❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاك و خاوێنی منداڵه‌که‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-10 12:15:38

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

پاك و خاوێنی منداڵه‌که‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

پاك و خاوێنی منداڵه‌که‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو
وه‌کو ده‌ڵێن منداڵ ئاشقی ڕۆتینه‌ و حه‌ز ئه‌که‌ن ژیانیان ڕێك و پێك بێت، که‌واته هه‌موو‌ هه‌وڵت بده‌ له‌ سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه‌ عاده‌تی ته‌ندروست له‌ ناخیدا بڕوێنه‌، چونکه‌ وای لێ ئه‌کات هه‌ست به‌ ئه‌مان بکات و هه‌وڵ بدات ئه‌و عاده‌تانه‌ بپارێزێت له‌ گه‌وره‌یشدا هه‌روه‌ها له‌ بیرت نه‌چێت که‌ تۆ پێشڕه‌وێکی باشیت بۆ ئه‌و چونکه‌ چاوت لێ ئه‌کات، که‌واته خۆشت په‌یڕه‌وی ئه‌و عاده‌ته‌‌ ته‌ندروستانه‌‌ بکه‌ له‌ به‌ر چاوی منداڵه‌که‌ت.‌
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d517117d4d.jpg
ئه‌بێ چه‌ند جار منداڵه‌که‌م بشۆم ؟
وا باشتره‌ که‌ منداڵه‌که‌ت هه‌موو ڕۆژێك بشۆیت و پێویسته‌ به‌ تایبه‌تی گوێ بدرێت به‌ لۆچه‌کانی پێستی، بۆ نمونه‌ بن باخه‌لی، ده‌ور و به‌ری ملی و ناوچه‌ی کۆ ئه‌ندامی زاوو زێ به‌ تایبه‌تی له‌ منداڵانی کچ دا و هه‌میشه‌ دڵنیا ببه‌ که‌ ئه‌کزیما نییه‌ ( حاڵه‌تێکه‌ که‌ تێیدا پێست توشی داخوران ئه‌بێت ) و دڵنیاش به‌ که‌ پێستی منداڵه‌که‌ت وشك نه‌ بوه‌ته‌وه‌ چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م دو حاڵه‌ته‌ هه‌ندێ جار له‌ ئه‌نجامی زیاد له‌ پێویست شتنی منداڵه‌که‌ت ڕو بده‌ن.
بۆ پارێزگاری له‌ منداڵه‌که‌ت هه‌رگیز منداڵ به‌ ته‌نها له‌ حه‌مام یان له‌ ته‌شتی پڕ له‌ ئاو یان بانیۆ دا به‌جی مه‌هێڵه‌ ته‌نها بۆ ساتێکیش بێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-261bfda1ea.jpg
چی بکه‌م ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌م حه‌زی به‌ خۆشتن نه‌کرد ؟
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت ڕقی له‌ خۆشتن بوو، پێویست ناکات هه‌موو ڕۆژێك بیشۆیت و به‌ هه‌رحاڵ منداڵ له‌شیان زۆر چڵکن نابێت و وا باشتره‌ ناوچه‌ی حه‌فازه‌که‌ی چه‌ند جارێك له‌ ڕۆژدا باش بشۆیت چونکه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێویستی به‌ خاوێنی هه‌یه‌ زیاتر له‌ باقی جێگاکانی له‌شی ئینجا پارچه‌یه‌ك قوماشی نه‌رم یان لۆکه‌ له‌ ئاو هه‌ڵکێشه‌ و ده‌سته‌کانی منداڵه‌که‌ت، ده‌موجاوی و بن باخه‌ڵ وملی خاوێن بکه‌ره‌وه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ که‌مترین جار جل و به‌رگی منداڵه‌که‌ ئه‌گۆڕیت و ئه‌مه‌ش جێ گره‌وه‌یه‌کی باشه‌ بۆ شتنی منداڵه‌که‌ ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت بێزار بوو له‌ خۆشتن به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌ش هه‌فته‌ی یه‌که‌می ته‌مه‌نیدا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ddbb39502a.jpg
گرنگی شتنی ده‌سته‌کان چییه‌ ؟
شتنی ده‌سته‌کان گرنگترین ڕێگایه‌ بۆ پێشگیری له‌ ته‌نینه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌ هۆی میکرۆبه‌وه‌، زۆر پێویسته‌ که‌ ده‌سته‌کان هه‌میشه‌ بشۆرێت چ ده‌ستی منداڵ چ ده‌ستی دایك و باوك یان هه‌ر که‌سێك که‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵدا ئه‌کات و به‌ تایبه‌تیش گه‌وره‌کان پێویسته‌ ده‌سته‌کانیان بشۆن له‌ کاتی نه‌خۆشیدا.
