.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هایدرۆلۆجی...یان ئاو ناسی (Hydrologoy)

هایدرۆلۆجی یان ئاو ناسی له‌دوو ووشه‌ی Hydroبه‌مانای ئاو و Logos به‌مانی ناسی وه‌رگیراوه......
هایدرۆلۆجی زانستێكه كه‌له بوون و په‌یدا بوون و شێوه‌و دابه‌ش بوونی ئاو ئه‌كۆڵێته‌وه وه به‌شێوه‌یه‌كی كرداریش زانستی هایدرۆلۆجیا چڵێكه ئه‌بسترێته‌وه به جوگرافیای فیزیكی كه جووڵه‌ی ئاو له بووندا شی ئه‌كاته‌وه ........كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌خواره‌وه ئه‌م پێناسه‌یان بۆ هایدرۆلۆجی یان ئاو ناسی به‌كار هێناوه......
هایدرۆلۆجی::
زانستی خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی ئاوی گۆی زه‌وییه له باره‌ی په‌یدابوونی سوڕانه‌وه‌و دابه‌ش بونی به‌تایبه‌ت فیزیایی و كیمیایی ئاو وه‌شێوه‌ی ئاو له‌زه‌ریاو بووندا و په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌ره‌كاندا ئه‌كۆڵێته‌وه به‌م شێوه‌یه تێبینی كراوه كه هایدرۆلۆجی ووشه‌یه‌كی هه‌ڵبژێراوه ده‌رباره‌ی ته‌واوی بوونی ئاو.....
مێژووی هێنانه كایه‌ی هایدرۆلۆجی(ئاو ناسی)
تا ئه‌و جێگایه‌ی كه مێژوو نیشانی ئه‌دات و دیاری كردووه ئاوناسی ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان و میسرییه‌كۆنه‌كان كه‌هه‌نگاوی دروست كردنی به‌نداویان دا له سه‌ر ڕووباری نیل ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 4000ساڵی پێش له‌دایك بونی مه‌سیح هه‌ر له‌و كاته‌شدا هه‌وڵدانێكی له‌و جۆره له چین درووست بووه...له‌به‌رده‌وامی مێژوو تا 1400ساڵی دوای له‌دایك بوونی مه‌سیح فه‌یله‌سوفه‌كان و زانایانی وه‌ك (هومر طالس، ئه‌فلاتۆن،ئه‌رستۆ و پلنی)له باره‌ی هایدرۆلۆجیه‌وه ده‌ربڕینی جۆراو جۆریان پێشنیار كرد و كه‌م كه‌م تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فه‌و هایدرۆلۆجیان خسته ناو بۆچوونه زانستیه‌كانه‌وه.....
ڕێگاو گه‌وره بوونی هایدرۆلۆجی و په‌ره‌پێدانی::
*له‌وه ئه‌چێت بتوانرێت بووترێت هایدرۆلۆجی تازه له سه‌ده‌ی 17وه به‌لێكۆڵینه‌وه جۆراو جۆره‌كان ده‌ستی پێكرد له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه (پرالت ترانست) ئه‌ندازه‌ی بارین و به‌هه‌ڵم بوونی (زه‌ریاو ده‌ریاكان و ڕووباره‌كان) و له گۆماوه‌كان ئه‌ندازه بگرێت و (ماریوت) ئه‌ندازه‌و خێرایی و به‌رفراوان بوونی ئاوی له پاریس ئه‌ندازه گیری كرد......
*له‌سه‌ده‌ی 18 خوێندنه‌وه‌ی هایدرۆلۆجی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت په‌ره‌ی سه‌ندهه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وانه بوو كه زۆرێك له پایه‌كانی (هایدرۆلیكی) دیاری كرا..زۆرێك له ئامێره‌كان په‌ره‌یان پێدرا بۆ خوێندنه‌وه‌ی هایدرۆلۆجی و سه‌ره‌ڕای نه‌زه‌رییه‌كه دیاره‌كه‌ی(برنولی) و له‌و كاته‌وه ئاوناسی به‌ته‌واوه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه...........
*سه‌ده‌ی نۆزده ئه‌توانرێت به سه‌رده‌می زێڕینی ئاوناسی ناو بهێنرێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا زه‌وی ناسی به نیشانی زانستێكی ته‌واو له ئاوه‌كانی ژێرزه‌ویشی كۆڵییه‌وه ...یاسای دارسی و (Dmpmit-Thiem) نموونه‌یه‌كن له پێشچوونه‌كانی هایدرۆلۆجی به‌تایبه‌ت ژێر زه‌وی.........
*كرداره‌كانی (دالتون) له باره‌ی به‌هه‌ڵم بوونه‌وه زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو گه‌رچی به‌شی زۆری گه‌وره‌ی هایدرۆلۆجی له سه‌ده‌ی 19 ته‌واوكرا به‌لام تا ئه‌م ڕۆژه‌ش زانستی هایدرۆلۆجی له پێشچووندایه ...
*له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌و به‌تایبه‌ت له 30 ساڵی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م پێشنیار‌و بیروبۆچوونی زۆر له‌زۆرێك له‌وڵاتان هاته ئاراوه‌و زۆر شتی نوێ له‌بواری ئاوناسی دا به‌ده‌ست كه‌وت له‌ئه‌نجامی بیرووبۆچوونه جیاوازه‌كانی تایبه‌ت به زانستی هایدرۆلۆجیا........وه‌دیارترینیان له ساڵی 1932بوو له‌لایه‌ن شرمن(Sherman)له‌باره‌ی هایدرۆگرافه‌وه........
*نه‌زه‌ریه‌كه‌ی تی‌س(Thies)له حلی مه‌سه‌له تایبه‌تیه‌كانی به هایدرۆلۆجی چاڵه‌كانه‌وه و ڕێگای پێشنیاری گامبل Gammbleله‌ساڵی 1941بۆشیكردنه‌وه و ڕێگای ئه‌نشتاین بۆ خوێندنه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌جوڵه‌ی ڕووباره‌كان.....وه له‌دواییه‌كاندا رێگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاوناسی به‌شێوه‌یه‌كی دیار كه‌وته نا بیروبۆچوونه بیركارییه‌كان و شیكردنه‌وه‌ی زۆری بۆ كرا.......

ژێرچڵه‌كانی هایدرۆلۆجی...........
هایدرۆمیتۆرۆلۆجی(Hydrometeorology)یان ئاو‌و هه‌واناسی.......
به‌كارهێنانی ئاووهه‌واناسی(كه‌ش و هه‌وا) له ژێرچلی هایدرۆلۆجیدایه‌و به‌شێوازێكی تر زانستی هایدرۆمیتۆرۆلۆجی ئه‌توانرێت له‌بیرووبۆچوونه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و ئاوناسیدا بكۆڵێته‌وه....
لیمنۆلۆجی(Limnology)زانستی ئاوه‌كانی ناو وشكانیه‌كان::
زانستی خوێندنه‌وه‌ی ئاوه‌كانی ناو وشكانیه‌كان (ده‌ریاچه‌و گۆماوه‌كان و ...) ئه‌توانرێت به‌ناوی زانستی لیمنۆلۆجی(Limnology) ناو ببرێت..په‌یوه‌ندی تایبه‌تی فیزیایی و كیمیایی و بایلۆجی ئاو له‌و باره‌یه‌وه له‌ناو وشكانیه‌كاندا ئه‌خاته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه....
كرایۆجی(Cryology) به‌فرناسی::
به‌فرناسی یان كرایۆجی زانستێكه له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ئاو له‌كاتی به‌ستندا یان بوون به‌به‌فردا ئه‌كۆڵێته‌وه ...به‌زمانێكی تر كریۆلۆجی زانستی به‌فرناسیه‌و له به‌ستن و بوون به به‌فری ئاو ئه‌كۆڵیته‌وه به‌گشتی .........
جیۆهایدرۆلۆجی(geohydrology) زانستی ئاوی ژێرزه‌وی ناسی::
ئه‌مه‌یان به‌مانای ئاوی ژێرزه‌وی ناسی دێت ...زۆر جار له‌نێوان جیۆهایدرۆلۆجی و هایدرۆجیولۆجی تێكه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌كرێت ...جیۆهایدرۆلۆجی زانستی ئاوی ژێرزه‌وییه و وه هایدرۆجیولۆجی ئه‌چێته‌وه بواری زه‌وی ناسیه‌وه و ئاو ناسیه‌وه ...پێكه‌وه
پوتا مولۆجی(Potamology) یان ڕووبار ناسی::
زانستێكه به‌تایبه‌ت له جوڵه‌ی ئاوی ڕووباره‌كان ئه‌كۆڵێته‌وه .....
هایدرۆگرافی Hydrography ))تایبه‌تمه‌ندییه فیزیاییه‌كانی ئاو::
زانستێكه چۆنێتی و تایبه‌ت مه‌ندی فیزیای ئاو به تایبه‌ت له په‌یوه‌ندی كه‌شتیوانی پێی ده‌ڵێن هایدرۆگرافی و زۆر جار له باره‌ی شه‌پۆله‌كانه‌وه ئه‌كۆڵێته‌وه...
هایدرۆمه‌تری (Hydrometry)زانستی ئه‌ندازه گیری ئاو::
زاننستی ئه‌ندازه‌گیری ئاو كه هایدرۆمه‌تری پێ ئه‌وترێت زانستێكه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ی ئاو له شوێنه جیاوازه‌كان شێوه‌ی جووڵه‌و بوونی ئاوه‌كان دیاری ئه‌كات ....
زانستی ئۆشیانۆ لۆرگرافی(Oceanolography)زه‌ریاناسی
له‌زانستی زه‌ریاناسی (Oceanolography)تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی فیزیایی و كیمیایی و بایۆلۆجی و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری زه‌ریاكان له‌م زانسته‌وه خویندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌كریت ..ئه‌م زانسته خۆی به‌شێكه له زانینی فراوانی زه‌ریاناسی به‌گشتی (Oceanology)ئیخوینریته‌وه.....

هه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر به‌شه ووشكیه‌كه‌ی گۆی زه‌وی نزیكه‌ی 110000كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ئاو به‌شێوه‌ی كه‌ش و هه‌واوه ئه‌چیته گۆی زه‌وی و له جیاتی ئه‌وه‌ش 70000كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له زه‌وییه‌وه ئه‌چێته‌وه بۆشایی ئاسمان به‌شێوه‌ی به‌هه‌ڵم بوون ئه‌م دوو ژماره‌یییه 40000كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ئاوی تازه له گۆی زه‌وی نیشان ئه‌دات... وه ڕێژه‌ی ئاوی تازه‌بووی گۆی زه‌وی به‌پێی ئه‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 7400مه‌تری چوارگۆشه‌ی ئه‌كه‌وێته به‌ر هه‌ركه‌سێك له‌م گۆی زه‌وییه‌دا،..................
ئاماده‌كردنی// مریوان باوه‌نوری
تایبه‌ت به‌كوردژین...................مافی پارێزراوه بۆ یانه‌ی كوردژین...

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه