.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له‌گه‌ڵ لاساریی منداڵه‌كانمان چی بكه‌ین؟
ن: نیره سادات حسین
و: سه‌روه‌ر سه‌عید
كاتێ له‌گه‌ڵ منداڵه سێ ساڵه‌كه‌م ده‌مه‌وێ كارێك ئه‌نجام بده‌م ڕووبه‌ڕووم ده‌وه‌ستێت، سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ده‌سته‌كانی مشت ده‌كات، پێیه‌كانی له‌زه‌وی توند ده‌كات، ددانه‌كانی توند له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نێت‌و هاوار ده‌كات، "نامه‌وێ".
توڕه ده‌بم، كاتێ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، كاتێكی تر هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌میهره‌بانی‌و سۆزه‌وه هانی بده‌م بۆ كاره‌كانی، به‌ڵام زۆربه‌ی كات بێسووده، چاره‌یه‌كم نی‌یه جگه‌له‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خواسته‌كانییدا كۆڵ ده‌ده‌م، چونكه ئه‌زموون ئه‌وه‌ی بۆ من ده‌رخستووه كه گوشارخستنه سه‌ر ئه‌و سوودی نییه‌و ئه‌و كاره‌كانی خۆی هه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
• چ منداڵێك به‌لاسار ناوده‌برێت؟
• چ هۆكارێك ده‌بێـته هۆی لاساریی منداڵه‌كه‌م؟
• چ هۆكارێك لاساریی منداڵه‌كه‌م زیاد ده‌كات؟
• كاریگه‌رییه‌كانی لاساریی بۆسه‌ر منداڵه‌كه‌م چییه؟
• له‌گه‌ڵ منداڵی لاسار چی بكه‌ین؟
ئه‌وه‌ی ده‌بێت بزانین
یه‌كێ له‌قۆناغه سروشتییه‌كانی گه‌شه‌كردنی منداڵ كاتێكه كه به‌شوێن ناسینی ده‌وروبه‌رو په‌یداكردنی پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی له‌و شوێنه‌دا ده‌گه‌ڕێ، ئه‌م قۆناغه له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات‌و كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت كه دیارترینیان سه‌رپێچییه. تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه بۆ گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی منداڵ زۆر پێویسته، ئه‌و به‌شوێن به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌یه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه سه‌رپێچی ده‌كات یان پێداگری ده‌كات. له‌م نێوه‌دا ئه‌گه‌ر دایك‌و باوك‌و كه‌سانی چوارده‌وری كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر منداڵه‌كه هه‌ڵسوكه‌وتی دروست بزانن له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، كه‌واته هاوكاریی پێش ئاگاییان كردووه.
له‌ڕاستیدا به‌نیشاندانی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌یه منداڵ فێری ئه‌وه ده‌بێت كه چۆن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه نابێت قبوڵی بكات‌و وه‌ڵامی "نا" بداته‌وه، هه‌روه‌ها بنه‌ماكانی باوه‌ڕبه‌خۆبوون‌و پشتبه‌ستن به‌خۆی بۆ دروست ده‌بێت. به‌داخه‌وه كه دایكان‌و باوكان زۆربه‌یان سه‌رپێچییه‌كانی منداڵه‌كانیان به‌لاساریی‌و سه‌ركه‌شی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌بێ حه‌وسه‌ڵه‌یی‌و توڕه‌بوون‌و شه‌ڕ سه‌رزه‌نشتیان ده‌كه‌ن، ئاگایان له‌وه نی‌یه كه به‌و جۆره په‌رچه‌كرداره نه‌گونجاوانه ده‌شێت كاریگه‌ری خراپی ببێت له‌سه‌ركه‌سایه‌تی ئه‌و منداڵه كه له‌ئاینده‌دا نه‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی باش ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كانی ببێـه‌وه.
