.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به زیاد بونی تێچونی کاره‌با ساڵانه به پێی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سه‌رچاوه‌کانی تری ووزه وه‌کو گازی سروشتی و خه‌ڵوزی به‌رد، له لایه‌کی تره‌وه هه‌ست کردن به مه‌ترسی شوێنکاری ئه‌م سه‌رچاوانه له‌سه‌ر پیس بونی ژینگه و ئه‌و به‌رگه‌ی ده‌وری زه‌وی داوه، زوربه‌ی دیدی جیهان ئه‌مڕۆ ئاڕاسته بووه به‌ره‌و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تردا بۆ ووزه که تێچونی که‌متر بێت دورمه‌ودا بێت و له هه‌مان کاتیشدادا که‌متر ئه‌و ژینگه‌یه پیس بکات که تیا ئه‌ژین.
ڕه‌شه‌با یه‌کێکه له‌و سه‌رچاوه گرنگانه‌ی که هه‌میشه نوێ ئه‌بێته‌وه و له هه‌مان کاتدا له زوربه‌ی جێگاکانی زه‌ویدا بونی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی نیمچه یه‌کسان، به‌مه‌ش جیاوازی ئه‌بێت له یه‌کسانی له به‌رهه‌م هێنانی ووزه دا ئه‌گه‌ر پشتی پێ ببه‌سترێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی کاره‌با، ئه‌و وێستگانه‌ی که ووزه‌ی کاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنن له ڕه‌شه‌با به ( کێڵگه‌کانی ڕه‌شه‌با ) ناو ده‌برێن. 
کێڵگه‌کانی ڕه‌شه‌با بریتین له زه‌ویه‌ك که پانتاییه‌که‌ی چه‌نده‌ها کیلۆمه‌تر چوارگۆشه درێژ ئه‌بێته‌وه و 12 یان زیاتر تۆرباینی هه‌واییان تیایه که ووزه‌ی کاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنن، ئه‌شکرێت زه‌وی ئه‌م کێڵگانه بۆ مه‌به‌ستی تریش به‌کار بهێنرێن له هه‌مان کاتدا، بۆ نمونه بۆ کشت وکاڵ و عاده‌ته‌ن ئه‌م کێڵگانه له وشکایی یان نزیك ووشکایی بنیات ئه‌نرێن، به‌ڵام جاری ئه‌وتۆش هه‌یه که دورن لێیانه‌وه و له قوڵایی ئۆقیانوس و ده‌ریاچه‌کان دا بنیات ئه‌نرێن بۆ سود وه‌رگرتن له‌و ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌ی که له ئه‌نجامی به هه‌ڵم بونی ئه‌و ڕوکه‌شه ئاویانهوه به‌رهه‌م دێت.
به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی کاره‌با له ڕه‌شه‌با پشت ئه‌به‌ستێت به مه‌بده‌ئێکی ساده که هه‌زاران ساڵه به‌کاردێت، ووزه‌ی ڕه‌شه‌با به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ سوڕاندنه‌وه‌ی تۆربایینی گه‌وره که به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌رهه‌مهێنه‌رێکی کاره‌بای بچوك ( مولد کهربائی ) که له‌ناویدایه و ووزه‌ی کاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنێت و ئه‌توانێت به شێوه‌یه‌کی ناوه‌ند 34 کیلۆ ڤۆڵت به‌رهه‌م بهێنێت و ئه‌مه‌ش ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی تۆربایینه‌که که محاویله‌یه‌کی کاره‌بایی وه‌ریده‌گرێت و تواناکه‌ی ده به‌رابه‌ر به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئاماده‌ی ئه‌کات که دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر ناوچه نزیکه‌کاندا، یان جارێکی تریش ئهنێررێتهوه بۆ وێستگه‌یه‌كی گۆڕانی سه‌ره‌کی تا تواناکه‌ی سه‌د به‌رابه‌ر بکات و به‌هۆی هێڵه‌کانی پاڵههستۆی به‌رز بۆ شوێنه دوره‌کان بگوێزرێته‌وه. 
هه‌ڵبژاردنی جێگای ئه‌و کێڵگانه به پێی ( ئه‌تڵه‌سی ڕه‌شه‌با ) ئه‌بێت که بریتیه له ئهتڵهسێك که قه‌باره و هێزی ڕه‌شه‌با ڕون ئه‌کاته‌وه به گوێره‌ی جێگا جوگرافیه‌کان به ده‌وری جیهاندا، وا باشتره ئه‌و کێڵگانه له جێگایه‌کدا دروست بکرێن که ته‌یارێکی هه‌وای به‌رده‌وام و نه‌گۆڕی هه‌بێت (تيارا هوائيا مستمرا وغير مضطرب ) و خێراییه‌که‌ی بگاته ده‌وروبه‌ری 16 کیلۆمه‌تر له کاژێرێك دا یان زیاتر و له‌پێشدا زانیاری سه‌ره‌تایی کۆ ئه‌کرێته‌وه له باره‌ی ئه‌و زه‌ویه‌ی که هه‌ڵبژێرراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به دانانی تۆربایینی بچوك که له‌سه‌ر بورجی به‌رز دائه‌نرێت که 30 – 60 مه‌تر به‌رز بن و ئه‌مانه‌ش خێرایی ناوه‌ندی ڕه‌شه‌با و ڕێڕه‌وه‌که‌ی دیاری ئه‌کات و کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانهس عاده‌ته‌ن دوو ساڵی ئه‌وێت.
ڕه‌شه‌با خێرا تر ئه‌بێت هه‌رچه‌نده به‌رز بینه‌وه له ئاستی زه‌وی چونکه لێکخشان که‌متر ئه‌بێت و شوێنکاری به‌رزی و نزمی زه‌وی و باڵه‌خانه‌کانی له‌سه‌ر نامێنێت که له‌سه‌ر زه‌وی بڵاو بونه‌ته‌وه و ئه‌توانرێ سود وه‌ربگیرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی کاره‌با به 34 % ئه‌گه‌ر تۆربایینهکان دوو به‌رابه‌ری به‌رزیه‌که‌ی خۆی به‌رز بکرێته‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که دیاری کردنی به‌رزی تۆربایینهکان زۆر گرنگه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کێڵگه‌ی ڕه‌شه‌باکه بۆ ماوه‌یه‌کی دورمه‌ودا بێت.
که‌موکوڕیه‌کانی ئه‌م ووزه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌و ووزه‌یه‌ی ئه‌یدات ئه‌گۆڕێت به‌پێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه‌ش ئه‌توانرێت پێشبینی بکرێت به هۆی چاودێری کردنی که‌ش و هه‌وا و وێنه‌ی مانگه ده‌سکرده‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵیدا ڕابێیت، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی جێگای ئه‌م کێڵگانه بڕیاری کۆتایی ئه‌دات له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م تۆربایینانه دا، چونکه بێجگه له خێرایی ڕه‌شه‌با هه‌ندێ هۆکاری تریش له حساباتی ئابوری ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه‌دا ڕؤڵ ئه‌بینن وه‌کو نرخی زه‌ویه‌که، و نرخی ئامێره پێویسته‌کان و توانای دروستکردنی وێستگه‌کانی گۆڕین و هێڵه‌کانی گواستنه‌وه و نرخی فرۆشتنی هه‌ر کیلۆوات له‌و کاره‌بایه‌ی به‌رهه‌م ئه‌هێنرێت له ناوچه‌که‌دا. 
به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌کانی تری به‌رهه‌مهێنانی ووزه شوێنکاری ئه‌م جۆره له‌سه‌ر ژینگه زۆر بچوکه و سوته‌مه‌نی تیا به‌کار ناهێنرێت و نابێته هۆی هیچ پیس بونێکی ژینگه، هه‌روه‌کو چۆن بڕی تێچونی ئه‌م کێڵگانه له چه‌ند مانگێکی به‌رهه‌م هێناندا دهرئههێنرێتهوه به به‌رهه‌مه‌که‌ی دوای ده‌ست به کاربونی وه‌ك سهرمایهگوزاریهك.
