.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ئه‌و كه‌سانه‌ى له 2010 دا بوونه جێگه‌ى سه‌رنج
ساڵى 2010 یه‌كێك بوو له ساڵه پڕ له رووداوه‌كان، ئه‌و روداوانه‌ش كه‌سانێكى له‌پشته‌وه بوو، كه بوونه جێگه‌ى سه‌رنج‌و گرنگییه‌كى زۆریان پێدرا، ئه‌گه‌ر هه‌یه له ئه‌مساڵیش دا هه‌مان گرنگیان هه‌بێت.
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش لیستى 10 كه‌سه كه له 2010 گرنگییه‌كى زۆریان هه‌بووه‌و بوونه جێگه‌ى سه‌رنج.
1- جولیان ئاسانگ: دامه‌زرێنه‌رى سایتى ویكیلیكس، كه توانى به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان، جیهان بهه‌ژێنێت‌و ببێته جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌موولایه‌ك.
2- لیو شیاو، كاتێك ئه‌مساڵ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى درا به‌و به‌رهه‌ڵستكاره چینییه‌ى كه ئێستا له به‌ندینخانه‌كانى چین ده‌ستبه‌سه‌ره، بووه جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌موولایه‌ك.
3- كرێكارانى كانى سان خوسیه: زۆربه‌مان پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌و كانه‌مان بیستووه، كاتێك بۆ ماوه‌ى 70 رۆژ له قوڵایى 700 مه‌تر، گیریانخواردبوو، له‌و ماوه‌یه‌ى كه له‌ناو كانه‌كه‌دابوون‌و هه‌تا رزگاربوونیشیان، گرنگییه‌كى زۆریان پێدرا.
4- وران گباگبو: سه‌رۆكى ماوه‌ى ته‌واوبووى كۆتدیڤوار، كاتێك هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى وڵاتى دۆڕاند، بڕیاریدا له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه، سه‌ربارى گوشارى ناوخۆیى‌و ده‌ره‌كى.
5- جۆرج میتچل: نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كاتێك له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوودا به‌رده‌وام له گه‌شتكردندابوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردولایه‌نى فه‌له‌ستینى‌و ئیسرائیلى رزایبكات به‌واژوكردنى رێككه‌وتننامه‌ى ئاشتى.
6- سه‌كنیه ئاشتیانى: ئه‌و ئافره‌ته ئێرانییه‌ى كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه به‌تۆمه‌تى كوشتنى پیاوه‌كه‌ى بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رچوو بوو، دۆسییه‌كه‌ى بوو به‌دۆسییه‌یه‌كى جیهانى‌و وه‌ك گوشارێك رۆژئاوا دژى ئێران به‌كاریده‌هێنا.
7- رافایل نادال، ماتادۆرى ئیسپانى، پاڵه‌وانى تێنسى سه‌رزه‌وى، كه توانى له ساڵى 2010 دا، گرنگترن پاڵه‌وانیه‌كانى ساڵ به‌ده‌ستبهێنێت‌و ریزبه‌ندى یه‌كه‌م له رۆجێ فێدره‌ر وه‌ربگرێت.
8- سباستیان ڤیتل: شۆفێره لاوه‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا، كه توانى ببێته پاڵه‌وانى فۆرمولا وه‌ن بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا، هه‌روه‌ها بوو به‌بچوكترین شۆفێر كه له مێژووشدا ئه‌و نازناوه به‌ده‌ستده‌هێنێت.
9- جوسیب گواردیولا، راهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانیا، كه هیچ راهێنه‌رێك له‌و ته‌مه‌نه‌ى ئه‌ودا نه‌یتوانیوه سه‌رجه‌م نازناوه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
10- هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا، توانى ببێته پاڵه‌وانى مۆندیالى 2010ى ئه‌فریقاى باشوور.
كوردسات..


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dast xosh bo am babata jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زؤ ر سو باس ها ورئ به ريزه كه م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه