.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















وه‌ك خواردنێك مرۆڤ هه‌ر له‌كۆنه‌وه سودی له‌شیری ئاژه‌ڵان وه‌رگرتووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی به‌كارهێنانی شیر به‌گوێره‌ی وڵاته‌كان جیاوازی هه‌یه بۆ نموونه له‌به‌ریتانیاو زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌زمانی ئنیگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن، لهمانگاوه شیریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی شیری ئیسپانیا مه‌ڕو مێگه‌له. خێڵه عه‌ره‌به بیابان نشینه‌كان لهحوشترهوه شیریان ده‌ست ده‌كه‌وێت. خه‌ڵكی میسریش لهگامێشهوه، لهلابلاندیش ئاسكی رهنهو له پیرۆش لاما (lama) گیاندارێكه له‌وشتر ده‌چێت، به‌ڵام بچوكتره‌و دوگی نییه، له تبت تیش ئهلیاكو له‌زۆر وڵاتانیش بزن.
شیری هه‌موو گیاندارێكیش وه‌ك یه‌ك نین‌و یه‌ك تایبه‌تیان نییه، به‌ڵكو هه‌ر گیاندارهو شیرێكی تایبه‌تی هه‌یه به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه‌یدا ده‌گونجێت، هه‌موو گیاندارێكیش ئه‌و شیره‌ی هه‌یه‌تی به‌سه بۆ تێر كردنی كۆرپه‌كه‌ی، شیری مانگا تایبه‌ته بهگوێلك نه‌ك به‌منداڵی كۆرپه، چونكه گوێلك لهكۆرپه نه‌زانتره، كه‌واته شیره‌كه‌شی خراپتره.
شه‌كر له‌شیری مانگادا كه‌متره وه‌ك له‌شیری مرۆڤدا، به‌ڵام خوێی زیاتره.
سه‌ره‌رای بوونی جیاوازی زۆر له‌نێوان شیری گیانله‌به‌راندا، به‌ڵام هه‌موو جۆره‌كانی شیر پرۆتین‌و چهوریو كاربۆهیدراتو ماده‌ی كانزایی تێدایه.
جیاوازی له‌نێوان شیری مانگا‌و شیری رهنهدا ئه‌وه‌یه شیری مانگا 88% ی ئاوه، به‌ڵام شیری رهنه 6%، رێژه‌ی چه‌وری له‌شیری مانگادا 04%و لهرهنهدا 17% ، رێژه‌ی شه‌كر له‌شیری رهنهدا نیو هێنده‌ی شه‌كره له‌شیری مانگادا، به‌ڵام رێژی كازین كه ماده‌یه‌كی پرۆتینی گرنگه له‌شیری رهنهدا سێ به‌رامبه‌ر كازینی تێدایه له‌گه‌ڵ پرۆتین به‌رێژه‌ی پێنج به‌رامبه‌ری، سه‌ره‌رای بوونی ئه‌م جیاوازیانه به‌ڵام دانیشتوانی لابلاند زۆر به‌ئاسایی شیری رهنهدا به‌كاردێنن.
هه‌ر له‌نێوان جۆره‌كانی مانگاشدا جیاوازی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنهچهكو ته‌ندروستی مانگاكهو ماوه‌ی نێوان دۆشینی دوو شیر ده‌وه‌ستێت.
ئه‌و بڕه شیره‌ی له‌دوایدا ده‌یدۆشین چه‌وری زیاتره وه‌ك له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تادا ده‌یدۆشین، بۆیه دۆشینی مانگاش كارامه‌یی‌و پسپۆری ده‌وێت.
كوردان


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه









دةستى تؤش خؤش هاورئ كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه