.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









بسم الله الرحمن الرحیم
السلام علیکم ورحمةالله وبرکاته...
ئه‌زانی که ئه‌مانه نزیکت ئه‌که‌نه‌وه لای خوا؟
ئه‌زانیت به به‌جێگه‌یاندنی ئه‌مانه خۆشه‌ویست ئه‌بیت لای خودا و ئه‌بنه هۆ بۆ نزیک بوونه‌وه‌ت له خوا و وه‌ده‌ست هێنانی لێخۆشبوونی ئه‌و؟
ته‌وبه‌کردن:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر ئه‌فه‌رمووێ: (من تاب قبل أن تطلع الشمس من مغربها تا الله علیه)رواه مسلم. واته:"هه‌رکه‌سێک ته‌وبه بکات پێش ئه‌وه‌ی رۆژ له ڕۆژئاواوه هه‌ڵبێت خوا ته‌وبه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت"، وه خوای گه‌وره ته‌وبه له‌هه‌ر که‌سێک وه‌رده‌گرێت پێش ئه‌وه‌ی بگاته سه‌ره‌مه‌رگ.
ڕۆیشتن بۆ فێربوونی زانست:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: (من سلک عریقا تلتمس فیه علما، سهل الله له به عریقا إلی الجنة)رواه مسلم. واته" هه‌رکه‌سێک ڕێگایه‌ک بگرێت بۆ فێربوونی زانست، خوای باڵاده‌ست به بۆنه‌ی ئه‌مه‌وه ڕێگایه‌کی به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌کات".
یادی خوا:
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رمووێ: ( ألا أنبئکم بخیر أعمالکم، وأزکاها عند ملیککم، و أرفعها فی درجاتکم، وخیرلکم من انفاق الذهب والفضة وخیر لکم من أنتلقوا عدوکم فتضربووا أعناقهم و یضربوا أعناقکم)رواه الترمذي. واته:"ئایا پێتان بڵێم به چاترین کرده‌وه‌کان وه پاکترینیان لای خوای گه‌وره وه به‌رزترینیان له پلهکانتاندا وه چاکتره بۆتان له به‌خشینی زێڕ و زیو چاکتره بۆتان له‌وه‌ی بگه‌ن به دوژمنه‌کانتان و له ملیان بده‌ن و له‌ملتان بده‌ن، وتیان: به‌ڵێ، فه‌رمووی: یادی خوا بکه‌ن"
وه پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر فه‌رموویه‌تی: نموونه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی که یادی خوا ئه‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که یادی خوا ناکات وه‌کو نموونه‌ی مردوو و زیندوو وایه.
چاکه کردن و یارمه‌تی دان له‌سه‌ر خێر:
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: (کل معروف صدقه، والدال علی الخیر کفا عله)رواه مسلم والبخاري. واته هه‌موو چاکه‌یه‌ک خێره، ئه‌وکه‌سه‌ی خه‌ڵکی فێری خێر ده‌کات ئه‌وه خێری وه‌ک ئه‌وکه‌سه وایه که خێره‌که ده‌کات).
فێری بانگ کردن بۆلای خوا:
حه‌زره‌ت دروودی خوای له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تی: (من دعا إلی هدی کان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ینقض ذلک من أجورهم شیئا)رواه مسلم. واته:" هه‌رکه‌سێ بانگه‌وه‌ز بکات بۆ ڕێگای خوا و ئیسلام و هیدایه‌ت، ئه‌وه خێری به‌قه‌د ئه‌و که‌سانه ده‌گات که پاداشتی هه‌یه و شوێنی ده‌که‌ون به‌بێ ئه‌وه‌ی له پاداشته‌که‌یان که‌م ببێته‌وه).
فه‌رمان کردن به چاکه و ڕێگری کردن له خراپه:
سه‌روه‌رمان صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: (من رأی منکم منکرا فلیغیره بیده، فأن لم یستطع فبلسانه، فأن لم یستطع فبقبله و ذلک أضعف الامان)رواه مسلم. واته" هه‌ر که‌سێک له ئێوه خراپه‌یه‌کی بینی با به‌ده‌ست بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به‌زمان بیگۆڕێت وه‌گه‌ر نه‌شی توانی با به‌دڵ پێی ناخۆش بێت و وه ئه‌مه لاوازترین ئیمانه".
