.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















[size=16][color=blue]وەک سەرەتایەک بۆ هونەری مۆسیقا و شارەزابوون لە سەرەتاکانی ئەم هونەرە پێویستە شارەزای هێماکانی مۆسیقا بین بۆ ئەوەی مەبەستەکان تێ بگەین و کاریان لەسەربکەین ، بۆیە لەسەرەتاوە دەست ئەکەین بە پێناساندنی هەندێک لەو هێمایانە :
سەرەتا ئەبێ بزانین مۆسیقا لە دەنگ و کات پێک دێت ، هەروەک چۆن کاتی کڕینی شتێک لە بازاڕ جۆر و بڕەکەی دیاری ئەکەین ، هەر بەو شێوەیەش لە مۆسیقادا جۆر و بڕەکەی دیاری ئەکەین کە بریتین لە جۆر ( دەنگ ) و بڕ ( کات ) .
١_ دەنگەنی مۆسیقا : بریتین لە ( ٧ ) دەنگ :
دۆ – ڕێ – می – فا – صۆڵ – لا – سی 
٢_ کاتەکانی مۆسیقا :
( ڕۆند – بلانش – نوار – کرۆش – دەبڵ کرۆش – تریبڵ کرۆش ............. )
لەم وێنەیەی خوارەوە شێوەی کاتەکانی مۆسیقا ببینە : 
نووسینەوەی نۆتەی مۆسیقا لە سەر (( ٥ )) هێڵ ئەبێت و (( ٤ )) بۆشایی لە نێوانیاندایە ، لەم وێنەیەی خوارەوە ناوی هێڵ و بۆشاییەکان سەیر بکە :

کاتەکانی مۆسیقا پێوانەکەیان (چەپڵە ) یا ( لێدانە ) ، واتە کاتێک ئەڵێین کاتی ڕۆند بریتیە لە ( ٤ ) چەپڵە ، واتە ئەو نۆتەیە ( ٤ ) چەپڵە بەردەوام ئەبێت ، کاتی چەپڵەش بریتیە لە خێرایی مۆسیقا یا گۆرانی و پێویستە لە سەرەتای ئاوازەکەوە دیاری بکرێت ، دیاری کردنی کاتەکانیش بە ئامێرێک پێوانە کراوە کە پێی ئەوترێ (( میترۆنۆم )) ، ئەم ئامێرە شێوەیەکی هەرەمی سێگۆشەی هەیە و لە ناوەڕاستیا بەندۆڵێک هەیە لای سەرەوە چەسث کراوە ، بەندۆڵەکە قورساییەکی پێوەیە کە هاتوچۆ ئەکات بۆ سەرەوە و خوارەوە و کاتەکان دیاری ئەکات ، لای ڕاست و چەپی بەندۆڵەکەش پلە پلە کراوە بۆ چەند خێراییەک کە خێرایی نوار دیاری ئەکات کە بریتیە لە یەک چەپڵە لە دەقیقەیەکدا ، هەر کاتێک قورسایی سەر بەندۆڵکە گواسترایەوە بۆ ئاستی پلەیەک کە بۆ نموونە نوسراوە (( ٦٠ )) لەو کاتەدا بە دەست قورساییەکە بجوڵێنە و وازی لێبێنە ، بەندۆڵەکە بەردەوام ئەبێت لە جوڵە بەلای ڕاست و چەپدا و خێراییەکە دیاری ئەکات کە بریتیە لە ٦٠ نوار یا چەپڵە لە دەقیقەیەکدا ، بەو شێوەیە سەرجەم خێراییەکان دیاری ئەکرێت وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دەرئەکەوێت : 
وێنەی (( میترۆنۆم )) 
تێبینی :
١_ هێڵەکانی مۆسیقا زۆرن و لە سەرەوە و خوارەوە بەردەوامە بەڵام تەنها (( ٥ )) هێڵ دیاری ئەکرێت بۆ ئاڵۆز نەبوونی نووسینەوەی نۆتەکان ، هێڵەکانی تر تەنها
بە بچووکی دیاری ئەکرێن وەک لەم وێنەیەدا دیارە لەسەر نۆتەکان یا لە سەر و ژێری نۆتەکان : 
٢_ ڕۆند و بلانش و نوار بە تەنها ئەنوسرێن ، بەڵام لە نوار بەرەو خوار وەک کرۆش و دەبڵ کرۆش و ......... بە جیا ئەنوسرێنەوە و ئەتوانرێ بەیەکەوە بلکێنرێن وەک
لەم وێنەیەی خوارەوە دەرئەکەوێت : 
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ♫ Hemn Zanko ♫ (2011-02-05 18:23:13)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو‌و ڕێز،
بابه‌تێکی یه‌جگار به‌سوده رونکردنه‌وه‌که‌ت زۆر جوانه‌و شێکارێکی نایابت بۆ کردوه کاك هێمن گیان هه‌ر بژیت دهستو په‌نجه‌ت هه‌ر خۆشبن برا گیان، ئاماده کردنی بابه‌تێکی پڕ له فێکاری له‌م شێوه ماندوبونێکی زۆری پێوه‌دیاره هه‌ر خۆش بیتو ماندو نه‌بیت برا گیان،
به راستی خۆشه شاره‌زا بون له جیهانی میوزیك دیاره ئه‌وه‌ش به هه‌وڵدانی خۆمانه،
زۆر شت فێربوم له‌م رونکردنهوهت که نهمبیستبو پێشتر،
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت که‌سه‌که‌م،
کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاک هێمن مامۆستای زیره‌ک و به‌توانا
به‌ڕاستی من هیچ زانیاریه‌کم نیه ده‌رباره‌ی هونه‌ری مۆسیقا
به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی وا جوان ڕوونت کردووه‌ته‌وه هه‌رکه‌س بیخوێنێته‌وه زۆر به ئاسانی لێی تێ ئه‌گات،،
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژ بیت،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئەمە جۆرێکە لە خزمەت جۆرێکە لە داهێنان جۆرێکە لە هاوکاری جۆرێکە پێشکەوتن.
دەستەکانت خۆش بێت کاکە هێمن گیان بەراستی ئەم جۆرە کارانە مایەی شانازییە کە لەم یانەیەدا
بڵاو دەکرێتەوە ،روون کرندوەیەکی لە رادە جوانت بۆ کارەکەت ئەنجامداوە
کەسی بینەر زۆر بە جوانی ئەتوانێت لە شی کردنەوەکان تێبگات.
ماندوو نەبیت و لەش ساغ بیت هاورێ گیان لە کارە جوانەکانتدا
هەردەم بمێنێت بۆ کورد و کوردژین هەمیشە دەست رەنگین بیت بە قوربان......

له‌سه‌ر هێڵ نییه










دستهکانت خۆش بێت کاکه هێمن گیان هه‌م به‌شه‌که‌ت زۆر له جیی خۆیه‌تی
هه‌میش بابه‌ته‌کانت زۆر جوانن تیایدا به‌مه‌ش توانیت دیسانه‌وه بسهلمێنیتهوه که کوردژین پێشه‌نگه‌و
هه‌میشه به پێشه‌نگی ده‌مێنێته‌وه ، هه‌ر ده‌م له داهێنانیش به‌رده‌وامه
ده‌ست و چاوت خۆش بێت و سه‌ر به‌رز و سه‌ر فراز بیت یاخوا

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس ئازیزانم دەستی ئێوەش خۆش و هەر بژین .
سوپاس بۆ وتە جوانەکانتان کە بێ گومان هاندانە بەرەو پێشکەوتن و خزمەتی زیاتر و جوانتری ئەندامانمان ، ئێوەش هەردەم مایەی شانازین .
سەربەرز و سەرفراز بن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh zor ba swda

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس برای بەڕێزم sarkar92 دەستی ئێوەش خۆش ئەزیزم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xoshbet baraste baswda har sarkawtw bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌کانت خۆش گوڵه گیان ........ من خۆم گیتار ژه‌نم له گروپی ( گه‌نجانه‌ی گه‌رمه‌سێر) له‌خانه‌قین . و هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن ....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Niaz Shah (2011-11-22 08:47:07)
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستی ئێوەش خۆش ئازیزانم هیوادارم جێگای ڕەزامەندیتان بێت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌کانت خۆش ....... هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dasxosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه