.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















* پاسپۆرتی گه‌شت و گوزار:
یان ئاسایی كه ئه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و پاسپۆرتانهیه كهدهردهكرێت بۆ هاوولاَتیانی مه‌ده‌نی وه هیچ هێمایه‌كی تایبه‌تی تیا نیه .
* پاسپۆرتی دبلۆماسی :
ده‌رده‌كرێت بۆ كه‌سانی دبلۆ ماسی و نوێنه‌ره دبلۆ ماسیه‌كان ،وه‌هه‌ندێ له‌كارمه‌ندانی وولاَت به‌پێی ڕێنمای و یاسای جۆره‌کانی پاسپۆرت له جیهاندا
ئه‌و وولاَته هه‌ڵگرتنی پاسپۆرتی دبلۆماسی ئه‌و كه‌سه ناپارێزێت كه ئه‌م پاسپۆرته‌ی هه‌ڵگرتووه له زۆر كات دا، هه‌ندێك له داواكاری پێویستی فیزه بۆ وولاَتان له‌وانه‌یه هه‌ندێك داواكاری جیاوازی هه‌بێت بۆ پاسپۆرتێك كه دبلۆ ماسی نه‌بێت یان دبلۆ ماسی بێت هه‌ندێ له وولاَتان پاسپۆرتی دبلۆ ماسی ئه‌دات به‌و بێگانانه‌ی كه پاسپۆرتیان نیه به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگیه‌كیان هه‌یه و دوور خراونه‌ته‌وه واته (نه‌فی كراون) بۆ نمونه (قصطنطينى) دووه‌م دوا پاشای یۆنان بوو پاش ئه‌وه‌ی كهكودهتای سه‌ربازی كرا دژبه پاسپۆرتی دانیماركی سه‌فه‌ری كرد.
* پاسپۆرتی فه‌رمی یان خزمه‌ت گوزاری (خدمه) :
ده‌ر ده‌كرێت بۆ كارمه‌ندانی وولاَت یان (ئه‌ندامانی كارامه‌و به‌ڕێوه‌بردن) له حكومه‌تێكدا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن له پێناو كارێكی دیاری كرا‌و وه ئه‌مانه ڕیز به‌ندی ناكرێن به دبلۆماسی یان له جێگه‌ی دبلۆماسی بن به‌پێ ی ڕێكه‌وتن نامه‌ی ڤیه‌ننا واته به (دبلۆ ماسی ) دانانرێن.
* پاسپۆرتی تایبه‌ت :
ئه‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی پله‌و پایه‌ی به‌رزیان هه‌یه لهوولاَ تدا وه یاریده ده‌ره‌كانیان وه‌ك ئامرازێكی فه‌رمی بۆ پشگیری و لێ‌خۆش بوون له داواكاریه‌كانی ڤیزه .
* پاسپۆرتی بێگانه‌كان(بیانی):
ده‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌و گهسانهی كه نشینگه‌یان هه‌یه واته(ایقامه) له لایه‌ن ئه‌و وولاَتهوه كه نیشته‌جێن تیایدا ئه‌وانه‌ی كه هاولاَتی نین تیایدا .
* پاسپۆرتی كۆ (جمعی):
ده‌رده‌كرێت بۆ نمونه بۆ گه‌شتێكی قوتابخانه‌كان كه هه‌موو ئه‌و خوێندارانهی كه گه‌شته‌كه ده‌یان گرێته‌وه ئه‌م پاسپۆرته بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كراوه كه له‌سه‌ر پاسپۆرتهكهیه.
* پاسپۆرتی ناوخۆی:
ده‌ر ده‌كرێت له هه‌ندێك وولاَتدا وه‌ك ئامرازێك بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر زیاد بوونی ژماره‌ی دانیشتووان ،وه‌ك سعودیه كه پێ ی هه‌ڵده‌ستێ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نشینگه‌دا (ایقامه) هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی گه‌شتی ناو خۆی سۆڤیه‌تی (ڕوسیا) په‌یڕه‌وی تۆماركردنی نشینگه(إ قامه) (هۆكۆ) لهوولاَتی چین به‌كار دێت.
* پاسپۆرتی فریاكه‌وتن (كتوپڕ یان خێرا):
ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه پاسپۆرته‌كه‌ی خۆی وونكردووه یان لێ ی دزراوه و ده‌یه‌وێت سه‌فه‌ر بكات به خێرایی .
* پاسپۆرتی كاره‌كان (الاعمال):
پاسپۆرتێكه كه په‌ڕه‌ی زیاتر له خۆ دهگرێتدهدرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ وولاَتان.
* پاسپۆرتی خێزانی :
پاسپۆرتێكه ده‌ر ده‌كرێت بۆ تاكه‌كانی خێزانێك واته دایك و باوك و مناڵه‌كان.
* لیسیه باسیه(له فه‌ڕه‌نسیه‌وه):( LAISSEZ-PASSER) واته لێی گه‌ڕێ تێپه‌ڕ بێت هێمایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیه بۆ ئاماژه‌دان كه به‌ڵگه نامه‌كانی تێپه‌ڕ بوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕهگهزنامهیهكی دیاری كراویان نیه‌و پاسپۆرتیان هه‌ڵنه‌گرتووه ئه‌و وولاَته ده‌ری ده‌كات كه كه‌سه‌كه تێیدا نیشته‌جێه وه‌ك پاسپۆرتێكی ناچاری هه‌ڵده‌گیرێت فه‌رمی نیه وه هه‌ندێ جار ڕێكخراوه نێو ده‌و ڵهتیهكان ده‌ری ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی جار به‌كار هێنانی بۆ یه‌ك ئاڕاسته ده‌بێت ،بهلاَم كاتێك له ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه ده‌ر ده‌كرێت وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاتووچۆی كارمه‌نده‌كانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كار ده‌كه‌ن تیایدا به‌كار ده‌هێنرێت وه‌بۆ چه‌ند جارێك به‌كار دێت وه‌ك پاسپۆرت هه‌رچه‌نده به پله‌یه‌كی كه‌تری فه‌رمی هه‌ندێ وولاَت هه‌یه كار به (لیسیه باسیه) ناكات و داوای پاسپۆرتی نیشتیمانی ده‌كات بۆ ناو خۆ ،زۆربه‌ی كات ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه به‌كار نایه‌ت له‌كاتی جه‌نگداو ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كان و هاتووچۆكردنی كارمه‌نده دبلۆماسیه‌كان له ناوچه‌ی ململانێدا كێشه‌ی تێدا بێت یان كاری فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه ئه‌و كه‌سه ناپارێزێت كه هه‌ڵیگرتووه واته(حصانه‌ی دبلۆماسی) پێنابه‌خشرێت.
سەرچاوە : ماڵپەڕی پاسپۆرتی سلێمانی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت Xelat گیان
زانیاریه‌کی زۆر به‌سوده
ته‌مه‌ن درێژ بیت ئازیزه‌که‌ی باپیره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس باپیرە گیان ...
هیوادارم سوودی هەبێت بۆ هەموولایەک ..
تەمەن درێژ بیت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه