❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆنراوەنووسانی باكورى(( کوردستان))به شى 1

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-09 12:21:56

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

هۆنراوەنووسانی باكورى(( کوردستان))به شى 1

باکووری کوردستان ئەحمەدی خانی · ئۆسمان سەبری · جگەرخوێن · مەلای جزیری · فەقێ تەیران

ئەحمەدی خانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-767cdffb62.jpg

ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە. ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە ژیان ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە. لە ساڵی ١٠٦١ی کۆچیی مانگی بەرانبەر بە ١٦٥٠ یان ١٦٥١ زایینی لەدایکبووە. نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە‌ ژیاوە. خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە. وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون. ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە، یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی، واتە شیعری، دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە. شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی، شاری بایەزید، لەساڵی ١٧٠٧ (١١١٩ی کۆچیی مانگی) کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە. کوردایەتی و زمانی کوردی لە کتێبی دیالۆگ – ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نووسراوە: «ئەحمەدی خانی ھەر لەسەرەتاوە دەیزانی کە کەلووپەلی کوردی بازاڕیان نییە، واتە ئەو کتێبانەی کە بە کوردی نووسیبوونی نەیاندەتوانی بگەنە ژمارەیەکی زۆر خوێنەر». ئەمەش بۆ دوو ھۆ دەگەڕێتەوە. لە لایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا، بەشی ھەرەزۆریان نەخوێندەوار بوو و لە لایەکی دیکەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بە زمانی عەرەبی و فارسی بوو، نووسەرانی ڕۆژەھەڵاتی ناوین بە نووسەرانی‌ کوردیشەوە بەو زمانانە کتێبیان نووسیوە. ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لە سەرۆک ھۆزەکانی کورد دەکات کە یەکناگرن و پشت بە نەیارانیان دەبەستن، دەنا دوژمنانی کورد غوڵامێتیان بۆ کورد دەکرد و دەڵێت : گەر دێ ھەبوا مە ئیتیفاقەک ڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک روم و عەرەب و عەجەم تەمامی ھەمیا ژ مە تا دکر غولامی تەکمیل دکر مە دین و دەولەت تەحلیل دکر مە عیلم و حیکمەت ئەحمەدی خانی، گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردیی داوە و کاتێک بە زمانی کوردی شیعری نووسیەوە تەنھا ھەر بۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت بەڵکو بە کوردیی نووسینی، وەکو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵادارن و زمانەکەیان بەکار ھێناوە، ھاوکات وەکو ڕەخنەیەکیش لە کوردەکان خۆیان، چونکە خانی پێی وابووە کە زوو خۆیان دەدەن دەست، ئاغا و دەستەڵادارە بێگانەکان. کوردەکان ئازا و دلێر بوون، شاسووار، وەفادار، جێیمتمانە بوون، بەڵام ئەوە بەدەردی چی دەخوات، کاتێک خۆیان پەرش و بڵاو بن و نەتوانن یەکبگرن تا خۆیان کەیخودای خۆیان بن؟ زمانی نووسین دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە ئەوانیش‌ نەتەوەیەکن

ئۆسمان سەبری

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7d6bb67c33.jpg

ئۆسمان سەبریئۆسمان سەبری (١٩٠٥ ز - ١٩٩٤ ز) ناوی نووسەر و شاعیرێکی ژیان ئۆسمان سەبری لە ساڵی ١٩٠٥ ز دا لە گوندی نارنجیی سەر بە شاری مێردین لە کوردستانی باکوور چاوی ژیانی ھەڵێناوە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ئامەد (دیاربەکر) و شارەکانی دیکەی کوردستانی باکوور تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٢٥ ز دا بەشداری لە شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران کردووە، بەڵام چونکە لاوێکی تازە پێگەیشتوو بووە، بە بەر ھەڵمەتی گرتن و کوشتن نەکەوتووە. لەگەڵ لەسێدارەدانی شێخ سەعید و ھەڤاڵانی ھەستی نەتەوەیی پتر بە ھێزبووە پتر کەوتووەتە چالاکی ڕامیاری و کە، زانی لە تورکیا جێی نابێتە‌وە، خۆی و شەش لە براکانی ڕوو دەکەنە سووریا لە شاری دیمەشق نیشتەجێ دەبن. ئۆسمان سەبری لە ١٩٩٤.١٠.١٠ ز دا لە شاری دیمەشق کۆچی دواییکرد. ژیانی ھونەری و سیایسی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b284c96708.jpg

ئۆسمان سەبری لە بەندیخانەسەیدا ئۆسمان سەبری لەگەڵ دەرچواندنی گۆڤاری ھاوار لەلایەن میر جەلادەت بەدرخانەوە لە ١٩٣٢.٠٥.١٥ ز دا لە دیمەشق بوەتە نووسەرێکی سەرەکی ئەو گۆڤارە و گەلێک وتاری بەنرخی لەسەر نوسینی کوردی بەلاتینی تێدا نووسیوە و کاتێکیش، کە میر جەلادەت گۆڤارێکی تریش بەناوی ڕوناھی (گۆڤار) ھەر لە دیمەشق لەساڵی ١٩٤٢ ز دا دەرچوواند و تاکو ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو، لە دەرچوون، مامۆستا ئۆسمان سەبری وتار و شیعری پتەو‌ی بەلاتینی تێدا بڵاوکردۆتەوە بەم جۆرە مامۆستای خەماڕەنگین یەکێک بووە لە نووسەرە ناودارەکانی کورد، کە پەرەیان بەنووسینی کوردی بە پیتی لاتینی داوەو بنچینەی ئەلف و بێی کوردییان ئەو ئەبجەدییە داناوە. لەبواری خەباتی نەتەوایەتیش دا سەیدا ئۆسمان لەساڵی ١٩٥٧ ز لەگەڵ خەباتگێڕی ناسراوی وەک نورەدین زازا و دەستەیەک لە نیشتمانپەروەرانی کورد پارتی دیموکراتی کوردیان لەسووریا دامەزراند و بەم کارە ڕامیارییەی میری سووریا پێ تەنگاو بوو و چەند جار ئەو تێکۆشەرانەی گرت و دەست بەسەریکردن. مامۆستا ئۆسمان لە ژیانی ڕامیاریدا ١٨ جار گیراوە و ئەشکەنجە دراوە و لەوانە دووجار لە تورکیا دوو جار لە ئێراق و جارێک لە لوبنان و ١٣ جاریش لە سووریا گیراوە و لە ڕۆژی ١٩٦٠.٠٨.٠٨ دا لەگەڵ نورەدین زازا و ڕەشید ‌حەمۆ لەسەر خەباتی ڕامیاریان وەک سەرکردەی پارتی فەرمانی لەسێدارەدانیاندار، بەڵام نووسەر و ڕووناکبیر کورد لە ئەوروپا و ئێراق و لوبنان یاداشت و پڕۆتسۆیان پێشکەش بەجەمال عەبدولناسر کرد و داوای بەردانیان کردن و لە ئەنجامی ئەو داواکارییانە دوای ساڵێک بەندیی لە ڕۆژی ١٩٦١.٠٨.٠٨ دا ئازاد کران. سەیدا ئۆسمان سەبری ھەموو پارچەکانی کوردستان گەڕاوە، دوای ھاتنی بۆ دیمەشق نیشتەجێ بوونی لەو شارەدا، لەساڵی ١٩٣٠ ز دا پەیوەندی بە پارتی خۆییبوونەوە کردووە چالاکیەکی زۆری تێدا نوواندووە و بەناوی ئەو پارتەوە سەردانی کوردستانی باشووری کردووە و خۆی گەیاندۆتە بارزان و لەوێ لەگەڵ‌ مەلا مستەفا بارزانی کۆبۆتەوە بۆ پتەوکردنی پە‌یوەندی خۆیبیون بە خەباتی کورد لە کوردستانی باشووردا و ھەر بەناوی خۆیبوونیش سەردانی کوردستانی باشووری کردووە و چەند تێکۆشە‌ری ئەوێی چاوپێکەوتووە و ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا واتای ماندووبوونی نەزانیوە و تا دوا ھەناسەی ژیانی ھەر لە خەباتی بێ وچاندا بووە لە پێناوی مافە نەتەوەییە ڕەواکانی کورددا. بەرھەماکان ئۆسمان سەبری زنجیرەیەک پەڕ‌تووکی بەنرخی بە زمانی کوردی و پیتی لاتینی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەوبەرھەمانەی: ئەلفبای کورد - لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە دیمەشق چاپی کردووھ ئاپۆ دردێن مە باھۆز

