.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












قه‌ڵه‌وی له منداڵاندا ( Obesity In Children ) : --
قه‌ڵه‌وی بریتیه له زیاد بوون له بڕی چه‌وری له‌ش دا، تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندیه‌کی گشتی نیه بۆ پێناسه‌ی قه‌ڵه‌وی له منداڵاندا هه‌روه‌کو چۆن له گه‌وره ساڵاندا هه‌یه.
هه‌ندێك پێناسه‌ی قه‌ڵه‌وی له منداڵاندا به‌وه ئه‌که‌ن که کێشی له‌ش به لایه‌نی که‌مه‌وه 20 % زیاتر بێت له کێشێك بۆ هه‌مان به‌رزی باڵای منداڵێکی ته‌ندروست، یان ڕێژه‌ی سه‌دی چه‌وری له‌ش له سه‌رو 25 % بۆ منداڵی کوڕ و له سه‌رو 32 % بۆ منداڵی کچ.
هه‌رچه‌نده له ڕابوردو دا ده‌گمه‌ن بوو، به‌ڵام ئێستا قه‌ڵه‌وی یه‌کێکه له کێشه ته‌ندروستیه بڵاوه‌کان که به‌ره‌و ڕوی منداڵان و مێردمنداڵان ئه‌بێته‌وه له ئه‌مریکا و وڵاتانی گه‌شه سه‌ندوو.
نزیکه‌ی 15 % له مێردمنداڵان ( ته‌مه‌ن 12 – 19 ساڵ ) و منداڵان ( ته‌مه‌ن 6 – 11 ساڵ ) قه‌ڵه‌ون له ئه‌مریکا به پێی ڕاپۆرتێکی دامه‌زراوی قه‌ڵه‌وی ئه‌مریکا ( American Obesity Association ) و ئه‌م ژماره‌یه‌ش ڕو له زیاد بونه و له ئێستادا دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی له منداڵاندا به یه‌کێ له کێشه‌کانی ته‌ندروستی ئه‌ژمار ئه‌کرێت که به‌رۆکی منداڵان ئه‌گرێت. 
قه‌ڵه‌وی شوێنکارێکی قوڵ له ژیانی منداڵدا به‌جێ ئه‌هێڵێت، قه‌ڵه‌وی مه‌ترسی زۆر کێشه‌ی ته‌ندروستی زیاد ئه‌کات له منداڵدا هه‌روه‌کو چۆن کێشه‌ی سۆزداری و ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تیشی بۆ دروست ئه‌کات.
منداڵی قه‌ڵه‌و له‌وانه‌یه له گه‌وره‌یشدا هه‌ر قه‌ڵه‌و بێت هه‌روه‌کو چۆن مه‌ترسی توش بون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و سه‌کته زیاد ئه‌کات.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت کێشی زۆره و قه‌ڵه‌وه ...، ئه‌توانیت نه‌هێڵی کێشی زیاتر ببێت. دایك و باوك ئه‌توانن یارمه‌تی منداڵه‌کانیان بده‌ن که کێشیان له ئاستێکی ته‌ندروست دا بێت ، بۆ نمونه له کۆرپه‌ییدا به‌کار هێنانی شیری دایك و دره‌نگ پیدانی خواردنی ڕه‌ق، له‌وانه‌یه ببێته هۆی پێشگیری له قه‌ڵه‌وی. 
منداڵان له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه پێویسته ژه‌می خواردنی که‌م چه‌وری و ته‌ندروستیان بدرێتێ و چالاکی جه‌سته‌یی زۆریان هه‌بێت هه‌موو ڕۆژێك، سه‌یر کردنی ته‌له‌فزیۆن پێویسته له حه‌وت سه‌عات زیاتر نه‌بێت له هه‌فته‌دا ( به یاریه ڤیدیۆییه‌کان و ئینته‌رنێتیشه‌وه ).
منداڵانی گه‌وره‌تر ئه‌توانرێ فێر بکرێن که خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزشی پێویست بکه‌ن و ئه‌و کاتانه‌یان بۆ دیاری بکرێت که تیایدا سه‌یری ته‌له‌فزیۆن و یاری کۆمپیوته‌ری و ڤیدێۆی ئه‌که‌ن بۆ حه‌وت سه‌عات له هه‌فته‌یه‌کدا و نه‌هێڵرێت منداڵه‌که خواردن بخوات له کاتی سه‌یر کردنی ته‌له‌فزیۆن و ڤیدیۆ و یاریه کۆمپیوته‌ریه‌کاندا.
