.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










(ئەو مناڵە کەرکوکیەی تیرۆر تەنیای کرد)
ئاوات نه‌سره‌دین
ئەو مناڵە کەرکوکیەی تیرۆر تەنیای کرد ،،.
هۆنراوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به (مەروە) ی تەمەن دووساڵ ونیو
ئەو مناڵە کەرکوکیەی تیرۆر تەنیای کرد ،،.
(ئەو مناڵە کەرکوکیەی تیرۆر تەنیای کرد)
چیرۆکی ژیانی من ،،
زۆر لە چیرۆکی ئەو مناڵە هەڵەبجەییە ئەکات
کەخێزانەکەی هەموویان بەکیمیایی
چەندین ساڵ بەر لەئێستا پێکەوە مردن
تەنها کچێکی چاوگەشیان لێمایەوە,
ژیانی من زۆر لە چیرۆکی و بەسەرهاتی
ئەو خێزانە گەرمیانیە دەکات
کە چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا
هه‌موویان بێ سه‌رو شوێنكران
مناڵێكی چاوڕه‌شیان به‌ته‌نیا مایه‌وه!!
ووتم دایه بابه ئه‌مڕۆ جه‌ژنه!!
با هه‌موومان پێكه‌وه
له‌گه‌ڵ خوشك و براكانم
بچن ساتێكی خۆش له‌ده‌ره‌وه
به‌سه‌ربه‌رین!!
ئێوه‌ش به‌میهره‌بانی خۆتان به‌ڵێنتاندا
بۆ نیوه‌ڕۆ كه‌باب بخۆین و
دواتر بچینه شاری یاری
تا تێر به‌دڵی خۆمان یاری بكه‌ین
به‌ڵام بابه ئه‌رێ دایه ،،
كوا ئه‌و جێگایه‌ی كه ئێمه چووین
چێشتخانه بوو ؟!!
یان ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێمه چووین
كه‌ی شوێنی یاری و پیاسه بوو
ئه‌و جێگایه‌ی كه ئێمه چووین
جگه له خوێن و پارچه گۆشت
جگه له دوكه‌ڵ و ده‌نگی بۆمب
هیچی ترم لێ نه‌بینی
خۆ ئێوه به‌ڵێنتان پێداین !،
بۆشاری یاریمان به‌رن
تا تێر یاری و جۆلانێ كه‌ین
ڕاكه ڕاكهو هاتووچۆ كه‌ین ،،
كه‌چی نه‌ك به‌ڵێنتان نه‌بوو
به‌ڵكو خۆشتان لێ شاردمه‌وه !!
من نازانم ئێوه له كوێن ؟
ئه‌تانه‌وێت كه‌ی بێنه‌وه
زۆر ئه‌ترسم ئێوه خۆتان
بێ من له گه‌ڵ خوشك و براكانم
له شاری یاری پیاسه بكه‌ن
جا باشه خۆ ئه‌گه‌ر وایه
بۆ تائێستا نه‌هاتنه‌وه ؟
نا ،،،نا هه‌رگیز برواناكه‌م،،،
من نازانم ئێوه له كوێن
ئه‌تانه‌وێت كه‌ی بێنه‌وه
به‌س گوێ بگرن بابه دایه !!
من گوێم لێ بوو كه گوایه
ئێوه ئێستا دیار نه‌ماون
وام بیستووه له‌گه‌ڵ خێزانهههڵهبجهییهكان
له‌گه‌ڵ ماڵه گهرمیانهكان
هه‌مووتان پێكه‌وه
به جلی سپیه‌وه به‌باڵ ئه‌فڕن به ئاسمانا
ئه‌ی باشه خۆمنیش
حه‌زم له گه‌شتی ئاسمان هه‌بوو
بۆ نهتانبردم له‌گه‌ڵ خۆتان
به‌خوا سه‌یره!!!،،،
ئه‌رێ دایك و باوكی من كه‌ی ئاوابوون
ئه‌وان بێ من بۆ ساتێكیش خۆ هه‌ڵناكه‌ن
خوشك و براكانم بێ من
چۆن دڵیان دێ سهمابكهن !،،
خۆ ئێوه به‌ڵێنتان پێدام
بۆ منیشتان نه‌برد له‌گه‌ڵ خۆتان ؟
ووتتان عاقڵبه به گوێم كردن .
پێتان ووتم گوێڕایهڵبه گوێم لێگرتن .
كه‌چی ئێوه بێ به‌ڵێن بوون
جێتان هێشتم
له‌گه‌ڵ خۆتان نهتانبردم
بۆ خۆتان له‌گه‌ڵ خوشك و براكانم پێكه‌وه‌ن
له ئاسمانن باڵتان هه‌یه‌و سه‌ما ئه‌كه‌ن
نایه‌نه‌وه جوتێ باڵی وه‌كو خۆتان بۆ منیش بێنن
تا پێكه‌وه له ئاسمانا به‌باڵ بفڕین ،
ئه‌وكاته نامەوێ بچمه شاری یاری
پێشتان ناڵێم بێ به‌ڵێنن !!،،،
نازانن چەندتان بیر ئەکەم
ئاخر بۆچی نایه‌نه‌وه،،،؟ نایه‌نه‌وه،،؟
هۆنراوەی: ئاوات نه‌سره‌دین
سوید ستۆکهۆلم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
یاخوا ده‌ست وپه‌نجه‌کانت خۆش نوسه‌ری به‌رێز بۆنوسینی ئهوهۆنراوهیه وه‌کو وه‌فایه‌ک،،به‌راستی ئه‌وه‌نده به‌سۆز بوو ،،،تنۆک تنۆک له‌گه‌ڵ هه‌روشه‌یه‌کی فرمێسکێکم بۆی رێشت،،،ده‌ست وپه‌نجه‌کانی ئێوه‌ش خۆش بۆدانانی ئه‌م هۆنروه جوانه له‌م یانه جوانه‌یه هه‌رسه‌رکه‌وتووبن،،،

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ داننای ئه‌و تێکسته جوانه
به هیوام به‌رده‌وام بیت له دانانی وه‌ها بابه‌تێک
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ نوسه‌ری به‌رێز کاکه ئاوات ئه‌خوازم
شاد و به‌خته‌وه‌ر بن

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس هاوڕێیان سوپاس بۆ دەستخۆشیەکانتان بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامیش بۆ ئيوە
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه گیان به‌راستی هۆنراوه‌یه‌کی جوان بوو
وشه‌کان له ئاقارێکی تره‌وه رژابوونه نێو ناخه‌وه به هه‌ستێکی زۆر جوان دارێژراوه
ته‌مه‌نت درێژ دوارۆژت پرشنگدار


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش کاکه ئاوات
به‌راستی هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوان بوو
هیوام به‌رده‌وامیته له نوسینی هۆنراوه‌ی ئاوا جوان
سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژبیت کاکه ئاوات .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس هاوڕيیان بۆ دەستخۆشیەکانتان هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ئيوەش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سه‌کانت خۆش بێت به‌ڕاستی
هۆنراوه‌یه‌کی جوان و پڕ هه‌ست بوو
وهیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس بۆ تۆش بەڕێزم هیوای بەردەوامی بۆ ئيوەی بەڕيزیش
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن تاراوگە (2011-01-19 07:47:27)
له‌سه‌ر هێڵ نییه