❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاریگه‌ری كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر چاوی به‌كارهێنه‌ری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-12 10:05:26

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

كاریگه‌ری كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر چاوی به‌كارهێنه‌ری

له‌(80%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئیش له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن چاویان سور ده‌بێته‌وه‌ و ده‌كزێته‌وه‌ و توشی سه‌رئێشه‌ ده‌بن.
كاتێك كه‌له‌دوای ئیشه‌كانم له‌پشت كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه‌ هه‌ڵسام، تاچه‌ند ده‌قه‌یه‌ك ده‌وور و پشتم تاریك ده‌بینی، چاوم سور بوه‌وه‌ و وه‌ ده‌ستم هیلاك بوون و ناخۆشتر له‌هه‌مووی هه‌تا چه‌ند ساتێك توشی سه‌رئێشه‌یه‌كی ناخۆش بووم و ده‌بوایه‌ ئیسراحه‌تم بكردایه‌ هه‌تا چاك ببمه‌وه‌.
سه‌یرتان لێنه‌یه‌ت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش توشی ئه‌م ناره‌حه‌تییانه‌ بوون، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانیانداوه‌ كه‌له‌(80%)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئیشی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن توشی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌بن، ئه‌م نیشانانه‌ به‌گشتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌و كه‌سه‌ كێشه‌ی بینای هه‌یه‌، كه‌هۆكه‌ی كۆمپیوته‌ره‌ و پێی ده‌ڵێن (Computer vision sgndrome) ، كه‌كورتكراوه‌كه‌ی (CVS)ه‌.
خه‌ڵه‌ت تێمه‌گه‌ن ئه‌م كێشه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی نادروست به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و هه‌روه‌ها نارێكی بوونی وێنه‌كانه‌، كه‌هیچ یه‌ك له‌ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كان تۆ له‌م حاڵه‌ته‌ رزگار ناكات و وه‌ ئه‌م نوسراوه‌ هه‌تا كۆتای بخوێنه‌ره‌وه‌، تاكو بزانیت چۆن به‌رگری ده‌كه‌یت و بۆ چاره‌سه‌ری (CVS) ده‌بێت چی بكه‌یت؟
ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ڕوونه‌ و به‌باشی ده‌بینرێت كێشه‌ بۆ چاو دروستناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوكته‌ نوكته‌ بێت و وورد و بچوكی تێدابێت ده‌بێته‌ ئازاردانی چاو، جا بۆ ئه‌وه‌ی چاوت كه‌متر ئازار ببینێت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجامبده‌:
1. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌یت به‌كاری كۆمپوته‌ری سه‌ردانێكی دكتۆری چاو بكه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌كاری كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن، ده‌بێت ساڵی جارێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی چاو بكه‌ن.
2. په‌رده‌ی ژوره‌كه‌ت دابده‌ره‌وه‌و ر وناكی كه‌م بكه‌ره‌وه‌، با روناكی ژووره‌كه‌ له‌سه‌رخۆبێت، چونكه‌ هیلاكی چاو له‌ئه‌نجامی روناكی زۆر دروستده‌بێت، هه‌وڵبده‌ كه‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كدا نه‌بێت كه‌زوو زوو بكرێته‌وه‌.
3. هه‌تا ده‌توانیت روناكی كه‌م بكه‌ره‌وه‌، روناكی دیوار و هه‌تا هی سه‌فحه‌ی مۆنیته‌ره‌كه‌ت ده‌بێته‌ هۆی هیلاكبوونی چاو، ئه‌گه‌ر ده‌توانیت ره‌نگێكی تۆخ بۆ دیواری ژووری كاره‌كه‌ت به‌كاربهێنه‌.
4. سه‌فحه‌ی مۆنیته‌ره‌كه‌ باش رێكبخه‌ له‌ڕووناكی و ڕه‌نگ و ..... به‌دوگمه‌كانی چاكی بكه‌.
5. له‌ماوه‌ی (5ـ10) ده‌قه‌ چاوت هه‌ڵگره‌ له‌سه‌ر مۆنیوته‌ره‌كه‌ و ئیسراحه‌تی پێبده‌ به‌ماوه‌ی (5 تا 10) چركه‌ و سه‌یری نوكته‌یه‌كی دووربكه‌، ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی پشوودان به‌عه‌زه‌ڵه‌ی چا و وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانی و مه‌جالت ده‌بێت كه‌زوو زوو چاو بتروكێنیت تا چاوه‌كانت ته‌ڕبێت.
6. ماوه‌ی دووری چاو هه‌تا مۆنیته‌ری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌بێت (50-60)سانتیمه‌تر بێت.
7. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌شت به‌كارهێنا و هه‌ر توشی (CVS) بوویت، ده‌توانیت له‌ و حاڵه‌ته‌یه‌ عه‌ینه‌كی تایبه‌ت به‌كاربهێنیت.
8. كاتێك كه‌كارده‌كه‌یت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ملت راست بگره‌و شانه‌كانت ببه‌ره‌ دواوه‌ وه‌ خۆ نوشتانه‌وه‌ زۆر خه‌ڵه‌ته‌ و كورسییه‌كه‌ت وادابێ كه‌به‌ته‌واوی بچه‌سپێت به‌پشته‌وه‌، وا به‌رزی بكه‌ره‌وه‌ كه‌پێت بگاته‌ ئه‌رز و ئه‌ژنۆت (90) ده‌ره‌جه‌ بێته‌خوار تا لای ئانیشك و ده‌ستیه‌كانت بێت.
هیوادارم ئه‌م خاڵانه‌ ئه‌نجامبده‌ن به‌باشی و كه‌ستان توشی (CVS) نه‌بن.

سه نته ري نيشتيماني بؤليكؤلينه وه ي جينده ر

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-24 12:37:08

ده شتى كركوكى
خونچەی نوێ
شوێن: كه ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-03
دواترین سه‌ردان: 2011-07-26
په‌یامه‌كان: 66
WindowsFirefox

Re: كاریگه‌ری كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر چاوی به‌كارهێنه‌ری

ده ست خؤش ناسكه خان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-24 12:59:52

rozran
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-15
په‌یامه‌كان: 162
WindowsMSIE7

Re: كاریگه‌ری كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر چاوی به‌كارهێنه‌ری

دةست خوش ناسكة خان بةس بةخوا خالي 1 و 5
كةم خةلك جيبةجيي دةكات دوبارة دة ست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net