له‌ کاتی شتنی ده‌ستی منداڵدا پێویسته‌ زۆر به‌ باشی ده‌ستی منداڵه‌که‌ هه‌ڵ گڵۆفرێت چونکه‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هۆی کوشتنی میکرۆبه‌کان و پێشگیری له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی نوێ ده‌ریان خستوه‌ که‌ شتنی ده‌ستی منداڵ گرنگتره‌ له‌ جۆری ئه‌و سابونه‌ی که‌ به‌کار ئه‌هێنرێت، ئه‌و سابونانه‌ی که‌ دژی به‌کتریان ڕه‌نگه‌ باش بن به‌ڵام زۆر به‌کار هێنانیان ئه‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رگری منداڵه‌که‌ و هه‌ندێ جار وای لێ ئه‌کات به‌ ئاسانی توشی نه‌خۆشی ببێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e48fd2a5c4.jpg
چی له‌ باره‌ی نینۆك کردنی منداڵه‌که‌مه‌وه‌ ؟
نینۆکه‌کانی هه‌ردو ده‌ست و قاچه‌کانی منداڵه‌که‌ت کورت بکه‌ره‌وه‌ به‌ پێی توانا با چون یه‌ك بن له‌ کورتکردنه‌وه‌ و سافی کۆتاییه‌کانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نینۆکه‌کانیان پێستی خۆیان و خه‌ڵکی تر نه‌ڕوشێنێت، نینۆکه‌کانی قاچ و ده‌سته‌کانی منداڵ خێرا گه‌شه‌ ئه‌که‌ن که‌واته‌ پێویسته‌ هه‌فته‌ی دوو جار بۆی بکه‌یت و باشترین کات دوای حه‌مامه‌ چونکه‌ نه‌رمن و وای لێ بکه‌ به‌سترابێته‌وه‌ به‌ خۆ شتنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ خویه‌ك لای منداڵه‌که‌ت.
تێبینی
له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنی دایه‌نگا بۆ منداڵه‌که‌ت پێویسته‌ پاك و خاوێنی له‌ پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌ بێت لای تۆ هه‌روه‌ها دڵنیا به‌ له‌ عاده‌ته‌ ته‌ندروستیه‌کانی دایه‌نگاکه‌، وه‌ك چه‌ند جار ده‌ست و پلی منداڵ ئه‌شۆرێت و ئایا دوای چونه‌ توالێت ده‌سته‌کانیان ئه‌شۆن، ئایا که‌ره‌سته‌ی یاریه‌کانیان پاك و خاوێنه‌ و ئه‌شۆرێت به‌رده‌وام هتد ....

تایبه‌ت به‌ کوردژین
ئاماده‌ کردنی باپیره‌
سود وه‌رگیراوه‌ له‌ کتێبی
Nelson Textbook of Pediatrics 18th Edition

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-14 20:11:21

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: پاك و خاوێنی منداڵه‌که‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

زۆر جوانه‌ بابه‌ته‌ که‌ت


سه‌ رکه‌ وتووبیت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-17 15:19:58

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: پاك و خاوێنی منداڵه‌که‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

نازیله‌ گیان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت
شادمان بوم که‌ بابه‌ته‌که‌ت به‌ دڵ بوو
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-18 06:58:54

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: پاك و خاوێنی منداڵه‌که‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

ده‌ست خۆش باپیره‌ گیان
بابه‌تێکی زۆۆر زۆۆر به‌سوده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-06 04:02:24

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: پاك و خاوێنی منداڵه‌که‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

soz گیان ده‌سته‌کانی به‌ڕێزیشتان خۆش بێت
باپیره‌ی خۆت شادمان کرد به‌ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net