❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قژه‌كه‌ت و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-09 11:37:55

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

قژه‌كه‌ت و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ..

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ سایتێكی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدراوه‌و پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن كچێكی خاوه‌ن شاره‌زا و ئارایشتگا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێ ئامۆژگاری به‌سود ده‌رباره‌ی قژی ئافره‌ت پێشكه‌ش ئه‌كات:



ئایه‌ ڕاسته‌ مخوركه‌ی تاڵه‌ قژه‌كان توشی قژی چه‌وریش ئه‌بێت؟ (واته‌ سه‌ری تاڵه‌كانی توشی له‌تبون دێت)

هه‌ندێ وا گومان ئه‌به‌ن كه‌ قژی چه‌ور توشی موخوركه‌ (له‌تبوون) نایات ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌، هه‌مان شتیش بۆ قژی درێژ، كه‌واته‌موخوركه‌ی تاڵه‌ قژ و شكانه‌وه‌ی توشی قژی چه‌وریش ئه‌بێته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی قژی ووشك.



ئایه‌ چاره‌سه‌ریش هه‌مان شته‌ وه‌كو یه‌ك له‌هه‌موو حاڵاته‌كانی؟

به‌ڵێ.. ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ سه‌ری تاڵه‌كان هه‌ر ماوه‌یه‌ك ببڕدرێت تاكو قژه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر چالاكی و زیندویی خۆی، هه‌روه‌ها باشتر وایه‌ كرێمی نه‌رمكردنه‌وه‌ی قژ به‌كار بهێنرێت تاكو زیاتر بیپارێزێت هه‌ر جۆر و سروشتێكی هه‌بێت و به‌و شێوه‌ش ئاسانتره‌ داهێنانی و پاراستنی.


چۆن گرنگی بدرێت به‌ قژ و له‌ موخوركه‌ بیپارێزین؟

پاش ششتنی قژه‌كه‌ باشتر وایه‌ ده‌رمان یا كرێمی پیادا بهێنرێت تاكو ڕوكه‌شه‌كه‌ی جوان و چاكتر بێت. وه‌ له‌كاتی ووشك كردنه‌وه‌ی قژ بۆ نمونه‌ به‌ ڤێر ئه‌و هه‌وا گه‌رمه‌ ئاڕاسته‌ی ڕه‌گ و بنچینه‌ی قژه‌كه‌ بكرێت تاكو سه‌ری تاڵه‌ قژه‌كان توشی موخوركه‌ نه‌بێت به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌وا گه‌رمه‌كه‌.

وه‌ بۆ چاودێریكردنی قژ باشتر وایه‌ جۆره‌ فڵچه‌ یان شانه‌ به‌كار بهێنرێت كه‌ دانه‌كانی له‌یه‌كتر دوورن و بیخ یان پێستی سه‌ر نه‌ڕوشێنن، وه‌ بۆ زانینی نه‌رمیی سه‌ری شانه‌كه‌ ئه‌توانرێت به‌سه‌ر ده‌ستدا بهێنرێت.

لێدان و به‌كارهێنانی كرێم بۆ قژی سه‌ر پێش داهێنانی ئاسانكاری ئه‌كات بۆ كاری له‌یه‌ك جوداكردنه‌وه‌ی تاڵه‌ قژه‌كان.

له‌كاتی ششتنی قژه‌كه‌تدا هه‌وڵ بده‌ شامپۆ و كه‌فه‌كه‌ی له‌یه‌ك شوێندا له‌سه‌ر قژت كۆ نه‌بێته‌وه‌، به‌ڵكو كه‌فه‌كه‌ بڵاو بكه‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر پێست و بیخی سه‌رتدا و وازی لێ بهێنه‌ به‌ره‌و لایه‌كانی بێته‌ خواره‌وه‌.

