.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







هه‌یفا وه‌هبی یه‌كێكه له گۆرانیبێژه لوبنانییه دیاره‌كانی جیهانوئێستا هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د ئه‌بو ههشیمهیه، كه یه‌كێكه له پیاوهسهرمایهدارهكانی میسر.
له رۆژی گواستنه‌وه‌ی هه‌یفادا كه بۆ دووه‌مجاربوو ده‌چووه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، ئه‌حمه‌د ئه‌بو هه‌شیمه‌ی هاوسه‌ری، عه‌زییه‌كی تایبه‌تی بۆ دروستكرد كه له‌نیوه‌ی عه‌زییه‌كه‌وه بۆ سه‌ره‌وه له ئه‌ڵماس رووپۆشكرابوو،كه نرخه‌كه‌ی (200) هه‌زار دۆلار بوو.
ئاهه‌نگی نێوان ئه‌و دووانه له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌منیی توندوتۆڵدا به‌ڕێوه‌چووه، كه به‌دووریی چه‌ندین مه‌تر دوور له‌شوێنی ئاهه‌نگه‌كه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له هێزیی ئه‌منیی بۆ پاراستنی ئاهه‌نگه‌كه له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌و هه‌ر كێشه‌و ئاژاوه‌یه‌ك دانرابوون.
دوای كۆتاییهاتنی ئاههنگهكهیانو گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئه‌وروپا، كه به‌مه‌به‌ستی مانگی هه‌نگوینی روویان له ئه‌وروپا كردبوو، هه‌یفا وه‌هبی عه‌زیی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌خشییه رێكخراوێكی خێرخوازیی بۆ هاوكاریكردنی هه‌ژاران‌و لێقه‌وماوانی ئه‌فریقا.
دواتریش چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌یفا بڕی (10) ملیۆن دۆلاری تێچووه‌و مارهییهكهشی بڕی (20) ملیۆن دۆلار بووه، به‌ڵام هه‌یفا ره‌تیكرده‌وه، له مارهییهكهدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وهرگرتبێتو رایگه‌یاند، ئاماده‌یه سوێند بخوات بۆ ماره‌ییه‌كه‌ی ته‌نها قورئانێكی پیرۆزی وه‌رگرتووه.


خه‌ندان
له‌سه‌ر هێڵ نییه