❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌یه‌کی زه‌وی له‌نێو گه‌ردووندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-14 08:55:30

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234
WindowsXPFirefox

دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌یه‌کی زه‌وی له‌نێو گه‌ردووندا

له ده‌رئه‌نجامی گه‌ڕان به دوای هاوشێوه‌یه‌کی زه‌ویدا توێژه‌ران هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ به‌ره‌وو پێشه‌وه چوون: بۆ یه‌که‌مین جار گه‌ردوونناسان توانییان له نێو گه‌ردووندا هه‌ساره‌یه‌کی هاوشێوه‌ی زه‌وی ڕاسته‌خۆ ده‌ستنیشان بکه‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن - هه‌نگاوێکی گرنگ له گه‌ڕان به دوای ژیان له نێو گه‌ردووندا.

گه‌ڕان به دوای هاوشێوه‌ی زه‌وی له‌نێو گه‌ردووندا هێنده کارێکی ئاسان نییه: ده‌ستنیشانکردنی ئه‌ستێریه‌کی ڕه‌وه‌زی ڕۆشن به‌یارمه‌تی ته‌کنیکه له‌باره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه هێنده ئاسان نییه - ده‌ستکه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کان قورستره.

بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك یان هه‌بوونی یان نه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، توێژه‌ران ده‌بێت زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر پێکهاته‌ی ئه‌تمۆسفیری چوارده‌ووری هه‌بێت. گه‌یشتن به‌م زانیاریانه‌ش ده‌ست ده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر ته‌ستێره‌که شه‌به‌نگی تیشك وه‌ربگرێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئێستا ده‌سته‌یه‌ك له گه‌ردوونناسانی ئه‌ڵمانی - ئه‌مه‌ریکی پێیگه‌یشتن: بۆ یه‌که‌مین جار توانییان تیشك به‌ناو ئه‌تمۆسفیری هاوشێوه‌یه‌کی زه‌ویدا تێپه‌ڕ بکه‌ن.

ڕاچاوه‌کان ده‌ریانخستووه، که هه‌ساره‌که بڕێکی یه‌کجار زۆر له هه‌ڵاو له ئه‌تمۆسفیره‌که‌یدا هه‌یه یان به هه‌ورێکی چڕ داپۆشراوه‌، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا نووسیویانه.

"Jacob Bean" له "Harvard-Smithsonian Center for Astrophysics" وتی: "به‌مجۆره توانیمان جیهانێکی دوور ئاشکرا بکه‌ین."

هه‌ساره‌که له‌ژێر ژماره‌ی "GJ1214b"دایه و به چوارده‌ووری یه‌كێك‌ له ئه‌ستێره سووره بنه‌کۆڵه‌کاندا ده‌سووڕێته‌وه. سیسته‌می دۆزراو له‌ساڵی 2009دا سه‌ر به‌ ئه‌ستێره‌کانی هاوسێی زه‌وییه و نزیکه‌ی 40 ساڵی تیشکی له زه‌وییه‌وه دووره. تیره‌ی "GJ1214b" ده‌گاته 2.6 ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وی و قه‌باره‌که‌ی ده‌گاته 6.5 ئه‌وه‌نده‌. به‌مجۆره‌ش "GJ1214b" به‌یه‌كێك له هاوشێوه‌ گه‌وره‌کانی زه‌وی ده‌ناسرێت. ته‌نی ناوبراو ناوه‌خنێکی توندی هه‌یه.

خۆری "GJ1214b" زۆر بچووکه و تیشکه‌که‌ی 300 جار له خۆر کزتره. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش یارمه‌تی توێژه‌رانی داوه، تا له‌ڕێگای "Very Large Telescope" ته‌واو چاودێری بکه‌ن.

توێژه‌ران پێیانوایه، که "GJ1214b" له هه‌ساره‌یه‌کی به‌ردین پێکهاتبێت، که له‌وانه‌یه ئاو له‌سه‌ر ڕووپه‌ره‌که‌ی هه‌بێت یان هاوشێوه‌ی "Neptun" ده‌چێت.

له ده‌رئه‌نجامی شیکاره‌کانی شه‌به‌نگی تیشك گه‌ردوونناسان نه‌یانتوانی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ هه‌بوونی هایدرۆجین بدۆزنه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، که ئه‌تمۆسفیری "GJ1214b" به هه‌ڵاو داپۆشراوه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

Spiegel
خؤزكه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-06 17:35:50

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌یه‌کی زه‌وی له‌نێو گه‌ردووندا

Dastt xosh barezm babateki jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net