.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








ئاشكرایه قه‌ڵه‌وی كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره به‌تایبه‌ت خانمانمان كه هه‌میشه بیر له ڕێگاچاره‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و كێشه زیاده‌یه، به‌بێ ماندوبوونێكی زۆر چونكه ناتوانن تا ماوه‌یه‌كی دور و درێژ له رێجیم و وه‌رزشكرن به‌رده‌وام بن.
هه‌ر بۆیه ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی من ده‌یخه‌مه ڕوو هیوادارم سوودی هه‌بێت بۆتان و ببێته هۆكارێك بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و كێشه زیاده‌ی له‌شتان به‌بێ رێجیم و به‌كارهێنانی ده‌رمان و وه‌رزشكردنێكی زۆر :
1- له‌كاتی هه‌ستكردن به برسیه‌تی له نێوان ژه‌مه‌كاندا ده‌توانی چه‌ند چڵێك كه‌ره‌وز یا مه‌عده‌نوس یا میوه‌ی تازه بخۆی.
2- ده‌بێ هه‌ر سێ ژه‌مه‌كان له‌كاتی خۆیدا بخۆی و نابێ كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ی له خواردنی نانی به‌یانیان چونكه ده‌بێته هۆی سووتاندنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كالۆری.
3-هه‌وڵ بده كه‌م دابنیشه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی قسه‌كردن به ته‌له‌فۆن
یان سه‌یركردنی ته‌له‌ڤزیۆن یا نان خواردن و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ردا.
4-به‌كارهێنانی قالدرمه و هاتوچۆكردن لێخورینی پایسكل و پیاسه‌كردن له جیاتی مه‌سعد یا قاڵدرمه‌ی كاره‌بایی به‌ڵام هاتووچۆكردن له‌سه‌ر قاڵدرمه پیاسه‌كردنیش نابێ ئه‌وه‌نده زۆریش بێ كه زیان به پشتت و قاچ بگه‌یه‌نێت.
5-هه‌وڵبده شه‌كر كه‌م بخۆی و ئه‌و شیر و په‌نیرانه‌یش به‌كاربهێنه كه مادده‌ی قه‌ڵه‌ویی و كالۆرییان كه‌مه.
6- ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێك بوی له‌وانه‌ی كه زۆر حه‌زت له‌خواردنه‌وی كاكاو و نیسكافی و قاوه بوو ده‌توانی بیخۆیته‌وه به‌ڵام له‌كاتی خواردنه‌وه‌یاندا شه‌كر به‌كارمه‌هێنه یا زۆر كه‌می تێبكه.
7- ئاگاداربه له‌خواردنی له‌قوتوكراو چونكه ئه‌و خواردنانه كالۆرییان زۆرتره و مادده‌ی حافیزه‌یان تێدایه كه له‌كاتی خواردنی هه‌رس ناكرێن و له گه‌ده‌دا ده‌مێننه‌وه و ده‌بنه هۆكارێك بۆ قه‌ڵه‌وی .
8- نه‌خواردنی برنج و مه‌عكه‌رۆنی، به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ریش زۆرت لێ بوون ته‌نها یه‌ك جار له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌توانی هه‌ریه‌كه‌یان بخۆی.
9- له‌جیاتی نان و سه‌مونی سپی یا ئاردی گه‌نم ئاردی بۆر یا نانی جۆ بخۆ چونكه نانی سپی بۆ گه‌ده زۆر سوكه و زۆر زوو هه‌رس ده‌بێ.
10- زه‌یتی زه‌یتون له‌جیاتی ڕۆنی زه‌رد یا ڕۆنی كوردی یا زه‌یتی دیكه به‌كاربهێنه.
11- ماوه‌ی نێوان ژه‌مه‌كان هه‌وڵ بده گونجاو و درێژ بێت، چونكه نابێت ماوه‌ی ژه‌مێك بۆ ژه‌مێكی دیكه له 3 سه‌عات كه‌متر بێ.
12- خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، چونكه پێویسته ڕۆژانه
6 -10 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و چه‌وری و ژه‌هرانه‌ی كه له له‌شدا دروست ده‌بن.
13- نه‌خواردنی بنێشت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌كریشی تێدا نه‌بێ، چونكه ده‌بێته هۆی برسیكردنت و ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات.
14- مریشكی به‌ستوو مه‌خۆ چونكه تا له سه‌لاجه‌دا بمێنێته‌وه چه‌وری و كالۆری زۆرتر ده‌بێ.
15- هه‌وڵبده دره‌نگانی شه‌و هیچ خواردنێك و خواردنه‌وه‌یه‌ك نه‌خۆی و نه‌خۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده له‌سه‌رخۆ و به هێواشی كاری خۆی بكا .
16- خواردنه سوركراوه‌كانت بگۆڕه به خواردنی بر‌ژاو و كوڵاو.
17- له سه‌ره‌تای هه‌موو خواردنێك زه‌ڵاته یا میوه بخۆ.
18- هه‌موو كاتیش ئاگاداری ئه‌و شۆربایانه به كه نیشاسته و ئاردیان تێدایه.
19- دوربكه‌وه له خواردنی خوێ یا خواردنی سوێر چونكه ئه‌و كات له‌تینویه‌تیدا ناچاری په‌نا بۆ ئاوی زۆر یا چا یا خواردنه‌وه گازیه‌كان ببه‌ی .
ئاماده‌کردنی : بانه بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






[centerده‌ست خۆشبێت گوڵه‌که‌م هه‌ربژیت][/center]
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastet xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت هاورێیان هیوادارم سودتان لێوه‌رگرتبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dest xosh cwane babeteke[imgl][/imgl]
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dest xosh cwane babeteke[cwane]
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh bet mallakam zor baswd bwn zanyaryakant
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastxosh zor baswda
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
