❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سزادانی هه‌نگی سه‌رخۆش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-19 06:28:52

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

سزادانی هه‌نگی سه‌رخۆش

زانایان هه‌موو ڕۆژێك شتی نوێ له‌ باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌نگه‌وه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌و ده‌بێته‌ جێی سه‌رسوڕمانیان، كه‌ كێ ئه‌م هه‌نگانه‌ی فێری ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ كردووه‌، كه‌واته‌ ئه‌و وته‌یه‌ی خوای گه‌وره‌، كه‌ ده‌فه‌رموێت:(فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا) [النحل: 69]، سه‌رسوڕهێنییه‌كانی كۆتایی نایه‌ن.
یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئیمانمان به‌ كتێبی نێردراوی په‌روه‌ردگار به‌هێزتر ده‌كات و ئه‌م دینه‌ پیرۆزه‌مان لاخۆشه‌ویستر ده‌كات, ئه‌و ڕاستییه‌ زانستییانه‌ن، كه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا هه‌ن و زانایان به‌رده‌وام ئاشكرایان ده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات شانازیی به‌ ئیسلام بوونمانه‌وه‌ بكه‌ین و به‌ ئینتیمامان بۆ كۆتا په‌یامی مرۆڤایه‌تی خۆشحاڵبین.
خۆشه‌ویستان له‌ شته‌ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی جیهانی هه‌نگ دیارده‌ی "سه‌رخۆش بوون"ه‌ له‌ هه‌نگدا, هه‌ندێك هه‌نگ له‌ كاتی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه‌ و شیله‌دا، هه‌ندێك مادده‌ی هۆشبه‌ری وه‌ك ئیسانۆڵ  (ethanol) ده‌خۆن, كه‌ له‌ ئه‌نجامی ترشانی هه‌ندێك به‌ری گه‌یشتوو درووست ده‌بێت, دوای خواردنی ئه‌و مادده‌یه‌, هه‌روه‌ك مرۆڤی مه‌ست, هه‌نگه‌كه‌ش سه‌رخۆش ده‌بێت و  كاریگه‌ریه‌كه‌شی ڕه‌نگه‌ تا 48 كاتژمێر به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و نیشانانه‌ش، كه‌ هه‌نگه‌كه‌ دوای خواردنی ئه‌و ماددانه‌ تووشیان دێت هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ن، كه‌ له‌ مرۆڤدا دوای خواردنه‌وه‌ی مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
زاناكان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌نگه‌ سه‌رخۆشانه‌ شه‌ڕانگێز و زه‌ره‌رده‌ر ده‌بن، چونكه‌ به‌و مادده‌ هۆشبه‌رانه‌ هه‌نگوینه‌كه‌ خراپ و ژه‌هراویی ده‌كه‌ن, به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت په‌روه‌ردگار وه‌سفی هه‌نگوین به‌ شیفا به‌خش ده‌كات (يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ) [النحل: 69]. كه‌واته‌ په‌روه‌ردگار چۆن ئه‌و هه‌نگوینه‌ به‌ ساغیی و دوور له‌ژه‌هراوییبوون ده‌هێڵێته‌وه
بێگومان شتێكی ئاساییه‌، كه‌ په‌روه‌ردگار هۆكارگه‌لێك به‌ هه‌نگ ببه‌خشێت تا پارێزگارییان له‌ هه‌نگوینه‌كه‌ پێبكات و به‌ ساغیی بمێنێته‌وه‌, ئه‌وه‌ش له‌ به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ و هێشتنه‌وه‌ی هه‌نگوینه‌ وه‌ك چاره‌سه‌ر. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له‌ زانایان كرد به‌ چاودێریكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌نگ بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ, له‌و دیارده‌یه‌ بكۆڵنه‌وه‌. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وه‌یان تێبینی كرد، كه‌ له‌ هه‌ر خانه‌یه‌كی هه‌نگدا چه‌ند هه‌نگێك هه‌ن ، په‌روه‌ردگار ئامێرێكی وه‌ك "ئامێری ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی" پێبه‌خشیون, كه‌ ده‌توانن هه‌ست به‌ بۆنی هه‌نگه‌ سه‌رخۆشه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕ بێن و له‌ خانه‌كه‌ دووریان بخه‌نه‌وه‌ و هه‌نگوینه‌كه‌ به‌ ساغیی و پاكی بهێڵنه‌وه‌.  سه‌رنجبده‌ن ته‌نانه‌ت هه‌نگی سه‌رخۆشیش بێزراو و ده‌ركراو و لێدراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پارێزگاری خانه‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌ڵوێسته‌كردنه‌. لێره‌دا با هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و له‌و داناییه‌ی جیهانی هه‌نگ ڕامێنین.
په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست چه‌ند ئامێرێكی به‌ هه‌نگ به‌خشیوه‌، به‌هۆیانه‌وه‌ ئه‌و هه‌نگانه‌ ده‌ناسێته‌وه،‌ كه‌ مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كانیان خواردووه‌. بۆیه‌ هه‌تا هه‌نگوینه‌كه‌ خراپ وژه‌هراویی نه‌كه‌ن زوو جیایان ده‌كاته‌وه‌و له‌ خانه‌كه‌ دووریان ده‌خاته‌وه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌نگ یاسای زۆر تووندی به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگه‌ سه‌رخۆشانه‌ هه‌یه‌, به‌ گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ هه‌نگه‌ سه‌رخۆشه‌كان سزای توند ده‌درێن, یاساكانیش به‌ ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رخۆشه‌كان له‌ خانه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ شكاندنی قاچه‌كانیان.
ئه‌و هه‌نگانه‌ی  ئه‌و مادده‌ سه‌رخۆشكه‌رانه‌ ده‌خۆن, ناویان ده‌زڕێت, به‌ڵام دوای هاتنه‌وه‌ هۆش خۆیان ڕێگه‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌یان بۆ خانه‌كه‌ پێده‌درێت, ئه‌مه‌ش دوای دڵنیابوونی هه‌نگه‌ پارێزه‌ره‌كان له‌ نه‌مانی كاریگه‌ری ژه‌هره‌كه‌ له‌ سه‌ریان.
بۆیه‌ چه‌ند هه‌نگێك, بۆ پاراستنی خانه‌كه‌ له‌و هه‌نگه‌ سه‌رخۆشانه‌, تایبه‌ت ده‌كرێن, ئه‌و هه‌نگانه‌ش به‌ "bee bouncers"  ناو ده‌برێن, كه‌ ئه‌مانه‌ش پاسه‌وان و پارێزگاری خانه‌كه‌ن, بۆیه‌ زۆر باش و به‌ووردیی چاودێری ئه‌و هه‌نگانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ده‌خۆن و هه‌وڵی ده‌ركردنیان ده‌ده‌ن, خۆ ئه‌گه‌ر خواردنی ئه‌و ماددانه‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا پارێزه‌ره‌كان قاچیان ده‌شكێنن تا ئالووده‌ی ئه‌و جۆه‌ر خووه‌ ناپه‌سه‌نده‌ نه‌بن.
 
به‌ڕێزان دوای ئاشكرا بوونی ئه‌م راستیبانه‌, مرۆڤ سه‌ری ده‌سووڕمێت, هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆخۆی وه‌ڵامێكه‌  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تانه‌ له‌ یاساكانی ئیسلام ده‌ده‌ن، كه‌ مادده‌ سه‌رخۆشكه‌ره‌كانی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ و یاسای لێدانی بۆ مه‌ینۆش داناوه‌, كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌نگ ئه‌م سیستمه‌ ناوازه‌یه‌ بۆ پارێزگاری خانه‌كه‌ی پێڕه‌و بكات ئه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ له‌ پێشتر نین بۆ چه‌سپاندنی؟

ئه‌م وێنه‌ ڤیدۆییه‌ ده‌رباره‌ی هه‌نگی سه‌رخۆش ببینه:



                                           نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن panhany2004 (2011-01-19 06:32:22)

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-19 07:38:30

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: سزادانی هه‌نگی سه‌رخۆش

ده‌سته‌كانت خۆشبیت به‌راستی بابه‌تێكی جوانه‌.پاك وبێگه‌ردی بۆخودای مه‌زن.سوپاس بۆخوا خاوه‌نی ئه‌م دینه‌پاكه‌ین

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-19 12:23:12

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: سزادانی هه‌نگی سه‌رخۆش

swpas bo payamakat hawrey aziz (fanabun_1988) ba hiwai bardawami bo tosh

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن panhany2004 (2011-01-19 12:25:00)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net