❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سلاو هاورییان پیویستم به‌ راپۆرته‌ ده‌رباره‌ی سیگۆشه‌ی به‌ر مۆده‌ به‌لام که‌می دورو دریژ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » سلاو هاورییان پیویستم به‌ راپۆرته‌ ده‌رباره‌ی سیگۆشه‌ی به‌ر مۆده‌ به‌لام که‌می دورو دریژ


#1 2011-02-06 21:40:30

koy yarakan
خونچەی نوێ
شوێن: سلیمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-28
دواترین سه‌ردان: 2011-04-25
په‌یامه‌كان: 14
WindowsXPMSIE7

سلاو هاورییان پیویستم به‌ راپۆرته‌ ده‌رباره‌ی سیگۆشه‌ی به‌ر مۆده‌ به‌لام که‌می دورو دریژ

سلاو هاورییان پیویستم به‌ راپۆرته‌ ده‌رباره‌ی سیگۆشه‌ی به‌ر مۆده‌ به‌لام که‌می دورو دریژ جونکه‌ له‌ راستیا بۆ سیمینارم ئه‌وی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-07 09:42:22

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سلاو هاورییان پیویستم به‌ راپۆرته‌ ده‌رباره‌ی سیگۆشه‌ی به‌ر مۆده‌ به‌لام که‌می دورو دریژ

فه‌رمووو ئه‌زیزم بزانه‌ ئه‌مه‌ چۆنه‌ .......


کاتێک مرۆڤ دەستەوسان دەوەستێ لەلێکدانەوە ، پەنا دەباتە بەر غەیب و لێکدانەوەى ئەفسانەیى . هەڵبەت سێگۆشەى بەرمۆدا نهێنیەکە لە نهێنیەکانى سروشت کە مرۆڤى سەرسام کردووە لە باسلێکردن و لێکدانەوەى زیاتر لە سەدەها ساڵە تەنانەت ئیستاش . سەرەڕاى ئەو هەموو گریمانە زۆرانە ، یەکێکە لەو دیاردە نامۆیانەى سروشت کەوا زۆربەى گۆڤارو رۆژنامەو کەناڵەکان باسى لێوەدەکەن لە کاتێکەوە بۆ کاتێکى تر، ئەو سێگۆشەیە ئەو بەشە لێڵ و نادیارەیە لە زەریاى ئەتڵەسى کەوا سەدەها کەشتى و فرۆکەى قوتداوە بەبێ ئەوەى هیچ شوێنەوارو پاشماوەیەک لە دواى خۆى بەجێبهێڵێ وە هیچ کەسێک تا ئیستا نەیتوانیووە بە دڵنیایىیەوە نهێنى ئەو بزربوونە سەرسوڕهێنەرە ڕاڤە بکات . قسەکردن لەسەر ( سێگۆشەى بەرمۆدا ) وەکو نموونەى قسەکردنە لەسەر چیرۆکى خەیاڵى و ئەفسانەى ئەغریقیەکان ، بەلام جیاوازى سیگۆشەى بەرمۆدا لەگەڵ ئەفسانەکانىتر لەوەدایە کە ڕاستییەکى زانستییە ئا لەو سەردەمە هەستى پێدەکەین ، وە زۆرمان لەسەر خوێندۆتەوە لە گۆڤارو رۆژنامە جیاوازو و جیهانییەکان ، لێرەدا ڕووبەڕووى ئەو وتەیە دەبینەوە کە سێگۆشەى بەرمۆدا گەورەترین بەرەنگاربوونەوەیە کە ڕووبەڕووى مرۆڤ بۆتەوە تاوەکو ئیستا وە لە داهاتووش .

شوێنى جوگرافى : دەکەوێتە رۆژئاواى زەریاى ئەتڵەسى بەرەو باشوورى رۆژهەلاتى فلۆریدا لەنەتەوە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ، بۆ زیاتر دەستنیشانکردنى ئەو شوێنە کە شێوەیەکى سێگۆشەى وەرگرتووە درێژدەبێتەوە لە کەنداوى مەکسیکەوە بۆ دوورگەى لیورد لەباشوورى فلۆریدا، ئینجا بەرمۆدا سێسەر دوورگەى بچووکى لە خۆوە گرتووە وە دانیشتوانى ئەو شوێنە (65،000) کەسن ، لە کەنداوى مەکسیک و دوورگەکانى یاهاما .

