❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناسا فیلمی 2012ی وه‌كو خراپترین فیلمی زانستی خه‌یاڵی مێژوو ده‌ستنیشان كرد.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-12 16:05:25

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

ناسا فیلمی 2012ی وه‌كو خراپترین فیلمی زانستی خه‌یاڵی مێژوو ده‌ستنیشان كرد.

ناوه‌ندی "ناسا"، فیلمی زانستی – خه‌یالی "2012" له‌ ده‌رهێنانی "رۆلاند ئێمریخ"ی وه‌كو خه‌راپترین فیلمی مێژوو ده‌ستنیشان كرد.

له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێك  كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ كالیفۆرنیا به‌رِێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانی ناوه‌ندی ناسا له‌ ئه‌مه‌ریكا، رایانگه‌یاند، فیلمی زانستی – خه‌یالی "2012" له‌ ده‌رهێنانی "رۆلاند ئێمریخ"ی له‌ رووی زانستییه‌وه‌، خه‌راپترین فیلمی مێژووه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "گاردیه‌ن"، فیلمی "2012" كه‌ ئاماژه‌ به‌ له‌ناوچوونی جیهان ده‌دات، ساڵی (2009) له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش كرا و داهاتێكی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌و فیلمه‌ كه‌ به‌ بودجه‌یه‌كی (200) ملیۆن دۆلاری به‌رهه‌م هێنرابوو، توانی داهاتێكی (800) ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست بێنێت.

ئه‌و راوبۆچوونه‌ی زانایانی "ناسا" ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌و نامانه‌ی كه‌ خه‌ڵك ئاراسته‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌یان كردووه‌ و پرسیاری ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی جیهانیان ئاراسته‌ی ئه‌وان كردووه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌، زانایانی ناسا ماڵپه‌رِێكی تایبه‌تی دابمه‌زرێنن، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵك.

له‌و ناوه‌نده‌شدا زانایانی ناسا رێزیان له‌ چه‌ندین فیلمی زانستی وه‌كو "پاركی ژوراسیك"، "مێترۆ پۆلیس"، "بله‌ید رانێر" و "گاتاكا" گرتووه‌ و ئه‌و فیلمانه‌یان له‌ رووی زانستییه‌ وه‌كو فیلمی باش هه‌ژمار كردووه‌

س.PNA

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8104adba11.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net