❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوانـــــــامه‌ ....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-30 20:42:33

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

دوانـــــــامه‌ ....


دوا نامه‌،،،،


وارۆیـشــتـی وهــه‌نگاوه‌کانت سڕیه‌وه‌،،،زۆر ئــاسته‌مه‌ لــه‌دوای ئه‌مـــه‌ بــم بــینیه‌وه‌
‌هه‌ر هه‌نگاوێک که‌ئه‌سپابوون له‌به‌رگوێما دوای ئه‌م کۆچه‌ت له قیژه‌شا نایبیستمه‌وه

واجــێ مــــاوم لــــه‌روخانێکی کــاوڵ بوو ،،له‌شه‌قامێکی بێ گلۆپ تۆ هــه‌ردیار نــی
مــن هه‌روه‌کو ژێی که‌مانجێک له‌خۆشبه‌ختی .جار جار به‌هۆی تۆوه‌تۆنی ژینمه‌ژه‌نی

مــن فــه‌رهــــادێــکی سه‌رگه‌رم وجیاله‌ بێستون.له‌چۆم سینه‌ دڵی هیوایه‌کم ئـه‌بڕی
هــه‌روه‌کــو مـــه‌م،،جیاله‌گره‌و،،رێبواربونی سه‌فه‌رێکی توێشوسه‌ختم هـــه‌ڵــده‌چنی

ئـــێستاش واهــــه‌م لـــه‌کـــه‌نــــاری پێـکه‌نینێک،کــه‌ قـــاقــایه‌کـانی بـۆبــزه‌ سـێداره‌ن
لـــه‌ســه‌ر لــێواری تــه‌مــه‌نێک بـــه‌خـــه‌وتووی،بـــۆگریانیش چــــاوه‌کانم هــه‌ر بـێدارن

مـــنێک واهــــه‌م لــــه‌که‌ناری مردنێک وتۆش له‌که‌نار پیاوێکی شۆخ له‌شه‌وی شـووم
بــــه‌حــه‌سره‌تی دوادیـــدارێ هاتوومه‌ گۆو بێ دیداریش که‌من به‌ره‌و خۆشی نه‌چووم

بــــا ئــــه‌ویادو یادگاریانه‌ بنوسمه‌وه‌،تادوا ده‌رفه‌ت بکه‌م به‌چه‌ند دێرێک لـــه‌تـارســتان
بــیرت نـه‌چێ ئــه‌وشه‌وانه‌م نـه‌ک به‌مردن بۆهیچ کاتێ له‌یاد ناچێ ئه‌ی شه‌م ستان

بیرته‌ شــه‌وی جـه‌ژنی بــوونم کــه‌نه‌هاتی ،ئه‌ی خوایه‌ گیان بۆ نه‌مردم له‌کوێی فه‌نا
جـــه‌نده‌ ماته‌ڵ بیگێرمه‌وه‌ یان بیرت دێ،،،ئه‌و شه‌وی من پر له‌خه‌مو بۆتۆش سه‌مـــا


چ شه‌وێک بوو،،،،، هه‌رنه‌هاتی ،،،تامن هاتم،،
چ شه‌وێک بوو ،،، هه‌رنه‌هاتی ،،،، تامن هاتم،،



ێ تــۆ له‌کوێی بۆچی دیارنی ئازیزه‌که‌م ،دیاره‌ کارتی بانگیشه‌که‌ت پێ نه‌گه‌یشتووه
خــــۆ بــه‌رله‌مه‌ش من پێم گووتبووی که‌من ئه‌مرۆ.ئاهنگێکی خنجیلانه‌م رێکخستووه‌



بـۆچــی دیـــار نی، پـــه‌یامــێکیشت نــه‌ناردووه‌،‌من چاوه‌ڕێم بۆتیله‌که‌ت داخســتــووه‌
قـــه‌یـــنا ئـــه‌گــه‌ر پێت ناخۆشه‌مه‌یه‌ بۆلام،ته‌نها وه‌لامده‌وه‌بڵێ گیانه‌ که‌هیچ نه‌بــووه


ئـــۆقــره‌م نه‌گرت به‌پاساوێک ئه‌م شه‌و کێکی ئاهه‌نگه‌که‌م بۆهاورێکانم بــه‌جـێهێشت
لــــه‌جیات بازار،بـــه‌ره‌و کۆلانه‌که‌ی ،ماڵتان دڵه‌کووتێ وراکه‌راکه‌م به‌رووحـــم چـێـشت

کــــه‌نزیک بــــووم ســـه‌یرم پێهات له‌ماڵه‌که‌و  واپێ ده‌چوو ئاهه‌نگێکی  گــه‌وره‌تر بێ
گـــوتم ده‌بــێ بیرم چـــووبێ تـــۆ بڵێی ئـه‌ویش له‌هه‌مان رۆژ عیدمیلاد منی هه‌بــێ

خـــۆزگه‌ ژیـــانی خـــه‌یاڵـــه‌کانم راست ده‌بوو،به‌س وانه‌بوو نائه‌ونه‌بوو  نــائــه‌ونه‌بوو
نــــاچـــاوه‌کـــانم گـــاڵتــه‌چین من ده‌زانم گاڵته‌ده‌که‌ن،خۆزگا وابـــا گاڵته‌شــم چـــوو

ســـه‌یـــرم پـێهات له‌ژێر تارا پێ ده‌که‌نی ،رۆژگارێکیش بۆدڵته‌نگی من ده‌گـــریــایـــی
هه‌رئه‌وپه‌نجه‌ی که‌حه‌ڵقه‌ی منت تیاهه‌ڵگرت،ئیستا داوته‌ژێرده‌ستی کێ بۆنه‌ترسایی

بـــۆ نـــه‌تـــرسای لێوه‌کانت ببنه‌ شایه‌ت،،‌باسی هه‌موو ماچه‌کانی ژوانه‌کان بکـــه‌ن
یــان هـــه‌نــاســـه‌ ســارده‌کـــانت ئـه‌وهه‌واڵه‌ ،،به‌گوێی زاوا زێرینه‌کا به‌چرپه‌ بــده‌ن

چ ئـــاهــه‌نگێک عــیدمــیلاده‌و مـــردنیشمه‌،،، عیدمیلادته‌وداهــاتووشتی تیا بـــژێنه‌
بـــۆ زوو نــه‌هــاتی بێ به‌ڵێن،، ئــه‌مــه‌ دیــاریه‌ جــوانه‌کــه‌ت بــــوو بـــۆمــنت دێــنا

خوات له‌گه‌ڵ بێ وامن ده‌رۆم جه‌ژنی بوونمه‌،،، ده‌چم دمرم دیاریه‌کانیش تۆ بکه‌وه‌
لـــه‌جیاتی مـــن سوپاس بـــۆ گشتیان بنوسه‌،،بۆ هه‌رکه‌سێ میوانم بوو بیانده‌وه‌

جوان بگه‌ڕێ ،،، له‌وه‌ڵامی دیاریه‌که‌ی خۆت وشه‌یه‌کم بۆجێ هێشتووی بیدۆزه‌وه‌
ئه‌گه‌ر زۆریش وه‌دره‌نگ که‌وتی نه‌تدۆزیه‌وه‌،،،ئه‌وابزانه‌ وشه‌یێ نـه‌بووه‌ بـتناسته‌وه‌



نوسه‌ر : په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی،،،،

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن peiman.x (2011-01-30 21:24:31)

Kurdzhin

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-31 08:36:39

shawear
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌ڵا و مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 107
WindowsMSIE7

Re: دوانـــــــامه‌ ....

ده‌ست خۆش

به‌ڵام پێم وابێ پاكنوسێكی پێویسته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-31 10:44:45

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: دوانـــــــامه‌ ....

dastakant xosh bet hawrey azizm peiman sarkawtwbit

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net