.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











منداڵێكی شەش ساڵە بەرێكخراوێكی بیانی دەفرۆشرێت
بەگوێرەی دانپیانانی تۆمەتباران لەدادگا، منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ دوای ئەوەی لەگەڵ مامی سەردانی یەكێ لەگوندەكانی دهۆك دەكەن، دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ منداڵەكە بزر دەبێت، هەروەك لەدانیشتنی یەكەمی دادگادا، دایكی منداڵەكە بەچاوی پڕ فرمێسكەوە دواو وتی: "خۆم نەمدیوە، بەڵام ڕۆژی ونبونەكەی لەماڵی مامی خۆی بووە لەگوندەكەیان، دوای هەفتەیەك زانیم كە كوڕەكەم ونبووەو كەس سۆراخی نازانێ".
بەوتەی دایكی منداڵەكە زۆر گەڕاون بەدوایدا، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەكەیان لەبارەی منداڵەكەیانەوە نییە، "تەنها ئەوەندە نەبێت كە پەیوەندییەكی سۆزداری لەنێوان منو ئەو گەنجەدا هەبووە، ئەو شەوەی كوڕەكەم ونبوو ئەو تاوانبارە لەماڵی من بوو، نزیكەی دوو كاتژمێر منو ئەو كوڕە پێكەوە لەژووری نوستن بووین، بەس پیاوەكەم لەماڵ نەبوو".
دایكی منداڵەكە ئەوەی بۆ دادوەر روونكردەوە كە ڕۆژێك كوڕەكەی بەدەم گریانەوە ئاگاداری كردوەتەوە كە باوكی پێیوتووە دەیفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی، هەروەك دایكی وتی: "سەرەتا من باوەڕم بەو قسەیە نەكرد، بەڵام دوای ونبوونی، باوكی منداڵەكە پێیوتم كە بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابوورییمانەوە كوڕەكەمان دەفرۆشینو باری ئابورییمانی پێ باش دەكەین، بەڵام من ئەوەم رەتكردەوە".
لەدرێژەی وتەكانیدا بۆ دادوەر، ئەو ژنە جەختی لەوە كردەوە كە لەمێردەكەی خۆی خۆش دەبێت، بەڵام سكاڵای لەسەر گەنجەكە هەیەو دوای قەرەبووی لێدەكاتەوە.
گەنجە تۆمەتبارەكە تەمەنی 29ساڵەو بەر لەوەی بەو تاوانە هەستێت، خوێندكاری كۆلیژی ئادابی زانكۆی موسڵ بووە، بەڵام لەنێو دادگادا ئەوەی رەتكردەوە كە دەستی لەرفاندنی ئەو منداڵەدا هەبێت، بەڵكو دانی بەوەدا نا كە دایكی منداڵەكە دەناسێتو چەند جارێك لەبەرامبەر بڕێك پارەدا كرداری سێكسی لەگەڵ ئەنجامداوە.
لەلایەكی دیكەوە یەكێك لەوانەی كە ماوەیەك لەگەڵ ئەو گەنجەدا زیندانی بووەو وەك شایەتحاڵێك لەدادگا ئامادەبوو وتی: "كاتێ لەزیندان بووم ئەو كوڕە هاتۆتە ژورەكەمو باسی لەوە كردووە كە منداڵێكی تەمەن شەش ساڵییان دزیوەو فرۆشتویانە بەڕێكخراوێكی یەهوودی بە 15دەفتەر دۆلار، هەروەها وتویەتی كە بەڕەزامەندی پیاوەكەی چووە كرداری سێكسی لەگەڵ ژنەكەی كردوەو دواتر منداڵەكەیان دزیوەو فرۆشتویانە".
دوابەدوای چوار دانیشتنی دادگا، دادوەر ئاشكرای كرد كە دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی ئەو دوو كەسە پێكەوە ئەو منداڵەیان فڕاندووەو دواتر فرۆشتویانەو بەپێی مادە 422ی یاسای سزادانی عێراقیو بەتاوانی فڕاندنو فرۆشتنی منداڵێك، حوكمی10ساڵ زیندانی بڕیوەتەوە بۆ باوكی منداڵەكەو 10ساڵیش بۆ ئەو گەنجەی هاوكاری بووە.
س:نم نم


لهسهر هێڵ نییه




دهست خۆش
لهسهر هێڵ نییه