قژه‌كه‌ت به‌ توندی ووشك مه‌كه‌ره‌وه‌ و تاكو ئامێری ووشك كه‌ره‌وه‌ (ڤێر) كه‌متر به‌كار بهێنیت باشتره‌، گه‌ر له‌ف به‌كار ئه‌هێنیت بۆ به‌ستنی قژه‌كه‌ت له‌یادت بێت زوو زوو بیگۆڕه‌ چونكه‌ ئه‌و له‌فانه‌ی له‌پاش ماوه‌یه‌ك تێك ئه‌چن به‌ده‌وری قژه‌كه‌دا لول ئه‌خوات و له‌كاتی كردنه‌وه‌یدا تاڵه‌ قژه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاده‌كێشێت و له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵیان ئه‌كێشێت.



ئایه‌ ڕه‌نگ كردنی قژ و بۆیه‌كان زیان ئه‌گه‌یه‌نن به‌ قژ؟ وه‌ ئایه‌ ئه‌بنه‌ هۆیه‌كی هه‌ڵوه‌رینی قژ؟

گه‌ر ئه‌و بۆیه‌و ڕه‌نگانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست به‌كار هێنران هیچ زیان ناگه‌یه‌نن به‌ قژه‌كه‌، چونكه‌ ڕه‌ن و بۆیه‌ بریتین له‌ جۆره‌ مادده‌یه‌ك ئه‌گونجێن له‌گه‌ڵ قژه‌كه‌، به‌ڵام گه‌ر هاتو ئه‌و بۆیه‌و ڕه‌نگانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ و دوور له‌ شێوازی داواكراو ئه‌وا بێگومان زیان ئه‌به‌خشێت. بۆیه‌ ڕه‌نگ كردنی قژه‌ له‌ ماڵه‌وه‌و به‌ده‌ستی خۆت پێویستی به‌ ووریایی و شوێنكه‌وتنی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ كاغه‌زێكدا له‌گه‌ڵی هاوپێچ كراوه‌و پێویسته‌ پابه‌ند بیت پێیانه‌وه‌. پێویسته‌ جوان بیخوێنیته‌وه‌و لێی تێ بگه‌ی.



ئایه‌ باشتر وایه‌ قژه‌كه‌ له‌پاش ششتنی وازی لێ بێنیت خۆی به‌سروشتی ووشك بكرێته‌وه‌ یان ئامێری ووشككه‌ره‌وه‌ (ڤێر) به‌كار بهێنیت ئاساییه‌؟

بێگومان  ئه‌و گه‌رماییه‌ی له‌ ئامێری ووشككه‌ره‌وه‌ ده‌رئه‌چێت به‌ش به‌خۆی زیانی هه‌یه‌ بۆ قژ، وه‌ باشتر وایه‌ قژه‌كه‌ واز لێ بێنیت به‌ سروشتیی خۆی ووشك ببێته‌وه‌، وه‌ باشتریش وایه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی ووشككه‌ره‌وه‌ پێشتر قژه‌كه‌ جوان به‌ خاولی ووشك بكرێته‌وه‌ تاكو كاریگه‌ری ووشككه‌ره‌وه‌كه‌ كه‌متر ببێته‌وه‌ له‌سه‌ری.

ئه‌ڵێن هه‌ڵكێشانی تاڵه‌ قژی سپی له‌ناو سه‌ردا له‌جێیدا دوو تاڵه‌ قژ ده‌ڕوێت ئایه‌ ڕاسته‌؟

ئه‌مه‌ چیرۆكیكی زۆر كۆنه‌، له‌ڕاستیدا ئافره‌ت ئه‌بێت زۆر ووریا بێت له‌ ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ قژه‌كه‌یدا، وه‌ هه‌ڵكێشانی تاڵه‌ قژێك هه‌رچی بێت له‌وانه‌یه‌ زیان به‌ (سه‌لك)ه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت و چیتر ئه‌و تاڵه‌ قژه‌ جارێكی تر گه‌شه‌ ناكه‌ته‌وه‌ سه‌رله‌نوێ.

   



ئایه‌ ده‌ست پیاهێنان به‌ بیخ و پێستی سه‌ر ئایه‌ سدی هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی قژه‌كه‌؟

به‌ڵێ بێگومان، چونكه‌ ده‌ست پیاهێنان و خشاندن پیادا سوڕی خوێنه‌كه‌ تیایدا چالاكتر ئه‌كات و كاتێك ئۆكسجین ئه‌چێته‌ ناو خوێنه‌وه‌ (كه‌ خۆراك ئه‌داته‌ ڕه‌گی تاڵه‌ قژه‌كان) یارمه‌تی قژه‌كه‌ ئه‌دات به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و چالاكی زیاتر.



ئایه‌ ڕاسته‌ سپی بوونی تاڵه‌ قژه‌كان له‌ شه‌ودا ڕوو ئه‌دات؟

نه‌خێر، ئه‌مه‌ بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه‌، له‌ڕاستیدا تاڵه‌ قژ ڕه‌نگی هه‌ڵناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕه‌نگی سپی تاكو ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی به‌رپرسیارن له‌ ڕه‌نگكردن كار و پیشه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات. به‌ڵام یه‌كسه‌ر ڕه‌نگه‌كه‌ وون نابێت به‌ڵكو به‌هۆی هه‌ڵه‌ یان خه‌له‌لێكه‌وه‌ له‌ یاسا و سیستمی ڕه‌نگكردن و ئه‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی ڕه‌نگه‌كه‌ و بۆیه‌ تاڵه‌ قژه‌كه‌ ئه‌ڕوێت به‌ڵام ڕه‌نگی نیه‌ ته‌نها سپی نه‌بێت.





ئه‌ڵێن لێدانی دڵۆپه‌یه‌ك له‌ ئاوی لیمۆ له‌پاش به‌كارهێنانی شامپۆ بریقه‌ ئه‌داته‌ قژه‌كه‌، ئایه‌ ڕاسته‌؟

به‌ڵێ ئه‌مه‌ ڕاسته‌، وه‌ ئه‌توانرێت زیاتر سودی لێ وه‌ربگیرێت به‌ تێكه‌ڵ كردنی هه‌ندێك له‌ ئاوی لیمۆ به‌ ئه‌و ئاوه‌ كۆتاییه‌ی كه‌ قژه‌كه‌ی پێ ئه‌شۆردرێت، به‌م شێوه‌یه‌ قژه‌كه‌ زیاتر نه‌رمی ئه‌كاته‌وه‌و بریقه‌داریشی ئه‌كات، به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و چه‌وریه‌ سروشتیه‌ی له‌ناو قژه‌كه‌دا هه‌یه‌ لابه‌رێت چونكه‌ لیمۆ مادده‌یه‌كی ترشه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ووشك كردنی قژه‌كه‌و تاریك كردنی ڕه‌نگه‌كه‌. واته‌ زۆر به‌كارهێنانی باش نیه‌.



ئایه‌ زۆر قژ داهێنان گه‌شاوه‌یی و زیندویی ئه‌به‌خشێت به‌ قژه‌كه‌؟

به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌ڵكو دوباره‌كردنه‌وه‌ی قژ داهێنان زیاتر له‌ دوو جار له‌ ڕۆژێكدا ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵكه‌ندنی تاڵه‌ قژه‌ ساغه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه‌ دانه‌كانی فڵچه‌و شانه‌ زیان ئه‌گه‌یه‌نن به‌ بیخ و پێستی سه‌ر چونكه‌ شانه‌ ته‌نها یه‌ك پیشه‌و كاری هه‌یه‌ ئه‌ویش: ڕیكخستنی قژه‌كه‌یه‌.



