.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






به‌ناوی یه‌زدانی پاک وباڵا ده‌ست ،،،
خۆشحاڵم که‌توانیم له‌به‌شی سێیه‌م پێتان بگه‌مه‌وه،،،هیوادارم توانیبێتم مافی مانشێته‌که بده‌م.
له‌ته‌واوکه‌ری بابه‌ته‌که‌م ،هه‌ندێک شتی گرنگ هه‌یه،ده‌مه‌وێ بیکه‌مه‌سه‌ردێری باسه‌که،به‌لام باله‌پێشا هه‌ندێک شتان بیرخه‌مه‌وه،باسی ئه‌وه‌مان کرد گومان له هه‌سته‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ،به‌ڵگه‌شمان ئه‌و لێکدانه‌وانه بوو ،که به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیک بوو خستمانه روو. زۆرێکمان بروامان به‌وه پته‌وه، که خاڵه‌لاوازه‌کانمان له هه‌سته‌وه‌یه،دانیشمان به‌وه‌ناوه ،که سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین هێز، ده‌ست گرتنه به‌سه‌ر خاڵه‌لاوازه‌که‌ی ئه‌وهێزه.
که‌واته، ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌مان هه‌یه ،که ئه‌گه‌ر هێزێک،چه‌نده هیز داربێ ،شکانه‌که‌ی له‌خاڵێکه‌وه‌یه ،که‌درک کردنی پێیه‌وه زۆر ئاسته‌مه ،هه‌ربۆیه‌ش ده‌گه‌ینه‌وه هه‌مان سه‌ره‌داو، که پێمان وابوو سه‌رهه‌ڵدانی گومان له هه‌سته‌وه‌یه. زۆرێک له‌توێژینه‌وه‌کان هۆکاری گومان ده‌گه‌رێننه‌وه سه‌ر خۆش وویستنێکی له‌راده‌به‌ده‌ر،له‌وێوه ناوی ده‌نێن غیره‌یی،به‌ڵام من ئه‌و دوو ته‌وه‌ره تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ناکه‌م ،چونکه هه‌موو گومانێک غیره‌یی نیه،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو غیره‌یه‌کیش گومان نیه،نزیکه له‌وه‌بحه‌په‌سێن بۆچ ده‌بێ پێچه‌وانه‌که‌ی پێچه‌وانه‌یی نه‌بێ.له‌مه‌وه هه‌ڵی تێگه‌یشتن ئاسانتره بۆ ئه‌م لێکدانه‌وه قورسانه، هه‌ندێک جار گومان بردن له غیره‌ییه‌وه‌یه ،غیره‌یه‌که‌ش له‌خۆشه‌ویستیه‌وه خۆشه‌ویستیش سیکسه‌وه‌سیکسیش له هه‌سته‌وه.هه‌ندێک جاریش گومان بردن له‌و دیو بیرکردنه‌وه‌کانه‌وه‌یه،ئه‌مانیش له‌کاتێک که ،نه‌توانرا بێ شیبکرێنه‌وه،وه کاتی لێکدانه‌وه‌کانیان کامڵ وگه‌یوو نه‌بووبێ،به‌ڵام ئه‌مانیش هه‌ر له‌هه‌سته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه ،جیانابنه‌وه،چونکه له‌رێگای هه‌سته‌وه د‌رکی پێکراوه ،بۆیه نه‌توانراوه له‌لێکدانه‌وه‌کانی فیکری کامڵی وه‌رگرێ، دوای بۆته گومانێکی ره‌هاو متڵق ،که توانجه‌کانی به‌سابتی هێشتوونه‌ته‌وه به‌سه‌ر په‌راوێزه‌کانی لێکچوون.
چیمان ده‌ست که‌وت ؟؟
له‌هه‌موو ئه‌و لێکدانه‌وانه‌مان، سێ خاڵی گرنگ هه‌یه ،که‌له‌سه‌رتاوه به‌نهێنی داخلیان بووم که‌ئه‌مانه‌ن :
یه‌که‌م خاڵ :ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاڵی لاوازی ئه‌وهێزه‌ی که، به‌هه‌موو هێزه‌که‌یه‌وه ناتوانێ له‌به‌رگری بمێنێته‌وه.
دووه‌م خاڵ : گومان ده‌توانرێ غیره‌یی بێ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه غیره‌یی نیه .
