.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سڵاو ئازیزان ، لەم وانەیەدا ئاشناتان ئەکەم بە چەند هێمایەکی تر لە هێماکانی مۆسیقا :
١_ کلیل : کلیلەکان لە سەرەتای پارچە مۆسیقاکەوە دیاری ئەکرێن و هێمان بۆ دیاری کردنی ناوی هێڵی نۆتەکان وەکو ( کلیلی سۆڵ ، کلیلی دۆ ، ....... ) هەر
یەکەیان شێوەیەکی دیاری کراویان هەیە وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە : 
٢_ لە وانەی یەکەم دا باسی کاتەکانمان کرد ، بەرامبەر هەر کاتێکیش چەند وەستانێک یا ( ئیسراحەت ) ێک
هەیە و هەمان کاتیان هەیە بە گوێرەی کاتەکان ، ئەو هێمایانە هەر کاتێک گەیشتیانە سەریان ئەوەندەی کاتەکەی
خۆی ئەوەستین و دوای ئەوە دەست ئەکەینەوە بە ژەنینی نۆتەکەی دوای خۆی ، لەم وێنەیەدا وەستانەکان
ئەبینین لەگەڵ کاتەکانیان : 
٣_ بار ( خانە ) : بریتیە لە هێڵێک کە لە نێوان کۆمەڵێک لە نۆتەکان دائەنرێت و لە یەکتریان جیا ئەکاتەوە ، ئەم
هێڵانە بە پێی کێشەکانی سەرەتای مۆسیقاکە دا ئەنرێن کە لە خاڵی ( ٣ ) باس کراوە . 
٤_ کێشەکانی مۆسیقا : ئەم کێشانە بریتین لە چەند کەرتێکی ژمارەیی وەکو (( ٤\٤ ، ٣\٤ ، ٦\٨ ، ......... )) ،
ئەم کێشانە لە دوو ژمارەی سەرەوە و خوارەوە پێک دێت ، ژمارەکەی خوارەوە نیشانەی کاتی تەواوی
مۆسیقاکەیە و ژمارەکەی سەرەوە بریتیە لە ژمارەی نوارەکان یا چەپڵەکان لە خانەیەکی مۆسیقاکەدا .
مەبەستمان لە کاتی تەواو چیە :
کاتێک ژێری کەرتەکە ( ٤ ) بوو ، کەواتە ڕۆند کاتی تەواوە ، واتە ڕۆند بریتیە لە ( ٤ ) لێدان و نوار یەک
لێدان یا چەپڵەیە ، بەڵام ئەگەر ژێری کەرتەکە بریتی بوو لە ( ٨ ) کەواتە بلانش کاتی تەواوە و بۆ هەر
کرۆشێک یەک لێدان ئەژمێرین وەک ئەم نموونانەی خوارەوە :
٥_ کاتەکانی وەستان کە لە خاڵی دووەمدا باسمان کرد بە هەمان شێوە لە خانەکاندا کاتیان بۆ ئەژمێردرێ و وەک نۆتەکان کاتیان دیاری ئەکرێ .
تێبینی :
لە جیاتی کێشی ٤\٤ وا باوە پیتی (( C )) ئەنوسرێ و لە جیاتی کێشی ٢\٤ هەمان پیت ئەنوسرێ بەڵام هێڵێک لە سەر پیتەکە دائەنرێ ، بەڵام کێشەکانی تر هەموویان بە شێوەی ژمارە دیاری ئەکرێن .
لهسهر هێڵ نییه



دهستخۆش بهس ئهوه چ بهرنامهیهکه؟
لهسهر هێڵ نییه









سوپاس برای بەڕێز m.d kurd ، فەرموو ئەمە ناوی بەرنامەکەیە : 
لهسهر هێڵ نییه




ده ست خوش
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez

لهسهر هێڵ نییه



دهست خۆش زانیاریهکانت بهسوودن..هیوادارم بهردهوام بی
لهسهر هێڵ نییه