هیچ ئامۆژگاریه‌ك هه‌یه‌ بۆ پاراستنی قژی سروشتی؟

باشتر وایه‌ به‌ شامپۆ بشۆردرێت كه‌ له‌ زه‌یتی زه‌یتون دروست كراوه‌ یان به‌ زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌. وه‌ شتێكی به‌سوده‌ گه‌ر حه‌مامێكی زه‌یتی بۆ بكرێت مانگانه‌ وه‌ باشتر وایه‌ زه‌یتی زه‌یتون یان زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ بخرێته‌ سه‌ر بۆ نیو كاتژمێرێك.



ئه‌ی بۆ قژی چه‌ور؟

زۆر له‌ ئافره‌تانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قژه‌كانیان توشی چه‌وری دێت چونكه‌ سروشتی ووڵاته‌كان گه‌رمه‌ و شێی هه‌یه‌ و له‌هه‌مان كاتدا ئاره‌زوومانه‌ خواردنی چه‌ور بخۆین كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی ده‌رهاوێشتنی چه‌وری زیاتر. وه‌ زۆر ششتنی قژی چه‌ور كار و چالاكی ڕژێنه‌ره‌ چه‌وریه‌كان زیاتر ئه‌كات و مادده‌ی (سیبۆم) به‌رز ئه‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ باشتر وایه‌ شامپۆی تایبه‌تی بۆ به‌كار بهێنرێت.

ئه‌وه‌شی خاوه‌ن قژی چه‌وره‌ ئه‌م جۆره‌ خۆراكانه‌ بۆی به‌سوده‌ وه‌كو سه‌وزه‌و میوه‌ی گه‌ییو و خۆراكی ده‌ریایی به‌گشتی و شیر و ماست و گۆشتی خاڵی له‌ چه‌وری.


ئه‌ی قژی ووشك چۆن چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌كرێت؟

قژی ووشك عاده‌ته‌ن هه‌ستیاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ فاكته‌ره‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كان، وه‌ له‌ سروشتی ئه‌سڵی خۆیدا جۆری ئاساییه‌ به‌ڵام پشتگوێ خستنی و به‌كارهێنانی مه‌وادی كیمیاوی و بۆیه‌ و شامپۆ ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بگۆڕیت، بۆیه‌ ئه‌بینین ڕه‌گه‌كانی چه‌ورین و تاڵه‌كانی ووشكن، شتێكی باشه‌ گه‌ر هه‌فتانه‌ حه‌مامی زه‌یتی بۆ بكرێت تاكو قژه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سروشتی یه‌كه‌می خۆی.

به‌و هیوایه‌ی بابه‌ته‌كه‌ جێی سود بێت

سه‌رچاوه‌ی خوشکان

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-09 12:33:26

lucky4
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 362
WindowsXPMSIE7

Re: قژه‌كه‌ت و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ..

dast xosh marya gyan zor baswda..**
hiwam sarkawtna bot***

Kurdzhin
*بەرزترين ئافرەت ،،،، ئـــــەو ئافرەتەيە كە بەڕەوشتـــــى خۆى بەرز ئەكاتەوە نــــــەك بـــــــە پێڵاوەكانـــــى....!!!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-09 16:58:16

snow.k
خونچەی نوێ
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-31
دواترین سه‌ردان: 2011-04-17
په‌یامه‌كان: 73
WindowsFirefox

Re: قژه‌كه‌ت و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ..

dast xosh marea gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-09 17:20:40

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: قژه‌كه‌ت و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ..

dast xosh maria gian bow babata baswda chawarey babaty wa baswdin har sarkawtw bit gyn

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-09 17:45:24

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: قژه‌كه‌ت و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ..

ده‌سته‌ كانت خۆش سه‌ ركه‌وتووبی به‌ هیوای كاری باشتر گوڵم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-10 09:45:37

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: قژه‌كه‌ت و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ..

زؤر سو باس ها ورئ خؤ شه ويسته كانم خؤ شحالتا ن كر دم سو باس
بؤ به يا مه جو انه كانتا ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net