.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی پیاوان ئه‌بێت ئهلێکسیثایمیا (Alexithymia )
بێگومان هه‌روه‌کو ئه‌زانین نابێت پیاو بگری ... چونکه پیاوه و به‌هێزه
ئه‌مه هه‌ر له منداڵیه‌وه ئه‌درێت به گوێی منداڵی کوڕ دا و فێر ئه‌کرێت که گریان عه‌یبه بۆ پیاو
ده‌ست ئه‌کرێت به خه‌فه کردنی سۆز و هه‌ست و هه‌ڵچونه‌کانی.
چونکه ئه‌بێت پیاو بێت !!
له کاتێکدا که کۆمه‌ڵگا ڕێگا ئه‌دات به منداڵی کچی بچکۆله که بگری و پڕ به خۆی هاوار بکات هه‌رچۆن هه‌ست و سۆزی ئه‌یه‌وێت چونکه له دوایی دا ئه‌بێت به ژن
ڕه‌نگه له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کان ئه‌مه‌یان تێ په‌ڕاندبێت، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به کۆمه‌ڵگای خۆشمانه‌وه ڕه‌نگه زۆر جار گوێبیستی ئه‌م وتانه بوبین یان بینیبێتمان.
بیرۆکه‌ی قه‌ده‌غه کردنی گریان له پیاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی پیاو زۆر که‌وتوه ... دوای ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کان ده‌ریانخستوه که گریان چه‌نده گرنگه بۆ ته‌نفیس ی هه‌ست و سۆزی شاراوه‌ی مرۆڤ و پاراستنی مێشك و له‌شی له نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و ده‌ماره‌کان و بگره ئۆرگانیهکانیش
یه‌کێك له‌و نه‌خۆشیه ده‌رونیانه‌ی که توشی پیاو ئه‌بن به هۆی گرێی نهگریانهوه و شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌کانیانه‌وه بریتیه له نه‌خۆشی (( الكسيثيميا )) (Alexithymia )
که تیایدا نه‌خۆشه‌که هه‌ست به هه‌ڵچونه‌کانی ناخی خۆی ناکات و پێیان نازانێت و نایان ناسێته‌وه له‌بری ئه‌وه هه‌ست به ئازاری جه‌سته‌یی وه‌همی ئه‌کات وه‌کو ئازاری گه‌ده و سه‌رئێشه‌ی درێژخایه‌ن چونکه نه‌یتوانیوه هه‌سته نێگه‌تیڤه‌کانی ناخی ده‌رببڕێت و ته‌عبیریان لێ بکات به خه‌م و کڕوزانه‌وه
به‌مه‌ش که‌سه‌که توشی نائارامیه‌کی ده‌رونی زۆر گه‌وره ئه‌بێت و له‌وانه‌یه خوو ڕه‌وشتی بگۆڕێت بۆ نمونه ده‌ست بکات به زۆرخۆری یان ڕاهاتن له‌سه‌ر کحول یان هه‌ندێ جار ماده هۆشبه‌ره‌کانیش یان ده‌ست ئه‌کات به توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆی یان کۆمه‌ڵگاکه‌ی
که‌واته به‌مجۆره ئیجبار کردنی پیاو بۆ خه‌فه کردنی هه‌سته ڕاسته کانی و شاردنه‌وه و ده‌رنه‌بڕینیان یان خۆ لێ گێل کردنیان و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزێك که له ڕاستیدا هه‌ست به‌و جۆره هه‌ست و سۆزانه ناکات له ناخیدا، که‌له‌به‌رێکی گه‌وره و قوڵ دروست ئه‌کات له نێوان واقیعی هه‌ستی خۆی و ده‌ربڕینه‌کانی لێره‌شه‌وه هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێت.
که‌واته ئهلێکسیثایمیا (Alexithymia ) چییه ؟
ووشه‌یه‌کی یۆنانی کۆنه و به مانای ( ووشه‌یه‌ك نیه بۆ سۆز ) “no words for emotion” که تیایدا نه‌خۆش ناتوانێت هه‌ست و سۆزی خۆی هه‌ست پێ بکات و بیناسێت و وه‌کو خۆی ده‌ری ببڕێت چ به‌رامبه‌ر خودی خۆی و ناخی خۆی چ به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی تر.
تایبه‌ت به کوردژین
ئاماده کردن و وه‌رگێڕانی
باپیره
سود وه‌رگیراوه له‌م سه‌رچاوانه
New Oxford Textbook of Psychiatry, Michael Gelder vols 1 and 2
4th edition
Alexithymia - Wikipedia, the free encyclopedia
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بیت باپیره گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه به‌راستی روون کردنه‌وه‌ی باشت بۆ کردووه
ته‌مه‌نت به قه‌د چتاکانی کوردستان درێژ بێت و خوا بڤۆ ئێمه و کوردژینت بهێلێت تا سود له زانیاری و تواناکانی به‌رێزت وه‌رگرین
دووباره ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






باپیره به‌قوربانی چاوه‌کانی به‌رێزت بێت کاکه سیروان خۆشناو
بڕوا ناکه‌م هه‌رگیز باپیره بتوانێ خاڵێك له‌و ده‌ریا خزمه‌ته‌ی به‌ڕێزت به کوردژین پێشکه‌ش بکات
خوا ته‌مه‌ن درێژت کات بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره گیان
به‌راستی بابه‌تێکی جوانه هه‌میشه بابه‌ته‌کانت جوانبون
ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م و سه‌ر که‌وتنت بۆ ده‌خوازم
ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌ر برز بیت خوا بۆ ئـه‌ت بهێلێ...

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده سته كانت خوش بيت بو ئه و زانيارييه به سوه هيوادارم زانيارى به سودترمان بو بنوسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
