❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوڵه‌ و که‌سایه‌تی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-15 12:24:56

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

جوڵه‌ و که‌سایه‌تی

١-مشت كردنی ده‌سته‌كان له‌ كاتی قسه‌ كردن :
جوڵه‌یه‌كه‌ مانای ویستێكی به‌ هێزه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆو خۆ پاراستن له‌ كاردانه‌وه‌یه‌ك كه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بێزارده‌كات
هه‌روه‌ها ئه‌و جوڵه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قسه‌كه‌ر زۆر شه‌ر‌من و بێتوانایه‌ له‌سه‌ر خۆكۆنتڕۆڵكردن له‌ كاتی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ .

٢-ده‌ست خستنه‌ گیرفان له‌ كاتی قسه‌كردن:
جوڵه‌یه‌كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكی دیاریكراو دژی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ویستێكی به‌هێزه‌ له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ، زۆر لێكردن و خۆبه‌زۆرزانی و به‌رگری تێدایه‌ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌و جوڵه‌یه‌ ده‌مانه‌وێ بڵێین : چیت ده‌وێ بیكه‌ ، هیچ گرنگی به‌كاره‌كه‌ت ناده‌م .



٣-جوڵاندنی ئه‌نگوستیله‌:
ئه‌وكاته‌ی ئه‌نگوستیله‌ ده‌جوڵێنێن ، ئه‌وه‌ گوزارشت له‌ دڵه‌راوكێ و ڕاڕایمانه‌ له‌و قسانه‌ی ده‌بیستین ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خۆمان له‌ ز‌بری قسه‌كان دووربگرین یان ویستێكی به‌ هێزمان هه‌یه‌ له‌وه‌ی گوێی لێنه‌گرین.

٤-لێوگه‌زین:
گه‌زینی لێو، جۆڵه‌یه‌كه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین زۆری له‌ خۆمان بكه‌ین كه‌ خۆ دوور بگرین له‌ له‌كردارێك یان قسه‌یێكی خراپ یان شتێك . یان قسه‌كه‌مان قوت بده‌ینه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵه‌یه‌ بووبه‌ نه‌ریتێكی به‌رده‌وام . ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رگریكردن له‌ هه‌ڵچوونه‌ ده‌رونیه‌كان.

٥-یاریكرن به‌پرچ:
به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ئاستی سه‌ر ، مانای په‌یوه‌ندیكردنه‌ له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ ناو خۆییه‌كان و ئاماده‌كردنی هه‌ر و‌رده‌ به‌شێكی ئه‌و بیركردنه‌وانه‌یه‌ . ئه‌و جوڵه‌یه‌ قوڵبونه‌وه‌یه‌ له‌ خودداو هه‌وڵدانه‌ بۆ خه‌ڵوه‌تكردن به‌ ده‌رون و ده‌رون خستنه‌ خه‌لوه‌ته‌وه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌و جو‌ڵه‌یه‌ بووبه‌ نه‌ریتێكی به‌رده‌وام " ئه‌وه‌ به ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر دڵه‌راوكی و ناجێگری .

٦-شكاندنه‌وه‌ی په‌نجه‌كان :
گوازرشت له‌سه‌ر توڕه‌بوون نییه‌ ، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س بۆی ده‌چن " ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی خێرایه‌ به‌وه‌ی له‌ده‌وروبه‌رمان رووده‌دات ، چ ئه‌وشته‌ نوێیه‌ بێت یان رووداوێك بێت . هه‌لێكه‌ بۆ گوزارشت له‌ویستمان بۆ كۆتایی پهێنان به‌و بارودۆخه‌ یان په‌له‌كردن لێی و یان به‌ پێچه‌وانه‌ وه‌ هه‌وڵدانه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی .....

س.باخی دڵان

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-15 12:36:20

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: جوڵه‌ و که‌سایه‌تی

ده‌ست خۆش هاورئ گیان به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net