هۆکاره‌کانی قه‌ڵه‌وی له منداڵدا ( Causes Of Obesity ): --
ئه‌و منداڵانه‌ی به به‌رده‌وامی و به شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك ووزه‌ی زیاتر وه‌ر ئه‌گرن له پێویستی له‌شیان ئه‌وا کێشیان زیاد ئه‌کات و ئه‌گه‌ر ئه‌م زیاده‌یه سه‌رف نه‌کات ئه‌وا قه‌ڵه‌و ئه‌بێت به تێپه‌ڕ بونی کات.
وه‌رگرتنی ته‌نها 100 کالۆری ( نزیکه‌ی یه‌کسانه به ساردیه‌ك ) له سه‌روی پێویستی له‌شه‌وه ڕۆژانه ئه‌بێته هۆی زیاد بونی نزیکه‌ی 5 کیلۆگرام کێشی له‌ش له ساڵێکدا، هه‌روه‌ها زۆر فاکته‌ری جیاواز ڕۆڵی هه‌یه له نا هاوسه‌نگی نێوان وه‌رگرتنی ووزه و سه‌رف کردنی دا.
فاکته‌ری بۆ ماوه‌یی
منداڵێك له دایك و باوکێکی قه‌ڵه‌و، برا یان خوشکی قه‌ڵه‌و زۆر له بارتره بۆ قه‌ڵه‌و بوون، به‌ڵام فاکته‌ری بۆ ماوه‌یی به ته‌نها نابێته هۆی قه‌ڵه‌وی به‌ڵکو قه‌ڵه‌وی کاتێ ڕو ئه‌دات که منداڵه‌که زیاتر بخوات له‌وی که سه‌رفی ئه‌کات.
عاده‌تی خواردن ( Dietary habits )
کاتێ عاده‌تی خواردنی منداڵ ئه‌گۆڕێت له خواردنه ته‌ندروسته‌کان ( نمونه میوه، سه‌وزه و دانه‌وێڵه‌کان ) بۆ پشت به‌ستن به ژه‌مه خێراکان ( Fast Food ) و خواردنه‌وه شیرینه‌کانی وه‌ك ساردی و شه‌ربه‌ت، ئه‌م خواردنانه به‌شێکی زۆر چه‌وه‌ری و کالۆریان تیایه له هه‌مان کاتدا نرخی خۆراکیشیان که‌متره.
کاتێ منداڵ قه‌ڵه‌و ئه‌بێت که خواردن بخوات کاتێ برسی نی‌یه واته هه‌ر بۆ خۆشی یان خواردن بخوات کاتێ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ئه‌کات یان کاری ناو ماڵ ئه‌نجام ئه‌دات.
باری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ( Socioeconomic Status ) : --
ده‌رامه‌تی که‌م و کار نه‌کردنی دایك و باوك وا ئه‌کات که زیاتر خواردن بخۆن به‌رامبه‌ر به ئاستی ئه‌و چالاکیانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. 
چالاکی جه‌سته‌یی ( Physical Activity ) : --
به‌کار هێنانی ته‌له‌فزیۆن. کۆمپیوته‌ر و یاریه ڤیدیۆییه‌کان باریکی ژیانی نا چالاکی بۆ زۆرێك له منداڵان ڕه‌خساندوه له جیهاندا و زوربه‌ی منداڵان له جیهاندا ئێستا نزیکه‌ی ڕۆژانه 3 کاتژمێر به سه‌یر کردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، که ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها وایان لێ ئه‌کات که که‌متر ووزه کار بکه‌ن به‌ڵکو زیاتریش خواردن ئه‌خۆن له‌م کاتانه‌دا. 
که‌متر له نیوه‌ی دایك و باوك و منداڵان له جیهاندا به ڕیك و پێکی وه‌رزش ئه‌که‌ن و ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێی منداڵان له قوتابخانه‌کانیان زانیاری پێویستیان ئه‌درێتێ له باره‌ی چالاکی جه‌سته‌ییه‌وه.
سه‌رگه‌رمی دایك و باوك به په‌یدا کردنی بژێو و سه‌لامه‌تی ژیانه‌وه وای کردوه که که‌متر بیانپه‌رژێته سه‌ر منداڵه‌کانیان و به‌رنامه‌ی وه‌رزش پێ کردنیان دوای قوتابخانه.
