❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌فسیری هه‌ندێ ئایه‌تی سوره‌تی الحجرات‏

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-11 19:28:49

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPOpera

ته‌فسیری هه‌ندێ ئایه‌تی سوره‌تی الحجرات‏

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ (Al-Hujuraat :6)[tanzil.net]
[color=#3366FF]ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناون ئه‌گه‌ر که‌سێکی متمانه‌پێ نه‌کراو هه‌واڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رنج بده‌ن، لێی بکۆڵنه‌وه‌ تا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه‌، نه‌وه‌کو ئازارو ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خه‌ڵکی دروست بکه‌ن به‌نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه‌له‌و کاره‌ی که‌پێی هه‌ستاون .



وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ ۚ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيرٍ مِنَ الْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ (Al-Hujuraat :7)[tanzil.net]
ئێوه‌ دڵنیابن و بزانن که‌پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ناوتاندایه‌ (پرس و ڕای پێ بکه‌ن) زۆر شت هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و، به‌ڕای ئێوه‌ی بکردایه‌ تووشی گیروگرفت و ناخۆشی ده‌بوون ...به‌ڵام خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌لا خۆشه‌ویست کردوون و له‌دڵ و ده‌رونتاندا ڕازاندویه‌تیه‌وه‌ ... له‌و له‌یشه‌وه‌ کوفرو بێ باوه‌ڕی وگوناهوو یاخی بوون له‌فه‌رمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئه‌وانه‌هه‌ر خۆیان ڕێگه‌ی ژیری و سه‌رفرازیان گرتۆته‌به‌ر .

فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَنِعْمَةً ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ٨
ئه‌مه‌ش خۆی ڕێزو به‌خششێکی تایبه‌تی و نازو نیعمه‌تێکه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌پێیان دراوه‌، خوایش زاناو داناو کاربه‌جێیه‌ .


وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ۖ فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَىٰ فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّىٰ تَفِيءَ إِلَىٰ أَمْرِ اللَّهِ ۚ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ۖ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ ٩
ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته‌، یان دوو تاقم له‌موسوڵمانان بوو به‌شه‌ڕیان، ئه‌وه‌ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان بکه‌نه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده‌سه‌ر لاکه‌ی تر، ئه‌وا ئێوه‌ به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که‌سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات،، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانی خوا ... جا گه‌ر لایه‌نه‌ سه‌رکه‌شه‌که‌بۆ فه‌رمانی خوا سه‌ری دانه‌واند، ئه‌وه‌ئێوه‌ ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه‌له‌نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران برای یه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه‌ نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه‌، هه‌میشه‌ له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت .

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَىٰ أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَىٰ أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ ۖ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ ۖ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ ۚ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ١١
[/color]
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ! هیچ که‌س و هیچ هۆزێک گاڵته‌ به‌که‌س و هۆزێکی تر نه‌کات و زه‌لیلی نه‌کات، چونکه‌له‌وانه‌یه‌ ئه‌وان چاکتر بن له‌مان، ژنانیش به‌گاڵته‌ به‌یه‌ک نه‌که‌ن و یه‌کتر زه‌لیل نه‌که‌ن، چونکه‌له‌وانه‌یه‌ ئه‌مان له‌وان چاکتر بن ... سووکایه‌تی به‌خۆتان مه‌که‌ن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن (چونکه‌سووکایه‌تی به‌یه‌کتر سووکایه‌تی یه‌ به‌خۆتان) هه‌روه‌ها ناوو ناتۆره‌ی ناشیرین بۆ یه‌کتر دامه‌تاشن، ئای که‌چه‌ند ناشیرینه‌ ناوو ناتۆره‌ی خراپ له‌دوای باوه‌ڕهێنان و موسڵمان بوون، ئه‌وه‌ش ته‌وبه‌ی نه‌کردبێت و په‌شیمان نه‌بووبێته‌ووه‌ له‌گوناهه‌کانی، جا ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌هه‌ر سته‌مکارن .


ته‌فسیری ئاسان

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net