❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌گه‌ر ناره‌حه‌تى دڵتان هه‌یه‌ راهێنانى یۆگا بكه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-03 11:34:29

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

ئه‌گه‌ر ناره‌حه‌تى دڵتان هه‌یه‌ راهێنانى یۆگا بكه‌ن

لة مالبةرى باخجة وة رم كرتووة
• ئایا ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ نه‌خۆشى دڵ یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌ گرنگه‌كانى مردن؟
o وتت هۆكارى گرنگى مردن؟ به‌ڵێ هاوڕێ گیان، هۆكاره‌كانى نه‌خۆشى دڵ دوو ئه‌وه‌نده‌ بۆ دڵ.
• خێرایى و به‌ربڵاوى ئه‌و كێشه‌یه‌ تا چ راده‌یه‌كه‌؟
o له‌وه‌ڵامى ئێوه‌دا ده‌بێ بڵێم ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ربڵاوو قوڵه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌كى گونجاو له‌و بارودۆخه‌ له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێت. ئایا بڕوا ده‌كه‌ن 54% هه‌موو مردنه‌كان له‌وڵاتى ئه‌مریكادا به‌هۆى نه‌خۆشى كاتیۆ واسكۆلاره‌وه‌ و هه‌موو ساڵێك نزمیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
• كادیۆ واسكۆلا ده‌سته‌واژه‌یه‌كى قورسه‌ ئه‌كرێت بڵێى هۆكارى چییه‌؟
o ئیجازه‌م بده‌رێ سه‌یرێكى فه‌رهه‌نگى ئۆكسفۆرد بكه‌ن. كادیۆ له‌وشه‌ى "كاردیا" به‌واتاى "به‌نده‌ به‌دڵ" وه‌رگیراوه‌و واسكۆلاریش به‌واتاى "دروستكراو له‌ده‌مار و ئه‌و بۆریانه‌ى خوێن ده‌گوازنه‌وه‌".
• ئایا ده‌كرێت به‌ كۆنتڕۆڵ كردنى نه‌خۆشى دڵ كه‌ ئه‌و شته‌ى ئێوه‌ پێى ده‌ڵێن نه‌خۆشى دڵ ئه‌وكه‌سانه‌ له‌مردن رزگار بكه‌یت؟
o به‌راستى مه‌سه‌له‌یه‌كى باشت هێنایه‌ كایه‌وه‌ له‌راستیدا هه‌ر به‌و هۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردن و به‌رگریكردن له‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ ده‌یه‌ى دواییه‌دا، كات و پاره‌و وزه‌و هه‌وڵدانى زیاترى تایبه‌ت كردووه‌ به‌خۆى به‌گوێره‌ى سه‌رده‌مانى رابردوو.
• ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌كان چییه‌؟
o به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناكرێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه‌ به‌ شه‌وێك هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كان وه‌ربگرین. هه‌رچه‌ند له‌هه‌ندێ بوارى تایبه‌تدا ده‌ره‌نجامى دیارى كراومان به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ بوارى تر هه‌ن كه‌ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ زۆر دژواره‌. زیاتر له‌90%ى دۆزه‌كه‌ ناكرێت هۆكارێك په‌ستانى خوێنى زۆر بدۆزیته‌وه‌و له‌و رووه‌وه‌ ئه‌م گروپه‌ جیا له‌وكه‌سانه‌ى كه‌ به‌ته‌واوى چاره‌سه‌رمان كرد به‌ناوى گروپى په‌ستانى خوێنى سروشتى یان سه‌ره‌تایى ناوى لێده‌به‌ین.
• ئایا ئه‌وه‌ پێكه‌نیناوى نییه‌؟ چۆن ده‌كرێت ببێته‌ په‌ستانی خوێنى سروشتى؟
o هه‌ڵبه‌ت حه‌قى خۆته‌ به‌ڵام له‌و رووه‌وه‌ پێى ده‌ڵێین سروشتى كه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوونى هه‌یه‌ هێشتا هۆكارێكمان بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ پێشتر باسمان كرد ناتوانین یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ین. هه‌روه‌ها هه‌ندێ بوار كه‌تیایاندا ده‌مارى خوێن هێنه‌ر توشى گرژى و ته‌سك بوونه‌وه‌ ده‌بێت دیاره‌ كاتێك ئه‌و ده‌مارانه‌ به‌هۆى ته‌سك بوونه‌وه‌وه‌ باریكتر ده‌بنه‌وه‌ خوێن ناتوانێت وه‌كو جاران به‌ڕاده‌ى پێویست له‌ناو ده‌ماره‌كانه‌وه‌ بڕوات. به‌هه‌رحاڵ هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هێشتا به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌.
• كه‌وابێ لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌كان لێره‌دا هیچ یارمه‌تیده‌رێك نه‌بووه‌؟
o باش، لێكۆڵینه‌وه‌كان یارمه‌تى داوه‌ تا ئه‌و كارى تایبه‌ت كه‌ پێیان ده‌وترێت هۆكارى مه‌ترسى (یان فاكته‌رى ریسك) ده‌ست نیشان بكه‌ین. ئه‌و هۆكارانه‌ بریتین له‌: بۆماوه‌یى و كۆڵستڕۆڵى زۆرو جگه‌ره‌كێشان و شه‌كره‌و ژیانى بێ جوڵه‌.
• زیاتر ئه‌و هۆكارانه‌ به‌ئاسانى دركیان پێ ده‌كرێت به‌ڵام واتاى وشه‌ى كۆڵستڕۆڵ چییه‌؟
o كۆلستڕۆڵ جۆره‌ ماده‌یه‌كى كریستاڵییه‌ كه‌ چه‌وره‌ و له‌مێشك و عه‌سه‌ب و خوێن و زراودا ده‌دۆزرێته‌وه‌و به‌ئاسانى له‌ناوناچێت. كاتێك كه‌ تۆخى كۆلستڕۆڵ له‌خوێندا زۆره‌ له‌ناو ده‌ماره‌كاندا خڵته‌ ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى ته‌سك بوونه‌وه‌یان و ده‌گیرێت.
• ئه‌وسا به‌گشتى چۆن ده‌توانین ئه‌و نه‌خۆشییه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن؟
o له‌راستیدا هه‌وڵى زۆرمان داوه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌نه‌خۆشى ده‌مارى كرۆنه‌ر به‌كۆنتڕۆڵكردنى رجیمى خۆراكى و هۆكاره‌كانى ترى مه‌ترسى ئه‌وه‌ش به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌چه‌ند جۆر ده‌رمان ئه‌نجام دراوه‌.
• ئایا له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتنێك هه‌بووه‌؟
o به‌ڵێ تا راده‌یه‌ك ، به‌ڵام به‌لاى ئێمه‌وه‌ به‌ته‌واوى ره‌زامه‌ندیمان لێ نییه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ته‌نانه‌ت گروپى ته‌مه‌نى گه‌نجتریشى بێ به‌ش نه‌كردووه‌.
• ئایا ئه‌وه‌ مه‌ترسیدار نییه‌؟
o وایه‌ له‌راستیدا مه‌ترسیداره‌، به‌ڵام له‌كاتى چاره‌سه‌ركردن و به‌رگریكردنى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هیچ راوه‌ستانێك نه‌بووه‌و بێ وچان ئیشى له‌سه‌ر كراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ راستییه‌كى بێ قسه‌وباسه‌ كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ مرۆڤ به‌گوێره‌ى سه‌رده‌مه‌كانى رابردوو له‌مێژوودا تۆمارى كردووه‌ كه‌ به‌ گوشارو نیگه‌رانییه‌كى زیاتره‌وه‌ ده‌ژى. پێشكه‌وتنى خێرا له‌زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا بووه‌ته‌ هۆى ده‌ركه‌وتنى شێوازێكى نوێ له‌ژیان كه‌مرۆڤ ناتوانێت له‌گه‌ڵیدا بڕوات و ئه‌و ساتانداردانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون به‌هۆى پێشكه‌وتنى ئابووری هه‌ندێ ئامانجیان دیارى كردووه‌ كه‌ به‌دژوارى به‌ده‌ست دێت.
• هه‌موو ئه‌و هۆكاره‌ باس كراوانه‌ چ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ هه‌یه‌؟
o هاوڕێ به‌ڕێزه‌كه‌م سه‌یركه‌ كاتێك تۆ له‌كه‌سێك یان شتێك هه‌ست به‌دڵ ساردى ده‌كه‌یت ئایا هه‌رگیز رووینه‌داوه‌ كه‌ كه‌سانى تر پێت بڵێن "گوێى مه‌ده‌رێ". ئه‌وسا ده‌زانیت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ دڵى ئێمه‌دا هه‌یه‌ بۆنموونه‌ وا بیربكه‌ره‌وه‌ كه‌ تۆ به‌هۆى مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه‌ توشى وروژان دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیت و سروشتییه‌ كه‌ گوشارت دێته‌سه‌ر و له‌و دۆخه‌دا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌یت كه‌ هاوڕێكانت لێت تێبگه‌ن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و كاره‌ ناكه‌ن و له‌ئه‌نجامدا تۆش توشى نائومێدى دڵ ساردى ده‌بیت. بۆنموونه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌سێك سوپاسى لێت نه‌كردووه‌ سارد ده‌بیت یان له‌لایه‌ن چه‌ند كچێكه‌وه‌ خۆشه‌ویستیت بۆ ده‌رنابڕن و ره‌نگه‌ له‌و كاته‌دا هه‌ست بكه‌یت كه‌ ئاسمان و زه‌وى به‌یه‌ك گه‌یشتوون یان بۆنموونه‌ خزمه‌ نزیكه‌كانت چاوه‌ڕوانییه‌كانى تۆیان نه‌هێناوه‌ته‌ دى توشى نائومێدى ده‌بیت هه‌ندێك له‌و بوارانه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ دێنه‌ ئاراوه‌ ئایا وانییه‌؟
ئه‌مڕۆكه‌ به‌پێشكه‌وتنى خێراى ژیان و ئاڵوگۆڕى به‌رده‌وام له‌پیشه‌و شوێنى نیشته‌جێ بوون و وڵات و هاوسه‌رێتى به‌رده‌وام و پێشكه‌وتنى له‌ته‌كنه‌لۆژیاى مۆدێرندا كه‌ مرۆڤ ناتوانێت هاوڕا بێت له‌گه‌ڵیدا گوشارى فراوان دروست ده‌بێت. مرۆڤ قوربانى دێوه‌زمه‌یه‌كه‌ كه‌ خۆى دروستى كردووه‌ به‌ناوى شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن. له‌و ململانێیه‌ ئاشتی هه‌ڵنه‌گره‌ مرۆڤ بۆ ماوه‌نه‌وه‌ى خۆى هه‌وڵ ده‌دات تا رواڵه‌تى خۆى ئارام نیشان بدات و زه‌ینى شڵه‌ژاوى خۆى بشارێته‌وه‌. گوشارو په‌ستانى زه‌ینى غه‌رامه‌یه‌كه‌ كه‌ مرۆڤ بۆ به‌شارستانێتى بوونى خۆى ئه‌و باجه‌ ده‌دات ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ هۆى زۆربوونه‌وه‌ى تێكچوونى سایكۆسۆماتیك یان ده‌روون جه‌سته‌یى كه‌ هه‌مان تێكچوونه‌ به‌هۆى شڵه‌ژاوى زه‌ینى دێته‌ ئاراوه‌. ئێستا مه‌سه‌له‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌بێت چى بكه‌ن.
• ئه‌و كه‌سانه‌ى توشى قه‌له‌قى ناخن چى ده‌كه‌ن؟ ئایا روو ده‌كه‌نه‌ مه‌شروباتى كهولى یان خه‌مۆك ده‌بن و ره‌فتارو خویان ده‌گۆڕن یان گرنگى به‌ژیانى خۆیان ناده‌ن؟
o به‌ڵێ ئه‌وانه‌ هه‌ر ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و دیارده‌ی رووخان رێك له‌وكاته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات. له‌راستیدا ئاراسته‌یه‌كى یه‌كسان له‌نێوان زیادبوونى گوشار له‌مرۆڤ مه‌سه‌له‌ى مردن به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ بوونى هه‌یه‌. له‌راستیدا وا دێته‌ به‌رچاو ئه‌و دوانه‌ پێكه‌وه‌ جۆرێك په‌یوه‌ندى ناخى سه‌ربارى ئه‌وه‌ش گوشارى زه‌یكنى وه‌كو هۆكارێكى گرنگ له‌نه‌خۆشییه‌كانى دڵدا سه‌رنجیان ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ى هۆكاره‌كانى تره‌وه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆڵستڕۆڵ و په‌ستانى خوێن و....هتد كه‌ ده‌كرێت به‌ئاسانى راده‌یان ده‌ست نیشان بكرێت هیچ پێوانه‌یه‌ك بۆ ئه‌ندازه‌گرتنى له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.
• ئه‌ى كێشه‌ راستییه‌كه‌ چییه‌؟
o كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ستان و گوشارى زه‌ینى كه‌ئه‌مڕۆكه‌ رۆلێكى سه‌ره‌كى ده‌گێڕێت له‌ژیانى ملیۆن كه‌سدا ئه‌و سه‌رنجه‌ى ده‌بێت پێیان بدرێت نه‌دراوه‌. گوشاره‌ له‌راستیدا زیاتر هۆكارێكى ده‌روونییه‌ تا هۆكارێكى جه‌سته‌یى شیاوى ئه‌ندازه‌گرتن و پێوانه‌. سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ئه‌و گوشاره‌ بووته‌ به‌شێك له‌ژیانى مرۆڤه‌كان و ئێمه‌ ناچارین له‌گه‌ڵیدا بژین.
• ئه‌ى بۆچى پزیشكه‌كان ئه‌و ئارامكه‌ره‌وه‌ مه‌ترسیدارانه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌نوسن؟
o به‌ڵێ وشه‌ى مه‌ترسیدار كه‌ بۆ به‌كارى ده‌هێنین به‌ته‌واوى راسته‌ به‌ڵام ئه‌و كاره‌ به‌گشتى هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌زانستى پزیشكى تواناى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نییه‌ له‌گه‌ڵ هۆكارى گوشاره‌كان له‌نه‌خۆشییه‌كاندا. هه‌موو ئه‌و ده‌رمانانه‌ ئارامكه‌ره‌وه‌ى كاتین و به‌گشتى هیچ بایه‌خێكیان نییه‌ ئه‌و ئارامكه‌ره‌وانه‌ ته‌نها ده‌توانن دژى هێماكانى نه‌خۆشى ببنه‌وه‌ به‌ڵام له‌باره‌ى خودى نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ ناتوانن كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
• وه‌ پێم وایه‌ هۆكارى رووتێكردنى گه‌نجان به‌و ده‌رمانانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگارى رزگارى خۆیان له‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ده‌رمانانه‌دا ده‌بیننه‌وه‌.
o به‌داخه‌وه‌ هه‌ر وایه‌و هه‌ر ئه‌و كاره‌ش وایكردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كى درێژخایه‌ندا ببێته‌ هۆى له‌ناوچوونیان.
• باشه‌ ئه‌گه‌ر نابێت كه‌ڵك له‌و ده‌رمانانه‌ وه‌ربگرین، چ شتێكى تر ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌سود بێت.
o ئیجازه‌ بده‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌رێگاى راستییه‌ ساكاره‌كانه‌وه‌ شى بكه‌ینه‌وه‌. تۆش له‌گه‌ڵ منداى كه‌ له‌هه‌ر كوێیه‌كدا گوشار هه‌بوو ناهاوسه‌نگى دروست ده‌بێت، راست ده‌كه‌م یان نا؟ چونكه‌ گوشاریش هه‌م ده‌توانێت جه‌سته‌یى بێت و هه‌م زه‌ینى له‌م رووه‌وه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كارى به‌رگرى و ده‌رمانى نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌بێت به‌گوێره‌ى هه‌ماهه‌نگى زه‌ینى و جه‌سته‌یى بێت و بۆیه‌ ده‌بێت لێره‌دا سه‌یرێكى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ده‌ست هاتووه‌ بكه‌ین له‌مێژووى یۆگادا.
به‌دڵنیاییه‌وه‌ وشه‌ى یۆگات بیستووه‌. وایه‌؟
• به‌ڵێ بیستوومه‌، به‌ڵام یۆگا چییه‌؟
o وشه‌ى "یۆگا"له‌وشه‌ى سانسكریت یووچ "yuj" به‌واتاى په‌یوه‌ند بوون و یه‌كگرتن و تێكه‌ڵاوبوون و یان كۆبوونه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌. بۆیه‌ به‌گشتى ده‌توانین بڵێن كه‌ وشه‌ى یۆگا كۆبوونه‌وه‌ له‌سێ پله‌ى جه‌سته‌و زه‌ین و ناخدایه‌.
• سێ پله‌و جه‌سته‌و زه‌ینى ناخ چییه‌؟
o به‌ڵێ واتاكه‌ى وایه‌ كه‌ مرۆڤ له‌شوێنه‌وارى خۆى تێبگات و به‌ته‌واوى دركى پێ بكات و تێكه‌ڵى ببێت و ببێته‌ یه‌ك هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش به‌ته‌نهایى به‌س نییه‌. هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگ كار بكات و له‌گه‌ڵیاندا یه‌ك بگرێت و ببنه‌ یه‌كێك، به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌گه‌ڵ سروشتى و وروژاندنه‌كانى و سۆزو بیروباوه‌ڕیدا هه‌ماهه‌نگ بێت و هاوڕا بێت.
• ئه‌و كاره‌ چۆن ده‌كرێت؟
o باشه‌ هه‌ر كارێك ده‌كرێت به‌مه‌رجێك كه‌ ئاماده‌ بیت و بۆ قبوڵكردنى ئه‌و تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ى پێكه‌وه‌بوون یان بوته‌ى ئه‌وان "سامیاما" هه‌بووبێت. ئه‌گه‌ر تا ئێستا رسته‌ى "كه‌سایه‌تییه‌كى به‌ته‌ركیز"ت نه‌بیستووه‌؟
• بۆچى نه‌مبیستووه‌ به‌ڵام ئه‌و سۆزو وروژاوانه‌ چین؟
o ئیجازه‌ بده‌ نموونه‌یه‌كتان بۆ بهێنمه‌وه‌. وا بیربكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ناو گروپێك خه‌ڵكدان و له‌پڕ ده‌بیستن كه‌ كه‌سێك به‌ره‌ولاتان دێت و هاوار ده‌كات: "ئاگر ئاگر" ئێوه‌ش به‌شێوه‌ى سروشتى هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێت خۆتان رزگار بكه‌ن، وانییه‌؟ ئێوه‌ش به‌رووى نه‌ست ده‌ڵێن "ئاگر ئاگر" ئینجا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌راكردن. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێوه‌ له‌ترسا هه‌ڵدێن هه‌موو ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌ش ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن. به‌واتایه‌كى تر هه‌مووتان توشى دۆخێكى دڵه‌ڕاوكێ و وروژاوه‌ به‌هۆى هه‌ڵاتنى ترس ده‌بن. كاتێك دۆخێكى دڵه‌ڕاوكێ هێنه‌رى وه‌ها رووده‌دات ئێوه‌ زۆرجار تووشى سۆزو هه‌ستى تایبه‌ت ده‌بن و هه‌ندێ بیركردنه‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و بارودۆخه‌وه‌ دابین ده‌كه‌ن. هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌باره‌دۆخى دیاریكراودا به‌شێوازێكى تایبه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و ره‌فتاره‌ تایبه‌ته‌ بیریان لێ كردبێته‌وه‌. ئایا تا ئێستا ده‌نگ و هه‌راى كه‌سێكتان بیستووه‌ كه‌ له‌كاتى دزیدا بڵێت "دز، دز"؟ كاتێك گروپیًك به‌دواى دزێك كه‌وتووه‌ كه‌سانى تریش به‌شێوه‌ى سروشتى به‌دواى ئه‌وانه‌ ده‌ه‌كه‌ون و ده‌ڵێن "دز، دز". كاتێك كه‌سێك له‌گه‌ڵ شوێنه‌وارى خرى و هاوڕێكه‌یدا ببێته‌ یه‌ك پێى ده‌ڵێن "ئاتماسامیام" .
• ئه‌گه‌ر ئه‌م پێكه‌وه‌ بوونه‌ نه‌كرێت چى روو ده‌دات؟
o باشه‌ له‌ وه‌ها كاتێكدا مرۆڤ تا راده‌ى به‌حه‌یوانیبوونى كه‌ ته‌نها له‌رێگاى هێزى سروشتى و وروژان و هه‌سته‌ حه‌یوانییه‌كانیه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى پێ ده‌درێت ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌و ده‌بێته‌ قوربانى شته‌ سروشتییه‌كانى سنوردار ده‌بێت به‌دنیاى خۆشى ژیانه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى روانگه‌یه‌كى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ ئاسۆى به‌ده‌ست نه‌هاتووى له‌رێگاى ئه‌و هۆشه‌وه‌. كێشمه‌ كێش و گوشارو زیندانى هه‌موو ئه‌م شتانه‌ ده‌بێته‌ هۆى له‌یه‌ك دابڕانى جه‌سته‌یى و زه‌ینى مرۆڤ و دڵه‌ڕاوكێ و جه‌سته‌یى و زه‌ینى و وروژانى شڵه‌ژێنه‌ر به‌دواى خۆیدا دێنێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ توانایى مرۆڤ بۆ كاركردن به‌وریایى ئارامی ناخ له‌كار ده‌خات.
• ئایا بنه‌ماى فه‌لسه‌فه‌ى یۆگا هه‌ر ئه‌مه‌یه‌؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌كوێ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت؟
o به‌ڵێ پرسیارێكى زۆر چاكه‌ له‌راستیدا ئه‌مه‌ بنه‌ماى فه‌لسه‌فه‌ى یۆگایه‌. ئایا تا ئێستا ناوى "بهاگاوادگینا" بیستووه‌. ئه‌م كتێبه‌ پیرۆزه‌ چه‌ند جۆر یۆگاى ناساندووه‌ كه‌ به‌شتێك به‌ناوى "فاسانا" یان ئاراسته‌و ئاره‌زووى تاكه‌كه‌سییه‌وه‌ په‌یوه‌نده‌.
• ئایا یۆگا جۆره‌كانى زۆره‌؟
o بابه‌كورتى بڵێین كه‌ سێ جۆر یۆگا بوونى هه‌یه‌و بریتین له‌: یۆگاى كارما و یۆگاى باكتى و یۆگاى نیانا . یۆگاى كارما به‌ روونى په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگى و رێك وپێكیداو به‌نده‌ به‌و چالاكییانه‌ى كه‌ مرۆڤ ده‌بێت كۆنتڕۆڵى شه‌خسى خۆى بكات. یۆگاى باكتى په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عه‌شق و باوه‌ڕ به‌سه‌رچاوه‌ هه‌روه‌ها یۆگاى میانه‌ وه‌ك له‌ناوه‌كه‌یدا دیارى په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زانست و وریایى و به‌ده‌ست هێنان.
• وه‌ڵامه‌كانت ورده‌ ورده‌ خه‌ریكه‌ فه‌لسه‌فى ترو قورستر ده‌بنه‌وه‌، وایه‌؟
o باشه‌ ئه‌گه‌ر تۆ به‌هێمنى و قۆناغ به‌قۆناغ بچینه‌ پێشه‌وه‌ پێویست ناكات وا بێت، ئیجازه‌ بده‌ له‌یۆگاى كارماوه‌ ده‌ستى پێ بده‌ین، ئایا ده‌زانیت كه‌ یۆگاى كارما چییه‌. یۆگاى كارما تێكه‌ڵاوێكه‌ له‌چه‌ند جۆر هه‌ماهه‌نگى و رێك وپێكى. هه‌ندێ كه‌س ئه‌وه‌ به‌ شێوازێك بۆ ژیان كردن ده‌ناسن له‌مڕووه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌جۆرێك له‌ زاڵ بوون به‌سه‌ر خودى شه‌خسه‌وه‌ بناسرێت.
• چۆن ده‌توانرێت به‌و زاڵبوون به‌سه‌ر خۆتدا ده‌ست په‌یدا بكه‌یت؟
o پرسیارێكى زۆر چاكه‌، یه‌كه‌م كار كه‌ ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌سته‌كاندا زاڵ بیت له‌م باره‌یه‌وه‌ چۆن ده‌توانرێت به‌و ئه‌نجامه‌ بگه‌ین، ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ زه‌ینێكى به‌رده‌وام و شیاوى توندره‌وو خۆراگرى هه‌بووبێت.
• به‌ڵام به‌راى من ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هێشتا بێ واتاو نادیار ماوه‌ته‌وه‌.
o به‌ڵێ هه‌روایه‌. گیتاكه‌مان ده‌ڵێت ده‌بێت كاره‌كانمان وه‌كو ئه‌ركێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌بێ چاوه‌ڕوانى هه‌ر جۆره‌ پاداشتێك ئه‌نجام بده‌ین واتاكه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژیان و كاتى خۆمان ته‌رخان بكه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانى وره‌ى به‌رزترو باشتر به‌ته‌واوى خۆمان ته‌رخان بكه‌ین بۆ بیروباوه‌ڕو وتن و كرده‌وه‌مان. گیتا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ هه‌یه‌ كێشه‌و گوشاره‌كان كه‌ دێته‌ سه‌ر مرۆڤ و شكست و سه‌ركوته‌كان ئه‌نجامى تاكڕه‌وییه‌ له‌چالاكییه‌كانیدا. ئێوه‌ كاتێك ده‌توانن ببه‌ یوگییه‌كى "كارما" كه‌ "خۆت" به‌لاوه‌ بنێیت و كاره‌كانتان به‌بێ گرنگى پێدان به‌ ئاره‌زووى ناخ و نزم كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن ته‌نها لایه‌نى مادده‌ى هه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
• ئایا ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌ دێت ئێمه‌ به‌گشتى نابێت چاوه‌ڕێىى هیچ جۆره‌ پاداشتێك بین؟
o هاوڕێكه‌م پاداشتى هه‌ركارێك له‌خۆیدا شاردراوه‌ته‌وه‌. ئامانجى ئێمه‌ رێك ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌مانه‌و كاتێك به‌بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌و له‌سه‌ریان ته‌ركیز بكه‌ین جه‌سته‌و بیرێكى ته‌ندروستمان ده‌بێت.
• ئایا له‌یۆگاى باكتیدا رووبه‌ڕووى هه‌مان كێشه‌ ده‌بینه‌وه‌؟
o نه‌خێر له‌یۆگاى اكتیدا مه‌سه‌له‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌دواى گه‌یشتن به‌ئامانجێكه‌وه‌ بین هه‌موو كارێك كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین ته‌نها ده‌بێت به‌عه‌شق و فیداكارى و باوه‌ڕ به‌سه‌رچاوه‌ بێت.
• كه‌واته‌ بۆچوونى تۆ وایه‌ باوه‌ڕ به‌سه‌رچاوه‌ له‌هه‌موو كارێكدا پێویسته‌؟
o به‌ڵێ له‌راستیدا هه‌روایه‌ چونكه‌ دڵسۆزى و فیداكارى ناوه‌رۆكى عه‌شقه‌و له‌خزمه‌تى مرۆڤدایه‌.
• ئێستا نه‌ختێك له‌باره‌ى یۆگاى میاناوه‌ قسه‌ بكه‌.
o یۆگاى میانا زانستێكه‌ كه‌ به‌هۆى ئاگاداربوون و دوور له‌هه‌رجۆره‌ خه‌یاڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێك ئه‌و زانسته‌ به‌ده‌ست دێنێت. ئه‌و كاره‌ ته‌نها به‌كۆنتڕۆڵى توندى زه‌ین و ته‌ركیزى زۆر ده‌كرێت.
• من هێشتا له‌یۆگاى نیانا به‌باشى تێنه‌گه‌یشتووم، ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ كه‌مێك زیاتر باسمان بۆ بكه‌یت؟
o من هه‌وڵى خۆم ده‌ده‌م. یۆگاى نیانا وه‌كو هێزێكه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌یده‌ینه‌ ماتۆڕێكى هه‌ڵم تا ئه‌وه‌ له‌كاتى جوڵه‌دا رابگرێت وك چۆن له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رو كه‌شتیدا به‌كار دێت. له‌رێگاى نیاناوه‌ به‌جۆرێك هه‌ستى هه‌ست كردن به‌وریایى یان ئاگادارى لێوان لێو ده‌بین. كاتێك له‌و واتایه‌ تێ ده‌گه‌ین كه‌ خۆمان راهێنان له‌سه‌ر ئه‌و یۆگایه‌ بكه‌ین.
• ئایا ئه‌و سێ جۆر یۆگایه‌ له‌ بهاگاوادگیتادا له‌یه‌كتر جیاوازه‌؟
o نه‌خێر وانیه‌ ئه‌وانه‌ له‌راستیدا گرێدراوى یه‌كن. كاتێك یۆگاى كارماو باكتین به‌جانى راهێنان ده‌كرێت ئاڕاسته‌ ده‌كرێن بۆ لاى یۆگاى نیانا وه‌ك ده‌توانین بڵێین ئه‌و دوو یۆگاى یه‌كه‌م هۆكارن و یۆگاى نیانا ده‌ره‌نجامه‌.
• سه‌یره‌ بابه‌تێكى تر له‌باره‌ى ئه‌م یۆگاوه‌ بوونى نیه‌؟
o هه‌یه‌ به‌ڵێ، كاتێك ئێوه‌ ئه‌ركى خۆتان به‌بێ چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتوو پاداشت ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌راستیدا زه‌ینتان به‌شتێكه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن كه‌ پێى ده‌ڵێن: "نیشكاما كارما" كاتێك زه‌ینى خۆتان ده‌ده‌نه‌ یۆگاى باكتى وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خۆتانتان ته‌سلیمى هێزێكى بێ سنور كردبێت و بۆ هه‌موو ئه‌م كارانه‌ پێویستان به‌ تێگه‌یشتن و وریایى هه‌یه‌ كه‌ له‌راستیدا هه‌مان "نیانا"یه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ ده‌بینن كه‌ ئه‌م سێ یۆگایه‌ چ په‌یوه‌ندییه‌كى جوانى پێكه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌و شته‌ى له‌م سێ یۆگایه‌دا گرنگه‌ "باڤانا" یه‌.
• ئێستا ده‌كرێت بڵێى كه‌ باڤانا چییه‌؟
o باڤانا جۆرێك بیركردنه‌وه‌یه‌و شتێك كه‌ زیاتر له‌جه‌سته‌ گرنگتره‌ بیره‌ .
• ئایا هه‌موو ئه‌م شتانه‌ى له‌ فه‌لسه‌فه‌ى رۆژئاوادا ده‌ست ناكه‌ون؟
o له‌زۆر بوا?

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ماريا (2011-02-03 12:01:51)

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net