هۆى ناونانى : لە ساڵى (1954)ەوە سێگۆشەى بەرمۆدا بەو ناوە ناسراوە لەکاتى ڕووداوى بزربوونى کۆمەڵێک فرۆکە ، کە فرۆکەکان بەر لە بزربوونیان شێوەیەکى سێگۆشەیان وەرگرتبوو ،کە لە ئاسمان وەستابوون و وا دەبینران کە شێوەیەکى سێگۆشەیان لەخۆگرتبوو ، ئا لەوکاتەوە ئەو شوێنە بەو ناوە ناسرا و هەر بەو ناوەش مایەوە ، هەڵبەت ئەو شوێنە زۆر ناوى ترى لێنراوە لە وانە ( دوورگەکانى شەیتان ) ، ( سێگۆشەى شەیتان ) ،( خاڵى بزربوون لم بەرمۆدا ) ، لە شوێنێکى دیاریکراوى باکوورى خۆرئاواى زەریاى ئەتڵەسى ( دەریاى سارجاسو ) کە بەنامۆیە ناوبانگى دەرکردبوو ، وە دەریاى سارجاسو هەندێ تایبەتمەندى هەیە ئەویش بەبوونى جۆرێکى دیاریکراو لە گیراوەى دەریا کە ناسراوە بە ( سارجاسام ) کەوا بڕێکى زۆر لەو گیراوەیە بەسەر ئاو دەکەوێت لە شێوەى پارچە پارچەى گەورە لەسەر ئاو دەکەوێت کە دەبێتە هۆى بەربەست لە هاتو چۆو جولانەوەى پاپۆرو کەشتیارەکان ، وە بە برواى ( کولومیس ) کاتێک سەردانى ئەو شوێنەى کرد لە یەکەم گەشتیدا ، کەلە ڕۆخى دەریاکە نزیک دەکەوتەوە ، هانى دەدا لەسەر بەردەوامبوونى تەواوکردنى گەیشتنى بە کەنارى دەریاکە بەلام هەوڵەکانى بێ ئاکام بوو .
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى دەریاى سارجاسو تەواو هێمنەو وەکو دەریاى مردوو وایە کە بەتەواوى هیچ جووڵەیەکى تێدا نیە جگە لە هەندێ شەپۆڵى هەواو با یەکان .

سەرەتاى دیاردەى بزربوون لە بەرمۆدا :
لەساڵى 1850 لەو خاڵە یان نزیک ئەو شوێنە زیاتر لە پەنجا پاپۆڕ ونبوون ، لەساتە ترسناکەکانى ونبوونى ئەو پاپۆڕانە هەندێک لە کاپتنەکانى توانیان نامە بنێرن ، بەلام نامەکان ئەوەندە لێڵ و نادیار بوون کە هیچ کەس شتێکى لێ تێنەدەگەیشت. وە زۆربەى ئەو پاپۆڕانە سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکانى ئەمیریکا بوون، یەکەمین پاپۆڕ " انسرجنست " بزربوو کە ( 340) سەرنشینى تێدابوو، وە دوا بە دواى ئەو پاپۆڕە کەشتى ژێر ئاوى " اسکورپیون " لە ساڵى 1968 بزربوو کە ( 99) دەریاوانى تێدابوو.

دیاردەى دیارنەمانى کەشتى و پاپۆڕ:
ژمارەیەکى زۆر یەخت و کەشتى و پاپۆڕ هەیە کە لە ئاوى سێگۆشەى بەرمۆدا دیارنەماون ، بزرو بێسەرو شوێن بوون ، وە لە خوارەوە ناو و جۆر و بەروارى هەندێکیان لەوانى دەخەینە ڕوو:
1. لە ساڵى ( 1800) پاپۆڕێکى ئەمریکى بە ناوى " ئەنسەرجت " بزربوو کە 340 سەرنشینى تێدابوو.
2. لەساڵى ( 1880) دیارنەمانى پاپۆڕێکى ئینگلیزى بە ناوى " ئەتڵەنتى " کە لە گەشتێکدا بوو بەرەو بریتانیا بە خۆى و ( 200 ) سەرنشینەوە ونبوونى ئەو پاپۆڕە بەو ژمارە زۆرەوە پاڵى بە حکومەتى بەریتانیەوە نا کە هەڵمەتێکى گەڕان و پشکنینى چڕو پڕ دەست پێبکات بەلام بێئاکام بوو.
3. لەساڵى ( 1947 ) بزربوونى فرۆکەیەکى جەنگى ئەمیریکایى لە جۆرى 45 بە تاقمەکەیەوە ژمارەیان 6 کەس بوون لە گەشتێکدابوون لە نێوان بەرمۆدەو " باڵم بیتش " دا لە دوورى ( 150) کم لەبەرمۆدەوە دیارنەمان.

سێگۆشەى بەرمۆدە ئەوەندە لێڵ و نادیارو باسێکى سەرسوڕهێنەرە ، کە زۆر جار پێنووسەکان دەستەوسان دەوەستن لە باسلێکردن و شرۆڤەکردنى، بۆیە ئەو پوختەیەى بەردەستان دڵۆپێکە دەریاى زانستى بەرمۆدا ، بەلام لە هەمووى سەیرتر ئەوەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمیریکا بە فەرمى هاتوچۆ قەدەخەکردنى ئەو شوێنەى ڕانەگەیاندووە !! سەرەڕاى بزربوون و بێسەروشوێنبوونى ئەو هەموو فرۆکەو کەشتى و پاپۆڕە.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن brwabatasi (2011-02-07 09:46:02)

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-07 09:45:21

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سلاو هاورییان پیویستم به‌ راپۆرته‌ ده‌رباره‌ی سیگۆشه‌ی به‌ر مۆده‌ به‌لام که‌می دورو دریژ

سێگۆشه‌ی برمودا لغزێکه‌ له‌ لغزه‌ نادیاره‌کانی سروشت که‌ سه‌ده‌ها ساڵه‌ خه‌ڵک سه‌ری سورماوه‌ لێی ، وه‌تا ئێستاش یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌کانی سروشت که‌له‌ گۆڤار رۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیون باسی ده‌کرێت جارو بار ....

سێگۆشه‌ی برمودا به‌شێکه‌ له‌ ده‌ریای ئه‌تله‌سی که‌ به‌هه‌زاره‌ها به‌له‌م و فڕۆکه‌ی لێ بزربووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک به‌جێ بێڵن له‌دوای خۆیان ، هه‌تا ئێستاش که‌س نه‌یتوانیوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی هۆی بزربونی ئه‌و شتانه‌ بزانێت له‌و سێگۆشه‌یه‌دا ...
کاتێک که‌ باسی (سێ گۆشه‌ی برمودا) ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌باسی چیرۆکێکی خیالی بکه‌یت به‌لام جیاوازیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سێگۆشه‌ی برمودا

راستی یه‌که‌و شتێکی واقعی یه‌ وه‌چه‌نده‌ها جار گوێمان لێ بووه‌ له‌ زۆر جێگا که‌ باسی ده‌کرێت که‌ به‌گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ داده‌نرێت که‌ به‌روی مرۆڤ ده‌بێته‌ووه‌ .

شوێنی جوگرافی سێگۆشه‌یی برمودا ده‌که‌وێته‌ رۆژئاوای محیگی ئه‌گلنگی له‌ باشوری ولایه‌تی فلوریدا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا خۆی له‌خۆیه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ شێوه‌یه‌کی سێگۆشه‌یی ئه‌هێنێت ، سێگۆشه‌ی برمودا له‌ ساڵی 1954 دۆزرایه‌وه‌ کاتێک که‌چه‌ند فرۆکه‌یه‌ک تیایدا بزربوون کاتێ فرین به‌سه‌ریدا وه‌دیار نه‌مان وه‌له‌و کاته‌وه‌ به‌و ناوه‌وه‌ ناسراوه‌ ، وه‌هه‌ندێکیان پێی ده‌ڵێن (جزر الشیگان) سێگۆشه‌ی شه‌یتان ...


خاڵی بزربوون له‌ سێگۆشه‌ی برمودا : له‌شوێنێکی دیاری کراوه‌ له‌ باکوری رۆژئاوای موحیتی ئه‌تلنتی که‌ پێی ده‌ڵێن (بحر سارجاسو) که‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌

له‌سه‌ر ئاوه‌که‌ی هه‌موی به‌ قه‌وزه‌ گرتووه‌ که‌ پێی ده‌گوترێت سارجاسام که‌ به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌ گه‌وره‌ که‌ سه‌ر ئاوه‌که‌ی گرتوه‌ که‌ڕێی له‌ هاتوچۆی که‌شتی و پاپۆره‌کان گرتوه‌ .....

وه‌ ده‌ریای (سارجاسو) بێ ده‌نگیه‌کی زۆری لێ ده‌بینرێت که‌ ده‌ریایه‌کی مردووه‌ هیچ جوله‌ی نیه‌ که‌ که‌شتی وانه‌کان چه‌نده‌ها ناویان لێ ناوه‌ وه‌ک (ده‌ریای ترسناک) یان (قه‌برستانی ئه‌تلنتی) ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی که‌ بینیویانه‌ له‌کاتی گه‌شت کردن له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه‌ ....وه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ له‌ چه‌نده‌ها که‌شتی له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه‌ بزربونه‌ له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆڤه‌یه‌تیه‌وه‌ تاوه‌کو ئستا وه‌ به‌هه‌زاره‌ها هه‌یکه‌ل و لاشه‌ی مرۆڤی تێدایه‌ که‌ تا ئێستا ده‌رنه‌هێنراون ...

له‌سه‌ره‌تای دیارده‌ی وون بوون له‌ سێگۆشه‌ی برمودا له‌ساڵی 1850 له‌و شوێنه‌وو نزیک له‌و زیاتر له‌ 50 که‌شتی وون بون و دیار نه‌مان ... هه‌ندێک له‌ که‌شتی وانانه‌کان توانیان بنکه‌ی که‌شتیوانان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ به‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ وون بونیان به‌ڵام ئه‌و نامانه‌ زۆر نادیاربون و که‌س تێ نه‌گه‌یشتووه‌ ...

وه‌ ئه‌و که‌شتیانه‌ زۆربه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ولایاتی یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، یه‌که‌میان که‌شتی (انسرجنت) که‌ 340 که‌سی له‌سه‌ر بوو ....

دووهه‌م غواێه‌ی (اسکوریبون) که‌ 99 که‌شتیوانی تێدا بوو له‌ساڵی 1968 .

وه‌له‌و که‌شتیانه‌ی که‌ وون بونه‌ له‌ سێگۆشه‌ی برمودا : له‌ساڵی 1880 زاینی که‌شتی ئینگلیزی (اتلنتا) ژماره‌ی دانیشتونی 290 که‌ش بوون .

وه‌له‌ساڵی 1918 زاینی که‌شتی ئه‌مریکی (سایلکوب) ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌سه‌ر که‌شتیه‌که‌ بوون 309 که‌ش بوون .



وه‌دیارده‌ی وون بوونی فرۆکه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ گه‌یشته‌ محیگ ئه‌گلنگی کاتێک که‌ به‌ئاسمانی ئه‌گلنگی یان با بڵیین ئاسمانی سێگۆشه‌ی برمودا ساڵی 1945 زاینی له‌ قاعیده‌ی لودیردیل له‌ ولایه‌تی یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا پێنج فرۆکه‌ بۆ ته‌مرین کردن چون به‌و شووێنه‌ دا رۆشتن ، ژماره‌یان 5 فرۆکه‌وان بوون له‌گه‌ڵ 8 یاریده‌ده‌ری فرۆکه‌وانه‌کان که‌ تا ئاستێک شاره‌زاییان هه‌بوو له‌ باره‌ی فرۆکه‌وانیه‌وه‌ ...وه‌سه‌رۆکه‌که‌یان ناوی (تشارلزتیلور) بوو ..

