❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ چالاككردنی تواناكانی مرۆڤ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌مووی راهێنانه‌و پێویسته‌ مرۆڤ خۆی رابهێنێت له‌سه‌ریان:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ چالاككردنی تواناكانی مرۆڤ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌مووی راهێنانه‌و پێویسته‌ مرۆڤ خۆی رابهێنێت له‌سه‌ریان:


#1 2011-01-10 14:52:42

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ چالاككردنی تواناكانی مرۆڤ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌مووی راهێنانه‌و پێویسته‌ مرۆڤ خۆی رابهێنێت له‌سه‌ریان:


چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ چالاككردنی تواناكانی مرۆڤ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌مووی راهێنانه‌و پێویسته‌ مرۆڤ خۆی رابهێنێت له‌سه‌ریان:

1. خۆت رابهێنه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییانه‌ی كه‌ زیره‌كی‌و بیركردنه‌وه‌ی تیایه‌.

2. ئاگاداری بیرۆكه‌ بچوكه‌كان به‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ سه‌ره‌تای زۆرێك له‌بیركردنه‌وه‌ی داهێنانه‌ مه‌زنه‌كان بوون. ئه‌گه‌ر هه‌ر بیرێكی نوێ یاخود نامۆت بۆ هات راسته‌وخۆ بینوسه‌.

3. خۆت رابهێنه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی كار به‌ مێشكت بكه‌یت بێئه‌وه‌ی پێوانه‌كان به‌كاربهێنیت، بۆ نموونه‌، درێِژی‌و پێوانه‌ی نێوان ماوه‌كان مه‌زه‌نده‌بكه‌، بێ ئه‌وه‌ی مه‌تر به‌كاربهێنیت. یان بێ به‌كارهێنانی ئامێری ژماردن حساباته‌كانت ئه‌نجامبده‌.

4. مێشكت رابهێنه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر‌و پێشبینییه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا یاری (پێشبینی بكه‌) ئه‌نجامبده‌ بۆنمونه‌، بڵێ من پێشبینی ده‌كه‌م: ئه‌گه‌ر چاوم كه‌وت به‌وه‌زیر چی پێ بڵێم؟ ، وادانێ یه‌ك ملیۆن دۆلارم ده‌ستكه‌وت چیم لێبكه‌م؟ یان هه‌وڵبده‌ ئه‌و پرسیارانه‌ له‌خۆت بكه‌یت كه‌ ده‌ستپێده‌كات به‌ (چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر..... ؟)، له‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ له‌ خۆت بكه‌‌و بۆ وه‌ڵامه‌كانی بگه‌ڕێ. هه‌تا پرسیاره‌كه‌ زیاتر نامۆ بێت باشتره‌.

5. ڕۆمانێك یان چیرۆكێك بهێنه‌، سێ له‌سه‌ر چواری بخوێنه‌ره‌وه‌، پاشان ڕاوه‌سته‌و به‌بۆچونی خۆت كۆتای چیرۆكه‌كه‌ بنوسه‌، پاشان له‌گه‌ڵ كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ به‌راوردی بكه‌.

6. هه‌وڵبده‌ زیاتر شێوه‌ی شیكردنه‌وه‌و نمونه‌ هێنانه‌وه‌ به‌كاربهێنیت بۆنمونه‌ (ژیری وه‌ك بانك وایه‌، هه‌رئه‌وه‌نده‌ ده‌توانیت لێی ڕاكێشیت كه‌تێیدا داتناوه‌).

7. كاری جیاواز جیاواز بكه‌ وه‌ك: یاریكردن، وێنه‌كێشان، چێشتلێنان، نوسین، مه‌له‌كردن...

lماركؤ

8. كاتێك كارێك ئه‌نجامده‌ده‌یت هه‌وڵبده‌ كاره‌كه‌ت داهێنانێكی تێدابێت، ژیریت ڕابهێنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نوێ بیربكاته‌وه‌.

9. هه‌وڵی شتی نوێ بده‌، بۆ نموونه‌، خۆت فێری زمانێكی بیانی بكه‌. ئه‌گه‌ر چه‌په‌بویت، هه‌وڵبده‌ ده‌ستی ڕاستیشت به‌كاربهێنیت.

10. پاڵكه‌وه‌و سه‌رت بخه‌ره‌ زه‌وی بۆئه‌وه‌ی خوێن بجێته‌ مێشكته‌وه‌، باشتره‌ بچیته‌ سوجده‌وه‌ بۆ خوای گوره‌، له‌گه‌ڵ چونی خوێن بۆ مێشك هه‌ست به‌ئارامی‌و فه‌ریحی ده‌كه‌یت

ماركو

س:ئاكانامه

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marko zangana (2011-01-10 15:31:39)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-10 14:58:03

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ چالاككردنی تواناكانی مرۆڤ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌مووی راهێنانه‌و پێویسته‌ مرۆڤ خۆی رابهێنێت له‌سه‌ریان:

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک مارکۆگیان بۆدانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌ت
هیوام وایه‌ به‌رده‌وام بیت له‌بابه‌ته‌ به‌سووده‌کانت
سه‌رکه‌وتوو و شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ ژیانتا


*به‌س براگیان تێبینیه‌ک، له‌کاتی دانانی بابه‌ت پێویسته‌ سه‌رچاوه‌که‌ی دیاربێ و ئاماژه‌ بده‌یت به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت، ته‌نانه‌ت گه‌ر خۆشت بابه‌ته‌که‌ت ئاماده‌کردبێت، ئه‌مه‌ش تا مافی که‌سان نه‌خوورێ ئه‌گینا بابه‌ته‌که‌ت لا ئه‌درێ، تۆش له‌ بابه‌ته‌کانتا ئاماژه‌ بده‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌کانت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ چالاككردنی تواناكانی مرۆڤ، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌مووی راهێنانه‌و پێویسته‌ مرۆڤ خۆی رابهێنێت له‌سه‌ریان:


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net