❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بابەتێک لەسەر فیزیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-15 20:18:55

سیلۆنا
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-17
دواترین سه‌ردان: 2013-04-16
په‌یامه‌كان: 622
WindowsFirefox

بابەتێک لەسەر فیزیا

سلاو؟

هاوڕێیان پێویستم بە بابەتێک یان لێکۆڵینەوەیەک هەیە لەسەر هەر بابەتێکی فیزیا....

سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-16 15:28:55

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بابەتێک لەسەر فیزیا

دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی


ئەم وێنەیە ئەوە نیشان دەدات کە کاتێک ئەلیکترۆن لەسەر ڕووی مادەی دەدرێتەوە کە لە فۆتۆنی لێدراوەوە دەستمان کەوتووە .
بریتیە لەو بیردۆزەی کە تیایدا ئەلیکترۆن بڵاودەبێتەوە لە سەر ڕووی ماددەیەک (کانزا یان ناکانزا ) لە ئەنجامی توانای ھەڵمژینیان بۆ ووزە لە تیشکدانەوەی کارۆ موگناتیسی بۆ درێژە شەپۆلی زۆر کورت ،کە وەک شاراوە یان ڕووناکی سەرو بنەوشەی . لێرەدا ئەلیکترۆن بڵآودەبێتەوە (دەدرێتەوە) کە دانراوە وەک " photoelectron" کە ئەمەش یەکەمجار دۆزرایەوە لەلایەن زانا ھێنریک ھێرتز لە ساڵی ١٨٨٧ ، ئەم دۆزراوەیەش ناونرا بە " کاریگەری ھێرتز" ، ھێرتز پیشانی دا کە کارەبای ڕووناککراوە لەگەڵ ڕووناکی سەروبنەوشەی ھێمای کارەبای دروست دەکات زۆر بە ئاسانی.
دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی شوێن خۆی دەگرێت لەگەڵ فۆتۆن لەگەڵ ووزەیەک کە بڕەکەی چەند ئەلیکترۆن ڤۆڵتێک دەبێت ، لە ژمارەی بەرزی ئەتۆمیک ی توخمێک ، کە زیاترە لە ١ ئەلیکترۆن ڤۆڵت . لە فۆتۆنی ووزە زۆرەکاندا کە وەک ووزەی ئەلیکترۆنەکانی ترە کە دەکاتە ١١ کیلۆ ئەلیکترۆن ڤۆڵت ، وەک پەرشبوونەوەی کۆمپتن ، ھەر پرۆسەیەکی تر ، ئەبێت ئەمە ڕووبدای وە ھەندێ جار ووزەکەی دوو ئەوەندەی بێت (١.٠٢٢ مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت). لێکۆڵینەوەی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی بریتی بوو لە چەند ھەنگاوێکی گرنگ بۆ تێگەشتن لە سروشتی کوانتەم بۆ ڕووناکی و ئەلیکترۆن .کاریگەر بوو بۆ ئەوەی تێبگەین لە دوو سیفەتی شەپۆل.
.......................................................*******************************************..............................................................

شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultrasound Waves)

سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی:-
   هه‌وڵی یه‌كه‌م له‌ گه‌رِان به‌دوای شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ ساڵی (1882 )ز له‌ لایه‌ن زانای فیزیایی سویسری (دانیل كولادین) بوو كه‌ ویستی خێرایی ده‌نگ بپێوی به‌هۆی زه‌نگێكی ئه‌ڵمانی له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی جنێڤا كه‌ رِێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ دانانی بیردۆزی ده‌نگ له‌لایه‌ن زانا لۆرد ریلیه‌ له‌ ساڵی (1877 )ز كه‌ باس له‌ بنچینه‌كانی فیزیای ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی و گواستنه‌وه‌ و ده‌نگ دانه‌وه‌ده‌كات.توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون تا یه‌كه‌م سۆنار SONAR (Sound Navigation & Ranging) له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ساڵی (1914)ز له‌ لایه‌ن زانا فسندن دانرا كه‌ بۆ كه‌شتیوانی و دیاركردنی شوێنی كه‌شتیییه‌كانی ئه‌لمَانی به‌كارهات له‌ شه‌رِی جیهانی یه‌كه‌م.
   ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست له‌ بواری پزیشكی به‌كار هات له‌لایه‌ن دكتۆری ده‌مار و ده‌روونناس دكتۆر (كارل سیۆدۆ) كه‌ یه‌كه‌م دكتۆره‌ شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى به‌كارهێنا له‌ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ویش كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه‌ ئێسكی سه‌ر زۆربه‌ی هێزی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى ده‌مژی.له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی زانایانى فیزیا و ئه‌ندازیارانی میكانیكیكاره‌بایی و بایۆلۆژى و پزیشكه‌كان و زانایانی كۆمپیوته‌ر و توێژه‌ره‌كان و به‌ پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان،ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی به‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ كلینیكی پزیشكانی ده‌مار و دڵ و چاو ده‌ستی پێكرد شه‌پۆلی به‌كارهاتوو له‌ جۆری (A-mode) كه‌ به‌كارهێنانی ته‌سك ودیاركراوی هه‌بوو پێشخرا بۆ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی جۆری (B-mode) كه‌ زانا دۆگلاس هۆری وه‌ك ته‌كنیكارێكی تیشك به‌كاری هێنا بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی چونكه‌ توانای هه‌یه‌ بگاته‌ به‌شه‌كانی له‌ش بۆ تێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش ،له‌ زانكۆی كۆلۆرِادۆ له‌ ده‌نگه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جوزێف هۆملس كه‌ پسپۆری گورچیله‌یه‌ به‌شداری له‌ توێژینه‌وه‌كان كرد وه‌به‌ هاوكاری زانا و ئه‌ندازیاران بیلز و بۆساكۆنی .یه‌كه‌م ئامێری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultra-sound) دوو لایه‌ن جۆری (B-mode) له‌ ساڵی (1951 )ز به‌كارهێنرا.پاشتر چه‌ند ئامێرێك به‌كار هێنرا كه‌ هه‌موویان قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو نه‌خۆش ده‌بووایه‌ به‌شێكی یان هه‌مووى له‌ ناو ئاودا بووایه‌ بێ جووڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی له‌ كلینیكه‌كان.
   له‌ كۆتایییه‌كانی ساڵی (1955 )ز ئه‌م ئامێرانه‌ پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ قه‌باره‌ى بچووك كرا و هه‌ستیارى زیاد كرا و ئاسانتر بوو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی قۆلێكی كانزایی كه‌ توانای جووڵه‌ى هه‌بوو له‌ شوێنی پشكنینی نه‌خۆش.ئامێرێكی تری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) داهێنرا له‌ ساڵی (1955 )ز كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پشكنینی ئه‌ندامىزاوزىَ( میهبه‌ل )و كۆم له‌ لایه‌ن هه‌ردوو زانا وایڵد ورِید كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و پاشتر چاكسازى بۆ كرا تا وای لێهات ئه‌م ئامێرانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و نه‌مسا و یابان و مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا به‌كار بێ به‌تایبه‌تیش له‌ بواری پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
   ئایان دۆنالد یه‌كێكه‌ له‌ دكتۆره‌كانی ئینگلیز كه‌ به‌ پێشه‌نگ داده‌نرێ له‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جۆرى نه‌خۆشی و كیسه‌كانی ده‌ست نیشان كرد به‌ هاوكاری زانای ته‌كنیكار تۆم برِاون و دكتۆر جۆن ماكفیار له‌ساڵی (7/6/1958 )ز و ساڵی (1959 )ز توانیان قه‌باره‌ى سه‌ری كۆرپه‌ڵه‌ دیار بكه‌ن كه‌ دواتر به‌ رِێگه‌یه‌ك دانرا بۆ زانینی گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه‌،پاشان به‌كار هێنرا بۆ زانینی بارودۆخی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ سه‌ره‌تای سك پرِی تا كاتی له‌دایك بوون و دیاركردنی ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له‌كۆرپه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌خۆشییه‌كانی پێش له‌دایك بوون.
   پێش ساڵی (1972) ز نه‌ده‌توانرا هێلكه‌دان به‌ شه‌پۆلی (B-mode) ببینرێ تا زانای نه‌مساوی (كراتۆچویل) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا،به‌مه‌ش شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بووه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ پسپۆری ئافره‌تان، توێژینه‌وه‌كان له‌ یه‌ك توێژینه‌وه‌ى دكتۆر ئایان دۆنالد له‌ ساڵى (1958) ز گه‌یشته‌ (298) توێژینه‌وه‌ له‌ ساڵی (1978) ز، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ توانرا كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی پێنج هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له‌ ساڵی (1963 )ز وه‌ لێدانی دڵی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی حه‌فت هه‌فته‌یی ده‌ستنیشان بكرێ له‌ ساڵی (1965 )ز وه‌ كه‌م وكورِییه‌كانى گه‌شه‌كردن بزانرێ له‌گه‌ڵ درێژى كۆرپه‌ڵه‌ و بارودۆخ له‌ده‌وریدا له‌ناو سكی دایك به‌مه‌ش كێشی كۆرپه‌ڵه‌ و برِی خۆراك دیار ده‌كرێ.هه‌روه‌ها بوونی كون له‌ پشت (Spine Bifida) پوچ بوونی سه‌ر له‌ كۆرپه‌ڵه‌ (Anencephaly) له‌هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می سك پرِی،ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ نه‌ده‌كرا به‌بێ بوونی شه‌پۆلی (B-mode) وه‌ زیادكردنی رِه‌نگی خۆله‌مێشی بۆ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) چونكه‌ پێشتر ته‌نها رِه‌نگی سپی و رِه‌ش به‌كار ده‌هات .
   له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست دا زانستی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) شۆرشی به‌خۆوه‌ بینی به‌ داهێنانی وێنه‌گرتنی رِاسته‌وخۆ (Real Time Scanner) به‌ شه‌پۆلی (B-mode) كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژیانی راسته‌قینه‌ی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ جووڵه‌ ولێدانی دڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی و هه‌ناسه‌ له‌ ناو منداڵداندا،یه‌كه‌م ئامێر له‌م بابه‌ته‌ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی (1985 )ز داهێنرا،كه‌ ئه‌وكاته‌ ململانێیه‌كى به‌هێز هه‌بوو له‌ نێوان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به‌ وێنه‌ی رِوون وئاشكرا كه‌ بووه‌ هۆی پێشكه‌وتنی پسپۆری ئافره‌تان و منداڵ بوون.