جگەرخوێ

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-50e3f267d5.jpg

جگەرخوێنشێخ مووس کوڕی حەسەن کوڕی موحەمەد، ناسراو بە جگەرخوێن، شاعیرێکی کورد زمانە ژیان جگەرخوێنجگەرخوێن لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوە، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر ھێندە دەردە نەداری و ھەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەھێڵن و لەساڵی ١٩١٤ بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوە. جگەرخوێن ھەر لە منداڵییەوە زیرەکی و ھۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووە، بۆیە بەھەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وەک خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستەکانی ئایینی ئیسلام، بۆیە بە ئومێدی تەواوکردنی مۆڵەتی دوازدە زانستی باکوور و ھەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاوە و دواتر لەسەر دەستی مەلا عوبێد وەرگرتووە. لە ڕۆژئاوای کوردستان و ماوەیەکیش لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان مەلایەتی کردووە.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d7d83fec7a.jpg

جگەرخوێن لەساڵی ١٩٤٦ ز ڕوو دەکاتە شاری قامیشلی و دەست بەکاری ڕامیاری دەکات و دەبێتە ئەندامی پارتی جڤاتا ئازادی و یەکیەتییا کورد (Civata Azadî û Yekîtiya Kurd). لەساڵی ١٩٤٨ ز دا دەبێتە ئەندامی پارتی کۆمنیستی سوری و لەساڵی ١٩٥٤ ز دا بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی سوریا دەپاڵێورێت. لەساڵی ١٩٥٧ ز واز لەپارتی کۆمۆنیست دەھێنێت و ڕێکخراوی ئازادی دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوەش پاشتر دەچێتە ناو پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریاوە. لەساڵی ١٩٥٩ ز دا جگەرخوێن ڕوودەکاتە باشووری کوردستان و تا ساڵی ١٩٦٣ ز لە زانکۆی بەغدا دەبێتە مامۆستای وانەبێژ لە بەشی زمانی کوردی. دواتر دەگەڕێتەوە بۆ قامیشلی سەرقاڵی نووسین و کاری ڕامیاری دەبێت. ھەر لەو ساڵەدا و لە شاری دیمەشق دەخرێتە گرتووخانەوە. بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی مەلا مستەفا با‌رزانی جگەرخوێن لەساڵی ١٩٦٩ ڕوو دەکاتە کوردستانی باشوور و چالاکی کوردایەتی خۆی پێشکەشی شۆڕشی کورد دەکات. لەساڵی ١٩٧٣دا بەرەوو لوبنان دەچێت و لەوێش ھۆنراوەی کیمە ئەز (Kîme Ez) دەنووسێت. جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٧٦دا بۆ سوریا دەگەڕێتەوە و لە ساڵی ١٩٧٩ ناچار دەبێت ڕووبکاتە وڵاتی سوێد و لەوێ وەک پەناھەندەیەک دەگیرسێتەوە و بەنووسینەوە سەرقاڵ دەبێت و لە ١٩٨٤.١٠.٢٢ کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بەخاکی کوردستان دەسپێدرێت، ئەوەش ھەروەک خۆی پێش مردنی داوایکردبوو. جگەرخوێن و شیعر شیعری گوڵفرۆش لە جگەرخوێندواتر بەھۆکاری بینینی زۆرداری، ئەوەی دوژمنان دژی کورد ئەنجامی دەدەن، جگەرخوێن بەباشی دەزانێ لە پیشەی مەلایەتی دووربکەوێتەوە و بەڕۆحیەتێکی گەورە و بەبڕوایەکی ھێندە بەتین بچێتە جیھانی کاری ڕامیاری و باوەڕەکەی و خۆشەویستی کوردستان بخزێنێتە جیھانی وێژە و بەوشەی ناسک دایبڕێژێ بۆ ئەوەی خوێنەران ھەست ستەمی زۆرداران بکەن، کە چۆن دژی گەلی کوردن. بە کاریگەریی ھۆنراوە نەتەوەییەکانی ئەحمەدی خانی و حاجی قادری کۆیی و شۆڕشە نەتەوەییەکی شێخ سەعیدی پیران لە باکووری کوردستان لە ١٩٢٥ ز دا، بووە شاعیرێکی لێھاتووی ھۆنراوەی نەتەوەیی و کەوتە سەر باسکردنی کوردستانی نیشتمانی خۆشەویستی و ھاندانی ئافرەتی کورد بۆ خوێندن و خەباتی نیشتمانی و ‌بڵاوکردنەوەی بیرو باوەڕی کوردایەتی لە سەرەتادا ھۆنراوەیەکی نەتەوەیی لە باسی کوردستاندا بە ناونیشانی شام شەکرە، وەڵات شیرنترە داناوەو نیشتمانەکەی خۆی بە بووکی جیھانی دادەنێ و باخ و بە بەھەشت مێرگ و سەرچاوەی ئاوی سازگاری دەچوێنێ و بەکچێکی شۆخ و شەنگی جوان و ڕازاوی دادەنێ و ئەندامەکانی ئەو بووکەی کوردستانی بە تاجی سەلاحەدینی ئەیووبی و بە ڕۆژ و دەریا و ئەڵماس و دیوانەکانی ھۆنراوەی ‌‌حاجی قادر و ئەحمەدی خانی ‌دەچوێنێ و دەڵێت: وەڵاتی من تووی بووکا جیھانیhttp://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-6b09cc7cf8.jpg ھەمی باغ و بھشت و مێرگ و کانی سەری تاجا سەلا‌حەددینی کوردی ئەنی ڕۆژە دەبورجا ئاسمانی دوو چاڤێن تە وەکی دەریایی ھورمز کەپوو ئەلماسە کاری کووش و وانی دوو زولفێن تە کتێبا حاجی قادر زمانێ تە ژ بەندا شێخی خانی جگەر خوینە کورێ تە ھەر دنالی ژ بەرنەزانی و خزانی!! دوای ئەم باسە جوانەی کوردستانی نیشتمانی خۆشەویستی، داوا لە کچانی کورد دەکات، ڕاپەڕن و بکەونە سەر خوێندن و لە خەوی بێھۆشیدا ھۆشیار بنەوە و پێیان دەڵێت: "گەر بخوێنن پێشدەکەون و گەر نەشخوێنن‌ کەس ئێش و دەردمان لێ دوور ناخاتەوە." جگەرخوێن توانی ئەو باوەڕەی ھەیبوو بیگەیێنێتە ئەو ئاستەی بە نەمری بمێنێتەوە و نەوە‌ی ئەوسا و ئەمڕۆ و سبەی لە خوێندنەوەی ھۆنراوە و پەخشان و فەرھەنگ و ڕێزمانی کوردی سوودمەندبن. جگەرخوێن بە ھەستی پڕ سۆزی نەتەوایەتی، ھەڵوێستی شاعیری نەتەوەیی کورد ئەسیری پەسند دەکات و ستایشێکی جوانی بە ھۆنراوە کردووە و لە ھۆنراوەیەکیدا بە ناوی بەر دیلک واتا خۆشەویستی لە ژمارەی ١٠ی ساڵی ١٩٣٢ی