامبه‌ر کرابێت، به‌ڵام کورد خوو ره‌وشتێکی هه‌یه‌ زیندوکوژی مردو په‌رسته‌، تا له‌ژیان مابین هیچ سۆزێکمان پێ ناده‌ن و هیچ گوڵێکی بۆندار ناده‌ن به‌سنگمانه‌وه‌ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک ته‌ماشا ناکرێین، به‌ڵام که‌ مردین چوار ده‌وری گۆڕه‌که‌مان ده‌که‌نه‌ گوڵ و له‌هه‌موو که‌ناڵه‌کان باسمان ده‌که‌ن و چله‌مان بۆ ده‌که‌ن و یادمان ده‌که‌نه‌وه‌، تاله‌ژیاندا مابین هیچ گرنگیه‌کمان پێ نادرێت، بۆیه‌ نه‌ک ته‌نها من، غه‌در له‌هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک ده‌کرێت.
چه‌تر/ چۆن به‌شداری به‌رنامه‌ی من جیاوازمت کرد تاچه‌ند ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ گونجاو بوو بۆ که‌سایه‌تی تۆ؟
ـ به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له‌هونه‌ر دابڕابووم، ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گۆرانی و ته‌مسیلیه‌کان دابڕابووم و په‌شیمانیشم له‌وکارانه‌ی کردوومه‌ به‌تایبه‌ت ته‌مسیله‌کانم، چونکه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک گه‌نجه‌وه‌ گاڵته‌ی پێ ده‌کرێت و وات لێ ده‌که‌ن په‌شیمان بیت له‌هه‌موو کاره‌کانت، بۆیه‌ منیش چوومه‌ به‌رنامه‌ی من جیاوازم گه‌ر یارمه‌تی پاره‌ش نه‌درێم جارێکی تر بێمه‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌م به‌قسه‌ی خۆش و گۆرانی وتن دڵی گوێگرانم خۆش بکه‌م.
چه‌تر/ له‌ئێستادا هیچ به‌رهه‌مێکی نوێت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌؟
ـ له‌خۆئاماده‌کردندام دوای ئه‌و دابڕانه‌ زۆره‌ جارێکی تر به‌رهه‌می نوێ ئاماده‌ که‌م، به‌ڵام به‌ده‌نگ و مۆسیقای باشتر و ئومێده‌وارم دڵسۆزان و به‌رپرسانی هونه‌ر هاوکاریم بکه‌ن، ئێمه‌ ده‌ڵێین حکومه‌ت باوکی میلله‌ته‌، ده‌نگم پێداوه‌ و ئه‌وم هه‌ڵبژادوه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌ویش به‌بێ جیاوازی سه‌یرمان بکات، نه‌موتوه‌ یارمه‌تی پاره‌ بدرێم، به‌ڵام وتومه‌ هه‌ندێک پاره‌م بده‌نێ به‌قه‌رز تابه‌رهه‌مه‌کانم بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ دوایی ئه‌و سیدیه‌م که‌ فرۆشت ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌، بۆیه‌ له‌کۆتاییدا داواکارم یارمه‌تیم بده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانم

sarbast

Kurdzhin
http://i49.tinypic.com/29vo6fl.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-09 17:20:26

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: زاهیر جەلال، پەشیمانم لە تەمسیلەکانم

ده‌سته‌ كانت خۆش سه‌ ركه‌وتووبی به‌ هیوای كاری باشتر گوڵم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-11 23:57:46

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: زاهیر جەلال، پەشیمانم لە تەمسیلەکانم

zor supas xozga gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-12 10:50:45

پــــــرژه‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-28
دواترین سه‌ردان: 2013-09-04
په‌یامه‌كان: 731
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: زاهیر جەلال، پەشیمانم لە تەمسیلەکانم

ده‌سته‌کانت خۆشبیت لیا گیان سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/3hkx2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-03-17 18:59:15

mamayara
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-13
دواترین سه‌ردان: 2013-03-04
په‌یامه‌كان: 74
WindowsMSIE7

Re: زاهیر جەلال، پەشیمانم لە تەمسیلەکانم

dastt xosh bit hawre gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net