کاتێک که‌ له‌ بنکه‌وه‌ چاوه‌رێی بروسکه‌یان ده‌کردن بۆ گه‌رانه‌وه‌و نیشتنیان له‌ بنکه‌وه‌ بروسکه‌یه‌کیان پێ گه‌یشت له‌ سه‌رۆکه‌که‌یان (ملازم تشارلزتبلور) که‌ ئه‌ڵێت : (ئێمه‌ له‌حاله‌تێکی زۆر خراپین ، ئێمه‌ له‌ ژێر خه‌ت دده‌رچووینه‌ وناتوانین زه‌وی ببینین و ناتوانین ده‌ستنیشانی شوێن و جێگامان بکه‌ین ، وابزانم ئێمه‌ ون بوینه‌ له‌ ئاسمان ، هه‌موو شتێک لامان لێله‌ و هیچ نابینین وه‌نازانین بۆ کوێ ده‌چین) ... دوای ئه‌وه‌ هیچیان لێ نه‌بیستراوه‌ .

وه‌له‌و فرۆکانه‌ی که‌ون بونه‌ له‌ساڵی 1945 زاینی دوو فرۆکه‌ی ئه‌مریکی وون بووه‌ ...

له‌ ساڵی 1948 زاینی فرۆکه‌ی بریتانی (ستارتیجر) وون بووکه‌ 31 که‌س له‌سه‌ر بوو ..

له‌ساڵی 1956 زاینی فرۆکه‌ی بحریه‌ی ئه‌مریکی وون بوو که‌ 10 که‌س بوون .

پرسیار : ئایا کاتێکی دیاریکراو هه‌یه‌ که‌ کاره‌ساتی وون بوون رووده‌دات له‌ سێگۆشه‌ی برمودا ؟؟

زۆربه‌ی ئه‌و روداوانه‌ که‌ رویان داوه‌ له‌ سێگۆشه‌ی برمودا ، له‌ 3 مانگی دیاریکراو رویان داوه‌ له‌مانگی 11/12/1 ئه‌ویش کاتی پشوی مه‌سیحیه‌کانه‌ له‌ کاتی کریسمس بۆیه‌ ناویان ناوه‌ (وه‌رزی وون بوون) .

پرسیار : بۆچوونه‌کان ده‌رباره‌ی سێگۆشه‌ی برمودا
وای لێک ئه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ زۆر جار بومه‌ له‌رزه‌ روده‌دات له‌ناو ده‌ریایه‌که‌ واده‌کات ئه‌و که‌شتیانه‌ وون بن ...

وه‌هه‌ندێکیان والێک ئه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ راکێشانێکی موغناتیسی هه‌یه‌ له‌ناو ده‌ریایه‌که‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ڕی دا بروات بۆ ناخی زه‌ویه‌که‌ رای ده‌کێشێت ..

ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ قوه‌تێکی موغناتیسی هه‌یه‌ زه‌ویه‌که‌ که‌ هه‌موو شتێک به‌ شیوه‌یه‌کی (عشوائی) راده‌کێشێت ...
به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕاستین و زانیاری ته‌واو ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌ و زانستو ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بوه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌م سێگۆشه‌یه‌داو له‌گومان و ڕاو بۆچون زیاتر هیچ شتێکی تری بۆ مرۆڤایه‌تی پێ نیه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م سێگۆشه‌یه‌.

‌سه‌رچاوه‌ : کوردستان پۆست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » سلاو هاورییان پیویستم به‌ راپۆرته‌ ده‌رباره‌ی سیگۆشه‌ی به‌ر مۆده‌ به‌لام که‌می دورو دریژ


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net