❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌رده‌ته‌وێت !!؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-06 11:32:20

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

گه‌رده‌ته‌وێت !!؟

گه‌ر ده‌ته‌وێت گوفتارت رِاست بێت، به‌رده‌وام به‌ له‌ خوێندنى [إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ]..



گه‌ر ده‌ته‌وێت رِۆزیت وه‌ك باران ببارێت، [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ] به‌ به‌رده‌وامى بخوێنه‌..



گه‌ر ده‌ته‌وێت پارێزراو بیت له‌ شه‌رِى خه‌ڵكى، له‌ خوێندنى [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النّاسِ] به‌رده‌وام به‌..



گه‌ر ده‌ته‌وێت خێر و رِزق و به‌ره‌كه‌ت برژێت به‌سه‌رتا به‌رده‌وام به‌ له‌ خوێندنى بسم الله‌ الرحمن الرحيم الملك الحق المبين هو نعم المولى ونعم النصير و خوێندنى سووره‌تى الواقعة و سووره‌تى ياسين .



گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵنیا بیت له‌وه‌ى كه‌ ده‌تترسێنێت، بڵێ {أَعُوذُ بِكَلِّماتِ اللهِ التّامّاتِ مِن غَضَبِهِ وَعِقابِهِ وَمِن شَرِّ عِبادِهِ وَمِن هَمَزاتِ الشَّياطِينِ وَأن يَحضُرُونَ}



گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانى چ كاتێك ده‌رگاى ئاسمانت لـێ ده‌كرێته‌وه‌ و پارِانه‌وه‌ت گیرا ده‌بێت وه‌ڵامى بانگ بده‌ره‌وه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت له‌ فرمانێ كه‌ رووت تێ ده‌كات بڵێ {تَوَكَّلتُ عَلَى الحَيِّ الَّذِي لايَمُوتُ، وَالحَمدُلِلّه الَّذِىِ لَم يَتَّخِذ وَلَداً وَلَم يَكُن لَهُ شَرِيكٌ فِي المُلكِ وَلَم يَكُن لَهُ وَليٌّ مِنَ الذُّلِّ وَكَبِّرهُ تَكبِيراً}.



گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌ رزگار بیت له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و ترسێ كه‌ تووشت ببێت، بڵێ {أَللّهُمَّ إِنّي عَبدُكَ وَابنُ عَبدِكَ، وَابنُ أَمَتِكَ، ناصِيَتِي بِيَدِكَ، ماضٍ فِيَّ حُكمُكَ، عَدلٌ فِيَّ قَضائُكَ، أَسأَلُكَ بِكُلِّ اسمٍ سَمَّيتَ بِهِ نَفسَكَ، أَو أَنزَلتَهُ فِيَّ كِتابُكَ، أَو عَلَّمتَهُ أَحَداً مِن خَلقِكَ، أَوِ استَأثَرتَ بِهِ فِي عِلمِ الغَيبِ عِندَكَ، أَن تَجعَلَ القُرآنَ العَظِيمَ رَبِيعَ قَلبِي وَنورَ صَدرِي وَجَلاءَ حُزنِي وَذَهابَ هَمِّي وَغَمِّي}.



گه‌ر ده‌ته‌وێت خواى گه‌وره‌ ده‌رمانى نه‌وه‌د و نۆ به‌ڵات بداتێ كه‌ ئاسانترینیان بێتاقه‌تى یه‌، بڵێ {لاحَولَ وَلا قُوَّةَ إِلاّ بِاللهِ العَلِيِّ العَظِيمِ}.



گه‌ر ده‌ته‌وێت پاداشتى ئه‌و به‌ڵایه ‌وه‌ربگرى كه‌ تووشت ده‌بێت، بڵێ [إِنَّا للهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ].