سێیه‌م خاڵ :ده‌کرێ گومان له‌و دیوه بیرکردنه‌وه‌کانه‌وه بێ .له‌کاتێک که‌نه‌توانرابێ شیبکرێته‌وه، که‌خاڵێکی ره‌هایه بۆلێکدانه‌وه‌کانمان .
لێره دێینه سه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی گشتگیر بۆهه‌موو باسه‌که‌مان، دوایش ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی که ،ده‌ره‌نجامه‌کان ده‌خاته‌وه باوه‌شی لێکدانه‌وه‌یه‌کی پانتاگیر له‌هه‌موو روانگه‌یه‌کی گومانه‌کانه‌وه. باله‌خاڵی یه‌که‌مه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، (( ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاڵی لاواز)) مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم له‌و خاڵه، هه‌ڵرشتنی باسێکی وورده ،سه‌باره‌ت به‌تواناکانی سایکۆیی وبابه‌تی وئایدی مرۆڤه‌کان ،تاله‌ته‌کیه‌وه درک به‌وه‌بکرێ که، مرۆڤ چه‌نده هێز داره سه‌باره‌ت به وهێرشه‌ی که،کرایته سه‌ری له‌لایه‌ن گومانه‌وه.
ئایا بۆچی گومان وازوو په‌لکێش ده‌کا؟ بۆچی به‌زووی داگیرمان ده‌کا؟ ئایا هۆکاری چیه ؟که‌هه‌موومان لاوازین، له‌به‌رامبه‌ر گومان؟ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه هه‌موومان بێ هێزین؟ نه‌خێر ،هه‌موومان هێزی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه .هه‌م ئایدی وهه‌میش سایکۆیی ودوایش به‌عه‌قیده‌شه‌وه، به‌ڵام خاڵێکی لاواز له‌هه‌موو هێزێکیش هه‌یه ،ئه‌گه‌ر سه‌یری جامه‌کان بکه‌ن ئه‌وانه‌ی زۆرانباز وئه‌وانه‌ی له‌مێژووه‌وه باسی لێوه‌ده‌کرێ ودوایش ئه‌وانه‌ی به‌ئه‌فسانه ده‌گێردرێنه‌وه،هه‌موو ئه‌وهێزه په‌لکێشانه، له‌خاڵێکی لاوازه‌وه شکستیان خواردووه،ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وهێزه‌ی گومان، له‌خاڵی لاوازه‌وه ده‌ست به‌ئه‌ژنۆین،ئه‌وخاڵه لاوازه‌ش له‌هه‌ستمانه‌وه‌یه،هه‌ربۆیه‌ش زۆرینه‌ی گومانه‌کانمان که،له‌خێزانی وهاورێی وبازرگانی وبه‌گشتی هه‌موویان سۆزدارین،واتا هه‌موو ئه‌و گومانانه له‌هه‌سته‌وه‌یه بۆزۆرینه‌شیان ،پاڵکه‌وتووانه به‌سیکسه‌وه په‌یوه‌ندی داره.واتا گومان هێرشه‌کانی چرده‌کاته‌وه له‌هه‌سته‌وه هێرش ده‌کا، ناهێڵێ بیرکردنه‌وه به‌و هێرشه بزانێ،تاکو نه‌توانێ به‌رگری بکا،چونکه خاڵی هێزدار له‌مرۆڤ عه‌قڵه، خاڵه لاوازه‌که‌شی بۆتێکشکانیش هه‌سته.
