.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











وه‌رزش و راهێنانی یۆگا ژنان له‌قه‌ڵه‌وی ده‌پارێزێت
ن: شه‌رمین كه‌ریم
قه‌ڵه‌وی له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ژنانه‌وه له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا بۆته باس و خواسی رۆژانه‌و گرفتێكی گه‌وره به‌وه‌ی كه جۆره‌ها رێگا ده‌گرنه‌به‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه كێشیین دابه‌زێنن، له‌وانه سه‌ردانیكردنی پزیشك، نه‌شته‌رگه‌ری چه‌وری لابردن، لێدانی تیشكی له‌یزه‌ری، نه‌خواردنی ژه‌مه‌كان به‌بێ به‌رنامه‌و رێنمایی ته‌ندروستی، زۆر جاران قه‌ڵه‌وی مرۆڤه‌كان له باوانه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌كان یاخود كه ده‌ڵێن كه‌سێكی زۆر خۆر‌و ته‌مبه‌ڵه له‌جوڵه‌دا، یان زۆر جارانیش خه‌فه‌ت مرۆڤ تووشی قه‌ڵه‌و بوون ده‌كات، به‌تایبه‌تی توێژی ژن كه‌شێكی زۆر له باری هه‌یه بۆ تووش بوون به‌قه‌ڵه‌وی زۆر به‌سانایی، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كه ژنانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خۆیان له‌قه‌ڵه‌ویی و قه‌ڵه‌وبوون بپارێزن بهڕێگاچارهیهكی زۆر سانا‌و بێ تێچوون، ئه‌ویش وه‌رزش و راهێنانكردنی (یۆگا) یه، یۆگا یارییه وه‌رزشێكی زۆر ساده‌و ساكاره، پڕ مفایهو به‌سووده، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه كه‌شێكی ئارامی بۆ بخوڵقێنیت، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسامییه لهدهڤهرهكهی خۆمان له هیچ رویهك و لایه‌كه‌وه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه له ناو یارییه وه‌رزشییه‌كاندا.
ئه‌گه‌ر باسێكی مێژوویی وه‌رزشی یۆگا بكه‌ین ده‌بینین له‌سه‌ده‌كانی حه‌فتاكاندا له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راهێنانی له‌سه‌ر كراوه، ورده ورده په‌ره‌ی سه‌ندوه، خه‌ڵكێكی زۆر به‌دوای راهێنان و وه‌رزشكردنی یۆگاوه بوون، ئه‌ویش به‌ئه‌نجامدانی جۆره‌ها جوڵانه‌وه‌ی له‌ش یاخود دانیشتن بۆ ماوه‌ی 60 چركه به‌بێ هیچ جوڵهكردنێك، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه وه‌رزشی یۆگا باشترین وه‌رزشی ده‌رونی و فیكری و دابه‌زاندنی كێشه، زانایان له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن كه ته‌مه‌نی یۆگا نزیكه‌ی 5000 ساڵه‌و تا ئێستاش به‌ملیۆنه‌ها خه‌ڵك له ژن و پیاو راهێنانی یۆگا ئه‌نجامده‌ده‌ن، واش مه‌زه‌نده كراوه كه ئه‌نجامدانی یۆگا رۆشنكردنه‌وه‌ی بیر‌و هزری مرۆڤه‌كان و له‌شولارێكی ته‌ندروست و دڵَ و ده‌روونێكی ساف و بێگه‌ردو جۆره ئارامییه‌ك به‌مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشێت. چاودێرانی ته‌ندروستی جیهانیش رایانگه‌یاند كه یۆگا رێگا چاره‌یه بۆ له‌ناوبردنی ره‌بۆ، ئازاری پشت و هه‌ندێ جاریش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌ویش بهوهرگرتن و دانه‌وه‌ی نه‌فه‌سی درێژ، به‌مه‌رجێ له هه‌وایه‌كی پاكدا بكرێت، ئه‌نجامدانیشی پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا دووجار بێت، هه‌روه‌ها رونیشیانكردهوه كه یۆگا به‌درێژه ههناسهدانهوهو وه‌رگرتنی خوێنهێنه‌رو خوێنبه‌ر به‌باشی ئیشپێدهكات و هه‌موو ماسوولكه‌كانی له‌شی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ناسه قووڵانه هه‌ست به‌گۆڕانكاری ده‌كه‌ن له‌ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌شدا چه‌وری له‌به‌شه‌كانی له‌ش به‌رگه‌ی ناگرێت و ده‌توێته‌وه، ئه‌مه‌و ته‌مه‌نیش هه‌رگیز رێگر نیه له‌به‌رده‌م وه‌رزشی یۆگا، چونكه هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان له‌توانایاندایه ئه‌نجامی بده‌ن، له دوایین توێژینه‌وه‌ش له‌ساڵی 2008 ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی ژنان زیادی كردوه له سه‌رجه‌م ووڵاتان به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكا، رێژه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 11 ملیۆن ژن و 9 ملیۆن پیاو، هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه له روانگه‌ی ته‌ندروستییه‌وه باش و چالاكبن و له‌شێكی ساغیان هه‌بێت. ئه‌نجامده‌رانی یۆگا هه‌میشه به‌ده‌م ژیانه‌وه پێده‌كه‌نن دڵ و ده‌رونێكی پاكیان هه‌یه، جا بۆ ئه‌وه‌ی تۆش وه‌رزش و راهێنانی یۆگا بكه‌یت و له‌شێكی ته‌ندروستت هه‌بێت، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست پێبكه‌و به‌گوێگرتن له‌پارچه مۆسیقایه‌كی هێمن یان له‌گه‌ڵ سروشتی كوردستانی ره‌نگین له‌گه‌ڵ خوڕه‌ی ئاو یان ده‌نگی بولبول، یان سه‌یركردنی ده‌شت و كێوه‌كان و دیمه‌نه دڵ رفێنهكانی كوردستان ساتێك بۆخۆت ته‌رخان بكه‌و به‌هێمنی و دوور له‌هه‌موو شتێك و دوور له‌هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی خۆش و ناخۆش ته‌نیا له‌هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كجاریش و دوای مانگێك چاودێری كردنی خۆت هه‌ست ئه‌كه‌یت كه كه‌سێكی تری.


له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه