.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دوو مانگی تر فەیسبووک دەبێتە پارە
دوای ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاریدا لە مانگی ئاداری ئەمساڵ ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووک” دابخات و هۆکارەکەشی بۆ بوونی فشارێکی زۆر لەسەر ماڵپەڕەکە گەڕاندەوە، ئێستا بەرێوەبەری کۆمپانیاکە دەڵێت “نامەیەکی زۆری ناڕەزاییمان پێگەشتووە سەبارەت بە داخستنی فەیسبووک، بۆیە بڕیارماندا بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە دوو مانگی تر بەکارهێنانی بکەینە پارە”.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی هەواڵ، مارک زۆگەر بێرگ دامەزرێنەری فەیسبووک رایگەیاند “بەکارهێنەرانی فەیسبووک بە شێوەیەکی زۆر زیادی کردووەو ناتوانین بە تەواوی کۆنتڕۆلی بکەین، هەر چەند ئێمە بڕیارماندابوو ئەو ماڵپەڕە دابخەین، بەڵام شەپۆڵێکی زۆری ناڕەزایی رووی تێکردین، بۆیە ناچارین بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر ماڵپەڕەکە هەیە لە دوو مانگی داهاتوو بەشداربوون بکەین بە پارەو برێکی دیاریکراو بۆ هەر مانگێک دابنێن”.
ماڵپەڕی فەیسبووک ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی یەکتر ناسینەو ژمارەی بەکارهێنەرانی لە نیو ملیار زیادی کردووە، هەر چەند بۆ بەکارهێنەر هەموو خزمەتگوزارییەکان بە خۆڕاییە، بەڵام لە رووی رێکلام و مارکێتینگ قازانجێکی زۆری هەیەو گۆرینی سیستەمی بەکارهێنان لەو ماڵپەڕە لە خۆڕاییەوە بۆ پارە دووبارە قازانجێکی زۆر بۆ کۆمپانیاکە پەیدا دەکات.
بێرگ بۆ سەرچاوەکانی هەواڵ گوتوویەتی “پەشیمانم لە دروستکردنی ئەو ماڵپەڕە، چونکە بەهۆیەوە پەیوەندییە گەرمووگوڕەکانی نێوان خەڵکی جیهانم کەمکردۆتەوەو بۆ پەیوەندییەکی ئەلیکتڕۆنی سارد و سڕ گواستوومەتەوە، بڕیاری داخستنی ئەو ماڵپەڕەش هەر بۆ دروستکردنەوەی ئەو پەیوەندییە بوو بەڵام دووبارە لە بەر دڵی خەڵکی ناتوانم دایبخەم
s.facebook
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2011-01-20 07:01:21)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسوپاس كاكه شارۆخ
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش كاكه سۆران گیان ،
جا كوا وای لێ بهاتایه و نه‌جاتمان بوایه به‌ده‌ست ئه‌م فه‌یس بووكه‌وه ! ههههههه
هه‌ربژیت .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








Xalat Halabjey نووسی:
ده‌سته‌كانت خۆش كاكه سۆران گیان ،
جا كوا وای لێ بهاتایه و نه‌جاتمان بوایه به‌ده‌ست ئه‌م فه‌یس بووكه‌وه ! ههههههه
هه‌ربژیت .
هههههههههههه
وه‌لا كاكه خه‌لات وایه كوا بۆ ئه‌م رۆژه!!فیس بووك دونیای پڕكردوه له‌كێشه
زۆرسوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت براجوانه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوبیت هه‌میشه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةست خوشششششششششششششش بةردةوام بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌ک ڕۆڵه خۆش مژده بیت ههههه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه فه‌نابوون گیان هه‌ر بژیت

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه
جاکــــــــــهی بێت به‌و ئــــاواته بگه‌م؟؟ههههه
خۆ مێشکمان چوو به ده‌ست فه‌یسبووکه‌وه.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک فه‌نابوون،
سه‌رکه‌وتوو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
لەگەڵ ڕێزم بۆ کاک فەنابوون ،بەڵام ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکەی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
بەداخەوە کە ڕووپەر و پێیجە کوردییەکان لە فەسیبووک بەم جۆرە هەواڵانە ئەندام بۆ خۆیان زیاد دەکەن.
هەر یەکێکمان کە فەیسبووک دەکەینەوە سەرەتا ئەم پەڕە دەکرێتەوە:
کە پێمان دەڵێت "تۆماربوون ....خۆڕاییە و هەر خۆڕاییش دەبێت"
ئەم هەواڵە لە یەکەم پیتیەوە دروستکراوە ،چونکە لە ڕاستیدا شتێک نییە بە ناوی فشار لەسەر فەیسبووک ،بە پێچوانەوە خێراترین ماڵپەری تۆڕی کۆمەڵایەتییە چ لە ڕووی کردنەوە و وەرگرتن چ لە ڕووی بارکردن ،وە ئەوەی ئەوان ناوییان ناوە فشار لە بنچینەدا باندویجە Bandwight کە باندویجی ماڵپەرێکی وەکو فەیسبووک ژمارەی نەژمێردراوە.
کاتتان شاد و سەرکەوتوبن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسوپاس هاوڕێیانم (دلبرين86 "xama :SoZi )ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆشبیت
سووپاس كاكه بڕوا منیش ئه‌م هه‌واله‌م وهرگرتوهله فیس بووك خه‌ڵك نوسیویانه...ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست بێت؟
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی فیس بووك په‌یوه‌ندیت هه‌بێت ئه‌وا ئه‌م هه‌واله راست نیه!!!!!.له‌گه‌ڵ ڕێزم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن fanabun_1988 (2011-01-26 07:46:24)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەری تری تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیوەندیم هەیە ،بەڵام ئەمە جیاوازە.
ئەو پەڕەیەی کە لە وێنەکەدا ئاماژەم پێدا ،ڕۆژانە بە ملیۆنان بەشداربوو و بەشدارنەبووی فەیسبووک سەردانی دەکەن ،واتا ئەگەر فەیسبووک بیری لەوە کردبایەوە کە تۆماربوون و بەشداربوون بکات بە پارە ،ئەوا بیریشی لەوە دەکردەوە دەستکارییەکەی ئەو سەردێڕە بکا کە خەتی سوورم بەژێردا هێناوە ،چونکە ئەگەر مەسەلە پێویست بوون بێت بە پارە ،ئەوا هەرگیز فەیسبووک پێویستی بە پارە نییە لە کاتێکدا لە تەنها ڕۆژێکدا واتە لە تەنها ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی ١،٢٠٠،٠٠٠ ملیۆن دۆلار قازانجی ڕیکلامە و نزیکەی ملیۆنێک دۆلاریش قازانجی ڕا‌نک واتە ڕیزبەندی ،ئەمە جگە لە پارەی فرۆشتن و بەشداری تایبەت و یاری و پرۆگرامەکانی ناوی ،هیوادارم لە مەبەستم گەیشتبیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه