❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ناسه‌ ده‌ده‌یت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-29 19:10:38

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

چۆن به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ناسه‌ ده‌ده‌یت؟

چۆن به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ناسه‌ ده‌ده‌یت؟ 

له‌ڕاستیدا زۆرێك له‌ئێمه‌ زانیاریمان له‌باره‌ی ته‌كنیكه‌كانی هه‌ناسه‌دانی دروسته‌وه‌ نیه‌. به‌ڵێ له‌ڕاستیدا گوێبیستی بوویت، چه‌ند رێگه‌یه‌كی دروست هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ناسه‌دانی شیاو تاكو ببیته‌ خاوه‌نی سییه‌كی باش و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كاربكات.
گرفت و ته‌كنیكه‌كانی هه‌ناسه‌دان كه‌له‌م وتاره‌دا باس ده‌كرێت كێشه‌ باوه‌كانی هه‌ناسه‌دان له‌خۆ ده‌گرێت نه‌ك ئه‌و كێشه‌ ئاڵۆزانه‌ی پێویست به‌چاره‌سه‌ری پزیشكی یاخود راهێنان ده‌كات. به‌لاَم فریاگوزاری پزیشكی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌شقه‌كانی هه‌ناسه‌داندا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت.
شێوازی هه‌ناسه‌دانی هه‌ر مرۆڤێك ره‌نگه‌ دواجار ببێته‌هۆی گۆڕینی فشارێكی زۆر له‌ماسوولكه‌كانی، سترێسی كه‌متر و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و بیركردنه‌وه‌كانی ده‌بێت. ئه‌وه‌ش راسته‌ كه‌ مه‌شقی هه‌ناسه‌دانی رۆژانه‌ باشترین ته‌كنیكه‌ بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ناسه‌ ناده‌یت كه‌وابوو رێژه‌یه‌كی زۆری ووزه‌ به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت چونكه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر مه‌یلیان وایه‌ سك و شانیان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك به‌رز بكه‌نه‌وه‌ له‌كاتی هه‌ناسه‌داندا كه‌له‌ڕاستیدا ناوپه‌نچك پێویسته‌ ببێته‌ ناوچه‌یه‌كی دیار له‌كاتی هه‌ناسه‌داندا كاری تێ بكرێت.
له‌پێناو ته‌ندروستیتدا پێویسته‌ هه‌ناسه‌دان له‌ڕێگه‌ی ناوپه‌نچكه‌وه‌ لای تۆ ببێته‌ خوویه‌ك. یه‌كێك له‌ڕێگاكانی هه‌ناسه‌دانی درووست ئه‌وه‌یه‌ بڕۆیته‌ جێگه‌یه‌كی هێمن كه‌تیایدا هیچ شتێك رێگری له‌مه‌شقی هه‌ناسه‌دانت ناكات.
پاشان له‌سووچێكدا دابنیشه‌ و هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی درێژ هه‌ڵمژه‌. به‌هۆی ئه‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت هێنده‌ ئۆكسجین هه‌ڵبمژیت كه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت له‌ده‌ركردنی پاشه‌ڕۆ و مادده‌ ژه‌هراوییه‌كانی جه‌سته‌ت. له‌ڕاستیدا رێژه‌ی له‌سه‌دا شه‌ست و پێنجی مادده‌ ژه‌هراوییه‌كانی له‌ش رۆژانه‌ كاتێ هه‌ناسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وایه‌ی ده‌ریده‌كه‌ین ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌. بۆیه‌ به‌خاویی و قووڵی هه‌ناسه‌ بده‌.
له‌ڕاستیدا ره‌نگه‌ كارێكی سوودبه‌خش بێت ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ بزانێت به‌شێوه‌یه‌كی درووست هه‌ناسه‌ بدات له‌گه‌ڵ مه‌شقی هه‌ناسه‌دانی درووست چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركردنی پاشه‌ڕۆ و مادده‌ ژه‌هراوییه‌كانی له‌ش. هه‌میشه‌ له‌بیرت بێت ئێمه‌ ته‌نها بۆئه‌وه‌ هه‌ناسه‌ ناده‌ین تا ئۆكسجین وه‌ربگرین، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی له‌ژینگه‌وه‌ ووزه‌ به‌ده‌ست بێنین.

له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین و رۆژانه‌ له‌سه‌ر مه‌شه‌كانی هه‌ناسه‌مان به‌رده‌وام بین. مه‌شقی هه‌ناسه‌دان باشترین رێگایه‌ تاكو ته‌ندروستیت بپارێزێت.

باخجة

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net