.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






بۆچی منداڵ درۆ دەكات؟
بێگومان درۆكردن یەكێكە لەدیاردە ناشیرین و قێزەونەكان،كەسێتی تاك پێی لەكەدار دەبێ لەناوخێزان و قوتابخانەو دام و دەزگاكاندا كەسی درۆزن بەچاوێكی سوووك و بێ نرخ سەیر دەكرێت،ئەوەی لێَرەدا قسەی لەسەر دەكەین درۆكردنە لەلای منداڵ، بۆچی منداڵ درۆ دەكات؟پاڵنەرەكانی درۆكردن چین؟ڕۆڵی خێزان و قوتابخانەچیە لەڕێنمایی كردنی كەسێتی منداڵ تاوەكو تۆویی ڕاستگۆیی لەناخی منداڵدا بچێنن،
درۆكردن چییە؟
درۆكردن ئەو كردارو گوفتارەیە كەپێچەوانەی ڕِاستیەویەكسان نیە لەگەڵ واقیعدا و منداڵ پەنای بۆ دەبات لەپێناو تێركردنی پێداویتسیەكانی و گەیشتن بەحەزوو ئارەزووەكانی.
شێوازەكانی درۆكردنی منداڵ:
سەرچاوەكان باسی ئەوە دەكەن كە منداڵ بەچەندین شێوازی جیاواز گوزارشت لەدرۆ دەكات لەوانە:
*) درۆكردنی خەیاڵی: لێرەدا منداڵ درۆ دەكات بەڵام لەواقیع دوور دەكەوێتەوە، وەك ئەوەی هەندێك منداڵ لەناو برادەرەكانیان دەڵێن:من دەتوانم بەئاسماندا بفڕم،من دەتوانم لە قەسرێكی گەورە بازبدەم،من دەتوانم سوار پشتی ئەو كۆترە بم لەئاسمان،
*) درۆی پڕوپاگەندەیی: كاتێك منداڵ درۆ دەكات و بانگەشەی شتێك دەكات كەتیایدا نیە،ئەمەش بەهۆی هەستكردن بەكەمی لەلای ئەو منداڵە،واتە منداڵێك كەم و كورتی جەستەیی زمانی بینین بیستنی هەبێ درۆ دەكات تاوەكو قەرەبووی ئەو كەم و كورتیەی بكاتەوە،
*) درۆكردن بۆ شانازی و زیادەڕەوی كردن: ئەم شێوازە منداڵ پەنای بۆ دەبات و لەسنوری خۆی دەردەچێت،بۆنموونە منداڵ چیرۆك دروست دەكات تابەرامبەرەكەی سەری سوڕ بمێنێ و دەڵێت:باوكم سەیارە لە 200 لێ دەخوڕێ،باوكم بەتوانایەو 20 كەس دەداتە زەویدا،من چوومە نووكی دارەكەمان.
*) درۆكردن بۆبەرگری كردن و خۆپاراستن: زۆركات منداڵ پەنابۆ ئەم شێوازە دەبات و دەڵێت:بەخوداو بەپێغەمبەر من ئەو كارەم نەكردووە تاكو دایك و باوكی سزای نەدەن.
*) درۆكردن لەپێناو تۆڵەسەندنەوە: كاتێك منداڵ پەنا دەباتە بەر ئەم شێوازە درۆكردنە دەیەوێت تۆڵە لە هاوڕێ و برادەرانی تری بكاتەوە كە پێشتر سزایان داوە.
*) درۆكردن بەهۆی چاولێكەری: كاتێك منداڵ دەبینێ دایك و باوك و گەورەكان لەماڵەوە درۆ دەكەن یان ئەكتەری فیلمەكان چاویان لێ دەكات،چونكە مداڵ بونیادێكی زیاتر تەقلیدیە وەك لەوەی عەقڵانی بێ،
هۆكارەكانی درۆكردن:
1) منداڵ لاسایی گەورەكان دەكاتەوە بە پرۆسەی فێربوون تێپەڕ دەبێ،واتە:ئەوانەی خۆیان بەپێشەنگی منداڵ دەزانن چی لە ماڵەوەو ڕاگەیاندنەكان و قوتابخانە كاتێك درۆ دەكەن منداڵ چاو لەم گەورانە دەكات،بۆنموونە: ئەو باوكەی بەڵێن بەمنداڵەكەی دەدات و دەڵێ:دەتبەم بۆشاری یاری و پاسكیلت بۆ دەكڕم،یان بەخودا پارەم پێ نیەو نەخۆشم و ناتوانم، بۆیە منداڵ ئەم هەڵسوكەوتانە دوبارە دەكاتەوە.
2)ڕاگەیاندن: زانای ئەمریكی (البرت باندۆرا)كاتێك دوو كۆمەڵە منداڵ دەكاتە دوو ژوری جیاوازەوە تاوەكو فیلمیان بۆ لێدەدات،دەبینێ منداڵەكان ئەوەی سەیریان كردووە دوبارەی دەكەنەوە،باشە كاتێك لەماڵەوە لەبەردەم شاشەیەك ئەكتەرەكان كە بەشێك لەدرۆو ناڕاستی فێری منداڵ دەكەن و كاریگەری لەسەر منداڵ دەبێ و دوبارەی دەكاتەوە.
3) خۆبەكەم زانین: هەستكردن بەكەمی لایەنێكە لەلایەنەكانی كەسایەتی مرۆڤ،كاتێك منداڵ كەم و كورتی جەستەیی دەبێ لەئەندامەكانیدا،یان یان بێبەشبوون لەسۆزو خۆشەویستی دایك و باوك ئەوكاتە منداڵ بۆ قەرەبوو كردنەوەی خۆبەكەم زانینەكەی پەنا دەباتە بەر درۆكردن،
4)منداڵ دەیەوێت پێویستیی یە سەرەتاییەكانی تێ بكات:وەك ئەو منداڵەی بۆ ڕاكێشانی سەرنجی بەرامبەرەكەی سەیارەو یاریەكانی هاورڕێكەی زەوت دەكات و درۆ دەكات.
5)منداڵ درۆ دەكات تا لەسزادان بەدوور بێت: ئەم هۆكارە پاڵ بەمنداڵەوە دەنێت درۆ بكات،كاتێك دایك و باوك پرسیار لەمنداڵەكەیان دەكەن دەڵێن:چیت لەپارەكەت كرد دەڵێت:فڵانە منداڵی هاوڕێم لێی سەندم لەكاتێكدا وانیەو ڕەنگە لەشتی خراپدا سەرفی كردبێ،یان مامۆستا بەخودا كتێبەكەم دیار نەبوو نەمخوێندووە،ئەم كردارانە بۆ ئەوەیە تاوەكو لەسزادان بەدوور بێت.
6)منداڵ ئیرەیی بۆ دروست دەبێت: ئەمەش كاتێك دایكان و باوكان جیاوازی لەنێوان منداڵەكانیان دەكەن،چی جیاوازی پارەپێدان بێ یان جیاوازی دەربڕینی سۆزو خۆشەویستی بێ،لەم كاتەدا منداڵ درۆ دەكات تاوەكو قبوڵی بكەن یان خاڵی لاوازی براو خوشكەكانی دەڵێت تاوەكو زیاتنر لەئامێزی بگرن لەماڵەوە.
ڕۆڵی ڕێنمایی كاری پەروەردەیی لەچارەسەركردنی درۆكردندا؟
لەسەر ئاستی خێزان:
1)پێویستە ژینگەی ماڵەوەی منداڵ ئارام بێت و دوربێت لەشەڕو ئاژاوەو درۆكردن،هەریەك لەدایك و باوك و باپیرەوداپیرەو خووشك و برا كردارو گوفتارەكانیان بەڕاستی بە منداڵ بڵێن،ڕەنگە هەندێك دایك و باوك بەردەوام بڵێت بەگاڵتەمە بەڵام منداڵ بەڕاست وەری دەگرێت،باشتر وایە دایك و باوك ڕستگۆ بن لەگەڵ منداڵەكانیان و ڕاشكاوانە وەڵاَمی پرسیارەكانی منداڵ بدەنەوە.
2)گێڕانەوەی چیرۆكی ڕاستەقیەنە:لەكوردەواریدا میلەتی كورد چەندین چیرۆكی سەردەمی پێغەمبەر(ص)و پیاوچاكانی هەیە كە باس لەڕاستگۆیی دەكەن،بۆ نموونە: شێخ عبدالقاددری گەیلانی كەنمونەی ڕاستگۆی بوو درۆی نەكرد و ڕاستگۆ بوو.
3)باسكردنی زیانەكانی درۆكردن:كەخوای گەورەو سەروەرمان پێغەمبەر(ص) لەزیانی درۆو كەسی درۆزن ئاگادارمان دەكاتەوە،وەك: خوای گەورەدەفەرموێت:(ان اللە لایحب من هو مسرف الكذاب) یان پێغەمبەر(ص) دەفەرموێ: ڕاستگۆیی ڕێگایەكە بۆ چاكەو چاكەش ڕێگایەكە بۆ بەهەشت،بەپێچەوانەوە درۆكردن ڕێگایەكە بۆ خراپەكاری و خراپەكاریش ڕێگایەكە بۆ دۆزەخ.
4)بەكارهێنانی سزادان: واتە:كاتێك دایك و باوك هەستیان كرد منداڵەكەیان درۆ درۆكات پێویستە هۆكارەكەی بزانن و سزای بدەن بەوەی یاریەكەی لێ بسەننەوە یان بەدەمیەوە پێ نەكەنن تا هەست بكات كارەكەی نەشیاوە.
5)بەكارهێنانی پاداشت: مەبەست ئەوەیە كتێك منداڵ لەماڵەوە كاری باش و ڕاستی تیا بەدی كرا،ئەركی دایك و باوكە دەست خۆشی لێ بكەن و دیاری بۆ بكڕن تاهەست بكات ڕاستگۆی ئەنجامی باشەو ببێتە كردارو گوفتاری.
لەسەر ئاستی قوتابخانە:
لێرەدا لایەنێكی تری پەروەردەی منداڵ ڕۆَڵی هەیە،ئەویش قوتابخانەیەو تەواوكەری خێزانە،بۆیە ڕێنمایی كار دەتوانێ ڕۆڵی هەبێ بەم شێوەیە:
1)تێگەیشتن: تێگەیشتن یەێكە لەئامانجەكانی دەرونناسی،واتە: پەروەردەكار پێویستە شارەزای باری دەرونی و خێزانی منداڵ بێ و تێ بگات بۆچی ئەو منداڵە درۆ دەكات؟ بارو دۆخی ماڵەوەیان چۆنە؟كاتێك ڕێنمای كار لەقوتابخانەدا تێگەیشت لە كێشەكە كارئاسانی بۆ دروست دەبی بۆ چارەسەركردن.
2)پێشبینی: دوای ئەوەی مامۆستای ڕێنمای كار تێگەیشت لەكێشەكە،دەبێ ئەو پێشبینیە بكات كە ئەم منداڵە لەئێستەوە درۆ بكات ئایا دوو ڕۆژی تر بووە كاربەدەست یان دەبێتە دایك و باوكێك نەوەیەك ئیفلیج دەكات و متمانە لەدەست دەدات.
3)كۆنترۆڵكردن: هەنگاوێكی تری ڕێنمای كار ئەوەیە كەلە قوتابخانە كاربكات تا كۆنترۆڵی درۆكانی منداڵ بكات و فێری ڕاستگۆیی بكات بەم شێوەیە:
أ) بەكار هێنانی پاداشت و سزا:
_ سزادان:كاتێك منداڵەكە درۆی كرد،پێویستە مامۆستا بەدەمیەوە پێنەكەنێ و لێی بپرسێتەوەو بێ بەشی بكات لەهەندێك یاری تاهەست بكات درۆی كردووە.
_ پاداشت: دوای ئەوەی ڕێنمایی كار هەستی كرد ئەومنداڵە هەڵسوكەوتی باش بووەو ڕاستی دەڵێ گرنگە مامۆستا سۆزو خۆشەویستی بۆ بگێڕێتەوەو لەناو قوتابیەكاندا لەسەر ڕاستگۆییەكەی پاداشتی بكات تا بەردەوام بێ لەسەری.
_ دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ ماڵەوەی منداڵدا: تاكو ڕێنمایی كار بزانێ ئەو منداڵە دایك و باوكی چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەن؟ چۆن پارەی دەدرێتێ ؟ چۆن پەروەردەی دەكەن؟
_ئامادەكردنی سایكۆدراما بۆ منداڵ: مەبەست ئەوەیە ڕێنمایی كار كورتە شانۆیەك بنووسێ بۆ منداڵەكەكان تا نمایشی بكەن تیایدا باسی ڕاستگۆی بكات تا منداڵ چاوی لێ بكات و هەڵسوكەوتی خۆی بگۆڕێ.
_ چیرۆك:ئەمەش كاریگەری دروست لەسەر باری دەروونی منداڵ بەجێ دێڵێ كە ڕێنمایی كار دەتوانێ نممونە جوانەكانی ڕاستگۆی بەردەوام بەگویی منداڵ بدات چونكە زوو لێ ی تێ دەگات و فێردەبێت.
ڕهفتاری جنێودانی منداڵان و چۆنێتی مامهڵهکردنێکی دروست لهگهڵیدا
جنێو بەواتای وشەیەكی ناشیرین دێت كە بۆ ئازاردانی كەسێك یان چەند كەسێكە لەلایەن كەسی جنێو دەرەوە بەمەبەستی تۆڵە كردنەوە یان سوكایەتی و شكاندنەوەی كەسێك یان هەرپاڵنەرێكی تر. ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا زۆر كەس دەبینین جنێو بەیەكتر دەدەن یان كەسانێك هەن لەناو كۆمەڵدا بەجنێودەر ناسراون ئەمانە هەر كەس بە پێی تەمەن و ئەو بارودۆخە پەروەردەییەی كە تیایدا گەورە بووە هۆكاری دروست بوونی تایبەت بە خۆی هەیە هەر یەكێك لە ئێمەش توشی ئەوە بوین كە منداڵێكمان بینیوە جنێوی بەمنداڵێكی تر داوە یان جنێوی بەخوشك و براو كەسی خێزانەكەی خۆی داوە پێدەچێت زۆر جار دایك و باوكی منداڵەكەش ڕابمێنن لەوەی كە چۆن منداڵەكەیان لەتەمەنێكی بچوكدا جنێو لەكێ وە فێر بووە. بێ ئاگان لەوەی كە ڕەنگە هەرخۆیان هۆكاری سەرەكی ئەو ڕەفتارەی منداڵەكەیان بن.
بەو پێیەی لە كولتوری كوردیدا بەكەسی جنێودەر دەوترێت زمان پیس كەواتە لێرەوە تێدەگەین كە جنێو شتێكی ناپەسەند ونەخوازراو و ناشیرینە بۆیە جنێو و جنێودان لادانێكە لە كەلتورو سروتی كۆمەڵایەتی كورد كەواتە لەناو كۆمەڵگەی ئێمەدا ئامادەییەكی فەرهەنگی بوونی هەیە بۆ ئەوەی كە هەر لەسەرەتای تەمەنییانەوە منداڵان والێ بكەین جنێو لایان شتێكی ناشیرین بێت نەك كار لەسەر دروست كردنی ئەو ڕەفتارە بكەین لە زمانیاندا.
بەگشتی جنێوی مناڵان دوو جۆرە:
یەكەم:
جۆرێك لە جنێوی منداڵان لەوەوە دێت كە ئەو منداڵە لە ماناو مەفهومی ئەو ووشەیە تێناگات كە دەیڵێت بەڵكو كاتێك گوێی لەكەسێك لەخۆی گەورەتر دەبێت ووشەیەك بەكەسێك دەڵێت لەبەرامبەر ئەنجامدانی كارێكدا ئەویش ڕاستەوخۆ ئەو ووشەیە لە مێشكیدا دەچەسپێت لەكاتی دووبارە بونەوەی هەڵوێستێكی هاوشێوەدا ووشەكە دووبارە دەكاتەوە بێ ئاگا لەوەی كە ووشەكە مانایەكی خراپی هەبێت.ئەم جۆرەی جنێو لای ئەو منداڵانە هەیە كە تەمەنێكی كەمیان هەیە سەرەتای فێربوونی قسەكردنیانە تا تەمەنیان دەگاتە 5بۆ 6 ساڵی ئەو كاتە لەمانای جنێو وكاریگەرییەكانی تێدەگەن:چونكە بەپێی بۆچوونی زانای ڕوسی ژان پیاژێت منداڵ كاتێك فێری قسەكردن دەبێت لەدیوە ئەبستراكتەكەی زمان و ووشەكان تێدەگات نەك لە مانا و فەهومەكەی.
جۆری دووەم:
ئەم جۆرە لەجنێولای منداڵان دوای جۆری یەكەم دێت لەڕووی كاتەوە واتە دوای ئەو تەمەنەی كە منداڵ لەمانای ووشەكانیش تێدەگات و بە ئەنقەست جنێو دەدات واتە منداڵەكە بەمەبەستی تۆڵەكردنەوە لەكەسێك یان سەپاندنی كارێك یان بەرگریكردن لەخۆی بەكەسێكی تری دەدات.
هۆكاری سەرەكی فێربوونی جنێو:
ئەو هۆیەی كە پاڵ بەمنداڵەوە دەنێت بۆ فێربوون بە جنێودان لاساییكردنەوەی كەسانی ترە واتە ڕەفتاری جنێودان لەسكی دایكییەوە نەهێناوە بەڵكومنداڵ لە ڕێگەی دەوروبەرەكەی خۆیەوە بەتایبەت خێزانەكەی خۆی و هاوڕێكانییەوە فێری جنێو دەبێت واتە جنێوی منداڵان ڕەفتارێكی وەرگیراوە لە ژینگەی كۆمەڵایەتی یەوە فێری دەبێت.چۆن زمانی منداڵ پاك ڕابگرین؟
- منداڵ بونەوەرێكە فریشتە ئاسا هیچ لەمانای خراپەو چاكە و ڕەش و سپی نازانێت ئەوە ئێمەین فێری ئەو شتانەی دەكەین بۆیە پێویستە بەوێنەی پاكی و جوانی منداڵ هەوڵی پاك ڕاگرتنی زمانیشیان بدەین و لەسەرەتای تەمەنیانەوە لەسەر ئەوە ڕایانبهێنین كە ووشەی شیرین وجوان ببێتە هەوێنی زمانیان لە ڕێگەی دروست كردنی سۆز وخۆشەویستی بەكارهێنانی ئەو ووشانەی كە سۆز و هەستی منداڵ دەجوڵێنن.
- دروست نەكردنی هەستی شەڕانگێزی و ڕق لێبوونەوە لای منداڵ چونكە زۆرجار دایك و باوك كە كێشەیەكیان لەگەڵ كەسێك هەیە یان خۆشیان بەكەسێك نایە بەئاشكرا رق وكینەی خۆیان بەووشەی ناشیرین بەرامبەری دەردەبرن لای منداڵەكانیاندا ئەمەش وا لەمنداڵ دەكات كە ئەو هەستەی لادروست بێت كەجنێو بەوكەسانە بدات كە ڕقی لێیانە بۆیە پێویستە لەسەر سەرپەرشتیارانی منداڵ كە ئەگەر ڕقیان لە كەسێكە پێویست ناكات لای منداڵەكانیان ئەوە دەربڕن بەتایبەتیش بە ووشەی ناشیرین و جنێودان.
- دوورخستنەوەی منداڵ لەهەموو ئەوگرفت وكێشانەی كە پەیوەندی بەوەوە نیە بۆ نمونە لە كاتی بوونی شەڕودەمە قاڵەی خێزان یان دەرەوەی خێزان با منداڵ دوور بخرێتەوە لەم شوێنانە یان كاتێك دایك وباوك كێشەیەكیان هەیە با لەبەرچاوی منداڵەكەیان یەكلای نەكەنەوە چونكە لەم كاتانەدا پێدەچێت هەردوولایان بگەنە حاڵەتی هەڵچوون وجنێو وقسەی ناشیرین بە یەكتر بدەن بۆیە دەبێت منداڵ دووربێت چونكە ئەم حاڵەتانە پڕن لە ووشەی ناشیرین و جنێو و ووتەی ئازاردەر ئەگەر منداڵێك لەم شوێنانەدا بێت ئەوا بەئاسانی فێردەبێت جنێو بدات.
- با هەوڵ بدرێت كاتێك منداڵێك ئامادەیە لەناو كۆڕی دانیشتنەكەماندا ئاگامان لەوە بێت ووشەی ناشیرین و جنێو”گەرچی ڕەنگە بەگاڵتەش بێت”بەكارنەهێنین چونكە بێ گومانبە لەوەی كەمنداڵەكە وەك ئامێرێك تۆماری دەكات یان ئاگاداری منداڵەكەت بە كە لەدەرەوەی خێزان تێكەڵاوی چ منداڵێك دەكات.
- زۆر گرنگە منداڵ لەسەرەتای فێربوونی زمانەوە ئاشنا بكەین بە شیعرو چیرۆك و پەخشان و بابەتە ئەدەبییەكانی تایبەت بە منداڵەوە تا لەوێوە زمانێكی پاراو و بیركردنەوە و ئەندێشەی بەرەو هەستێكی جوانناسیانەی دەروونی گونجاو دروست بێت لە ناخیدا و دوور بێت لە زمانێك كە پڕبێت لە ووشەی ناشیرین وئازاردەر.
ئەم چەند خاڵەی سەرەوە هەمووی لەو ڕوانگەی ئەوەوە كە خۆپارستنمان پێ باشترە لە چارەسەركردن خستمانە ڕوو بەڵام ئەگەر جنێودان بوو بوو بەڕەفتارێكی منداڵەكە ئەوكات پێویستە كۆمەڵێك میكانیزمی گونجاو بگیرێتە بەر بۆ تەرككردنی جنێودانەكە كە پێویستە هەر ڕێگەو شێوازێك كە بگیرێتە بەر پێش هەر شتێك ڕەچاوی تایبەتمەندی دەروونی منداڵەكە بكات.
- هەوڵبدە بە هێمنی وگفتوگۆ جنێودان وەك ڕەفتارێكی ناشرین وێنابكەیت لە زیهنیدا و لە ئاسەوارە خراپەكانی جنێودان ئاگاداری بكەیت
- ئەگەر پێویستی كرد پەنامان بردە بەر سزادان ئەوا با ئاگامان لەوە بێت كە سزادانەكە نەبێتە هۆی دروستبوونی هەستی سەركێشی با سزاكان لەوەوەبن كە دایبڕین لە شتێك كە حەزی لێ دەكات بە مەرجێك كە پێشتر لەوە ئاگادارمان كردبێتەوە وگوێی پێ نەدابێت.
- هەندێ منداڵ لە هاوڕێكانیانەو بەتایبەت لەناو كۆڵان وسەرجادەكانەوە فێری جنێ و بوون بۆیە لەم حاڵەتەدا دەبێت دایبڕین لەو شوێن و هاوڕێیانەی كە لێیانەوە فێری جنێو بووە.
كاریگەری زۆر پارەپێدان و كەم پارەپێدان بەمنداڵ و ئاكامەكانی
(پارە: ڕەنجدەرەكان بەدەستی دەهێنن، موفلیسەكان خەونی پێوە دەبینن، زیرەكەكان بەكاری دەهێنن)
زۆر گرنگە كە دایكان و باوكان زۆر وریاو بەئاگابن لە پێدانی پارە بە منداڵەكانیان، هەوڵبدەن باڵانسێك ڕابگرن بەجۆرێك كە پێویستییەكانی منداڵەكە پڕبكاتەوە، نە زیاتر بێت لە پێویست و نە كەمتر بێت و ئارەزووەكانی ئەو پڕنەكاتەوە، چونكە لەهەردوو باردا كاریگەری خۆی هەیە لەسەر دروستبوونی كەسایەتی منداڵ. پێویستە لەسەر خێزان منداڵەكان وا ڕابهێنێت كە بەپێی داهاتی خێزان خەرجییەكانیان ڕێكبخەن، یان داوای ئەو بڕە خەرجییە بكەن كە خێزان بۆی دابیندەكرێت بۆ هەر تاكێكی خێزانەكە.
زۆر پارەدان بە منداڵ
زۆر خێزان وا بیر دەكەنەوە ئەگەر ڕۆژانە پارەیەكی زۆر بدەن بە منداڵەكانیان، بەم كارەیان نازی منداڵەكانیان هەڵدەگرن و خۆشەویستی خۆیانی بۆ دەردەبڕن و پێیانوایە كەسایەتی منداڵەكەیان لای دەوروبەر بەرز ڕادەگرن وا پیشانئەدەن دایك و باوكێكی زۆر بەدەست و دڵن و ئامادەن لەڕێژەی پێویست زیاتر پارە بدەن بە منداڵەكانیان، بەبێ ئەوەی گوێ بدەن بە ئاكامە خراپەكانی، كە ئەم دیاردەیە ئەو منداڵە تووشی چەند كێشەیەك دەكات لەوانە:
1-ئەو منداڵە كە لەم تەمەنەدا ئەو بڕە پارەیەی پێیە كە هاوڕێكانی پێیان نییە وای لێدێت هەستی خۆ بەزلزانی تێیدا دروست ببێت هەمیشە خۆی و خێزانەكەی بەرزتر ببینێت لە هاوڕێكانی.
2- كاتێك لە تەمەنێكی بچوكەوە بڕە پارەی لە پێویستی خۆی زیاتر پێدەدرێت وا ڕادێت تا گەورەتر دەبێت داوای زیادكردنی ئەو بڕە دەكات، ئەگەر ڕۆژێك خێزان تووشی كەم داهاتی هات لەڕووی ئابورییەوە ئیتر منداڵەكە ناتوانێت قبوڵی ئەو تێكچوونەی باری ئابورییەی خێزان بكات لێرەوە تووشی قەیران دێت.
3- رەنگە كاتێك ئەم منداڵە بڕێ پارەی زیاتری لە هاورێكانی پێیە هاوڕێكانی وایان لێبێت كە ئەم دیاردەیە بە هەل وەربگرن و هاوڕێیەتی بكەن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی، لە پێناوی ئەوەی خواردنیان بۆ بكرێت یان كەلوپەلی یاریكردن بە تایبەت قوتابی قوتابخانەی سەرەتایی، ئەمەش كێشەیە لەبەرئەوەی ئەگەر چەند ڕۆژێك ئەو بڕە پارەیەی پێنەما ئیتر ئەوان ڕەنگە پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵدا بپچڕێنن.
4- زۆر پارەدان وا دەكات منداڵ هەندێ كات تووشی لە سنوور لادان ببێت، واتە كاریگەرییەكی تەواوی هەیە لەسەر پەروەردەی منداڵ، چونكە زۆركات كە ڕۆژانەو خەرجییەكی زۆری پێیە، وای لێدێت ڕازینابێت بە خواردنی ئامادەكراوی ماڵەوە خواردن و لەفەی دەرەوە دەخوات، ئەمەش زیانی تەندروستی و مادی هەیەو دوور كەوتنەوەی منداڵە لە خوانی پڕ لە سۆزی خێزان.
یان ڕۆیشتنی بۆ ئەو جێگایانەی كە ئارەزووی دەكات، وەك (شوێنی یاریكردن و سینەماو بازاڕو دوكان….) كە ڕەنگە بەردەوام بوونی لەسەر ئەم ڕەفتارە تووشی لادانی بكات لە دەرەوەی خێزان، وەك جگەرەكێشان و چەند خوویەكی تر.
كەم پارەپێدان بە منداڵ و ئاكامەكانی
زۆر پێویستە خێزان وشیارانە هەڵسوكەوت لەگەڵ منداڵ و پارەپێدانی ڕۆژانەیدا بكات، بەرنامەیەك دابرێژێت لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەكەی بەپێی قۆناغەكانی تەمەنی بڕی پارەی خەرجی و ڕۆژانەی بۆ زیاد بكات، ئەو بڕە پارەیەی منداڵ پێش چوونە قوتابخانە پێداویستییەكی جیاوازە لەو بڕەی لە قوتابخانەی سەرەتایی یان لە ناوەندی، یان ئەو بڕەی منداڵ پێویستییەتی جیاوازە لەوەی گەنجێك یان لاوێك پێویستی پێی دەبێت.
كەم پارەپێدانیش وەك زۆر پارەپێدان چەند ئاكامێكی هەیە لەوانە:
1- ئەو منداڵە لەڕووی ئیرادەو متمانە بەخۆبوونەوە هەمیشە خۆی بە كەم دەبینێت لەچاو هاوڕێ و هاوپۆل و هاو ئاستەكانیدا.
2- ڕەنگە ئەو خواست و پێداویستییانەی ئەو هەیەتی بەو بڕە پارە كەمە پڕ نەبێتەوە ئەمەش وا بكات پەنا بۆ چەند ڕێگایەكی تر بەرێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی، (لە هەندێك لە منداڵاندا). ئەمەش دەبێتە هۆكاری سەرەكی بۆ دیاردەی دزیكردن و ئەو كەموكورتییەی هەیەتی لە بواری مادیدا هەوڵدەدات بەڕێگایەكی تر پڕی بكاتەوە.
3- كەم پارەدان بە منداڵ وا دەكات كە ئەو منداڵە حەزی بۆ كاركردن زیاد بكات لەپێناو ئەوەی خۆی خاوەنی بودجەیەكی دیاریكراوی تایبەت بە خۆی بێت، ئەم كاركردنەش زۆرجار ئارەزووی منداڵ لە خوێندن كاڵدەكاتەوە، تا وای لێدێت بە تەواوی واز لە خوێندن دێنێت لەبەر كاركردن.
كەواتە دەگەینە ئەو باوەڕەی كە ئەركی خێزانە لە بوون و لە نەبوونیدا منداڵ ڕابهێنێت لەگەڵ ئەو بڕە داهاتەی كە خێزان هەیەتی، بتوانن بڕوای منداڵ بەدەست بێنن سەبارەت بە داهات و بودجەی خێزان، منداڵ بە قەناعەت فێربكرێت لە هەموو بارەكاندا، هەرچەندە خێزان باری ئابوریشی بەرزبێت، لە ڕێژەی پێویست زیاتر پارە نەداتە منداڵ لەپێناو پەروەردەیەكی دروست بۆ كەسایەتی منداڵ، چونكە بەڕاستی كەسایەتی منداڵ بەوە بەرز نابێتەوە كە تەمەنی 12 ساڵەو بەرزترین مۆدێلی هاندو مۆبایلی بۆ بكڕدرێت.
كاتی پارەدان بە منداڵ
وا باشە رۆژانە لە كاتێكی دیاریكراو پارە بدەی بە منداڵ بۆ نموونە كاتێك لە خەو هەڵدەستێت یان پێش چوونە قوتابخانە یان پێش چوونی بۆ لای هاوڕێكانی، واتە بە شێوەیەكی گشتی یەكجار پارەی پێبدەی لە ڕۆژێكدا نەك بەپێی خواستی خۆی هەر كات ئارەزووی كردو داوای كرد پارەی پێبدرێت. تاكو منداڵ ڕابێت لەسەر یەك شێوازو بەرنامە لە وەرگرتن و خەرجكردنی پارەی ڕۆژانەی و (( دایكی بەڕێز: كاتێك پارە دەدەی بە منداڵ زۆر گرنگە ئەو بڕەی بۆت دیاریكردووە لەوە زیاتری پێنەدەی واتە چاوەرێ بكەی ئەو بڕوات و باقیت بۆ بێنێتەوە، یان كاتێك دەستتان گیراوە بە كارێكەوە یان سەرقاڵن, بە منداڵ مەڵێ خۆت بڕۆ لە جانتاكە یان لە فڵان شوێن پارەی لێیە هەڵی بگرە))، چونكە بەم كارە منداڵ وای لێدێت زیاتر لەو بڕەی بۆی دیاریكراوە هەڵبگرێت.
پێویستە منداڵ ڕابهێنرێت لەسەر ئەوەی كە بڕێك پارەی زیادە پاشەكەوت بكات بۆ كڕینی ئەو شتانەی خۆی ئارەزووی دەكات، چونكە بەم كردارە منداڵ فێردەبێت دوور بكەوێتەوە لە دەستبڵاوی و هەست بە خاوەندارێتی بكات كە ئەو خاوەنی پارەی پاشەكەوتكراوی خۆیەتی و بۆ كاتی پێویست دەكرێت سوودی لێوەربگرێت، بەڵام پاشەكەوت كردنەكە بەجۆرێك نەبێت كەوا لە منداڵ بكات حەزی بۆ پارە زیاد بكات و فێری ڕەزیلی ببێت و ئەم سیفەتی پارە كۆكردنەوەیە لەگەڵ كەسایەتی ئەودا گەورە ببێت.
س:ده رون ناسى
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن marko zangana (2011-01-23 08:57:32)


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
