❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-12 10:36:22

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

سڵاوتان لێ بێت بابه‌تێكی گرنگم بۆ ئاماده‌ کردوون که‌ پێكهاتووه‌ له‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز ،زانیاریه‌کان زۆر گرنگن بۆ مرۆڤی موسڵمان که‌ بیان زانێت و شاره‌زایی لێیان هه‌بێت، پرسیاره‌کان ئه‌و پرسیارانه‌ن که‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا پێویستمان ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی،، هیوای سوودوو ڕه‌زامه‌ندیتان...
----------------------------
قورئان چۆن کۆکرایه‌وه‌ ؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلي الله علية وسلم ) خۆی نه‌خوێنده‌وار بوو چه‌ند نووسه‌رێکی هه‌بوو بۆیان ده‌نووسیه‌وه‌ .

پێغه‌مبه‌ر ( صلي الله علية وسلم ) چه‌ند نووسه‌ری هه‌بوو ؟

پێغه‌مبه‌ر ( صلي الله علية وسلم ) بیست و شه‌ش نووسه‌ری هه‌بوو

ناودارترین نوسه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلي الله علية وسلم ) کێ بوون ؟

هه‌ر چوار خه‌لیفه‌که‌ _ عامری کوڕی فهیره‌ _ زیدی کوری سابت _ معاویه‌ کوڕی ابی سفیان _ عمری کوڕی عاص _ زوبێری کوڕی عه‌وام .

ئایا له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ( صلي الله علية وسلم ) قورئانیان هه‌مووی له‌ کتێبێکدا هه‌بوو ؟

نه‌خێر به‌ڵام له‌دوای وه‌فاتی ئه‌و قورئانیان هه‌مووی کۆکرده‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێک له‌ هاوه‌ڵان هه‌موو قورئانیان له‌به‌ر بوو .

هه‌ندێک له‌و هاوه‌ڵانه‌ی که‌ قورئانیان له‌به‌ر بوو ناویان بڵێ ؟

عبدالله ي کوأي مةسعود _ سالمي کوأي معقل _ معاذي کوأي جبل _ ابي کوأي کعب _ زيدي کوأي ثابت _ علي کوأي طالب .

بۆچی له‌دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر ( صلي الله علية وسلم ) بیریان کرده‌وه‌ قورئان کۆبکه‌نه‌وه‌ ؟

چونکه‌ له‌دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر( صلي الله علية وسلم ) چه‌ند شه‌ڕێک ڕووی دا ، له‌وانه‌ شه‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان ، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین هاوه‌ڵی به‌ڕێز شه‌هید بوون له‌وانه‌ی که‌ قورئانیان له‌به‌ر بوو ، بۆیه‌ ترسان له‌وه‌ی که‌ قورئان له‌بیر بکرێت .

بۆ یه‌که‌م جار قورئان له‌سه‌رده‌می کێ دا نووسراوه‌ ؟

له‌سه‌رده‌می عوسمان کوڕی عه‌ففان ( ڕه‌زای خوای لێ بێت )

ئیمامی عوسمان فه‌رمانی به‌سێ هاوه‌ڵی به‌ڕێز کرد که‌ قورئانه‌که‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ ئه‌مانه‌ کێ بوون ؟

عبدالله ی کوڕی زبیر _ سعیدی کوڕی عاێ _ عبدالرحمن کوڕی حارث

کۆکردنه‌وه‌ی قورئان له‌ساڵی چه‌ندی هجری بوو ؟

له‌ ساڵی 25ی هجری بوو .

ئایا ئه‌و چوار نوسخه‌یه‌ی له‌سه‌رده‌می ئیمامی عوسمان ماوه‌ ئێستا ؟

نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ماوه‌ .

ناوه‌کانی قورئان چین ؟

( قورئان _ کتاب _ فرقان _ ذکر )

سیفه‌ته‌کانی قورئان چه‌ندن ؟

( هدي _ رحمة _ موعظة _ نور _ شيفا _ مبارک _ مبين )

الناسخ چی یه‌ ؟

ئه‌و ئایه‌ته‌یه‌ که‌ حوکمی ئایه‌تێکی پێش خۆی لابردوه‌ .

مه‌نسوخ چی یه‌ ؟

ئه‌و ئایه‌ته‌یه‌ که‌ حوکمه‌که‌ی لابراوه‌ .

له‌سه‌ر ده‌می کێ خاڵ (نقطه‌) بۆ قورئان دانرا ؟

له‌ سه‌رده‌می عبدالملیکی کوڕی مه‌روان بوو .

ئه‌م خاڵ و بۆره‌ بۆ قورئان به‌ یارمه‌تی کێ بوو ؟

به‌یارمه‌تی یوسف پقفی بوو .

ئه‌وانه‌ی هه‌لسان به‌و کاره‌ کێ بوون ؟

نصر کوأي عصمي الليتي _ يحيي کوري يعمر .

قورئان چه‌ند پیته‌ ؟

3040740

قورئان چه‌ند سوره‌ته‌ ؟

114 سوره‌ته‌ .

قورئان چه‌ند جزئه‌ ؟

30 جوزئه‌

قورئان چه‌ند حیزبه‌ ؟

60 حیزبه‌

قورئان چه‌ند ئایه‌ته‌ ؟

( 6236 ) ئایه‌ته‌ به‌لای ئیمامی عه‌لی یه‌وه‌ ، وه‌ ( 6226 ) ئایه‌ته‌ به‌لای ئه‌هلی شامه‌وه‌ .

ناوه‌راستی قورئان له‌ کوێ یه‌ ؟

ووشه‌ی ( ولیتلطف ) له‌سوره‌تی کهف .

بچوکترین ئایه‌ت له‌ چ سوره‌تێکه‌ ؟

له‌ سوره‌تی یس

درێژترین ئایه‌ت له‌ چ سوره‌تێکه‌ ؟

درێژترین ئایه‌ت له‌ سوره‌تی ( البقره‌ ) ئایه‌تی ( 282 ) .

سوره‌تی مه‌کی چی یه‌ ؟

ئه‌و ئایه‌ته‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌شکه‌وتی ( حراء ) یان ( حدیبیه‌ ) یان ( عرفه‌ ) یان ( منی ) هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌ مه‌ککی ده‌ژمێردرێن ، ئه‌م ئایه‌تانه‌ش زیاتر باسی عه‌قیده‌و مجاده‌له‌و یه‌کتاپه‌رستی ده‌کات .

سوره‌تی مه‌دده‌نی چی یه‌ ؟

ئه‌و ئایه‌تانه‌یه‌ که‌ له‌ مه‌دینه‌و به‌درو ئوحدو ده‌روپشتی هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ ئه‌ویش به‌گشتی باسی حوکم و ده‌وڵه‌ت و حه‌ڵاڵ حه‌رام و ناسینه‌وه‌ی مونافقین و وه‌ ناسینه‌وه‌ی جوله‌که‌کان و وه‌ جیهاد کردن ده‌کات .

چۆن ئایه‌ته‌کانی مه‌ککی و مه‌دده‌نی ده‌ناسیه‌وه‌ ؟

1_ ئایه‌ته‌کانی مه‌ککه‌ به‌وه‌ هاتوه‌ ( یایها الناس ) یان ( یابنی ادم ) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مه‌دینه‌ به‌ [ ( يايها الذين امنوا ) ] دێت به‌ڵام له‌ (7) شوێنی مه‌دینه‌دا به‌ ( یاایها الناس ) هاتوه‌ دوانی له‌ به‌قره‌ چواری ( النساء ) یه‌کێکیش ( الحجرات ) .

2_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی به‌ ( الم ، الر ، ق ) واته‌ به‌پیتی ( تهجد ) ده‌ست پێده‌کات مه‌کین جگه‌ له‌سوره‌تی ( البقره‌ ، ال عمران ) وه‌ ( الرعد ) خیلافی تێدایه‌ .
3_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی که‌ چیرۆکی پێغه‌مبه‌رانی تێدایه‌ ( سه‌لامی خوایان لێبێت ) به‌ گشتی مه‌کین هه‌ندێک له‌ چیرۆکیان نه‌بێت به‌که‌می که‌ مه‌ده‌نین هه‌رچی سوره‌تێک باسی ئاده‌م و ابلیسی تێدایه‌ مه‌کین جگه‌ له‌ سوره‌تی ( البقره‌ ) .

4_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی ( السجده‌ )ی تێدایه‌ مه‌کین .

5_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی باسی مونافقینی تێدایه‌ هه‌موو مه‌ده‌نین جگه‌ له‌سوره‌تی ( العنکبوت ) که‌ خۆی مه‌کی یه‌ به‌ڵام یه‌ک ئایه‌تی تێدایه‌ ئه‌ویش مه‌ده‌نی یه‌ که‌ باسی منافقین ده‌کات .

6_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی ووشه‌ی (کلا )ی تێدایه‌ مه‌کین بۆنموونه‌ ( کلا ان الانسان لیطغی ) سوره‌ته‌ مه‌کییه‌کان باسی ( قیامه‌ت و عه‌قیده‌و یه‌کتا په‌رستی ده‌کات ) سوره‌ته‌ مه‌ده‌نی یه‌کان باسی ( ئه‌حکام ، جیهاد ، مونافیقین ، ئه‌هلی کتاب ) ده‌کات .

( محکمات متشابهات ) له‌ قورئاندا چی یه‌ ؟

( محکمات ) ئه‌و ئایه‌تانه‌ن که‌ مانایه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌به‌خشێ وه‌کو ( اقيموا الصلا‌ة ) .

( متشابهات ) ئه‌و ئایه‌تانه‌ن که‌ چه‌ند مانایه‌ک هه‌ڵده‌گرێ واته‌ : یه‌ک مانای ته‌واو نابه‌خشێ ( وجاء ربک والملک صفا صفا ) (ثلاثة قروء ) ( او لمستم النساء ) .

ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی له‌قورئاندا هاتووه‌ 25 دانه‌یه‌ ناوه‌کانی بڵێ ؟

( ئادةم ، ئيدريس ، نوح ، هود ، صالح ، ابراهيم ، اسماعيل ، اسحاق ، يعقوب ، يوسف ، لوط ، شعيب ، ايوب ، ذالکفل ، اليسع ، الياس ، يونس ، موسي ، هارون ، داود ، سليمان ، زکريا ، يحيي ، عيسي ، محمد ) عليهم السلام .

ناوی ئه‌و قه‌ومانه‌ی له‌ قورئاندا هاتوون ؟

قومی( نوح ، ثمود ، عاد ، لوط ، شعيب ، يونس تبع ).

ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی له‌ قورئاندا هاتوون ؟

( اصحاب : فیل ، الرس ، القریه‌ ، کهف ، الاخدود ، القرده‌ ، الخنازیر ) .

ناوی ئه‌و ئیمبراتۆره‌ کۆنانه‌ی له‌ قورئاندا ناویان هاتووه‌ ؟

( الروم ) .

ناوی ئه‌و پیاو چاکانه‌ی ناویان له‌ قورئاندا هاتووه‌ ؟

( ذوالقرنين ، زيد ، لقمان ، عزير ، هابيل )

ووشه‌ی ئیسرائیل له‌ قورئاندا کێ یه‌ ؟

( یعقوب ) علیه‌ السلام

( بنی ئیسرائیل ) کێ یه‌ له‌قورئاندا ؟

واته‌ : کوڕه‌کانی یعقوب ، که‌ژماره‌یان 12 دانه‌ بوو یه‌کێکیان پێغه‌مبه‌ر ( یوسف ) بوو علیه‌ السلام ئه‌وی تریان هیچیان پێغه‌مبه‌ر نه‌بوون ، به‌ڵام له‌نه‌وه‌کانی دوای خۆیان پێغه‌مبه‌رایه‌تی دروست بوو وه‌پێ شیان ده‌وترێت کوڕه‌کانی یعقوب .

ناوی ئه‌و پیاو خراپانه‌ی ناویان له‌ قورئاندا هاتووه‌ ؟

( قابیل ، سامری ، ابی لهب ، نمرود ، قارون ، هامان ، ئازر {باوکی ابراهیمه‌} )

ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ناویان له‌قورئاندا هاتووه‌ به‌ڕاسته‌خۆ ؟

( مریم )

ناوی ئه‌و حیوان و باڵندانه‌ی یان حه‌شه‌رانه‌ی له‌ قورئاندا ناویان هاتووه‌ ؟

( سه‌گ ، گوێ درێژ ، گوێ درێژی وه‌حشی ، قه‌له‌ڕه‌ش ، میرووله‌ ، هه‌نگ ، عه‌نکه‌بوت ، گورگ ، په‌پولکه‌ سلێمانکه‌ (هود هود) ، مانگا ، حوشتر ، هێستر ، کوله‌ ، ئه‌سپێ ، بۆق ، فیل ، مێشووله‌ ، به‌راز ، به‌ران ، مار ، ماسی ) .

نازناوی ئه‌و مه‌لیکانه‌ی له‌ قورئاندا هاتووه‌ ؟

( فیرعه‌ونی مسر ، تبع هی سه‌به‌ئیه‌کان )

ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی عه‌ره‌ب بوون له‌ قورئاندا ناویان هاتووه‌ چوارن ؟

( هود ، صالح ، شعيب ، محمد ( سةلامي خوايان لصبصت ) .

ناوی ئه‌و شاره‌کۆنانه‌ی ناویان هاتووه‌ له‌ قورئاندا ؟

( ميسر ، بابل ، بعلبکة (بعل) ، يثرب(مدينة) ، مةککة )

مه‌ککه‌ به‌چوار جۆر ناوی هاتووه‌ له‌قورئاندا ناویان بڵێ ؟

( بکه‌ ، مه‌ککه‌ ، ام القری ، بلد امین )

ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی ژنیان کافر بوون که‌ له‌قورئاندا هاتبێ ؟

( نوح ، لوط ) سه‌لامی خوایان لێبێت .

ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که‌ کوڕیان کافربێت که‌ له‌قورئان هاتبێت ؟

نوح علیه‌ سلام ، کوڕه‌که‌ی ( یام ) .

ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ کێن که‌ کوڕو باوکن له‌ قورئاندا ناویان هاتوه‌ ؟

( ابراهیم ، اسماعیل ، اسحاق ، یعقوب ، یوسف ) ( داود ، سلیمان )( ايوب ، ذالکفل_بشر)سه‌لامی خوایان لێبێت .

ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که‌ برا بوون له‌قورئاندا ناویان هاتووه‌ ؟

( اسماعیل ، اسحاق ) ( موسی ، هارون ) سه‌لامی خوایان لێبێت .

ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که‌به‌رزکرانه‌ته‌وه‌ بۆ ئاسمان به‌ڵام نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زه‌مین ؟

( عیسی ، ادریس ) سه‌لامی خوایان لێبێت .

ناوی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره‌ی ڕاسته‌وخۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ خوا کردووه‌ ؟

( موسی ، محمد ) سه‌لامی خوایان لێبێت .

ژماره‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ران هاتووه‌ به‌گشتی له‌ قورئاندا ؟

1856 ئایه‌ت .

ئاده‌م ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند ئایه‌ت هاتووه‌ له‌ قورئاندا ؟

53 ئایه‌ت .

ادریس (علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند ئایه‌ت دا هاتووه‌ ؟

له‌ 3 ئایه‌ت .

نوح ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند ئایه‌ت هاتووه‌ له‌ قورئاندا ؟

له‌ 117 ئایه‌ت .

صالح ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 64 ئایه‌ت .

ابراهیم ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 176 ئایه‌تدا .

اسماعیل ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

15 ئایه‌تدا .

اسحاق ( علیه‌ السلام ) لن چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 14 ئایه‌تدا .

یعقوب ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 26 ئایه‌تدا .

یوسف ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 130 ئایه‌تدا .

لوط( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 84 ئایه‌تدا .

یونس ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 17 ئایه‌تدا .

شعیب ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 37 ئایه‌تدا .

ذالکفل ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 2 ئایه‌تدا .

موسی ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 478 ئایه‌تدا .

الیسع ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 2 ئایه‌تدا .

داود ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 21 ئایه‌تدا .

سلیمان ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 56 ئایه‌تدا .

هارون ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 20 ئایه‌تدا .

زکریا ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 18 ئایه‌تدا .

یحیی ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 16 ئایه‌تدا .

عیسی ( علیه‌ السلام ) له‌ چه‌ند سوره‌تدا هاتووه‌ ؟

له‌ 72 ئایه‌تدا .
مالي كور دا ن

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-12 11:06:30

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

یاخوا ئه‌م ده‌ستانه‌ت خۆشبیت هاورئ گیان خوداپاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ سه‌ركه‌وتوبیت هه‌میشه‌

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-12 12:38:10

muhands
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-26
دواترین سه‌ردان: 2012-03-02
په‌یامه‌كان: 78
WindowsSafari

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

dast xosh hawre bo am prsyar u walamana basudana.

Kurdzhin
.خەندەی منداڵێكی هەتیو بە هەموو دونیا ناگۆڕمەوە.
                                   * حاجی كاروان*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-12 12:41:01

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

زؤر سو باس ها ورئ به ريزه كانم خؤ شحا لم كه به دلتا ن بوو
ده ستي ئيو ه ش خؤ شبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-13 17:55:07

snow.k
خونچەی نوێ
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-31
دواترین سه‌ردان: 2011-04-17
په‌یامه‌كان: 73
WindowsFirefox

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-14 16:05:55

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

یاخوا ئه‌م ده‌ستانه‌ت خۆشبیت  گیان خوداپاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-01-15 08:52:04

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

زؤر سو باس ها ورئي به ريزم ده ستي تؤ ش خؤ شبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-01-15 17:27:26

_MuHaMaD_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-29
دواترین سه‌ردان: 2013-06-19
په‌یامه‌كان: 730
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

ده‌ستت خۆش هاوڕێ ئه‌زیزه‌که‌م

Kurdzhin
*(مه‌ترسه‌ له‌نه‌بوون بترسه‌ له‌ ون بوون)*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-01-16 06:29:09

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

زؤر زؤر سو باس ها ورئ به ريزه كه م
ده ستي تؤ ش خؤ شبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-01-26 20:28:42

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

destt xosh bet zor baswwd bww

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-01-31 10:34:04

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: كؤ مه ليكي گه‌وره‌ له‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

زؤر زؤر سوباس بةريزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net