❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بلوتووس (بە ئینگلیزی: Bluetooth ) چیه‌؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-17 17:27:44

لميس
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-12
دواترین سه‌ردان: 2011-03-15
په‌یامه‌كان: 16
WindowsXPMSIE

بلوتووس (بە ئینگلیزی: Bluetooth ) چیه‌؟؟؟

بلوتووس (بە ئینگلیزی: Bluetooth ) پێوانەییەکی (standard) ڕاگواسنتی داتا یە. بوارێکی ڕەخساو‌ بۆ ھەمە چەشن دەزگای ئەلکترۆنی ساز دەکات، کە داتا و زانیاریی(بە ھەموو جۆرەکانی دەق، ڕەنگ، دەنگ..ھتد) تاوتوێ پێ بکەن، وەک تەختەکلیل، تەلفۆنێکی مۆبایل، کامێرایەکی دیجیتاڵ، چاپکەرێک..و ھەروەھا، ھەموو ئەوانە بە ئاسانی لەنێوەندێکی بێتەلدا پەیوەندی دەگرن و کار لەگەڵ یەکتر دەکەن.

١ کارکردنی بلوتووس
٢ داھێنەری بلوتووس
٣ ناوی بلوتووس لە چییەوە ھاتووە
٤ سەرچاوە
٥ بەستەری دەرەکی


کارکردنی بلوتووس
بە بێتەل (وایەر) لە مەودایەکی ١٠ تاکو ١٠٠ مەتریدا کاردەکات، بە توانای ئاڵوگۆڕکردنی یەک مێگابیت لە چرکە‌یەکدا(١ Mbits) – بەگوێرەی تەکنیکی نوێ ئەم خێراییە دەگات ٢ مێگابیت لە چرکەیەکدا، بە لەرەلەری ٢.٤٥ مێگاھێرتز داتاکان ئاڵوگۆڕ پێدەکات.

تاکو بتوانرێت دەزگایەک تایبەتمەندێتی Bluetooth وەربگرێت، پێویستی بەبوونی پارچەیەکی بچووکی بڕاو (تەڵاشە Chip )ـێک دەبێت تێیدا. ئەم Chip ـەش وەرگر و ھێنەرە، کە بە transceiver ناودەبرێت. ‌ ھەردوو واتای(transmit، receive) دەگەیەنێت، ئەمڕۆکە لەناواخنی زۆربەی ئامێر و دەزگا ئەلکترۆنییەکاندا بەدی دەکرێت. شێوازی کارکرنی Bluetooth بەگوێرەی خاڵ – بۆ – خاڵ وەیان کۆمەڵە خاڵێک پێکەوە سازدەدرێت.

داھێنەری بلوتووس
کۆمپانیای ئێریکسۆنی (Ericsson) سویدی بیرۆکەی بلوتووسی ھێنایە کایەوە و پەرەی پێدا.

پاشان کۆمەڵێک کۆمپانیانی ھاوکار، پێکەوە کۆمەڵەیەکیان پێکھێنا بۆ کارکردن تیایدا بەناوی (Special Internet Group SIG). کە برێتیی بوون لە : Ericsson، IBM، Nokia، Toshiba، ٣Com، Lucent، Microsoft، Motorola

  ناوی بلوتووس لە چییەوە ھاتووە
بلوتووس گەر بیکەین بە کوردی واتە ددان شین، بەڵام لەڕاستیدا بلوتووس ناوی پاشای دانیمارک Harald Blåtand (کە بە ئینگلیزی دەبێت بە Bluetooth) بووە لە ناوەڕاستی سەدەی دەھەمدا، بەناوبانگی ئەوەوە ئەم تەکنیکە ناونراوە وەک ڕێزلێنانێک لە قارەمانێتی ئەو پاشایە کە فەرمانڕەوایەتیی و دەسەڵاتی خۆی فراوان کردووە و گەیشتۆتە نەرویج. وەک باس دەکرێت ھارالد حەزی بەخواردنی شاتوو زۆر کردووە، و لەپاش خواردنی ددانەکانی ڕەنگی شینیان وەرگرتووە و بۆیە بە ددان شین ناوبراوە.




                                                                                         سه‌رچاوه‌که‌ی (ویکیپیدیا )

Kurdzhin
ياعينى ماكدر اعوفك لكنى
افهم ظروفك زرعنى وردة
بغرفتك حتى يومية اشوفك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net