له کۆتایی ساڵی 2008 دا بڕی به‌رهه‌مهێنانی جیهان له ووزه‌ی کاره‌با به‌هۆی کێڵگه‌کانی ڕه‌شه‌باوه ئه‌خه‌مڵێندرێت به 121.2 گیگاوات که ئه‌مه‌ش یه‌کسانه به 15 % ی پێویستی جیهان له ووزه‌ی کاره‌با، ئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆر زیاد ئه‌کات چونکه ئه‌م ژماره‌یه به دوو به‌رابه‌ری بڕی به‌رهه‌مهێنانی ساڵی 2005 ئه‌ژمار ئه‌کرێت بۆ نمونه هه‌ندێ وڵات پێشکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه له‌م بواره‌دا چونکه ده‌وڵه‌تی وه‌ك دانیمارك نزیکه‌ی 19 % ی ووزه‌ی پێویستی خۆی له کێڵگه‌کانی ڕه‌شه‌باوه به‌ده‌ست ئه‌هێنێت و ئیسپانیا و بورتوگالیش 13 % ی پێویستی خۆیان به‌رهه‌م ئه‌هێنن و ئه‌ڵمانیا و ئێرله‌نداش 7 % له پێویستی خۆیان به‌رهه‌م ئه‌هێنن.
به‌رزترین توانای ووزه‌یی ڕه‌شه‌با که بتوانرێت سودی لێ ببینرێت به 72 تیرا وات ئه‌خه‌مڵێنرێت که ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یه به به‌راورد به 15 تیرا وات که له هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی تری ووزه ئه‌توانرێت به‌رهه‌م بهێنرێت.
یه‌کگرتوی جیهان بۆ ووزه‌ی به‌رهه‌م هاتوو (رابطة العالم للطاقة ) له ڕه‌شه‌با پێشبینی ئه‌کات که له ساڵی 2011 دا جیهان 160 گیگاوات ووزه به‌ده‌ست بهێنێت به هۆی کێڵگه‌کانی ڕه‌شه‌باوه ئه‌مه‌س به زیاد بونی 21 % ساڵانه، وه زوربه‌ی ئه‌م زیاد بونه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ند بونی حکومه‌ته‌کان به‌و په‌یمانه‌ی داویانه به هاوڵاتیه‌کانیان و له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن بۆ نمونه حکومه‌تی دانیمارك په‌یمانی به خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی داوه له ساڵی 1970 وه نیوه‌ی ووزه‌ی پێویستی خۆی به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه به‌ده‌ست بهێنێت و له ئێستاشدا له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایه هه‌نگاوی جدی و زۆر خێرا ئه‌نێت به‌ره‌و پێشه‌وه.
به‌ڵام به گوێره‌ی وڵاته زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئاسیا ( چین ) که هه‌میشه سوره له‌سه‌ر پله‌ی یه‌که‌می له هه‌مو بواره‌کاندا، ئه‌م وڵاته بڕیاری داوه که بڕی 30000 میگاوات ووزه به‌رهه‌م بهێنێت له ڕه‌شه‌با له ساڵی 2020 دا، به‌ڵام پێئه‌چێت ئه‌م بڕه که‌م بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی چونکه له ساڵی 2009 دا توانیان بڕی 22500 میگاوات به‌رهه‌م بهێنێت و به ئاسانیش به‌رزی کرده‌وه بۆ 30000 له ساڵی 2010 دا و ئه‌مه‌ش وای کردووه که چین هه‌وڵ بدات یه‌که‌می له چنگی ئه‌مریکا ده‌ربهێنێت له بواری به‌رهه‌مهێنانی ووزه له ڕه‌شه‌با.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌رهه‌م هێنانی 94 گیگاوات له ووزه‌ی به‌ده‌ست هاتو له کێڵگه‌کانی ڕه‌شه‌باوه نزیکه‌ی 122 ملیۆن ته‌ن له گازی دوه‌م ئۆکسیدی کاربۆن ساڵانه ئه‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌و به‌رگه جه‌ویه‌ی ده‌وری داوین و ئه‌مه‌ش به‌رابه‌ره به‌و بڕه‌ی که 20 وێستگه‌ی ووزه‌ی کاره‌با ئه‌یهێڵێته‌وه له ساڵێك دا که به خه‌ڵوزی به‌رد کار بکه‌ن.