ئه‌بێت ئاگامان له‌وه بێت كه منداڵ ناتوانێ مه‌نتقی گه‌وره‌ساڵان تێبگات‌و بزانێ كه دایك‌و باوك بۆچی له‌سه‌رپێچییه‌كانی ئه‌و توڕه ده‌بن، له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته دایك‌و باوك ئه‌وه بزانن كه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی منداڵ به‌ته‌واوی سروشتییه، ئه‌رێ‌و نه‌رێی زیاد له‌پێویستی دایك‌وباوك دووره له‌مه‌نتقه‌وه، ئه‌وان نابێت وا بیر بكه‌نه‌وه كه منداڵه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی داواكانیاندا به‌بێ چه‌ندوچون ملكه‌چی بكه‌ن. منداڵێك كه هاوسه‌نگی كه‌سایه‌تی هه‌یه له‌قۆناغێكی تایبه‌تی ته‌مه‌ن "ناوتن" فێرده‌بێت‌و ئه‌زموونی ده‌كات. به‌تێپه‌ڕبونی كات‌و زیادبوونی ته‌مه‌نی ده‌یه‌وێ گوێبیستی قسه‌ی باشتر بێت له‌گه‌وره ساڵانی.
ئه‌وه‌ی كه نابێت ئه‌نجامی بده‌ین
• زیاد هه‌ڵمه‌چۆ، توڕه مه‌به، ئه‌و منداڵێكه، له‌زۆربه‌ی كاتدا لاساریی منداڵه‌كان ئه‌نجامی توڕه‌بوونی تۆیه.
• زۆر پێداگری مه‌كه له‌قسه‌كانی خۆت، ئه‌م كاره‌ت ده‌بێـته هۆی لاساریی منداڵه‌كه‌ت.
• به‌وشه‌ی وه‌كو "منداڵی لاسار"و "منداڵی خراپ" بانگی مه‌كه.
• به‌ئاماده‌بوونی منداڵه‌كه‌تان هات‌و هاوار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان مه‌كه‌ن، چونكه تۆ نمونه‌ی منداڵه‌كه‌تی.
• منداڵه‌كه‌تان ناچار مه‌كه بۆ كارێك كه حه‌زی لێی نی‌یه.
• زۆر له‌ڕه‌فتاره‌كانی ئاگاداری مه‌كه‌وه، چونكه ئاگاداری زۆری تۆ ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی.
• زیاد له‌پێویست بڕیاری به‌سه‌ردا مه‌ده، چونكه ئه‌م كاره لاساریی زۆرتر ده‌كات.
• چاوه‌ڕوانی‌و پێشبینی بێجبَت نه‌بێت، كارێك له‌منداڵه‌كه‌ت داوا بكه كه پێشتر فێرت كردبێت.
• هیچ كاتێك ئه‌و مه‌ترسێنن به‌وه‌ی كه خۆشتان ناوێن، چونكه تۆ په‌ناگای ئه‌ویت.
• به‌پێی توانا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك ئه‌رێ‌و نه‌رێ مه‌كه، وه‌كو له‌جێی ئه‌وه‌ی كه پێی بڵێیت، "ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كانه‌وه خۆت هه‌ڵمه‌ده"، پێی بڵێ، " ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز بكه‌ی خراپ ده‌بێت‌و ناتوانین ئیتر له‌سه‌ری دابنیشین‌و سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن بكه‌ین".
ده‌بێت چی بكه‌ین؟
• پێش هه‌ر شتێك دایك‌و باوكی له‌سه‌رخۆو هێمن به‌و له‌هه‌وڵه‌كانی خۆت بێ‌ئومێد مه‌به.
• هاندانی منداڵه‌كانتان به‌ڕاستی بگره.
• ڕێنماییه‌كانت بۆئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌و ڕوون بكه‌وه تا به‌ته‌واوی تێبگات كه پێویسته چۆن ڕه‌فتار بكات، وه‌كو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه بڵێیت، "حه‌ز ده‌كه‌ی فێر بیت كه من‌و باوكت چۆن ددانه‌كانمان ده‌شۆین، ببینه هه‌میشه ددانه‌كانمان پاكه". دواتر به‌شێوه‌یه‌كی دروست ددان شوشتنی فێر بكه؟
• ده‌رفه‌تی بده‌رێ تا هاوكاریت بكات، وه‌كو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه بڵێیت، "بڕۆ ئه‌ولاوه ده‌ست‌و پێی من مه‌گره". ده‌توانیت بڵێیت، "ده‌توانی یارمه‌تیم بده‌ی؟ من زۆر خۆشحاڵ ده‌بم كه بۆ پێشوازیكردن له‌میوانه‌كان قاپه‌كان له‌سه‌ر مێزه‌كه دابنێیت".
