.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






چیرۆکی مەرگی دوو کیژەکەی چەمچەماڵ شۆخان و شادی لەڕێگەی بازاڕەوە بۆ مەرگ
ئەو دوانیوەڕۆییەی کزەی سارد نەک جەستەی پیرو بەتەمەنەکانی سڕدەکرد بەڵکو دەموچاوی گەنجانیشی سوڕ ھەڵدەگەڕان، بەڵام بێئەوەی ئەو سەرما کار لەھەست و جەستەی شادی بکات داوا لەشۆخانی خوشکی دەکات کە بچنە بازاڕی چەمچەماڵ بەمەبەستی کڕینی پێداویستی خوێندن.
عاشقی خوێندن بوو
لەگەڵ کڕینی ھەر پێداویستییەکی قوتابخانە ھێندەی تر عاشقی خوێندن دەبوو بۆیە دایکی دڵی شادی ناشکێنێت و لەگەڵ شۆخاندا رێیان پێدەدەن بچنە بازاڕ.
پاش کڕینی پێداویستییەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ ناحیەی شۆڕش و لەکاتی گەڕانەوەیاندا سەعات ٤:٣٠ی رۆژی ٢/١/٢٠١٠ براکەی پەیوەندی بەمۆبایلەکەیانەوە دەکات و داوای گەڕانەوەیان لێدەکات، ئەوانیش دەڵێن ئێمە لەپاسداین و بەرەو ماڵەوە دەگەڕێینەوە، بەڵام دواتر ھەر پەیوەندییەک بەو دوو کچە تەمەن ٢٠ساڵ و ١٧ساڵەوە دەکرێت لەمۆبایلەکەیانەوە یەک دێڕ دەبیسترێت (ئەو بەشداربووەی داوات کردووە داخراوە یان لەدەرەوەی بازنەیە). سەعات شەشی ئێوارە پەیوەندی بەخزم و کەسوکارەکەیانەوە دەکەن و دەیانەوێت سۆراغێکی شادی و شۆخان بزانن، بەڵام لەھیچ ماڵێک سۆراغیان نابێت و ئەو شەوە تەواوی خێزانەکە کە چوار برا و شەش خوشکن سەرقاڵ دەبن بە دیار نەمانی شادی و شۆخانەوە، بەڵام نەیانھێشت ئەو چاوەڕوانییە درێژە بکێشێ و پۆلیسی شۆڕش ئاگاداردەکەنەوە لەدیارنەمانی کچەکانیان، ئەو شەوە پۆلیس سەرقاڵی گەڕانە بەدوای شادی و شۆخاندا، بەڵام پۆلیس ناگات بەھیچ ئەنجامێک.
بەدووری شەش کیلۆمەتر
لەگەڵ کازیوەی رۆژی دواتر لەگەڵ ئەوەی کە تەواوی خێزانەکە ئەو شەوە خەو نەچووبووە چاویان، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەو رۆژە کەسێک تەرمی شادی و شۆخان بەدووری شەش کیلۆمەتر لەخۆرھەڵاتی قەزای چەمچەماڵ بەکوژراوی دەدۆزێتەوە و پۆلیسی لێئاگاداردەکاتەوە.
تا سەعات ٢ی دوانیوەڕۆی ٣/١، فازیل-ی باوکیان ئاگادارنەکراوەتەوە و لەسەعات٢ فوئاد و براکەی کە لەفرۆکەخانەی سلێمانی کارمەندن ئاگاداردەکرێنەوە لەلایەن پۆلیسی شۆڕشەوە کە ھەردوو تەرمی کچەکەی دۆزراونەتەوە.
کاتێک پۆلیسی چەمچەماڵ دەگەنە شوێنی روداوەکە ٧قەوانی فیشەک و کەلوپەلەکانیان لەشوێنی رووداوەکە دەدۆزنەوە، بەڵام ھەردوو مۆبایلەکەی شۆخان و شاد لەدوای روداوەکە جێنامێنن، عەمید دارا عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوە دەخاتەڕوو کە لەلایەن ئەفسەری لێکۆڵینەوەوە لەدوای تاوانەکە قەوانی فیشەکەکان رەوانەی ئەو بەڕێوەبەرێتییە کراوە بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە سەرەداوێکیان دەستبکەوێت.
ئەو بەڕێوەبەرە کەسوکاری ئەو دووکچە دڵنیا دەکاتەوە کە لەلێکۆڵینەوەی بەردەوامدان تا ئەوکاتەی بکوژانی ئەو دووکچە ئاشکرادەکەن.
ھەمان ئێوارە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ رەوانەی پزیشکی دادوەری کران دوای ئەنجامدانی پشکنین سەعات٩ی شەو تەرمەکانیان لەلایەن کەسوکارەکەیانەوە وەرگیرانەوە و لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەکەسوکارەکەیان و ھاووڵاتیانی ناحیەی شۆڕش تەرمەکانیان بەخاک سپێردرا ئەوەی لەکاتی بەخاک سپاردنی تەرمەکانیاندا بەدی دەکرا ئەو ماتەمە گشتگیرە بوو لەنێوانیاندا باوکیان باوەڕی بەلەدەستدانی ھەردوو کچەکەی نەدەکرد لەیەکجاردا ھەر جارەو ھانای بۆیەکێک دەبردو دەیپرسی ئەوە خەو دەبینم یان راستییە.
پۆلیس و ئاسایش ئاگادارکراونەتەوە
ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لەو ساتەی کە ئاگادارکراونەتەوە لەو رووداوە تارۆژی ٨/١ ھەواڵێکی وایان ئاشکرا نەکردووە و بەڵام لەلێکۆڵینەوەی وردان تا ئەو تۆمەتبارانە ئاشکرا بکەن کە دەستیان لەکوشتی ئەو دوو ھەرزەکارەدا ھەبووە و ھەنگاوی باشیش نراوە و دایک و باوک و مامی شادی و شۆخانیش گومانیان لەھیچ کەسێک نییە و بەپێی قسەی ئەوان خراپەیان بەرانبەر بەکەس نەکردووە تا تۆڵەی ئەو خراپەیە لەکچەکانیان وەرگرنەوە. ھەربۆیە خێزانەکەیان تائێستا سکاڵایان دژی ھیچ کەس تۆمارنەکردووە و گومانیشیان لەھیچ کەسێک نییە کە ئەو تاوانەی ئەنجامدابێت.
سەرچاوە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ
ھەرچەندە تاڕۆژی ٨/١ بکوژەکان ئاشکرانەبوون تائیستا نەتوانراوە بکوژەکان ئاشکرا بکرێت، بەڵام سەرچاوە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ ئەوە رادەگەیەنن کە ئەو رووداوە پەیوەندی بەکردەوەی تێرۆرستییەوە نییە.
رۆژی ٤/١ یەکەم رۆژی پرسەی شۆخان و شادی لەناحیەی شۆڕش زۆربەی دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵا و ناحیەی شۆرش بەشداریان لەپرسەکەدا کرد ھەمووانیش خۆیان بەخاوەنی ئەو پرسەیە دەزانی.
لەگەڵ ئەوەی لەنێو ماڵێک کە ژیانی ئاسایی بەسەردەبن لەگەڕەکی سەنگاوییەکان پرسە بۆ شۆخان و شادی دەگێڕدرێت، لەھەمانکاتدا ھەموو خوێندکارانی ھاوڕێی شادی بەکوڕو کچەوە لەو کورسییەیان دەڕوانی کە ئەو خوێندکارە لەریزی ناوەڕاست و لەیەکەم کورسی لەسەری دادەنیشت، ھاوڕێکانی لەو کورسییەیان دەڕوانی و ئەو رۆژانەیان بەبیر خۆیان دەھێنایەوە چۆن لەسەر ھەردوو پێیەکانی رادەوەستاو وشە لەدوای وشە وانەکانی شەرح دەکرد و جارجاریش ئاوڕی بەملا و ئەولایدا دەدایەوە، یەکێک لەھاوڕێکانی شادی لەدوای ئەو تاوانەوە ترسێکی زۆر لەدڵیدا دروست بووە و ھەمیشە بەگومانەوە ھاتوچۆ دەکات بۆ قوتابخانە.
جانتا پڕ لەکتێبەکەی شادی
شادی ھەموو بەیانییەک جانتا پڕ لەکتێبەکەی دەدا بەشانیدا و چەند سەد مەترێکی دەبڕی و دەچووە خوێندنگای شێخ رەزای تاڵەبانی لەناحیەی شۆڕش تا وەک شۆخانی خوشکی کچی ماڵەوە نەبێت و ئەم پاشەڕۆژێک بۆ خۆی دابینبکات و لەژیانی رۆژانەشیدا بەشێکی زۆری کاتەکانی سەرقاڵ بوو بەوانەکانییەوە و مامۆستایانی خوێندنگاکەشی ئەوەیان دووپاتدەکردەوە کەشادی کچێکی رەوشت بەرزبووە تائاستێکی باشیش توانیویەتی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت لە وانەکانیدا.
ھەر دوابەدوای رووداوەکە و بەخاکسپاردنی ئەو دوو ھەرزەکارە رێکخراوەکانی ژنان بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان دەرکرد دژ بەو تاوانەی کە دەرھەق بەو دوو کچە کراوە دواکاربوون بەزووترین کات بکوژانی ئەو دووکچە دەستگیربکرێت.
بەتوندی ئیدانەی دەکەن
مریەم محەمەد لێپرسراوی کۆمیتەی ژنانی چەمچەماڵ بەئەرکی سەرشانی رێکخراوەکانی ژنان دەزانێت بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە بکەن کە دژ بەو دوو کچە کراوە و وەک رێکخراوەکانی ژنان کۆبوونەتەوە و لەو کۆبونەوەیەشدا بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان دەرکردووە و وێنەی ئەو بەیاننامەیەشیان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم کردووە لە بەیانامەکەماندا بە وردی باسمان لەو تاوانە کردووە، مریەم چاوەڕوانی وەڵامی ئەو بەیاننامەیەیەو دەڵێت گەر وەڵامی بەیاننامەکەیان درایەوە بۆ ئەو داواکارییانەی کە خستوویانەتەڕوو ئەوا کاردانەوەیان نابێت، بەپێچەوانەوە ئامادەن ھەموو رێگەیەک بگرینە بەر.
لەزۆربەی مزگەوتەکانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشیش لەکاتی وتاری نوێژی ھەینی-دا وتارخوێنانی مزگەوتەکان باسیان لەو کارەساتە نامرۆڤانەیە کرد کە دژ بەو دووکچە ئەنجامدراوە.
س:كوردستانونلاين


لهسهر هێڵ نییه








بهداخهوه كارهساتێكی دڵتهزێن بوو .انشالله بكوژانی ئاشكرائهبن بهسزای عادیلانهی خۆیان ئهگهن
دهست خۆش بۆئهم بابهته

لهسهر هێڵ نییه







baraste karasateke naxosha dastakant xosh bet

لهسهر هێڵ نییه





ده ستتان خوش هاوريكانم
فه نابون
جاوشين
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