گۆڤاری ھاوار لە شامدا بڵاوکردۆتەوە و بەم جۆرە دەست بەستایشەکەی دەکات: ئەی برای شەھبازی ئەوجی فەن و ھەم عیرفانی توو سەد وەکی ابن الاثیر ی گووری و قوربانی توو! جگەرخوێن ابن الاثیر بە قوربانی ئەسیری شاعیری نەتەوەیی کوردمان دەکات چونکە لای وایە (ابن الاثیر)، کە کوردێکی مێژوو نووس بووە، نەک مێژوو نووسێکی بۆ کوردی نووسیبێت، چونکە لە ئاستی "ئەسیری"دا ھیچ باشەیەکی بۆ کورد نەبووە ‌و شاعیر لە دێڕە ھۆنراوەیەکی دیکەدا دەڵێت: سەد سەلاحەدین و بی سەد وەک ئەبی موسلم ھەبێ فائیدە ھیچ بوومە نادەن سەتوەتی شاھانی توو شاعیر دەڵێت: "ئێمە گەر سەدی وەک سەلاحەدین و ئەبو موسلیمی خۆراسانیمان ھەبێت، کە ھەردووکیان کورد بوون. بەڵام ھیچیان بۆ کورد نەکردووە، بۆیە ھیچ سوودێکیان بۆ ئێمە نەبووە ‌و ئەمەشی بۆ بەرزکردنەوەی ھۆنراوەی و شاعیریەتی ئەسیری کوردپەروەر بووە." بەم جۆرە بۆمان دەرکەوت کە جگەرخوێن شاعیرێکی خەباتی کوردایەتی بووەو لە زۆربەی ھۆنراوەکانیدا داوای ھۆشیارکردنەوەی لاوی کوردی کردووە بۆ وەدەست ھێنانی مافی نەتەوەییان. جگەرخوێن و ئافرەت شاعیر زۆر دەناڵێت، تاکو ئافرەت پێشکەون و ئەو کاتە بڵێن بژی میللەتی کورد و دەڵێت: ئەی کچێ ڕابە بخوێنە دا تو سەربەست ھەر بژی زوو ژ خەو توو سەرھلینە بەس بمینە بێ مەژی گەر بخوێنی دێ بدی خواندن تو ئێ ھونەرتەڤا گەر نەخوێنی کە‌س ژ بوومە ئێش و دەردان ناکوژی وا جگەر خوین خووەش دناڵی دا کوژن پیشڤەھەڕن دا ببیژن ھەر بژی کورد ھەر بژی کورد ھەر بژی! بەرھەمەکان دیوانی ئاڤستای جگەرخوێندیوانی یەکەم: پریسک و پەتی (Prîsk û Pêtî)، ساڵی ١٩٤٥ ز دیمەشق دیوانی دووەم: سەورا ئازادی (Sewra Azadî)، ساڵی ١٩٥٤ ز دیمەشق دیوانی سێیەم: کیمە ئەز (Kîme Ez)، ساڵی ١٩٧٣ ز دیمەشق دیوانی چوارەم: ڕۆناک (Ronak)، ساڵی ١٩٨٠ ز ستۆکھۆڵم دیوانی پێنجەم: زەند ئاڤستا (Zend-Avista)، ساڵی ١٩٨١ ز ستۆکھۆڵم دیوانی شەشەم: شەفەق (Şefeq)، ساڵی ١٩٨٢ ز ستۆکھۆڵم دیوانی حەوتەم: ھێڤی (Hêvî)، ساڵی ١٩٨٣ ز ستۆکھۆڵم دیوانی ھەشتەم: ئاستی (Astî)، ساڵی ١٩٨٥ ز ستۆکھۆڵم دەستوورا زمانێ کوردی (Destûra Zimanê kurdî)، ساڵی ١٩٦١ ز بەغدا فەرھەنگ (پەرچێ یەکەم) (Ferheng، perçê yekem)، ساڵی ١٩٦٢ ز بەغدا فەرھەنگ (پەرچێ دوەم) (Ferheng، perçê diwem)، ساڵی ١٩٦٢ ز بەغدا (دیوانی ھۆنراوە)‌ لەساڵی ١٩٦٥ ز دا لە دیمەشق چاپکراوھ چار لە ھەنگ (چوار قارەمان) لەساڵی ١٩٨٤ ز دا لە دیمەشق چاپکراوھ س:ویکیپیدیا،

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marko zangana (2011-02-09 12:52:03)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net