• كاتێ كه كارێكی باش ئه‌نجام ده‌دات سوپاسی بكه، بۆنمونه بڵێیت، "وا بیرم نه‌ده‌كرده‌وه شته‌كان ئاوها بسڕی، سوپاست ده‌كه‌م، كاری منت ئاسان كرد".
• بۆ كارێك كه ده‌ته‌وێت ئه‌نجامی بده‌یت به‌ڵگه‌ی مه‌نتقی بهێنه‌ره‌وه.
• ئه‌گه‌ر دوای چه‌ندینجار پێوتن هه‌ر به‌رگری كرد، به‌پێوتنی كه‌مێك ته‌مێكارانه سود وه‌رگره، بۆنمونه چالاكییه‌كانی بوه‌ستێنه، ئه‌گه‌ر له‌كاتی ته‌ماشاكردنی ته‌له‌ڤزیۆندایه بیكوژێنه‌وه‌و پێی بڵێ چۆن پێموتی ئه‌و كاره‌ت ئه‌نجام نه‌دا ئاوها تا ده ده‌قیقه‌ی تر ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كوژێته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌رزه‌نشتی مه‌كه‌و زۆر چه‌ندوچونی له‌گه‌ڵ مه‌كه، به‌ڵام ده‌بێت دوای ده ده‌قیقه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبكه‌یته‌وه.
• ئه‌و ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌وڵ بده ئه‌و ئاواته‌ی بۆ فه‌راهه‌م بكه‌یت، مۆڵه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێبده‌و پێی بڵێ، "حه‌ز ده‌كه‌ی به‌كام پێڵاوه‌وه بچیت بۆ قوتابخانه؟"، "به‌بۆچوونی تۆ له‌هه‌ینیدا بچین بۆ پارك یان بۆ سینه‌ما؟"، "حه‌ز ده‌كه‌ی بۆسه‌ردان جله شینه‌كانت له‌به‌ر بكه‌ی یان سپیه‌كان؟".
• ئه‌و ڕێنمایینه‌ی كه ده‌یده‌یتێ زیاتر بۆی ڕوون بكه‌ره‌وه، بۆنمونه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێیت، "ئه‌وه‌نده خوشكه بچوكه‌كه‌ت ئازار مه‌ده، نزیكی مه‌كه‌وه‌و بڕۆ ئه‌وبه‌ره‌وه". ده‌توانیت بڵێیت، "ئه‌زانم كه زۆرت خۆشده‌وێت، به‌ڵام ئه‌و زۆر بچوكه‌و تێناگات كه تۆ ماچی ده‌كه‌ی‌و ده‌یلاوێنیته‌وه، كاتێ ده‌ستت له‌سه‌ر ده‌م‌و چاوی داده‌نێی هه‌ست به‌ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌كات". له‌م كاته‌دا به‌دانانی ده‌ستت له‌سه‌ر ده‌م‌و چاوی ئه‌زمونێكی ناخۆشی بۆ دروست ده‌بێت‌و بڵێیت، "له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گریات، ده‌توانی به‌م شێوه‌یه بیلاوێنیته‌وه"، دواتر ڕێگه‌ی دروستی فێر بكه.
• به‌ئارامی‌و له‌سه‌رخۆیی به‌ڵگه‌ی كاره‌كانتان ڕوون بكه‌نه‌وه، بۆنمونه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێیت، "سه‌دجار پێموتی ده‌ست له‌كه‌لوپه‌له‌كانی باوكته‌وه مه‌ده"، ده‌توانیت بڵێیت، "كچه‌كه‌م من به‌بێ ئه‌وه‌ی پێت بڵێم بوكه‌ڵه‌كه‌ت هه‌ڵگرم‌و بیكه‌مه شوێنێكی تر تۆ ناڕه‌حه‌ت نابیت؟ هیچ كه‌سێك حه‌زناكات كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌ست بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی به‌رێت".
نم نم


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






[color=redده‌سته‌کانت خۆش بێت گیان
هه‌ر بژیت][/color]
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



destakant xosh bit gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه