❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پەروەردەكردن وەك فاكتەرێك بۆ شەرمكردن لای منداڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-06 09:57:42

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

پەروەردەكردن وەك فاكتەرێك بۆ شەرمكردن لای منداڵ

پەروەردەكردن وەك فاكتەرێك بۆ شەرمكردن لای منداڵ
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2050513871.png

خێزان خۆیان هۆكارن بۆ دروستبوونی شەرمنیی لای منداڵەكانیان

خێزان ئەو فێرگەیە كە دەتوانێت منداڵانێكی تەندروست و دەرووندروست وەبەربهێنێت لەڕووی سایكۆلۆژی‌و فیسۆلۆژی‌و ژیرییەوە، لەسەروو ئەمانەشەوە گۆشكردنی كۆمەڵایەتی، دایكان‌و باوكان میكانیزمی سەرەكین لەپەروەردەكردنی منداڵی شەرمندا، لێرەدا ئاماژە بەهەندێ‌ لایەنی شەرمنی منداڵ دەدەین كە دایك‌و باوك بوونەتە هۆكاری چاندنی تۆوی شەرم لەناخی منداڵدا. منداڵ هەتا تەمەنی 5 بۆ 6 ساڵی بەتایبەتی كوڕ، قژی درێژ دەكەن‌و پۆشاكی كچانەی لەبەردەكەن‌و نازو مەكری كچانەی بۆ دەردەبڕن، هەندێ‌ جار ئەو شتانەی كە بۆ ڕازاندنەوەی كچان بەكاردەهێنرێت یان بۆ جوانكاری كچانە، بۆ كوڕانیش بەكاریدەهێنن، وەك قردێلەو …تد، ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ شەرمكردنی منداڵ.
ترس لەچاو پیسی‌و ئیرەیی پێبردن ڕۆڵی كچان دەگێڕن بەكوڕان، چونكە هێشتا لەكۆمەڵگەی ئێمەدا كچبوون عەیب‌و عارەو كوڕ ڕۆشنایی چاوەكانی دایكان‌و باوكان‌و پشت‌و پەناو ڕوناككەرەوەی ئایندەیە.
هەروەها ئەو كوڕانەی كە لەپاش لەدایكبوونی چەند كچێك لەدایك دەبن، هەمان نازو لاواندنەوەو داواكاریەكانی جێبەجێدەكرێت كە پێشتر بۆ كچان جێبەجێكراوە، لەدوای ڕۆشتنە دەرەوەی بۆ دونیای دەرەوەی خێزان چاوەڕێ‌ دەكات كە چۆن دایك‌و باوكی داخوازیەكانیان بۆ جێبەجێدەكرد، ئاوەهاش هاوڕێكانی داواكانی بۆ جێبەجێ‌ بكەن، بەڵام سەرئەنجام كاردانەوەی ڕەوشت‌و هەڵسوكەوتی زبری هاوڕێكانی دەبینێت‌و بەمەش هەست بەكەموكوڕی دەكات، چونكە زۆر نازپێدان‌و بەدەمەوەچوون‌و لاواندنەوەی منداڵ سەرچاوەیەكە بۆ شەرمنی لای منداڵ.
تەمەنی دایك‌و باوك ئەزموونی چەندەها ساڵی ژیانە، بەڵام دەیانەوێت منداڵەكانیشیان هەمان بیروبۆچوون‌و هەڵسوكەوت‌و قسەكردنی وەك خۆیانیان هەبێت، ئەگەر هاتوو منداڵەكە هەڵەیەكی كرد یان قسەیەكی نابەجێی كرد، یاخود شتێكی شكاند، ئەوەندە بەزەبروزەنگ‌و توڕەییەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن بەتایبەتی لەلای بێگانە، كە منداڵەكە وایلێدێت لەتاكەكان‌و كۆمەڵگە داببڕێت‌و گۆشەگیرو كەمدوو بێت، هەمیشەش بەچاوی كەموكوڕی‌و شەرمەوە دەڕوانێتە خۆی، بەڵام ئەو منداڵانەی كە لەژینگەیەكی ئازاددا، كە ژینگەیەك بێت پڕ لەهەست‌و سۆز دەربڕین‌و ئازادی قسەكردن بێت، هەروەها لەو ژینگەدا چاو لەزۆر هەڵەی لاوەكی منداڵ بپۆشرێت‌و چارەسەركردنی حاڵەتە نەخوازراوەكانی بەئامۆژگاری بكرێت، ئەوكات منداڵ هەمیشە خاوەن دەروونێكی دروست‌و بێ‌ گرێیەو دەتوانێت لەگەڵ خەڵكانی لەسەروو تەمەنی خۆیشیدا قسەو باس بكات‌و هەڵسوكەوت بەئەنجام بگەیەنێت، جگە لەوەش دەتوانێت كارو فەرمانەكانی ڕۆژانەی بەباشی‌و ڕێكوپێكی بەئەنجام بگەیەنێت.
هەروەها لەنێو ئەو خێزانانەی كە زنجیرەی سۆزو خۆشەویستی‌و ڕێز پچڕاوە هەمیشە دەنگە دەنگ‌و دەمەقاڵێ‌و شەڕو شۆڕو غەوغایە، منداڵیش ڕۆحیەتی لە وەها ژینگەیەكدا نەشونما دەكات‌و بەدڵەڕاوكی‌و ڕاڕایی‌و نیگەرانییەوە گەورە دەبێت، بەمەش منداڵێكی شەرمن بەرهەم دێت.
لەكۆمەڵگەی كوردیدا كە تاوەكو سەر ئێسك كۆمەڵگەیەكی پیاوسالاریە، دەبێت منداڵ‌و ژنان لەژێر ڕكێفی باوكاندا بن‌و لەچوارچێوەی لێكدانەوەی باوك بۆ ژیان‌و بەپێی عەقڵ‌و بیرۆبۆچوونی ئەو هەڵسن‌و دابنیشن‌و هەڵسوكەوت بكەن، تۆوی ترس لەناو دڵ‌و دەروون‌و ناخی منداڵدا چەكەرە دەكات كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ تووشبوونی منداڵ بەگرفتی دەروونی، لەتەنیشت ئەمانەشەوە منداڵێكی شەرمن دێتە كۆمەڵگەوە.
دەرئەنجامی ئەو زنجیرە ڕووداوە ناخۆشە یەك لەدواییەكانەی كە بەسەر كۆمەڵگای كوردیدا هاتووە، تا هەنوكە پاشماوەو قۆڵاخی بەسەر جەستەو ڕۆحی هەموو تاكێكی ئەم هەرێمەوە جێهێشتووە، ئەمەش بووە بەهۆكاری ئەوەی كە دایكان‌و باوكان نەخوێندەوارو ناڕۆشنبیر بن، هەر بۆیە شارەزاییەكی ئەوتۆیان نیە لەپەروەردەكردنی منداڵەكانیاندا، پەروەردەكردن هونەرو زانستە، پێویستە هەموو دایك‌و باوكێك بیزانن‌و بەشێوەیەكی پراكتیكی جێبەجێی بكەن لەژیانی منداڵەكانیاندا.
ڕۆڵی خێزان لەنەهێشتنی شەرمنی لای منداڵ
دایكان‌و باوكان دەتوانن ببنە خاڵی ناواخنی نەهێشتنی گۆشەگیری‌و ڕاڕایی‌و دڵەڕاوكێ‌‌و لەتەك ئەمانەشدا شەرمكردن لای منداڵەكانیان، ئەمەش لەڕێگەی دروستكردنی ژینگەیەكی خێزانی پڕ لەسۆزو خۆشەویستییەوە دەبێت، جگە لەوەش پێویستە منداڵ بەو لۆژیكەوە پەروەردە بكرێت كە باوەڕو متمانەی بەخۆی هەبێت‌و دەماری ترس‌و شەرمنی لەڕێگەی قسەو دیالۆگ‌و دانوسانەوە بەنزیكبوونەوە لەمنداڵ لاببرێت.
پێویستە بەشداری زۆر بەمنداڵ بكرێت لەچالاكیە بەگروپەكانداو تێكەڵ بەمنداڵان بكرێن، هەروەك چۆن گرنگە دایكان‌و باوكان منداڵەكانیان لەگەڵ خۆیان ببەنە شوێنە گشتیەكانی وەك پارك‌و بازاڕو سۆپەرماركێتەكان‌و …تد، نابێت هیچ كات لەبەردەم خەڵكاندا ڕەخنەو تانەو توانجی لێبدرێت، هەروەها نابێت لەسەر كێشەی لاوەكی تەریق بكرێتەوەو ڕیسوا بكرێت، چونكە قۆناغی منداڵیی قۆناغێكی زۆر هەستیارەو خاوەن هەستێكی ناسكە، بۆیە پەی بەزۆر شت دەبات، هەمیشە پێویستە هەڵسوكەوتی جوان لەگەڵ منداڵدا بكرێت‌و بەئەندازەی تەمەنی خۆی ڕێزی لێبگیرێت، بۆئەوەی منداڵێكی پشتبەستوو شەرمن دەرنەچێت، بەو پێیەی كە هەموو منداڵێك خاڵی لاوازو بەهێزی هەیە، دەتوانرێت برەو بەخاڵە بەهێزەكانی بدرێت‌و خاڵە لاوازەكانی لا كاڵ بكرێتەوە. چۆن؟ بۆنموونە منداڵێك ئەكتیڤ‌و كارایە لەهاریكاری دایك‌و باوكیدا، بەڵام شەرمنە لەڕۆیشتنە میوانی ماڵان، لەم حاڵەتەدا دایك‌و باوكی ئەو منداڵە دەبێ‌ بەشێوەیەك وەسفی خاڵە بەهێزەكانی منداڵەكەیان بكەن، كە هەمیشە شانازی پێوە بكات‌و لەو خەیاڵەدا بێت كە كارەكانی زۆر گرنگ بوون كە ئەنجامی داون، بۆ خاڵە لاوازەكانیش دەبێ‌ دایك‌و باوكی هەر منداڵێك بەشێوەیەك باسی خاڵە لاوازەكانی بكەن‌و لای بچوك بكەنەوە، بۆئەوەی بتوانرێت لەو دۆخە بهێنرێتە دەرەوەو بڕوا بەخۆبوون لای منداڵەكە زیاتر ببێت، هەروەها هۆشیاری‌و دانایی‌و ئاستی زانیاری دایكان‌و باوكان بەخاڵی هەرە جەوهەری‌و ماهیەتی پەروەردەی تەندروست دادەنرێن بۆ پەروەردەكردنی منداڵێكی ئاسایی، چونكە لەژێر سایەی ئەو زانیاری‌و ڕۆشنبیریەی دایكان‌و باوكاندا كەمترین حاڵەتی شەرمنی دێتە پێشەوە بۆ منداڵەكانیان.
مامەڵەی دایكان‌و باوكان وەك هاوڕێ‌ لەگەڵ منداڵەكانیاندا دیواری باوكسالاری‌و دایكسالاری هەرەس پێدەهێنێت‌و منداڵەكانیان هەر كێشەو گرفتێكیان هەبێت بێ‌ دوودڵی‌و هیچ كێشەیەك ڕاشكاوانە بەدایك یان باوكیان دەڵێن، بۆئەوەی بتوانن ڕێگەچارە بۆ كێشەكانیان بدۆزنەوە، ئەو منداڵانەی كە لەخێزانێكی ڕۆشنبیردا گەورە دەبن جیاوازن لەو منداڵانەی كە لەخێزانێكی دواكەوتوو و نەخوێندەواردا گەورە دەبن، لەبەرئەوەی ئەو منداڵانەی لەخێزانێكی دواكەوتوودا پەروەردە دەبن، كێشەكانیان بەقەتیسماوی لەناخیاندا دەمێنێتەوەو بەگۆشەگیری‌و دوورەپەرێزی‌و شەرمنیەوە درێژە بەڕێڕەوی ژیان دەدەن.
س:ده روونزانى

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-06 14:25:48

shamal torbay
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-05
دواترین سه‌ردان: 2013-11-04
په‌یامه‌كان: 53
WindowsFirefox

Re: پەروەردەكردن وەك فاكتەرێك بۆ شەرمكردن لای منداڵ

DAST XOSH

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-09 08:09:30

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: پەروەردەكردن وەك فاكتەرێك بۆ شەرمكردن لای منداڵ

سوباس  به ريزم  كاكه شه مال

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net