.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










[center][size=24]ناوی خدر (خضر) ه و کوڕی ئه حمه دی شاوه یسی ئالی به یگیی مکایه ڵییه . له گۆندی خاک و خۆڵ له ساڵی 1797ی زایینی له شاره زوور هاتوه ته دونیاوه.
له ساڵی 1855 ی زایینی دا کۆچی دوایی کردووه.
شیعره کانی زیاتر : دڵداری ، وه سف کردنی سروشت ،نزا و پاڕانه وه له خوا ، بیر‌و وڵات و ...که به سێ زمانی کوردی،فارسی و عه ره بی شیعری گوتووه.
(1)
عاشقی بێ دڵ ده ناڵی ، مه یلی گریانی هه یه
بێ شکه هه وره تریشقه تاوی بارانی هه یه
چاوی من دهمدهم ده ڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه
په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه
دا به ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شهبوستانی هه‌یه
ئاسمانی حوسنی مهحبووبهم له ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه
هه‌ر له‌بت، یا سینهشت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه
وه‌حشیه لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه شه‌یتانی هه‌یه
دڵ موشهببهک بوو له به‌ر ئێشانی نیشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان! ئاخر ئه‌م نیشانه‌یه شانی هه‌یه
لهحزهیێک و لهمحهیێک چاوم به چاوی ناکه‌وێ
کێ ده‌ڵێ وه‌حشی غه‌زاله مه‌یلی ئینسانی هه‌یه
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستی، له جێ ڕاوه‌ستی دێ‌و و کافریش
دێن ده‌ڵێن: به خودا قیامه‌ت ڕاسته هه‌ستانی هه‌یه
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
" نالی" ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه ،دیوانی هه‌یه!
(2)
هه ر چه نده كه عومری خزر و جامی جه مت بوو
چونكه ئه مه لت زۆره، چ عومرێكی كه مت بوو
ئه ی جامیعی دونیاوو قیامه ت به خه یاڵات
ئه و رۆژه كه مردی، نه ئه وت بوو نه ئه مت بوو
بێزاره له تۆ ئیسته، هه ماغووشی عه دووته
دونیا،كه دوێنێ حه ره می موحته ره مت بوو
دوێنێ چ بوو ده تدا به زوبان لافی كه رامه ت؟!
ئه مڕۆ نه ده مت بوو، نه ده مت بوو،نه ده مت بوو!
عومرت نه فه سێكی كه هه موو عاله می دێنا
بمره له غه میدا كه هه موو سه رفی غه مت بوو
وه ك شه ڵته په ین گه هـپر و گه هـخاڵییه به تنت
سه وم و ئه مه لت باعیسی نه فس و شكه مت بوو
" نالیی " چییه وا میسلی جوعه ل غه رقی شیاكه ی
خۆ تۆ به حیسابی وه كوو په روانه شه مت بوو؟!
(3)
ده روونم پڕكه باب و ده رده بێ‌تۆ
دڵم گه رمه و هه ناسه م سه رده بێ تۆ
خه ریكی شه ش ده ری هات و نه هاتم
خه لاسیم قه ت نییه له م نه رده بێ تۆ
لیباسم ماته مه، شینه،له شیندام
سوروشكم سووره، ڕه نگم زه رده بێ تۆ
عه زیزم دڵ ره قه و ، خۆم فه رد و ته نهام
ده ترسم بمكوژێ ئه م ده رده بێ تۆ
به بێ‌دیداری تۆ خۆ لاڵه " نالیی"
عه جه ب هه ستاوه ئه م چه ن فه رده بێ تۆ!
(4)
ئه و سیلسیله وا میشگی خه تا نێوی براوه،
پر پێچ و شكه ن، خه م به خه م و، حه ڵقه كراوه،
له ولاوێكه له ولاوه به ئه م لاوه كشاوه
یا یاسه مه نی خاوه به رووی رۆژدا رژاوه؟!
یا دووكه ڵی جه سته ی منه به و شه معه سوتاوه
یا هه وری سیاتاوه كه مانیع له هه تاوه؟!
داوێكه له رووی دانه یی خاڵت ته نراوه
زنجیره له پێی مائیلی ئه و رووته نراوه
هه ی هه ی! غه ڵه تم گوت، ئه مه زوڵمه ت، ئه وه ئاوه
به و زوڵمه ته، به و ئاوه، حه یاتم غه ڵه تاوه
دڵ تینووه، سووتاوه، به بێ تاقه ت و تاوه
رێگه م به سه راوه، كه ده چم رێم به سراوه
ئه و شه ربه ته، ئه و جامه شه راوه له بی ناوه
بۆ " نالی"یه ئاخر كه خودا بۆ ئه وی داوه
(5)
باره فیقانم بكه ن شینم كه وه قتی زارییه
قه ت مه كه ن ته قسیر له گریان، شیوه نم یه گجارییه
تیره كه ی ئه وڕۆژه مه حبووبه م كه لوتفی كرد به من
گه ر نه به خشێ مه رهه می وه سڵی، برینم كارییه
حه پسی چاهی میحنه تم، كافر به حاڵی من نه بێ!
كار و پیشه م دائیمه ن گریان و شین و زارییه
هه ر به ئوممێدی عه یاده ت به ڵكه جارێ بێته لام
من، ئه گه رچی بیشمرم، پێم خۆشه ئه م بیمارییه
كه س نه كا مه نعی گوڵم، گه رچی دڵی كردوومه خوێن
چونكه مه علوومه كه ئیشی خونچه هه ر خوێن خوارییه
كوچه كوچه خون چه كه ی په یكانی موژگانی گوڵم
بۆ شه هیدی شاهیده دائیم كه خوێنم جارییه
هه رچی مه حبووبان ده كه ن خۆشه، به لاَم داخی ره قیب
ده مكوژێ، ته رحی مرێ، هه ر وه ك كه ری بێگارییه!
ناڵه ناڵی " نالی "یه وا خه ڵقی خسته زه لزه له
یانه خۆ حه شره، گونه هكاره وه ها هاوارییه؟!
(6)
نه مردم من ئه گه ر ئه مجاره بی تو
نه چم، شه رت بی، هه تا ئه م خواره بی تو
ده روونم خالییه، وه ک نه ی ده نالی
هه واریکی چ پر هاواره بی تو
بیناییم کویره، هه لنایی به رووی که س
موژه م یه ک یه ک ده لیی بزماره بی تو
هه موو ئه غزایی نالینم ده نالی
سه راپام میسلی موسیقاره بی تو
قه سه م به و شه ربه تی دیداری پاکه ت
شه رابم عه ینی ژه هری ماره بی تو
له کن تو خار و خه س گولزاره بی من
له کن من خه رمه نی گول خاره بی تو
له کن من با وجوودی ناس و ئه جناس
که سی تیدا نییه ئه م شاره بی تو
هه تا توم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئه میستا موو به مووم ئه غیاره بی تو
هه موو روژی له تاو هیجرانی ئه مسال
ته مه ننای مردنی پیراره بی تو
له حه سره ت سه روی قه ددت چاوی " نالی"
دو جوگه، به لکو دوو رووباره بی تو
(7)
شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و
که دیده‌م دوور له تۆ بێنووره ئه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و
که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟!
له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟
هه‌میشه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و؟
سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی " نالی"
له کونجی بێکه‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و
(8)
ئه ی سه روی بوڵه ند قه دد و ، برۆ تاق و ،مه مک جووت
کێ ده ستی ده گاته به ی و ناری نه گه یشتووت؟!
ده م هه مده می غونچێکه نه پشکووتووه هێشتا
با که شفی نه کرد به رگی عه تر پۆشی گوڵی رووت
گریانی من و خه نده یی تۆ ئێسته ده شوبهێ
به و مه وسیمی بارانه که وا خونچه ده پشکووت
خڵخاڵی قه دم ، وه ک خه می زوڵفه ینی سه راپات،
پشتانی قه دت بێت و فیدای بازنی بازووت
خاڵی نییه " نالی " دڵه که ت ساتێ له هیجران
تا تاری وجوودت نه پسێنێ مه له کول مووت
(9)
قوربانی تۆزی رێگه تم ئه ی بادی خۆش مروور !
ئه ی په یکی شاره زا به هه موو شاری (شاره زوور)
ئه ی لوتفه که ت خه فییو هه وا خواه و هه مده مه
وه ی سه روه که ت به شاره تی سه ر گۆشه یی حزوور !
ئه ی هه م میزاجی ئه شکی ته ڕ و گه رمی عاشقان:
تۆفانی دیده وو شه ره ری قه لبی وه ک ته نوور!
گاهێ ده بیی به ره ۆح و ده که ی باوه شێنی دڵ
گاهێ ده بیی به ده م ده مێنی ده می غوروور
مه حوی قه بووڵی خاتری عاتر شه میمه ته
گه ردی شیمال و گێژی جه نووب و کزه ی ده بوور
سوتا ره واقی خانه یی سه برم ، دڵ و ده روون
نه یماوه غه یری گۆشه یی زیکرێکی یا سه بوور
هه م هه م عه نانی ئاهم و ، هه م هه م ریکابی ئه شک
ره حمێ به م ئاه و ئه شکه بکه ، هه سته بێ قسوور
وه ک ئاهه که م ده وان به هه تا خاکی کۆیی یار
وه ک ئه شکه که م ره وان به هه تا ئاوی(شیوه سوور)
به و ئاوه خۆت بشۆ له کودوراتی سه رزه مین
شاد بن به وه سڵی یه کدی : که تۆی تاهیر، ئه و ته هوور
ئه مجا مه وه سته تا ده گه ییه عه ینی (سه رچنار)
ئاوێکه پڕ له نار و چنار و گوڵ و چنوور
چه شمێکه میسلی خۆر که له سه د جێ ، به رۆشنیی
فه ورانی ، نوری سافه له سه ر به ردی وه ک بلوور
یا عه کسی ئاسمانه له ئاوێنه دا که وا
ئه ستێره کانی رابکێشن وه ک شه هابی نوور
سه‌رچاوه // ڕاپه‌ڕین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shamal torbay (2011-02-02 18:18:43)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاکه شه‌ماڵ
سهرکهووتوبیـــــــــــــــــت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dest xosh bit kak shamal

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته كانت خۆش
به‌هیوام هاوڕێیانیش جار جاره
شیعری كلاسیكی كوردی
دابنێن له‌یانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زؤرسوباس بؤئيوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش ىیت هاوریی ئازیز
به‌راستی شیعره‌کانی یه‌ک له‌یه‌ک خۆشترن
مامۆستا نالی هه‌میشه شاکاره
ده‌ستت خۆش ىێت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سوباس بؤتؤ
له‌سه‌ر هێڵ نییه