.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






له‌م رۆژه دا.........
له‌کوێی سه‌فه‌ر ،
ئاشتبوونه‌وه بکه‌م به‌ماڵ،
له‌کوێی دابران ،
به‌دواته‌وه دابگهرێم وهکوحهوداڵ،
له‌کوێی گریان ،
فرمێسکه‌کان بنێژم ودڵی ره‌نگه تۆخه‌که‌ی عیشق ،بده‌م له‌دار.
بۆچی نه‌تهێشت ،،،
به‌پێناسه‌ی پاکیهکانم، پێناسه‌ت که‌م،
بۆچی نه‌تهێشت،،،
سه‌ره‌باسی عیشق و مه‌رگ بۆدڵ باسکه‌م.
بۆچی نه‌تهێشت ،،،
سه‌ره‌نجامی یه‌کتر ناسین، به‌لیکی ده‌مم تهربکهم.
ئاخر بۆچی ،
مه‌گه‌ر من ،هه‌مان رۆژی گهوههرنهبووم ،که‌ناوت نام،
مه‌گه‌ر هه‌مان خه‌یاڵ نه‌بووم ،
کاتێ ده‌تگووت لهخهیاڵتام ،
ئه‌ی چی لێهات ،
ده‌وه‌ره گۆ ،
بۆ چ سامناکیێک ،بویت به وه‌لام.
ئه‌وا، هه‌ر ئهوپهیمانهمه ،
که‌رۆژانێک له‌باوه‌شی خه‌یاڵته‌وه ده‌نوستم،
هه‌ر ئه‌و هه‌ژاره‌ی رێگای تۆم،
که‌وه‌ک گه‌وهه‌ر ناوته بردم.
هه‌مان شۆسته‌م له‌که‌ناری بیره‌وه‌ریت ،
بۆ جێم دێڵی کاتێ هه‌موو هه‌ستت گرتم.
ئیتر منێک، له‌م نێوه‌نده‌ی تاسهشکاو له‌بێ ده‌نگی،
په‌نا بۆکام قیژه ببا.
له‌م هه‌واره نامۆبوونهم ،
له‌غه‌ریبی دوورهباڵا ،
بۆکام فرمێسک بژوانک لێکدا.
ته‌نها رێگام بۆگه‌یشتن به‌دوا ویستگه بۆئه‌م عه‌شقه،
که‌وا هه‌رگیز یادت نه‌که‌م،
ئه‌وه‌ی هه‌مبوو له‌رابردوو،
به‌ناجاری لهرێبواربوون به‌ناوه‌ختی په‌رتی بکه‌م،
ئه‌و شۆک بوونه بپێچمه‌وه،
که‌هه‌میشه له‌یه‌خه‌م دا له‌ناچاریش لێی تێناگه‌م.
له‌م رۆژه دا.....
دونیا لای من جۆرێکی تر گوزه‌ر ده‌کا
له‌جیات راستی ودلپاکی خۆی ،
سه‌مای درۆ به‌درۆی خۆی عرض ده‌کا،
له‌م رۆژه‌دا...
سه‌ری حه‌زم ،
به‌په‌ل دراوی لهژێرپای شۆخ ترین کچا ره‌نگی تره...
که‌نه‌ک له‌من ،،،له‌تۆش ناچێ...
سه‌یره هێشتان برواناکه‌م ،
ئه‌وه‌ی سه‌ری لێ په‌ل دابم،،،
هه‌مان کچ بێ ..
که‌من بۆچه‌ند سالانێک وه‌ک گیرۆده‌بوو بهههستیهوه،
زمانی له‌ت بێ،
له‌م رۆژه دا ،،،،،
نه‌ک ههرئهتۆ بگره خۆشم،،،
بیرکردنه‌وه‌م راستی ناڵێ.
ئاخ له‌م ژیانه چ رۆژانێکی پر له‌شه‌ر،
ئیتر شه‌ری هیچ درۆیێکم پێناکرێ.
له‌م رۆژه‌دا.،،،،،
ئه‌و وانه‌یه‌م له‌خه‌یاڵی لیکدانه‌وه ئه‌رشیڤ ده‌که‌م،
بۆههرساتێک ،که‌وا ویستم هه‌مان هه‌ڵه دووبارهبکهم،
به‌ڵینه ده‌م له‌دوای ئه‌مه،
نه‌ک لهبۆتۆ بۆهیچ که‌سێ بۆ ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆم شیوه‌ن نه‌که‌م.
نوسه‌ر / په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی،،،

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سه‌ره‌تا به‌رێز (( په‌یمان )) زۆر به‌خێر بێیت بۆ یانه‌ی کوردژین به هیوای سود بینین له بابه‌ت و نوسینه‌کانت و هۆنراوه‌کانت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت بهرراستی هه‌ستێکی زۆر جوانی تیا گه‌لاله بووه و وێنایه‌کی زۆر جوانت بۆ کردووه
وشه‌کان ههلقولای دنیایه‌کی جوانین ته‌مه‌نا ده‌که‌م به‌رده‌وام بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت و باخی هۆنراوهکنت به‌رهه‌می زیاتر بێت
دوا رۆژت پرشنگدار و شادتر بێت
دووباره ده‌ستت خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر زۆر سوپاس ئازیزه‌که‌م خۆشحاڵت کردم به‌ساقه ،،،هیوادارم توانیبێتم حه‌قی ته‌واو بده‌م بهفیکرهکه له‌رێگای مانا رێژی و وێنه‌سازی بینایک له خه‌یاڵه واقیع کراوه‌کانم کردبێت ،تابه‌هۆی ئه‌و ره‌وانبێژیه درووست بکه‌م بۆخوێنهره خۆشه‌ویسته‌کانم،،،لهپالیشیهوه بیهۆنمه‌وه بیکه‌م به‌چه‌ند دێرێک بیخهمهروو ،،،دووباره ههرئاسودهبی به‌ساقه
له‌سه‌ر هێڵ نییه