   هه‌روه‌ها ئامێرى شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگی ( Ultra-sound) ئه‌ندامى زاوزىَ میهبه‌لی وكۆم زۆر پێشكه‌وت كه‌ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن زانایان رِید و وایلد له‌ سالًی (1955 )ز داهێنرا ئه‌مه‌ش بیست ساڵی خایاند بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه‌ بگه‌نه‌ كلینیكی پزیشك.له‌ ساڵی (1985 )ز دا كه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ل منداڵی تاقیگه‌(منداڵی شووشه‌) له‌ نه‌مسا هاوكات بوو كه‌ پاشتر ته‌كنۆلۆژیایی دوپلار (Doppler) و (M-mode) به‌كارهات،بنچینه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیاییه‌ له‌ لایه‌ن زانای نه‌مساوی كریستیان دوپلار له‌ ساڵی (1842 )ز دانرا و له‌ ساڵی (1955 )ز له‌لایه‌ن یابانییه‌كان به‌كارهات بۆ زانینی جووڵه‌كانی دڵ.له‌ ساڵی (1962 )ز به‌ به‌كارهێنانی دوپلار زاناكان لێدانی دڵ ورِێرِه‌وى خوێن و پێشكه‌وتنی كۆئه‌ندامه‌كان به‌ وێنه‌ی راسته‌وخۆی رِه‌نگاورِه‌نگ (Real time Color Flow Imaging).له‌هه‌شتاكان و سه‌ره‌تاكانی نه‌وه‌ته‌كان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) زۆر پێشكه‌وت و ئه‌م ئامێرانه‌ بوونه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌كاره‌كانی پزیشكی پسپۆر له‌ مندالبوون وئافره‌تان،پاش ئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى ئامێره‌كان بچووك كرایه‌وه‌ و قۆلی پشكنینی ئامێره‌كه‌ شوێنێكی بچووكی گرت له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش به‌ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست،له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌م وێنه‌ نایابانه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ست دێ و ده‌ستنیشانكردنی ورد به‌مه‌ش ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ پله‌ یه‌ك داده‌نرینً له‌ نێوان ئامێره‌كانی ده‌ستنیشان كردنی نه‌خۆشی كه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه‌كانی له‌ش به‌كاردێ،به‌لكو ده‌ستنیشانكردنی كۆرپه‌ڵه‌ له‌ناو منداڵداندا كه‌ بووه‌ زانستێك و پسپۆرییه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
   پاش ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه‌ ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) به‌ده‌ستی هێنا و پاش شۆرِشی زانستی له‌ هه‌موو بوارێكدا و پێویستییه‌كانی ژیانی نوێ و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر،ئامێره‌كانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌ى كه‌ به‌ ده‌ستی هێنا جێ ی ره‌زامه‌ندی زانایان نه‌بوو چونكه‌ ده‌یان ویست دووری (بعد) ی سێیه‌م ببینن ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له‌ ساڵی حه‌فتاكانه‌وه‌ دروست بوو به‌ڵام له‌ هه‌شتاكاندا هاته‌ كایه‌وه‌ ، پاش شۆرِشی ته‌كنۆلۆژیا و به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر،له‌ یابان له‌ زانكۆی تۆكیۆ یه‌كه‌م راپۆرت له‌سه‌ر دوری (بعد) سیانی واته‌ پانی و به‌رینی و به‌رزی له‌ ساڵی (1984 )ز بڵاو كرایه‌وه‌ ویه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له‌ ساڵی (1986 )ز تۆماركرا به‌ گرتنی وێنه‌یه‌كی سیانی (بعد) بۆ كۆرپه‌ڵه‌ به‌ یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر.
   به‌ پێشكه‌وتنی ئامێرىشه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) ی سیانی (بعد) درێژی ماوه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه‌ به‌ لاى كه‌م ده‌ خووله‌ك ده‌خایه‌نێ ، بووبه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م ئامێرانه‌،له‌ساڵی (1989 )ز یه‌كه‌م ئامێرى بازرگانی له‌ نه‌مسا دروست كرا به‌ ناوى (Combison-330) ئه‌م ئامێره‌ له‌ جیهاندا پێشكه‌وت به‌تایبه‌تی له‌ یابان و نه‌مسا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و چین تا له‌ ساڵی (1996 )ز له‌ له‌نده‌ن تۆژینه‌وه‌ له‌سه‌ر (بعد) ى چواره‌م كرا كه‌ ئه‌ویش به‌كارهات بۆ به‌ده‌ستهێنانی وێنه‌یه‌كی رِاسته‌قینه‌ ئه‌م كاره‌ش نه‌ده‌كرا بێ پێشكه‌وتنی زانستی كۆمپیوته‌ر.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

تیشكی ژێر سوور


تیشكی ژێر سوور (infrared rays) :  تیشكی ژێر سوور تیشكێكی نه‌بینراوه‌ به‌شێكه‌ له‌ تیشكی كارۆموگناتیسی كه‌ له‌ره‌له‌ری كه‌متره‌ له‌و له‌ره‌له‌ره‌ی كه‌ چاو هه‌ستی پێ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ نابینرێ به‌ڵام هه‌ستی پێ ده‌كرێ له‌رِێگه‌ی گه‌رمی ،كه‌ له‌كۆتایی شه‌به‌نگی كارۆموگناتیسی بینراو دایه‌ كه‌ درێژی شه‌پۆلی له‌ نێوان (0.7 - 1) مایكرۆمه‌تره‌. خۆر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تیشكی سروشتییه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌ وزه‌یه‌كی كارۆموگناتیسی، ئه‌و تیشكه‌ى كه‌ خۆر ده‌ینێرێ به‌شێوه‌ى شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی له‌ سێ به‌ش پێك دێ كه‌ درێژی شه‌پۆلی جیاوازیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:
تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی كه‌ له‌ سه‌دا دووى(2 %) ی تیشكی خۆر پێكدێنێ .
تیشكی بینراو كه‌ له‌ سه‌دا چل و حه وت(47 %) ی تیشكی خۆر پێكدێنێ .
تیشكی ژێر سوور كه‌ له‌ سه‌دا (51 %) ی تیشكی خۆر پێكدێنێ .
   تیشكی ژێر سوور تیشكێكی گه‌رمیداره‌ و نه‌بینراوه‌ كه‌ خۆر سه‌رچاوه‌ی سروشتییه‌تی ده‌كرێ له‌ سه‌رچاوه‌ى ده‌ستكرد به‌رهه‌م بهێنرێ ،درێژى شه‌پۆلی تیشكی ژێر سوور هه‌مان درێژى شه‌پۆلی به‌شی رووناكی له‌ شه‌به‌نگی كارۆموگناتیسییه‌ و له‌گه‌ل شه‌به‌نگی رووناكی و شه‌به‌نگی تیشكی مایكرۆوێڤ تێكه‌ڵ ده‌بێ.زاراوه‌ی (near infrared) له‌ تیشكی ژێر سوور به‌ نزیكترین درێژی شه‌پۆل له‌ شه‌به‌نگی رووناكی ده‌وترێ. زاراوه‌ی (far infrared) تیشكی ژێر سوور به‌ نزیكترین شه‌پۆلى درێژ له‌ تیشكی مایكرۆوێڤی له‌ شه‌به‌نگی كارۆموگناتیسی ده‌وترێ .
به‌كارهێنانه‌كانی بایۆلۆژى تیشكی ژێر سوور (infrared application) :
   تیشكی ژێر سوور كه‌ درێژی شه‌پۆلی له‌نێوان (4-16) مایكرۆنه‌ پێی ده‌ڵێن تیشكی ژێر سووری دوور (far infrared ray) به‌ رووناكی ژیان ناوده‌برێ و هه‌مان درێژی شه‌پۆلی تیشكی ژێر سووری هه‌یه‌ كه‌ له‌شی مرۆڤ ده‌ری ده‌كات وه‌ هۆیه‌كه‌ بۆ بوونی زینده‌وه‌ر ئه‌و درێژی شه‌پۆله‌یه‌ كه‌ له‌ش ده‌یمژێ له‌ تیشكی خۆر له‌كاتی رِۆژهه‌ڵات و رِۆژ ئاوا بووندا زیاد ده‌بێ كاتى خۆدانه‌ به‌ر خۆر وه‌ زۆر باشه‌.
   تیشكی ژێر سوور توانایه‌كی به‌هێزی چوونه‌ ناوه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ سوودى هه‌یه‌ بۆ پێست و هه‌رسكردن و سورِی خوێن وه‌ یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی ئۆكسجین و خواردن، وه‌ وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاردێ بۆ رۆماتیزم و كه‌مكردنی ژان و ژانی ده‌مار له‌كاتی وه‌رزش و كاركردن و كه‌مكردنی ژانی ده‌م و چاو .
   هه‌روه‌ها به‌كاردێ له‌ كه‌شتی ئاسمانی و ئامێرى وێنه‌گرتنی زه‌وى له‌ ئاسمانه‌وه‌ وه‌ به‌ فراوانی به‌كاردێت له‌ ئامێره‌كانی كۆنترِۆلكردن له‌ دووره‌وه‌.
    به‌كارهێنانی تیشكی ژێر سوور له‌ بواری ته‌كنۆلۆژی و بایۆلۆژی هه‌روه‌ها لایه‌نی سلبی و مه‌ترسیداری هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ له‌ كاتی هه‌ڵئاوسان وشێرپه‌نجه‌ى پێست و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆو ماندوو بوون و سیل و خوێن به‌ربوون به‌كارناهێنرێتَ.
   ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی (ناسا) یه‌كه‌م لایه‌نه‌ كه‌ سوودی له‌ خاسیه‌ته‌كانی تیشكی ژێر سوور وه‌رگرتووه‌ كه‌ جل و به‌رگ و كه‌شتی ئاسمانی له‌ دیوی ناوه‌وه‌ به‌ سیرامیك ناوپۆش ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ى تیشكی ژێر سووریان پێببه‌خشێ كه‌ له‌ له‌شیان ون ده‌بێ له‌ ئاسماندا .
   تیشكی ژێر سوور زیانی نییه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى (24) كاتژمێر به‌ر مرۆڤ بكه‌وێ،به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ژیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ پزیشك منداڵی تازه‌ له‌دایك بوو له‌ دایه‌نگه‌ داده‌نێن كه‌ تیشكی ژێر سوور ده‌رده‌كا، تیشكی ژێر سوور به‌ رووناكی ژیان(light of life) ده‌ناسرێ هۆیه‌كی سه‌ره‌كییه‌ له‌ ژیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێك،گرنگترین كاره‌كانی تیشكی ژێر سوور زیاد كردنی به‌رگری له‌شه‌ بۆ نه‌خۆشی (reinforcement immune system) له‌ئه‌نجامی زیادكردنی سورِی خوێنی بچووك و زیادكردنی گۆرِانی خوارده‌مه‌نی(metabolism) و دواخستنی پیر بوون (slow down the aging process).له‌شی مرۆڤ تیشكی ژێر سوور ده‌رده‌كا كه‌ پێی ده‌ڵێن (biogenetic ray) كه‌ برِه‌كه‌ی له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆرِێ، كه‌ برِی تیشكی ژێر سووری له‌ له‌ش ده‌رچوو كه‌م ده‌بێ و له‌ش نه‌خۆش و ماندوو و لاواز و پیر ده‌بێ و به‌رگه‌ی نه‌خۆشی ناگرێ ،كاتێك كه‌ برِی تیشكی ژێر سوور له‌ له‌ش نزیك سفر ده‌بێ ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ مردن زۆر نزیكه‌.
  هه‌ندێ كه‌س توانای زاڵ بوونی به‌سه‌ر نه‌خۆشی هه‌یه‌ چونكه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی تیشكی ژێر سووريان هه‌یه‌ له‌ له‌شیان كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ش به‌هێز ده‌كات كه‌ پێ ى ده‌گوترێ (q-gong) له‌ هه‌ندێ كه‌س ئه‌م وزه‌ زۆر به‌هێزه‌ وه‌ك (ریكی) كه‌ وزه‌ ده‌نێرێ بۆ نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن كه‌ ئه‌ویش وزه‌ى تیشكی ژێر سووره‌ كه‌ به‌ چاو نابینرێ كه‌ گه‌رمییه‌ك ده‌به‌خشێته‌ نه‌خۆش ، ئه‌م رِێگایه ‌له‌گه‌ڵ هه‌زاره‌ها نه‌خۆش به‌كار هاتووه‌ كه‌ نه‌خۆشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌س و پاله‌په‌ستۆى خوێن و شه‌كره‌ و په‌نكریاس و سه‌رئێشه‌ى پىَ چاره‌سه‌ر كراوه‌.
   خه‌ڵك له‌ رِابردوودا ئاوی زێ و كانیاوی پرِ له‌ تیشكی ژێر سووریان به‌كار ده‌هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ته‌ندروستیان باش بوو ,كاتی كرِكه‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلكه‌ تیشكی ژێر سوور ده‌رده‌كات وه‌ كیسه‌ڵی ده‌ریا هێلكه‌كانی له‌ قومی كه‌نار ده‌ریاكاندا ده‌شارێته‌وه‌ كه‌به‌ تیشكی ژێر سوورى خۆر ده‌تروكێ.
    هه‌ر ته‌نێكی گه‌رم له‌ پله‌ى سوور بوونه‌وه‌ رِووناكی ده‌داته‌وه‌ كه‌ گه‌رمییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ پله‌ى(273)س وه‌ له‌ پله‌ى (300-500س)تیشكێكی سووری تیژتر ده‌رده‌كات،وه‌ له‌ پله‌ی(1000)س تیشكێكی زه‌رد ده‌رده‌كات،وه‌ له‌ پله‌ی (1200س) یان زیاتر تیشكێكی سپی ده‌رده‌كات كه‌له‌ هه‌ر پله‌یه‌كی گه‌رمیدا درێژى شه‌پۆلی تیشكه‌كان جیاوازه‌ و به‌م شێوه‌یه‌:
   یه‌كه‌م جار تیشكی ژێر سووری دوور (far infrared) ده‌رده‌كات ئینجا تیشكی ژێر سووری نزیك (near infrared) وه‌ له‌ كاتی سوور بوون تیشكی بینراو ده‌رده‌كات و له‌كاتی دانه‌وه‌ تیشكی سپی تیشكی ژێر سوور و بینراو و سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌رده‌كات .
   دیاركردنی برِی تیشكی خۆر و هێزو گۆرِانی به‌پێى باری كه‌ش و هه‌وا كارێكی ئاسان نییه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى تیشكی ده‌ستكرد به‌كار دێ كه‌ تیشكی ژێر سوور دروست ده‌كات به‌ گه‌رمكردنی ته‌نه‌كان (ئه‌گه‌ر بۆ زیاتر له‌ 3000 پله‌ی سه‌دى گه‌رم بكرێ ئه‌وا تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی جۆراوجۆر ده‌رده‌كات به‌پێی یاساكانی فیزیا) .
   به‌شێك له‌ تیشكی كارۆموگناتیسی له‌ لایه‌ن له‌شه‌وه‌ ده‌مژرێ، كه‌ به‌نده‌ به‌ درێژی شه‌پۆل و له‌ره‌له‌ر و گۆشه‌ى به‌ركه‌وتنی به‌ له‌ش و كاتی خایانراو و تیژی مژین و باری له‌ش .
   ده‌توانرێ رِوو و پێكهاته‌ى ته‌نه‌كان بپشكنرێ به‌ تیشكی ژێر سوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ تۆژینه‌وه‌ى جۆره‌كانی به‌رد وكانزاكان به‌كاردێ.
.................................................................................................
بابەتەکان لە ویکیپیدیا و رەنگارەوە وەرگیراوە

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-16 18:22:30

سیلۆنا
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-17
دواترین سه‌ردان: 2013-04-16
په‌یامه‌كان: 622
WindowsFirefox

Re: بابەتێک لەسەر فیزیا

swpas kaka hemn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net