خوێندنی قورئانی پیرۆز:
پێغه‌مبه‌رمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رمووێ: ( اقرؤوا القرآ‌ن فإنه یأتێ یوم القیاممة شفیعا لأصحابه)رواه مسلم. واته" قورئان بخوێنن چونکه له رۆژی قیامه‌تدا دێت شه‌فاعه‌ت بۆ هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌کات".
فێربوونی قورئان و خه‌ڵک فێرکردنی:
سه‌روه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر ئه‌فه‌رمووێ: (خیرکم من تعلم القرآ‌ن وعلمه)رواه البخاري. واته:" چاکترینتان ئه‌و که‌سه‌یه که قورئان فێربووه و خه‌ڵکیش فێرده‌کات).
سه‌لام کردن:
پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ئه‌فه‌رمووێ: "ناچنه به‌هه‌شت هه‌تا ئیمان نه‌هێنن، وه ئیمان ناهێنن تا یه‌کتریتان خۆش نه‌وێ، ئایا شتێکتان پێ بڵێم ئه‌گه‌ر کردتان یه‌کترتان خۆش بووێ، سه‌لام له به‌ینی خۆتاندا بکه‌ن". رواه مسلم.
خۆشه‌ویستی له‌به‌ر خوا: پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ:" خوای گه‌وره له قیامه‌تدا ئه‌فه‌رمووێ: کوا ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌به‌ر من یه‌کتریان خۆش ئه‌ویست له‌به‌رگه‌وره‌یی من، ئه‌مڕۆ سێبه‌رتان بۆ ده‌که‌م ، سێبه‌رێک نیه جگه له سێبه‌ری من".رواه مسلم.
سه‌ردانی نه‌خۆش:
پێغه‌مبه‌ری ئه‌مین سه‌لامی خوای لێبێت ئه‌فه‌رمووێ:" هه‌ر موسڵمانێک سه‌ردانی موسڵمانێکی نه‌خۆش بکات له به‌یانیدا هه‌زار مه‌لائیکه‌ت صڵاواتی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن تا ئێواره وه هه‌ر که‌سێک ئێواره سه‌ردانی بکا، تا به‌یانی مه‌لائیکه‌ت سڵاواتانی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن له به‌هه‌شتدا باخێکی بۆ هه‌یه".رواه الترمذي.
یارمه‌تی دانی خه‌ڵکی له‌سه‌ر قه‌رز:
حه‌زره‌ت دروودی خوای له‌سه‌ر فه‌رموویه‌تی: "هه‌ر که‌سێ له‌سه‌ر بار قورسێک سووک بکات ئه‌وا له دونیا و قیامه‌تدا خوای گه‌وره باری قورسی له‌سه‌ر سووک ده‌کات".رواه مسلم.
داپۆشینی عه‌یبی خه‌ڵکی:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رمووێ:" هه‌ر به‌نده‌یه‌ک عه‌یبی به‌نده‌یه‌کی تر داپۆشێت له دونیا خوای گه‌وره له قیامه‌تدا دایده‌پۆشێت".رواه مسلم.
سه‌ردانی خه‌ڵکی:
پێغه‌مبه‌ری پاک دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ:" ره‌حم هه‌ڵواسراوه به عه‌رشه‌وه ئه‌فه‌رمووێت هه‌رکه‌سێک بمگه‌یه‌نێت خوای گه‌وره ئه‌یگه‌یه‌نێت وه هه‌ر که‌سێکیش بمپچڕێنێت خوای گه‌وره ئه‌ی پچڕێنێت". رواه البخاري و مسلم.
کرده‌وه‌ی جوان:
"پرسیار له پێغه‌مبه‌ر کرا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت: زۆری خه‌ڵک به هۆی چیه‌وه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه؟ فه‌رمووێ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت: به‌هۆی ته‌قوا و کرده‌وه‌ی چاک".رواه الترمذي.
ڕاستگۆیی:
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت ئه‌فه‌رمووێ:" ڕاستگۆبن چوبکه ڕاستگۆیی ڕێنمووییت ده‌کات بۆ چاکه، وهچاکهش ڕێنمونیت ده‌کات بۆ به‌هه‌شت".رواه البخاري ومسلم.
ڕق شاردنه‌وه:
پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ:"ههرکهسێڕقێک بتوانێ جێ به‌جێی بکات بشارێته‌وه خوای گه‌وره له قیامه‌تدا له‌به‌رچاوی هه‌موو درووستکراوهکانهوه بانگی ده‌کات و به ئاره‌زووی خۆی حورلعهین هه‌ڵده‌بژێرێت".رواه الترذي.
که‌فاره‌تی دانیشتن:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر فه‌رموویه‌تی:" هه‌رکه‌سێک له دانیشتنێکدا دابنیشێ و قسه‌ی بێ سوودی تیا بێ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستێت با بڵێت خوایه پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ تۆیه، شایه‌تی ده‌ده‌م که هیچ خوایه‌ک نییه به حه‌ق جگه له تۆ، داوای لێ‌خۆش بوونت لێ ده‌که‌م ده‌گه‌ڕێمه‌وه لات". رواه الترمذي.
ئارام گرتن:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رمووێ:" ههرموسڵمانێک تووشی هیلاکی و نه‌خۆشی و دڵته‌نگی و غه‌م و په‌ژاره ببێت ، وه با دڕکێکی پیا بچێت خوای گه‌وره ئه‌یکاته سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌کانی". رواه البجاري. (دیاره و بێگومان به‌مه‌رجێ ئارامی هه‌بێت و ناشوکری نه‌کات).
چاکه له‌گه‌ڵ دایک و باوک‌دا:
پێغه‌مبه‌ر صه‌لات و سه‌لامی خوای لێبێت ئه‌فه‌رمووێ:" لوت و که‌پووی بدا له‌زه‌وی، لووتی بدا له زه‌وی، لووتی بدا له زه‌وی، واته سه‌رشۆڕ بێت، وتیان کێ؟ پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێت فه‌رمووی: ئه‌وکه‌سه‌ی بگات به دایک و باوکی له پیریدا یان یه‌کێکیان و به هۆیانه‌وه نه‌چێته به‌هه‌شته‌وه" رواه مسلم. واته ئه‌وه‌نده چاکه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کردبن که پێی بچێته به‌هه‌شته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری بێوه‌ژن و بێ ده‌سه‌ڵات:
پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ر ئه‌فه‌رمووێ:"ئه‌وکه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری بێوژن و نه‌دار ده‌کات وه‌کو تێکۆشه‌رێک وایه له جیهاددا" وا ئه‌زانم وتی: "وه‌ک ئه‌وکه‌سه وایه که شه‌ونوێژ ده‌کات و هیلاک نابێ و به‌رده‌وام به ڕۆژوو بێ ونایشکێنێ". رواه البخاري.
سه‌رپه‌رشتی هه‌تیوو:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رمووێ: من و سه‌رپه‌شتیاری هه‌تیوو له به‌هه‌شتدا ئاوهاین، فه‌رمووی وه‌ک په‌نجه ناوه‌ڕاست و په‌نجه‌ی شایه‌تمان". رواه البخاري.
ده‌ست نوێژ گرتن:
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌ر که‌سێک ده‌ست نوێژێکی جوان بگرێت ئه‌وه تاوانه‌کانی له لاشه‌ی ئه‌ڕوات هه‌تاکو له ژێر نینۆکه‌کانیه‌وه ده‌ڕوات" رواه مسلم.
پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاة والسلام ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێک ده‌ست نوێژ بگرێت پاشان بڵێت( أشهد أن لا إله الله وحده لا شریک له و أشهد أن محمدا عبده ورسوله اللهم اجعلني من التوابین وجعلني من المتطهرین. واته: شایه‌تی ئه‌ده‌م که هیچ خوایه‌ک نییه به حه‌ق جگه له (الله) تاک و بێ هاوبه‌شه، وه شایه‌تی ده‌ده‌م که (محمد دروودی خوای له‌سه‌ر) به‌نده و نێردراوی خوایه، خوایه بمگێڕی له ته‌وبه‌کاران و له خپپاک که‌ره‌وه‌کان). ده‌رگاکانی به‌هه‌شتی بۆ ده‌کرێته‌وه له کامیانه‌وه بیه‌وێت ئه‌چێته ژووره‌وه". رواه مسلم.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگ بێژ:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێ که گوێی له بانگ بوو بڵێ'اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة، آت محمدا الوسیلة والفضیلة، وبعثه مقاما محمودا الذي وعدته' واته: خوایه ئه‌م بانگه‌وازه ته‌واوه وه ئه‌م نوێژه دامه‌زراوه، (ببه‌خشه به محمد صلی الله علیه وسلم) پله‌ی (الوسیلة) که شوێنێکه له به‌هه‌شت دایه بۆ که‌س نابێ جگه له به‌نده‌یه‌ک له به‌نده‌کانی خوا، وه (الفضیلة) که پله‌یه‌کی زیاده‌یه به‌سه‌ر دروستکراوه‌کاندا، وه بیبه‌ره‌وه ئه‌و شوێنه سوپاسکراوهی به‌ڵێنت پێداوه، (که پله‌ی شه‌فاعه‌تی گه‌وره‌یه له ڕۆژی دواییدا)"رواه البخاري.
مزگه‌وت درووست کردن:
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "رکهسێ مزگه‌وتێک له‌به‌ر خوا دروست بکات له به‌هه‌شتدا مزگه‌وتێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ دروست ده‌کرێ". رواه البخاري.
به‌کارهێنانی سیواک:
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر ئه‌فه‌رمووێ: "ئه‌گه‌ر قورسی نه‌بووایه له‌سه‌ر ئومه‌ته‌که‌م فه‌رمانم ئه‌کرد به سیواک کردن له کاتی هه‌موو نوێژێکدا" واته: واجبم ئه‌کرد له‌سه‌رتان سیواک کردن پێش ده‌ست پێ کردنی هه‌ر نوێژێک.رواه البخاري.و مسلم.
ڕۆیشتن بۆ مزگه‌وت:
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ:"هه‌رکه‌سێ بچێت بۆ مزگه‌وت یان بگه‌ڕێته‌وه خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا بۆی ئاماده ده‌کات له‌وه‌ی بۆ میوان ئاماده ده‌کرێت به هه‌موو ڕۆیشتن و هاتنه‌وه‌یه‌ک".رواه البخاري و مسلم.
نوێژی هه‌ینی:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێ به‌جوانی ده‌ست نوێژ بگرێت و بچێت بۆ نوێژی هه‌ینی و گوێ بگرێت و قسه‌نه‌کات، ئه‌وا خوای کردگار له تاوه‌نه‌کانی نێوان هه‌ردوو هه‌ینیه‌که خۆش ده‌بێت و زیاده‌ی سێ ڕۆژیش". رواه مسلم
نوێژه سوننه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ فه‌رزه‌کاندا:
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت ئه‌فه‌رمووێ: "ههرموسڵمانێک هه‌موو ڕۆژێک دوانزه رکعات نوێژی سوننه‌ت بکات بێجگه له فه‌رزه‌کان، خوای گه‌وره خانوویه‌کی له به‌هه‌شتدا بۆ درووستده‌کات". رواه مسلم.
شه‌ونوێژ:
پێغه‌مبه‌رمان علیه الصلاة والسلام ئه‌فه‌رمووێ: "چاکترین نوێژ له‌دوای نوێژه فه‌رزه‌کان". رواه مسلم.
سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت:
پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێ سڵاواتێکم له‌سه‌ربدات، خوای گه‌وره ده سڵاواتی له‌سه‌ر ده‌دات". رواه مسلم.
ڕۆژووگرتن:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌ربه‌نده‌یه‌ک ڕۆژێک به‌ڕۆژوو ببێت خوای گه‌وره به هۆی ئه‌م ڕۆژووه‌وه حه‌فتا ساڵ له دۆزه‌خ دووری ده‌خاته‌وه". رواه البخاري و مسلم.
سێ ڕۆژ به‌رۆژووبوون له هه‌موو مانگێکدا:
پێغه‌مبه‌رمان دروود خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "سێ ڕۆژ به ڕۆژوو بوون له هه‌موو مانگێکدا ڕۆژووی هه‌موو ساڵه‌که‌یه".رواه البخاري و مسلم.
ڕۆژووگری ڕه‌مه‌زان:
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێ ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگرێ و باوه‌ڕی به وه‌عدی خوا بێت و چاوه‌ڕێی پاداشتی بکات، ئه‌وا خوا له‌هه‌موو تاوانێکی پێشووی خۆش ده‌بێت". رواه البخاري و مسلم.
به‌ڕۆژووبوونی شه‌ش ڕۆژ له مانگی شه‌وال(شه‌شه‌لان یا شه‌شه‌کان).:
پێغه‌مبه‌رمان علیه الصلاة والسلام ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێ ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگرێت و به‌دوایدا شه‌ش ڕۆژ له مانگی شه‌وال بگرێت وه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌موو ساڵه‌که به‌ڕۆژوو بووبێت". رواه مسلم.
ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عه‌ره‌فه:
پێغه‌مبه‌ری پاک علی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێ: "ڕۆژووی ڕۆژی عه‌رفه تاوانی ساڵێک له‌مه‌وپێشی و له‌مه‌ودوا ده‌سڕێته‌وه". رواه مسلم.
هه‌ستانی شه‌وی قه‌در(لیلة القدر).:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێ شه‌وی قه‌در خواپه‌رستی بکات و ڕێزی بگرێت و باوه‌ڕی به وه‌عدی خوا بێت و چاوه‌ڕێی پاداشته‌که‌ی بێت، خوای گه‌وره له هه‌موو تاوه‌نه‌کانی پێشووی خۆش ده‌بێت". رواه البخاري و مسلم.
خێر کردن:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "خێرکردن تاوان ده‌سڕێته‌وه وه هه‌روه‌کو چۆن ئاو ئاگر ده‌کوژێنێته‌وه". رواه الترمذي
دراوسێتی چاك و ڕێزی میوان به‌شێكه له‌باوه‌ڕه
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: "هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه، با چاك بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ی، هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه بارێز له میوانه‌كه‌ی بگرێت، هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه با چاك بڵێت یان بێده‌نگ بێت". رواه مسلم.
شه‌رم كردن به‌شێكه له‌ئیمان
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: "ئیمان حه‌فتاو ئه‌وه‌نده ـ یا شه‌ست و ئه‌وه‌نده ـ به‌شه، گه‌وره‌ترینیان وتنی شایه‌تومانه، بچووكترینیان لابردنی كۆسپێكه له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك، شه‌رم و حه‌یا به‌شێكه له‌ئیمان". رواه مسلم.
حه‌ج و عومڕهکردن:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێ ئه‌فه‌رمووێ: "عومره‌یه‌ک تا عومره‌یه‌کی تر سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌کانی نێوانیانه، وه حه‌جێکی قبوڵ هیچ تاوانی تیا نهکرابێم پاداشته‌که‌ی ته‌نها به‌هه‌شته". رواه مسلم.
جیهاد کردن له ڕێگه‌ی خوادا:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێ ئه‌فه‌رمووێ: "پاسه‌وانی کردنی یه‌ک ڕۆژی جیهاد له شوێنێکدا که ترسی بێ باوه‌ڕانی هه‌بێت خێرتره له دونیاوئهوهی له‌سه‌رێتی وه شوێنی قامچی یه‌کێکتان له‌به‌هه‌شتدا چاکتره له دونیا و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رێتی". رواه البخاري.
نوێژ کردن له‌سه‌ر مردوو و شوێنی جه‌نازه که‌وتن:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێ له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌یه‌کدا بێت هه‌تاکو نوێژی له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وا قیراتێک(که وهزنێکه له زمانی عه‌ره‌بیدا) خێری هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵی دابێت و هه‌تا ئه‌نێژرێت ئه‌وا دووقیراتی بۆ هه‌یه. وتیان: دوو قیرات چه‌نێکه؟ فه‌رمووی: وه‌کو دووشاخی گه‌وره وایه". رواه البخاري و مسلم.
لادانی ئازاردهت له‌سه‌ر ڕێگادا:
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "پیاوێکم بینی له‌ناو به‌هه‌شتدا ده‌سوڕایه‌وه به‌هۆی دارێکه‌وه که له‌سه‌ر ڕێگه‌دابوو ئازاری خه‌ڵکی ده‌دا و ئه‌و بڕیبوویه‌وه". رواه النخاري و مسلم.