خاڵی دووه‌م ( گومان ده‌توانێ غیره‌یی بێ وبه‌پێچه‌وانه‌شه‌وه غیره‌یی نیه )واتا ،هه‌موو ئه‌وگومانانه ده‌توانرێ دابه‌ش ببن ،به‌پێی ئه‌و وه‌ضیفانه‌ی که‌مرۆڤ هه‌یه‌تی،به‌شێکی گه‌وره‌ی وه‌ضیفه‌کانی ئه‌میش پابه‌ندوبه‌ستراون به ژیانی خێزانیه‌وه ،هه‌ر ئه‌وه ناگرێته‌وه که، باس له‌ژن ومێردێک بکه‌ین ،به‌ڵکو مه‌به‌ستمان خێزانێکی گه‌وره‌یه ،که‌واته غیره‌یش به‌شیک ده‌بێ له‌داهاته‌کانی گومان،هه‌رچه‌ندێکه ئه‌وه باسێکی گه‌له‌ک له‌وه‌گه‌وره‌تر له‌خۆ ده‌گرێ ،زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تر که من له‌بابه‌تێکی واکورت هه‌ڵی رێژم،ده‌توانم بلێم گومان له‌غیره‌ییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ ،وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانم بڵێم گومان غیره‌یی نیه، واتا له‌سه‌رێکه‌وه ئه‌گه‌ر گومانه‌کان له‌نێو خێزانێک کۆبکه‌ینه‌وه ده‌کرێ غیره‌یی بێ،غیره‌یش له خۆشه‌ویستی زۆره‌وه،خۆشه‌ویستیش واتا سێکس ولایه‌کیش سێکس نیه‌ته‌نها سۆزه،به‌واتایه‌کی تر ده‌کرێ له‌نێو خێزانێک گومان به‌هۆی غیره‌ییه‌وه‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی سه‌روه‌ره به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه سێکسیه‌ی له‌رێگای هه‌سته‌وه‌له‌نێوان خێزانه‌کان ده‌وره‌بینێ،به‌ڵام ده‌شکرێ غیره‌ییه‌که‌ش په‌یوه‌ندی به‌سیکسه‌وه نه‌بێ ،ته‌نها په‌یوه‌ندی داربێ به‌سۆزه‌وه.به‌شه‌که‌ی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان دایه ،واتا له‌نێو هه‌رلایه‌نێک دوور له‌خێزانیه‌کان ،ده‌کرێ ئه‌و گومانه بێ غیره‌ییه هه‌بێ،بۆنمونه باوک له‌گه‌ڵ کور له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانی ،خۆ ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به‌باری سیکسه‌وه نابێ بۆمه‌به‌ستی هاوبه‌ش،بۆیه ده‌بێ به‌جوانی له‌وجیاکاریانه بگه‌ین،تاکو به‌شێوه‌یه‌کی روون له‌هه‌موو ماناکانی گومان بگه‌ین ،تاکو توشی هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی ناوه‌خت نه‌بین.
بۆخاڵی سێیه‌م : ده‌کرێ گومان له‌و دیو بیرکردنه‌وه‌کانه‌وه‌بێ، واتا نزیکه ئه‌وگومانه‌ی که‌درووست بووه ،هۆکاره‌که‌ی پابه‌دن نه‌بێ بێج له‌وخاڵانه‌ی که ووتمان،ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌ینێ که گومانه‌کان له‌کاتی هێرشه‌کانیان له‌په‌نایبیرکردنه‌وه‌کان خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ن ،تاده‌گا به‌وه‌ی خاوه‌ن بیر نه‌توانێ هه‌ست به‌بوون وجوڵه‌یان بکا،ئه‌مانیش زیاتر ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که به‌په‌له بریارده‌ده‌ن .
ده‌ره‌نجام//
گومان ده‌کرێ هۆکارێک بێ بۆده‌رخستنی راستیه کان ،به‌ڵام له‌چ کاتێک له‌وکاته‌ی که راستیه‌کانت بینی ،نه‌ک ئه‌وه‌ی دووره‌په‌ریز بریاربده‌ی،له‌مه‌شه‌و فێرده‌بین که هه‌ربریارێک ده‌کرێ گومانی تیابێ به‌ڵام ناکرێ هه‌مووی گومان بێ ، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ربریارێکیش به‌گومانه‌وه له‌دایک بوو ناکرێ ناوی بنرێ بریار ،به‌ڵکو ده‌بێ دووباره جووت بوون بکرێ له نێوان خه‌یاڵه‌کان تاکو بریارێک له‌دایک بێت ،به‌به‌ڵگه‌وه به‌بێ گومان بسه‌لمێنێ که بوونێکی راسته‌قینه‌ی هه‌یه نه‌ک گوماناوی.....
تێبینی /// چاوه‌روانی به‌شی چواره‌م بن له‌نوسه‌ره‌وه ،چونکه هێشتان باسه‌که ووردبوونه‌وه‌له‌خۆی هه‌ڵده‌گرێ. نوسه‌ر :په‌یمان غه‌مگین به‌رزیوه‌یی

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه