❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / >>>>قــــه‌ڕه‌قــــــــۆش<<<<<

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-20 16:48:14

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

>>>>قــــه‌ڕه‌قــــــــۆش<<<<<

قـــــه‌ڕه‌قـــــۆش...


دوێنێ له‌بازاری نوستن،
خه‌وێکی قوڵ ،قۆڵی گرتم.
به‌ره‌و سیمایێک له‌خۆم،
خۆشم له‌بێ ده‌نگی کربوو بمه‌وه‌،
به‌ره‌و ته‌لارێک له‌وێنه‌ به‌ڕێیکردم.
هه‌ر له‌یه‌که‌م هه‌نگاوما،
له‌زه‌تێکی غه‌واره‌بوو له‌هه‌ژمه‌تا،
سلکه‌وتوو کڕ له‌پیاده‌،
به‌زمانێکی دوولابووه‌ وه‌ ،له‌نێو ئازار،
هاواری کرد،خستمیه‌ گۆ.
گووتی: بۆکوێ ؟؟؟!!
وویستم رووخصه‌ت ،له‌قوڵایی خه‌ومابکه‌م.
زمان بێ وویست لێی هاته‌ گۆو،
پێ گووت: حه‌قته‌!!!!
توڕه‌ توڕه‌ زمانم گه‌ست،
سه‌یرم پێهات!!!
خۆمن زمانم نه‌خستبووه‌ گۆ،
بۆچی بێمن هاته‌وه‌ گۆ!!؟؟؟
له‌دڵ وویستم هه‌نگاوێکی تر هه‌ڵگرم،
هاواری کرد ،ووتی: بۆکوێ؟؟!!!!
دیسانه‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه،
‌ سه‌ر کڕنۆشی رووخصه‌ت خواستن،
به‌ڵام خۆمن نه‌بووم،!!! بێ ده‌ستی من هاته‌وه‌گۆ!!!
گووتی: ده‌رۆم.
ده‌رۆم به‌ره‌و ئه‌فسانه‌ بوون ،
تاداستانێک تۆمار بکه‌م.
له‌وێ بۆناسینم کوڕ ئه‌بمه‌وه‌ ،
بۆ  هێمایێک ته‌سک ته‌سک له‌پێکه‌نین،
تراجیدیایێک درووست ده‌که‌م.
هه‌تاوه‌کو له‌هاتنه‌وه‌م ،
پێشوازیێک تاحه‌و‌ت سه‌ده‌ له‌رابردوو،
هه‌زارانیش له‌داهاتوو له‌یه‌خه‌م بێت،
بۆ واژوویێک له‌پێناسه‌م.
ده‌چم ده‌بم به‌سه‌رکرده‌،
به‌خانه‌خوێی گه‌نجینه‌ی رۆم.
به‌هتله‌رێک له‌رق دۆستی،
ته‌نها تاکو  ناسراو ناسراو له‌رێ بڕۆم.
له‌سه‌یره‌وه‌ !!!
په‌یتا په‌یتا خه‌رمان ‌ببوم،
له‌رووی ده‌ووری ئه‌و نیشانه‌ سه‌رسوڕمانه‌!!!!
که‌ ئه‌م ناخه‌م بۆ گۆڕاوه‌،
له‌ژێر پای من ده‌ر کێشراوه‌.
هێشتان وورته‌م نه‌کردبوو،
هاته‌وه‌گۆ!!!
گووتی:تۆ خه‌یاڵی،،،
تۆ خه‌یاڵی که‌سێکی زۆر چاوچنۆکی!!!
ئه‌و له‌جیات تۆ چۆته‌ خه‌و وتۆش هیچێک نی،،،!!!
تاهه‌ڵنه‌ستی!!!.
ئه‌و له‌جیات تۆ ده‌وور گێره‌و،
هه‌م ده‌ژیت وهه‌میش ده‌خوات هه‌ر وه‌کوتۆ.
ته‌نها  ئه‌مه‌ نه‌بێ ،
ئه‌و له‌جیات تۆش خه‌یاڵ ده‌کا.
له‌ژێر ئه‌م به‌نده‌ یاسایه‌،
که‌ناتوانی سکاڵای خۆتی له‌سه‌رکه‌ی،
له‌نێو دادگای بلێمه‌ت بوون.
چۆن ئه‌م دادگایه‌ هێشتان یاسای ،
سه‌دان ساڵی به‌ر له‌ئێستای له‌کۆڵدایه‌،
به‌ناو یاسای قه‌ره‌قۆشه‌و فتواده‌دات،
تۆ ناتوانی ده‌رده‌ستی که‌ی،،
چونکه‌ هه‌رچی خه‌یاڵێکی درێژهه‌یه‌،
ئه‌م له‌پای تۆ پێیان ده‌گات.
تۆش له‌مبه‌ری چۆمی حه‌سره‌ت
له‌دارده‌دات.
له‌ناخی ترس به‌قیژه‌قیژ،
هاوارم کردتاکو توانیم،
کاتێک هه‌ڵسام ،
ته‌نها خۆم وبه‌تانیێک وسه‌رینێک بووین
هیچێکی تر....

نوسه‌ر: په‌یمان غه‌مگین به‌رزیوه‌یی

Kurdzhin

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-21 05:58:49

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: >>>>قــــه‌ڕه‌قــــــــۆش<<<<<

dastakant xosh har sarkawtw bit

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-21 15:07:33

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: >>>>قــــه‌ڕه‌قــــــــۆش<<<<<

زۆر سوپاس به‌قوربان هه‌رشاد بی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net