ڕاستیه‌کان و ژماره‌کان : --
* به‌رهه‌می وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ له ووزه‌ی کاره‌بای به‌ده‌سهاتوو له کێڵگه‌کانی ڕه‌شه‌باوه
نزیکه‌ی 33, 170 میگاوات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2005 دا که بڕی 9, 149 میگاوات بووه‌و به‌مه‌ش له
پله‌به‌ندی یه‌که‌م دایه له بڕی به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی کاره‌با له کێڵگه‌کانی ڕه‌شه‌با.
* گه‌وره‌تری 10 کێڵگه‌ی ڕه‌شه‌با ئه‌که‌وێته وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا وه جگه له یه‌کێکیان نه‌بێت که ئه‌که‌وێته ڕۆمانیاوه.
* گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی ڕشه‌با که تاێستا بونی هه‌بێت ناوی ( ڕۆسکۆ ) یه‌و له ولایه‌تی ته‌کساس ی ئه‌مریکایه که
نزیکه‌ی 781 میگاوات ووزه‌ی کاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنێت.
* ئێستا حکومه‌تی چین هه‌وڵی دروست کردنی گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی ڕه‌شبا له جیهان دا ده‌دات به ناوی ( جانسۆ
) که وا بڕیاره له ساڵی 2020 دا ته‌واو ببێت و بڕی 20000 میگاوات ووزه‌ی کاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت که دوو
به‌رابه‌ری گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ناو‌کی ئه‌تۆمی جیهانه له به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی کاره‌با دا.
* عه‌رب ئه‌که‌وێته کلکی ئه‌م کێبڕکێیه‌وه به‌جۆرێك که وڵاتی میسر ته‌نها نزیکه‌ی 390 میگاوات به‌رهه‌م ئه‌هێنێت و وڵاتی مه‌غریب 125 میگاوات به‌رهه‌م ئه‌هێنێت و باقی وڵاتانی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش 50 میگاوات زیاتر به‌رهه‌م ناهێنن ساڵانه.
* به‌رهه‌م هێنانی وڵاتی ( چین ) بۆ ووزه‌ی کاره‌با له ساڵی 2005 وه تا ئه‌مڕۆ 17 به‌رابه‌ر زیادی کردووه. 
تایبه‌ت به کوردژین
ئاماده کردنی باپیره
سود وه‌رگیراوه له‌م سه‌رچاوانه
* Wind turbines and windfarms
* Wind power - Wikipedia, the free encyclopedia
* Wind farm - Wikipedia, the free encyclopedia
* HowStuffWorks "How Wind Power Works
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره گیان بۆ ئاماده کردنیئه‌م بابه‌ته پڕ زانیاریه‌ت،،
ده‌ستت خۆش بێت و له‌شت ساغ بێت زۆر زۆر جوان ڕوونت کردووه‌ته‌وه
سه‌رکه‌وتوو بیت باپیره گیان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ذيشت خۆش بێت باپیره گیان هه‌ر بژیت

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت باپیره گیان هیوادارم به‌رده‌وام بیت
له دانانی ئه‌و زانیاریه به سوودانه
انشاءالله رۆژێک دێت له وڵاتی خۆمانیش شتێکی وا ئه‌بینین
دووباره سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێزان SoZi گیان، نازیله گیان، frishtaykurd گیان، Momi Temen گیان
ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌رێزیش خۆش بێت، زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان
باپیره‌ی خۆتان شادمان کرد که بابه‌ته‌که‌تان به دڵ بوو
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه