.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


ئه‌مشه‌و دوواین یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا له نێوان ڕیاڵ مه‌درید و سیڤیلیا له نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆو به‌ڕێوه‌چوو . یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا له یاری چووندا به گۆڵێک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بوو بۆیه پێویستی به به‌رامبه‌ربوون بۆ سه‌رکه‌وتن . به‌ڵام به پێکهاته‌یه‌کی پته و تۆکمه هاتنه نێو یاریگا به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هێڵی به‌رگری که هیچ ده‌رفه‌تێکیان به یانه‌ی میوان نه‌دا جگه له چه‌ند هه‌لێکی بێ مه‌ترسی و له به‌رامبه‌ردا ڕیاڵ چه‌ندین هه‌لی ئاسانی گۆڵکردنیان له‌ده‌ستدا له ڕێگای به‌نزیمه و ڕۆناڵدۆ . له نیوه‌ی دووه‌میشدا یارییه‌که به هه‌مان ڕه‌وت به‌رده‌وام بوو وه ڕیاڵ باشتر ده‌بینرا و کاروانی له‌ده‌ستدانی هه‌لی ئاسانی گۆڵ تۆمارکردن درێژه‌ی هه‌بوو تاوه‌کو ئه‌ستێره‌ی یارییه‌که مه‌سوت ئۆزیل له خوله‌کی ٨٢ گۆڵی یه‌که‌می بۆ ڕیاڵ تۆمارکرد و بارودۆخی سیڤیلیای ته‌واو نالهبارکرد . ڕیاڵ به‌و ئه‌نجامه وازی نه‌هێنا و هێرشبه‌ری تۆگۆلی یانه‌که‌ی ئیمانوێل ئه‌دیبایۆر که له دواین ١٠ خوله‌کی یارییه‌که جێگای به‌نزیمه‌ی گرته‌وه له کۆتا خوله‌ک گۆڵیکی جوانی تۆمارکرد و دواین بزماری له تابوتی یانه‌ی سیڤیلیای هه‌ڵگری نازناوه‌که‌دا .. به‌م شێوه‌یه‌ش ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه له یاری کۆتایی جامه‌که کلاسیکۆیه‌کی تری ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌و یارییه‌ی وابڕیاره له ٢٠ی مانگی چواردا به‌ڕێوه‌بچێت.
yarega
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