هه‌ندێ له حاله‌ته پزیشکیه‌کان ئه‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی وه‌ك نا هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌کان و ماده کیمیاییه‌کانی له‌شی مرۆڤ و هه‌ندێ حاڵه‌تی بۆ ماوه‌یی که په‌یوه‌ندیان به میتابۆلیزمی خۆراكه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌کو چۆن به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانیش ئه‌بنه هۆی قه‌ڵه‌ی به‌وه‌ی که کار ئه‌که‌نه سه‌ر گۆڕین و پاشه‌که‌وه‌ت کردنی چه‌وری له‌ش، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تانه به گشتی که‌م و ده‌گمه‌نن.
چاره‌سه‌ر کردنی قه‌ڵه‌وی له منداڵاندا : --
ئامانج ئه‌وه‌یه که کێشی منداڵه‌که بگه‌یه‌نرێته کێشێکی ته‌ندروست و له هه‌مان کاتیش‌دا له‌و ئاسته‌دا بپارێزرێت و لێره‌شدا دایك و باوك بڕیار ئه‌ده‌ن.
پزیشك و ئه‌و که‌سانه‌ی له بواری ته‌ندروستی و خواردندا کار ئه‌که‌ن ڕۆڵی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م دایك و باوکه‌که کۆنترۆڵی ته‌واویان هه‌یه له سه‌ر چالاکیه‌کانی منداڵه‌که و عاده‌تی خواردن و بڕی ئه‌و خۆراکه‌ی که ئه‌یخوات، که‌واته ئه‌وان ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له گۆڕنی دا.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ دایك و باوکه‌که ئه‌وه‌یه که پشتگیری له منداڵه‌که‌یان بکه‌ن له هه‌ست و سۆزی به‌رامبه‌ر خۆی، و به لایه‌نی که‌مه‌وه منداڵه‌که بزانێت که جێگای گوێ پێدانی دایك و باوکه‌که‌یه‌تی.
وا له منداڵه‌که بکه‌ن که بزانێت دایك و باوکه‌که هه‌ر خۆشیان ئه‌وێت و قبوڵی ئه‌که‌ن له هه‌ر کێشێکدا بێت واته کێشی قه‌ڵه‌و، لاواز یان ئاسایی بێت، چونکه بۆ منداڵ زۆر کاریگه‌ری ده‌رونی دروست ئه‌بیت ئه‌گه‌ر هه‌ستی کرد به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت بێزراوه لای دایك و باوك.
پێویسته منداڵه‌که هان بدرێت و ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرێت له لایه‌ن دایك و باوکیه‌وه سه‌باره‌ت به قه‌ڵه‌ویه‌که‌ی هه‌روه‌کو چۆن دایك و باوك ئه‌بێت هه‌ستیار بن به‌رامبه‌ر به شێوه و ده‌رکه‌وتن و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی منداڵه‌که‌یانه‌وه.
دابه‌زین و که‌م کردنه‌وه‌ی کێش به ده‌گمه‌ن ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که پێك ئه‌هێنێت ئه‌ونده‌ی که نه‌هیڵرێت کێشی منداڵه‌که زیاتر ببێت و لێره‌شه‌وه کێشێکی ته‌ندروست به‌ره به‌ره دروست بکرێت.
به واتایه‌کی تر وا له منداڵه‌که بکرێت که به‌ره به‌ره کێشێکی ئاسایی و ته‌ندروست به ده‌ست بهێنێت و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه به ساڵێك ، دوو ساڵ یان زیاتریش بێت به پێی ته‌مه‌نی منداڵه‌که و کێشی و باری گه‌شه کردنی.
ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت که مه‌رج نی‌یه منداڵی قه‌ڵه‌و له گه‌وره‌یشدا قه‌ڵه‌و بێت، کاتێ دابه‌زاندنی کێش ببێت به ئامانج وا سه‌لامه‌تتر و پراکتیکه‌ڵه که نزیکه‌ی یه‌ك کیلۆ له مانگێکدا دابه‌زێنرێت و بۆ ئه‌م پلانه‌ش که سه‌رکه‌وتوو بێت وا باشتره که گۆڕانه‌که دور مه‌ودا بێت و له هه‌موو عاده‌تی هه‌موو خێزانه‌که‌دا بکرێت و نابێت منداڵه قه‌ڵه‌وه‌که به ته‌نها بێت، چونکه دایك و باوك، خوشك و براکان که له ماڵێکدا ئه‌ژین هه‌مویان سودمه‌ند ئه‌بن له گۆڕان به‌ره‌و ستایڵێکی ژیانی ته‌ندروست و ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان له بیرت بێت که منداڵ وه‌ك پێشه‌نگێك سه‌یری گه‌وره‌کان ئه‌کات. 
به‌رده‌کانی بناغه‌ی کۆنترۆڵ کردنی کێشی له‌ش بریتین له چالاکی جه‌سته‌یی و چاره‌سه‌ر کردنی خۆراك، هه‌روه‌ها ڕه‌وشته کۆنه‌کانی خواردن و هه‌ڵوێسته‌کانی خواردنی خۆت و منداڵه‌کانت پێویسته بگۆڕێت و هه‌رچی زوتر ئه‌و پلانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت ئاسانتر ئه‌بێت بۆ گۆڕان و جێبه‌جێ کردن، چونکه زۆر ئاسانتر ڕه‌وشتی منداڵ ئه‌گۆڕرت وه‌ك له گه‌وره‌ساڵان. 
چالاکی جه‌سته‌یی زۆر گرنگه بۆ منداڵ و ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ساڵانیش، ته‌نها و باشترین شت که بتوانری بکرێت که‌م کردنه‌وه و دیاری کردنی ئه‌و کاته‌یه که منداڵ تیایدا سه‌رقاڵی بینینی ته‌له‌فزیۆنه و دانیشتوه له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر یان یاریه ڤیدیۆییه‌کان ئه‌نجام ئه‌دات. ، چونکه ئه‌م جۆره چالاکیانه که‌متر وزه‌یان تیا ئه‌سوتێت و هانی ژه‌می خواردن ئه‌ده‌ن و پزیشکه‌کان وا به باش ئه‌زانن که منداڵ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێر چالاکی جه‌سته‌یی ئه‌نجام بدات له هه‌ر ڕۆژێکدا. 
هانی منداڵ بدرێت که چێژ ببینێت له‌و چالاکیه جه‌سته‌ییانه‌ی که بڕێکی زۆر تر وزه بسوتینێ و گروپه جیاوازه‌کانی ماسولکه‌کانی له‌شی تیا به‌کار بهێنرێت وه‌کو ڕاکردن، مه‌له کردن و پاسکیل سواری به واتایه‌کی تر ئه‌و چالاکیه جه‌سته‌یی و وه‌رزشیانه‌ی که به بڕێکی به‌رچاو لێدانی دل زیاد ئه‌که‌ن و ئه‌بنه هۆی ئاره‌ق کردنه‌وه‌یه‌کی که‌م، له هه‌مان کاتیش‌دا نابێت منداڵ ماندوو بکرێت و زۆر له‌شی گه‌رم بکریت و ته‌نگه نه‌فه‌س بکرێت به چالاکیه جه‌سته‌ییه قورسه‌کان.
ڕێگا بدریت به منداڵ چالاکی جیاواز ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره چالاکیه بدۆزێته‌وه که خۆی چێژی لێ ئه‌بینێت تاکو به‌رده‌وام بێت له چالاکییه جه‌سته‌ییه‌کاندا به لایه‌نی که‌مه‌وه 30 خوله‌ك هه‌موو ڕۆژێك.
ببه به پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌کانت چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان تۆیان بینی چالاکیت و شادیت ئه‌وا ئه‌وانیش زیاتر له بار ئه‌بن بۆ چالاك بون و به‌و جۆره‌ش ئه‌مێننه‌وه ته‌نانه‌ت له گه‌وره‌یشدا.
هانی منداڵه‌که‌ت بده له قوتابخانه و کۆمه‌ڵگاشدا به‌شداری کاری وه‌رزشی بکات و هیچ کات زۆری لێ مه‌که به‌شداری ئه‌و چالاکیانه بکات که بۆ ئه‌و ناڕه‌حه‌ته یان ئه‌بێته هۆی ئیحراج بونی.
هه‌موو ئه‌و چالاکیانه‌ی ئه‌نجامیان ئه‌دات پێویسته بگونجێت له گه‌ڵ ته‌مه‌ن و گه‌شه‌کردنی منداڵه‌که‌دا و ڕه‌چاوی باری سه‌لامه‌تی منداڵه‌که بکه و هه‌میشه ئاو بخواته‌وه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌ی که له‌شی گومیان ئه‌کات کاتی ئاره‌ق کردنه‌وی.
