.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















--------------------------------------------------------------------------------
1-چەند قورئانیك بكە دیاری بۆ ئەو كەسانەی دەیخوێننەوە ..هەركات بیخوێننەوە یان بیدەن بەكەسانی تر ..تۆ پاداشتت بە ردەوامە.
2-كورسەیەكی جوڵەدار بكڕە بۆ كەم ئەندام ..یان گۆچانیك بۆ پیرێك ..بە تایبەت ئەوانەی داراییان لاوازە ..یان بۆ نەحۆش خانەێكی بنێرە ..بۆ هەر بەكارهێنانێكی خێرت برەدەوامە..
3-چەند كتێبێكی بە سوود بكڕەو بیدە بەوكەسانەی دەیخوێینەوە جا كتێبی دینی یان زانستی
دڵنیابە هەموو ساتی پاداشت وەردەگری .
4-لە ِرێگەی نامە یان ڕاستەوخۆ چەند دوعا و یادی خوا هەیە بینێرە و بیكە دیاری .
5-بڕۆ سەردانی زانكۆ .پەیمانگا، بەشی ناوخۆیی، قوتابخانەكان بكە زۆرن ئەوانەی پارەی كڕینی پێداویستی خوێندنیان نیە و باری ئابوری ماڵەوەیان تەواونیە ..تۆ یارمەتیان بدە بۆ كڕینیان .
6-سی دی بە سوود و زانستی كوپی بكەو دابەشی بكە ..
7-دەتوانی قورئان یان بەرمال ..یان دوعایەك یان وێنیەكی جوان بخەیتە ناو مزگەوتێكی تازە كراوە . یان فەرشیكی سادە بخەیە ناوی ..
8_كوپەی ئاوی(براد) سارد بخەرە شوینە گشتیەكان زۆر جێی خۆی دەگرێت .،
9-درەختیك بروێنە هەركەس لە ژێر سێبەری دانیشێ یان بەرەكەی بخوا تۆ چاكەت بەر دەكەوێ،
10-خەڵكی فێری زانست و زانیاری بكە و ئەوەی دەیزانی وەڵام بەرەوە .
11-مناڵان باش پەروەردە بكە.
12_ڕەوشتت جوان و شیرین بێ لەگەل كەسانی تر تا دوای مردنیش دوعات بۆ بكەن.
13-بەرماڵی نوێژ كە بیكەیە دیاری دایكت یان كەسیكی تر هەتا نویژی لەسەر بكا خیری تۆیە،جگە لەوەی دڵی خۆش دەكەی.یان بۆ نەخۆشخانەیەكی بنێرە یان قوتابخانەیەك ..یان مزگەوتێك ..
14-تەنها مناڵیك، كەسێك فێری سورەتی كەوسەر بكە و ئاسانە لەبەر كردنی وكورتترین سورەتی قورئانە یان فیری نویژ یان دوعا یا ئایەتی كورسی .
15- نوسینی چەند ئامۆژگاری و قسەی جوان و پەندی بەسود لەسەر كاغەزی (A4) و هەڵواسینی .
16-ئاسانكاری بۆ كاروباری هەركەسێك كە داوای یارمەتی بكات .
17-لابردنی هەرچیەك ببێتە مایەی ئازارو ناخۆشی كەسانی تر جا هەر كەسێ بێ ..
18_ دڵخۆش كردنی بەرامبەر بە كردار و گوتار یان تەنها زەردەخەنەیەكیش بێت .
19-بزانە خەڵكانێك هەن كێشەیان زۆرە وەك تۆ دە پێش خۆت دوعای خێریان بۆ بكە.
20-كاتی تەنگانە زوو فریای خاوەنەكەی بكەوە و تا ئەوپەری توانات یارمەتی پێشكەش بكە.
*دە كەواتە پێش ئەوەی چاوەرێ بیت خیرت بۆ بكرێ دوای مردنت، ئیستا خۆت بیكە و چاوەریی كەس مەكە.
..چونكە جگە لەم ڕێگایانە زۆری تر هەیە بۆ ئەنجام دان ...وەك ئەوەی دوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە دوای خۆت بیدە بەیەكی تر . دڵنیابە تۆش بەر خێر و پاداشتی نەبڕاوە دەكەوی .یان چەن دانەیەكی لێ كۆپی بكەو دابەشی بكە و بیدە بە هەر كەسێ كە پێی دەگەی ..
*پێشەوا شافیعی دەڵێ:هەركەس دەیەوێ خوای گەورە دڵی ئاوەدان وڕووناك بكاتەوە ئەوا با واز لەو قسەو باسانە بێنێ كە پەیوەندی بەوەو ە نیە، وە دوركەوێتەوە لە هەڵەو تاوان،تەنها دڵ و دەرونی پڕبێت لە خۆشەویستی خوای بەئاگاو پێغەمبەرەكەی .
*وە هەمیشە سوپاسی خوا بكەین بۆ هەموو نیعمەت و بەخششەكانی،،چونكە زۆرێك كەس و كۆمەڵگە و هۆز و ووڵات لێی بێبەشن ..وا ئێمە بە ئاسانترین شێوە و خۆشترین ژیان گوزەردەكەین ..تەنها ئەوەندەمان بەسە كە خوای تاك وتەنها هیدایەتی داوین تا بەیكەوە ئامۆژگاری و یادخستنەوەی یەكتر بكەینە دیاری ساتەكانی تەمەنمان ..دەی با هەموو بۆ هەموو چاكەكان بەردەوام بین ..هاكا ئەجەل ڕێی پێ گرتین و كۆتایی هات بە هەناسەمان
جناران


لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش ههربژی خودا پاداشتت بداتهوه یاخوا

ئهوانهی دهیانهوێت بهراستگۆی بژین،دهبێت ئارمگریش بن تاکو راستیهکان دهرهکهون،،،
پهیمان غهمگین بهرزێوهیی
لهسهر هێڵ نییه








dasknt xosh be xwa jazaw batawa

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم کهسێک پـێـی بـهخشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژهکانـی ژیانـم پـێشکـهشی کـرد.
لهسهر هێڵ نییه









زؤرسوباستان ئه كه م دةستى ئيوةش خؤشبيت
لهسهر هێڵ نییه