په‌روه‌رده و به‌خێوکردنی کچان:
پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان د.خ له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رمووێ: "هه‌رکه‌سێ سێ کچی هه‌بێت و به‌خێویان بکات و به‌زه‌یی پیایاندا بێته‌وه و بیانگرێته خۆی، ئه‌وه به‌هه‌شتی بۆ واجب ده‌بێت و ئه‌چێته ناویه‌وه". رواه مسلم.
چاکه کردن له‌گه‌ڵ گیان له‌به‌راندا:
پێغه‌مبه‌رمان د.خ له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "پیاوێک سه‌گێکی بینی لهتوێنێتیدا خۆڵی ئه‌خوارد، ئینجا پیاوه‌که پێڵاوه‌که‌ی داکه‌ند و پڕی کرد له ئاو و دای به سه‌گه‌که و تێر ئاوی کرد، خوای گه‌وره سوپاسی ئه‌و کابرایه‌ی کرد و خستیه به‌هه‌شته‌وه". رواه أحمد بسند جید.
سه‌ردانی موسڵمانان له‌به‌ر خاتری خوا:
پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به پیاوانی له به‌هه‌شت دان؟ وتیان: به‌ڵێ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌هه‌شت دایه وه صدیق له به‌هه‌شت دایه، پیاوێک سه‌ردانی براکه‌ی بکات له شوێنێکدا ته‌نها له‌به‌ر خوا ئه‌وه لهبههشتدایه". رواه الطبراني، حسن.
گوێڕایه‌ڵی ئافره‌ت بۆ پیاوه‌که‌ی:
پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رمووێ: "ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێنج نوێژه‌که‌ی بکات و مانگی ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بێت و عه‌وره‌تی بپارێزێت له خراپی و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌ی بکات له شتی شه‌رعیدا، ئه‌وا له‌کام ده‌رگای به‌هه‌شته‌وه بیه‌وێ ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه". رواه ابن حبان، صحیح.
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
* زۆرم سوود له کتێبی "شیفا به‌رگی 2" دیوه.
ئاماده‌کردنی: مـــوسلیم چـۆمانــی
تایبه‌ت به: یـانه‌ی کــــــوردژیـــن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ستهکانت خۆشبێت گیان به سووده زۆر,, خوا پاداشتت بداته وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه موسلیم
خوا پاداشتت باته‌وه
بابه‌ته‌که زۆر به‌سوده
سه‌رکه‌وتوو بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاست ئه‌که‌م خوشکی به‌ڕێزم خاتوو نازیله
سوپاسی وشه جوانه‌کانت ئه‌که‌م خوشکێ گیان
هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو و شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
زۆر زۆر سوپاست ئه‌که‌م خوشکی بڕێز و خۆشه‌ویستم گلێنه خان
زۆر سوپاست ئه‌که‌م خوشکی ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاسی وشه جوانه‌کانت ئه‌که‌م هاوڕێ گیان
هیوای ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنم بۆت هه‌یه.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
له‌سه‌ر هێڵ نییه





کاک موسلیم ده‌ست خۆش بێت به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه زۆر به‌سودیشه سه‌رکه‌وتوو بیت برا.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاست ئه‌که‌م خوشکێ گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاسی وشه‌کانت ئه‌که‌م، ئینشآءالله سوودی هه‌بێت بۆمان
هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌ییم بۆت هه‌یه له‌ژیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xoshbet kakmwslim barasti ba bateki jwana hiwadarm lam ba batana be bashman nakait xwa padashti baxertt bdatawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاکه موسلیم
هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو به‌رده‌وام بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








[size=16]زۆر سوپاسی تۆی زۆر به‌ڕێز و زۆر خۆشه‌ویست ئه‌که‌م داده سهراب گیان
زۆر سوپاسی ئه‌وهه‌سته جوانه‌ت و وشه جوانه‌کانت ئه‌که‌م
آمین،، هیوامه که له ژیانتا سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌بیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
زۆر سوپاست ئه‌که‌م داده سۆز گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت و به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده بیت له ژیانتا.
[/size]
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