گه‌ر ده‌ته‌وێت خه‌مت برِه‌وێنى و قه‌رزاریت له‌سه‌ر نه‌مێنێت، هه‌موو به‌یانى و ئێوه‌ره‌یه‌ك بڵێ {أَللّهُمَّ إِنّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الهَمِّ وَالحَزَنِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ العَجزِ وَالكَسَلِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الجُبنِ وَالبُخلِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِن غَلَبَةِ الدَّينِ وَقهرِ الرِّجالِ}.



گه‌ر ده‌ته‌وێت دانا و سه‌ركه‌وتوو بیت، واز له‌ زیاده‌رِه‌وى و قسه‌كردن بهێنه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتوو بیت و شیرینى خواپه‌رستى بچێژیت، واز له‌ زیاده‌ خۆرى بهێنه‌ و رِۆژووى سوننه‌ت بگره‌ و شه‌ونوێژت هه‌بێت.



گه‌ر ده‌ته‌وێت سام و هه‌یبه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت، گاڵته‌ و پێكه‌نینى زۆر مه‌كه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌هه‌شت به‌ده‌ست بهێنى، زیاد له‌ پێویست باوه‌ش مه‌كه‌ به‌ دنیادا.



گه‌ر ده‌ته‌وێت خودى خۆت چاك بكه‌یت، واز له‌ عه‌یب و ناته‌واوى خه‌ڵك بهێنه‌، چونكه‌ گه‌رِان به‌ دواى عه‌یبى خه‌ڵكى به‌شێكه‌ له‌ دوورِوویى و هه‌روه‌ها گومانى چاك به‌شێكه‌ له‌ ئیمان.



گه‌ر ده‌ته‌وێت ترسى خوا له‌ دڵتدا جێگیر ببێت، به‌ دواى چۆنێتى خودى خوا خۆى دا مه‌گه‌رِێ و بیر له‌ زاتى خوا مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ چۆنه‌ و چۆن دروست بووه‌، ئه‌و كاته‌ له‌ گومان و دوورِوویى سه‌لامه‌ت ئه‌بیت.



گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ك پارێزراو بیت، گومانى خراپ به‌ كه‌س مه‌به‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌ دڵت هه‌میشه‌ زیندوو بێت و نه‌مرێت، رِۆژانه‌ چل جار بڵێ {ياحَيُّ ياقَيُّومُ لا إِلهَ إِلاّ أَنتَ}.



گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ رِۆژى قیامه‌ت ـ رِۆژى خه‌فه‌ت و په‌شیمانى ـ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ببینى، سووره‌تى (كورت، إنفطار، إنشقاق) زۆر بخوێنه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت خواى گه‌وره‌ رِووت گه‌ش و رِووناك بكات، به‌رده‌وام شه‌ونوێژ بكه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌رفراز بیت له‌ تینوێتیى رِۆژى قیامه‌ت، رِۆژووى سوننه‌ت زۆر بگره‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت له‌ سزاى ناگۆرِ، خۆت له‌ پیسى و خواردنى قه‌ده‌غه‌لێكراو بپارێزه‌ و واز له‌ ئاره‌زووبازى بهێنه‌.

گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌وڵمه‌ند ببیت، قه‌ناعه‌تت هه‌بێت.



گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكى خواپه‌رست بیت، به‌م فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت په‌یوه‌ست ببه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت ((مَن يَأخُذُ عَنّي هذِهِ الكَلِماتِ فَيَعمَلُ بِهِنَّ أَو يَعلَمُ مَن يَعمَلُ بِهِنَّ)). واته‌ هه‌ركه‌س ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ له‌ من وه‌رگرىَ و كاریان پىَ بكات یان بزانىَ كه‌ كىَ كاریان پىَ ده‌كات.



گه‌ر ده‌ته‌وێت یه‌كێك بیت له‌ چاكه‌خوازان و دڵسۆزان به‌ شێوه‌یه‌ك خوا بپه‌رسته‌ وابزانه‌ چاوت له‌ خودایه‌، بێگومان گه‌ر تۆ ئه‌و نه‌بینیت ئه‌و تۆ ئه‌بینێت.



گه‌ر ده‌ته‌وێت باوه‌رِت ته‌واو بێت با ره‌وشتت جوان بێت.



گه‌ر ده‌ته‌وێت خوا خۆشى بوێیت پێویستیى موسڵمانان جێ به‌جێ بكه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ قیامه‌تدا به‌ خواى خۆت بگه‌ى و پاك بیت له‌ تاوان خۆت به‌ له‌شى پیسه‌وه‌ مه‌هێڵه‌وه‌ و په‌یوه‌ستبه‌ به‌ خۆشۆردنى رِۆژانى هه‌ینى.



گه‌ر ده‌ته‌وێت رِۆژى قیامه‌ت له‌ رِووناكى دا حه‌شر بكرێت و سه‌رفراز بیت له‌ تاریكى سته‌م له‌ كه‌س مه‌كه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت تاوانت كه‌م ببێت، به‌رده‌وام داواى لێخۆشبوون بكه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌هێزترین كه‌س بیت، پشت به‌ خوا ببه‌سته‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت خواى گه‌وره‌ عه‌یبت داپۆشێت، عه‌یبى خه‌ڵكى ده‌رمه‌خه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت خواى گه‌وره‌ گوناهه‌كانت بسرِێته‌وه‌، داواى لێخۆشبوون زۆر بكه‌ و كرِنووش و ملكه‌چى زۆر بۆ بكه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت چاكه‌ى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنیت، ره‌وشت به‌رز و بێ فیز و خۆگربه‌ له‌سه‌ر به‌ڵا

.

گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت له‌ خراپه‌ گه‌وره‌كان، دووره ‌په‌رێز به‌ له‌ به‌درِه‌وشتى و به‌خیلى.



گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌لامه‌ت بیت له‌ توورِه‌یى خواى گه‌وره‌، به‌ نهێنى شت ببه‌خشه‌ و سه‌ردانى خزمان بكه‌.



گه‌ر ده‌ته‌وێت خواى گه‌وره‌ قه‌رزاریت له‌سه‌ر نه‌هێڵێت ئه‌م دوعایه‌ى پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت بخوێنه‌ ((أَللّهُمَّ اكفِنِي بِحَلالِكَ عَن حَرامِكَ وَاغنِنِي بِفَضلِكَ عَمَّن سِواكَ)). واته‌ (خوایه‌ حه‌لالم پىَ ببه‌خشه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا له‌ شته‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان بمان پارێزه‌ وه‌ به‌گه‌وره‌یى خۆت ده‌وڵه‌مه‌ندم كه‌ و له‌ پێویستى كه‌سان به‌دوورم كه‌).



گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌ پاریزراو بیت له‌ شه‌رِى گه‌ل و هۆز ئه‌م دوعایه‌ بخوێنه‌ {أَللّهُمَّ إِنّا نَجعَلُكَ فِي نُحُورِهِم وَنَعُوذُ بِكَ مِن شُرُورِهِم}. واته خوایه‌ فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یان له‌ خۆیان بێت و په‌نا ئه‌گرین به‌ تۆ له‌ شه‌رِو خراپه‌یان.



گه‌ر ده‌ته‌وێت رِزق و رِۆزیت زۆر بێت، به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر خوێندنى هه‌ردوو سووره‌تى: (الإنشراح و الكافرون).



گه‌ر ده‌ته‌وێت برسى و تینووت نه‌بێت، به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر خوێندنى سووره‌تى {قریش} .

bawkeasma

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-06 11:54:25

leza97
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-28
دواترین سه‌ردان: 2011-02-12
په‌یامه‌كان: 80
WindowsXPMSIE

Re: گه‌رده‌ته‌وێت !!؟

dast xosh marea gyan sarkautu bbet

Kurdzhin
هاورييه تى ته مه نى ديار نيه ياسايه كى هه يه ئه ويش وه فادارييه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-06 12:03:09

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: گه‌رده‌ته‌وێت !!؟

سوباس هاوريي به ريز ده ستى تؤش خؤشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net