چاره‌سه‌ری خۆراکی ( Diet management ) : --
پێش هه‌موو شتێك خۆت فێر ببه له باره‌ی پێویستی خۆراکی منداڵه‌که‌ت و ئه‌وی خۆت فێر بویت به‌کاری بێنه له کۆمه‌کی منداڵه‌که‌ت بۆ ئه‌وه‌ی فێربێت هه‌ڵوێستێکی ته‌ندروستی هه‌بێت له باره‌ی خواردنه‌وه.
ئه‌گه‌ر خۆت دڵنیا نه‌بویت له هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌کردنی خۆراکی ته‌ندروست دا ئه‌وه داوای هاوکاری له شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی و خۆراکی بکه. 
منداڵه‌کانت هان بده له‌سه‌رخۆ .... خواردن بخۆن چونکه ئه‌مه وایان لێ ئه‌کات هه‌ست به پڕ بونی گه‌ده‌یان بکه‌ن و واز له خواردن بێنن کاتێ هه‌ستیان به پڕی کرد.
پێویسته ئه‌ندامانی خێزان به یه‌که‌وه نان بخۆن به پێی توانا ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت و کاتی نانخواردن بکه‌نه کاتێکی خۆش بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته خۆشه‌کانی ئه‌و ڕۆژه.
ژه‌مه سوکه‌کان ( snacks ) له منداڵه‌که‌ت قه‌ده‌غه مه‌که، هه‌رچه‌نده ژه‌مه سوکه‌کان به به‌رده‌وامی ئه‌بنه هۆی زیاد بونی کێش به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ژه‌مه سوکه‌کان ئه‌گه‌ر به پلان و به ڕێك و پێکی بێت به‌شێكه له خۆراکی ته‌ندروست له منداڵان دا.
ژه‌مێکی سوکی پڕ خۆراکی به تام له دوای هاتنه‌وه له قوتابخانه، ووزه‌ی پێویست ئه‌دات به منداڵ بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌شق و ئه‌رکه‌کانی قوتابخانه و وه‌رزش و یاری کردن تا ئێواره.
له کاتی خواردن دا نابێت منداڵ و ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ش سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بکات چونکه سه‌رنج ڕاکێشانی له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنه‌که‌وه ئه‌بێته هۆی بی ئاگایی و زیاد له پێویست خواردن، هه‌روه‌ها منداڵه‌که‌ت مه‌حروم مه‌که له هه‌ندێ خواردنی وه‌ك کێك و چپس و ئایسکریم له کاتی ئاهه‌نگ و بۆنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا که ببێته هۆی ئیحراج بونی.
پێشنیار بۆ خۆراکی ته‌ندروست و به سود بۆ منداڵ و گه‌وره‌ساڵانیش پێویسته پێك هاتبێت له دانه‌ویڵه، سه‌وزه و میوه‌ی تازه و گه‌یو و دوو یان سێ ژه‌م خواردنی که‌م چه‌وری بخۆات له ڕۆژیکدا بۆ نمونه شیر که چه‌وریه‌که‌ی % 1 بێت یان ماست و به‌رهه‌مه‌کانی به مه‌رجێك که‌م چه‌وری بن.
خواردنی ته‌ندروست پێویسته گۆشت یان پاقله‌مه‌نیه‌کانیان تیا بێت بۆ نمونه فاسۆلیا هه‌روه‌ها وا بکرێت که چه‌وری ته‌نها % 25 ی ئه‌و وزه‌یه پێك بێنێت که له‌ش به‌کاری ئه‌هێنێت. 
هه‌ندێ کێشه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشی هه‌یه که منداڵی قه‌ڵه‌و له‌بارتره بۆ توشبونیان وه‌ك له منداڵی ئاسایی بۆ نمونه کێشه‌ی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی، توش بون به به‌رزه‌په‌ستانی خوێن، و به‌رزی ئاستی کۆلیستیرۆڵ له خوێندا، نه‌خۆشی شه‌کره ( تایپی 2)، کێشه‌ی گه‌شه کردن و، کێشه‌ی جومگه‌کان، نه‌خۆشیه‌کانی دڵ، سه‌کته و کێشه‌ی په‌یوه‌ند به زراو.
تایبه‌ت به کوردژین
ئاماده کردنی باپیره
سود وه‌رگیراوه له کتێبی
Nelson Textbook of Pediatrics 18th Edition
وێنه‌کان به گه‌ڕان له گۆگڵه‌وه وه‌رگیراون
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باپیره (2011-01-10 12:22:04)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه