❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی


#1 2011-01-20 11:32:43

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی



هاوسەرگیری سەركەوتوو

زاناكان ئامۆژگاریمان دەكەن كە سەركەوتن لە پرۆسەی هاوسەرگیری تەنها بەدەست هێنانی ماڵ و سامان و سەروەت نیە بەڵكو دەبێت بۆ بەدەست هێنانی شتی بە بایەختر هەوڵ و كۆششی زۆرتر بدەین.
لێكۆلینەوەكان دەریان خستووە كە هەموو ئەندامانی خێزان لە ژێر سێبەری یەك خێزان پەروەردە دەبن كەواتە هەموو هەلومەرجێك لە ژیانی خێزان دەبێتە هۆی كاریگەری لەسەر منداڵ.
زاناكان بۆ سەركەوتنی پرۆسەی هاوسەرگیری ئامۆژگاریمان دەكەن كە پێك هێنانی دروستی خێزان كاریگەری ئیجابی لەسەر پەروەردەكردنی منداڵ دەبێت و ژیانی هەموو تاكەكانی خێزانیش بەوەوە بەندە.
لە لێكۆلینەوەكان وا دەركەوتووە كە ئەو منداڵانەی لە باوەشی گەرمی خێزان پەروەردە دەبن سەركەوتنی زیاتر لە ژیانیان بەدەست دەهێنن لە چاو منداڵانی تر،
ئەگەری دەرچوونیان بۆ خوێندنی باڵا و سەركەوتنی گەورەیان لە خوێندن زیاترە هەروەها لە رووی ئەكادمیەوە منداڵی سەركەوتووتر لە منداڵە كانی تر دەردەچن هەروەها لە رووی جەستەیی و سۆزداری و خۆشەویستی سەركەوتووتر دەبن و ئەگەری خۆكوشتن لە لای ئەو منداڵانە كەمترە و لە قوتابخانە كەمتر تووشی شەر و هەڵچوون دەبن هەروەها ئەم جۆرە منداڵانە كەمترلە كەسانی تر تووشی هەرەشەی جنسی دەبن لەگەڵ ئەوەشدا لە ماددە بێهۆشكەرەكان و خواردنەوە كحولیەكان دوور دەكەونەوە و كەمتر تووشی تاوان و تاوانكاری دەبن.
ئەو جۆرە منداڵانە پەیوەندیەكی باشتریان لەگەڵ دایك و باوكیان هەیە و لە داهاتوودا و لە كاتی پێك هێنانی ژیانی خێزانی كەمتر تووشی تەڵاق و لێك جیابوونەوە دەبن.
لەگەڵ ئەوەشدا زانایەكان دەریان خستووە كە ئەو خانمانەی هاوسەرگیریەكی سەركەوتوویان هەبووە لە ئافرەتەكانی تر بەختەوەرترن،
ئەو ئافرەتانە لە پەیوەندیەكانیان سەركەوتووترن، هەروەها لە رووی جەستەیی تەندروست ترو لە رووی مادیەوەش دەوڵەمەندترن.
زاناكان دەڵێن: ئەو ئافرەتانەی كە هاوسەرگیریەكی سەركەوتوویان هەیە كەمتر تووشی هەرەشەی جنسی دەبن و كەمتر قوربانی تووندوتیژی و هەڵسوكەوتی نابەجێ دەبن، ئەوان كەمتر لە ئافرەتانی تر هەوڵی خۆكوشتن دەدەن و بەكارهێنانی ماددە بێهۆشكەرەكان و خواردنەوە كحوولیەكانیش لایان كەمترە، هەروەها پەیوەندیان لەگەڵ منداڵەكانیان و ئەو كەسانەی لەگەڵیان دەژین باشترە.
ئەو لێكۆڵینەوانە پیاوانیشی گرتەوەو لە لێكۆڵینەوەكە هاتووە : ئەو پیاوانەی كە هاوسەرگیریەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدەن زیاتر لە پیاوانی تر سوودمەند دەبن.
ئەو پیاوانە، تەمەنیان درێژتر دەبێت و لە رووی جەستەییش تەندروست تر دەبن، هەروەها لە رووی ماددیەوە دەتوانن زیاتر خۆیان تامین بكەن و زیاتر لەسەر كارێك دەمێننەوە.
مووچەی زیاتر و روو نەكردن لە مادە هۆشبەرەكان و خواردنەوە كحوولیەكان سوودێكی تری ئەو جۆرە كەسانەن هەروەها پەیوەندی باشتر لەگەڵ منداڵەكانیان دەبەستن و كەمتر لە كەسانی تر ئەگەری تووش بوون بە تاوانیان هەیە و كەمتر روو لە خۆكوشتن دەكەنەوە.
زاناكان ئەوەشیان دەرخستووە كە ئەم جۆرە هاوسەرگیریە پەیوەندیەكی زۆر بەتینی لەگەڵ پێشكەوتنی كۆمەڵگە هەیە،
لەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە كاتێك لە كۆمەڵگەیەك رێژەی ئەو كەسانەی كە لە هاوسەرگیریەكی سەركەوتوودان زۆر بێت ئەوا سوودی زۆر زیاتری بۆ كۆمەڵگا دەبێت.
زاناكان دەڵێن: بوونی خێزانی سەركەوتوو لە كۆمەڵگە دەبێتە هۆی زۆربوونی خەڵكی تەندروست لە رووی جەستەیی و دەروونی،
هەروەها دەبێتە هۆی زۆربوونی رێژەی خوێندەواری و زیادبوونی قوتابیانی خوێندنی باڵا.
لەو لێكۆڵینەوەیە هاتووە : كۆمەڵگەیەك بیەوێت تووندوتیژی لە ناو خێزانەكان كەم بێت و رێژەی تاوان لە ناو كۆمەڵگە بۆ كەمترین رێژە كەم بكرێتەوە دەبێ رێژەی هاوسەرگیری سەركەوتوو لە كۆمەڵگە زیادبكات،
هەروەها ئەم جۆرە هاوسەرگیریە دەبێتە هۆی كەم بوونی تاوانكاری لە ناو هەرزەكاران و كەم بوونی رێژەی چوونی گەنجان بۆ هاندەران و زۆربوونی توانای دارایی خێزان.

***************


لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا
 
بۆ ئەوەی پەردەی ناخۆشی و نارەحەتیەكانی سەر شانۆی پڕ لە هیوا، بەختەوەری و ئومێدبەخش كە خێزانە لابدەین، بۆ ئەوەی ئارامی و گوڵاوی سەقامگیری بەسەردا بكەین، بۆ ئەوەی بەهەمیشەیی مۆمی رۆشنایی و تەمەن درێژی و پڕ لەئاسۆی روونی بۆ پێ بكەین، بۆ ئەوەی تیشكی سەوز هەڵبكا تا راسپاردەی لەیەكگەیشتن و میانڕەوی و جوانیەكانی ژیان بن، بۆ ئەوەی كەشو هەوایەكی لەبار بۆ ئەندامانی خێزان بڕەخسێ، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی خۆشەویستی و رێزگرتن لەنێوانیاندا هەبێ و تەواوی ئەندامان بە بەرپرسیاریەتەوە هەست بە ئەركە گرنگەكانی سەرشانیان بكەن و جیاوازی نەكەن لەنێوان جێبەجێكردن هەندێ لەئەركەكان و پشت گوێ خستنی هەندێ لەئەرەكەكان، بۆ ئەوەی بگەین بەدەرەنجامی سوودبەخش كە لەپێناو بەختەوەری خێزاندا بێت، بۆ ئەوەی هاوسەران و منداڵان ژیانێكی پڕ لە هێمنی و ئاسودەیی تا هەتایی ببەنە سەر. لەواقیعی كرداریدا پێویستە تەواوی ئەندامانی خێزان (ژن، مێرد و منداڵ) ملكەچ و پابەندی ئەم رێنمایی و ئامۆژگاریانە بن:

رێنمایی و ئامۆژگاری بۆ پیاو
پیاو و ئەركی سەرشانی لەژیان زۆر قورسە، بەتایبەت هەر لەو كاتەی بیر لەوە دەكاتەوە هاوسەرگیری دروست بكات و بچێتە قۆناغێكی ژیانی تازە، بۆیە لەسەریەتی بەكردەنی پابەندبێ بەم رێنماییانە:

1- لەسەر پیاو (مێرد) پێویستە كێشەو ئاریشەكانی كە لەدەرەوەی ماڵ سەرهەڵدەدەن و تێكەڵی كاروباری ناوماڵ نەكات، دزە بۆ ناو خێزان نەكەن، چونكە كێشە و ئاریشەكانی دەرەوە لەسەر كێشەكانی نێوماڵ كەڵەكە دەبن و بەیەكەوە ژیان و خۆشیەكانی نێوماڵ و ئارامیەكەی تێكدەدا و نایهێڵێ، كە لەراستیدا ئەمە یەكێكە لەو كێشانەی زۆرێك لەخێزانەكانی ئێمەی رۆژهەڵاتی بەتایبەتی كوردەواری تێیكەوتووین.
2- گەر بتەوێ بەراستی گەورەی ماڵ بیت، دەبێت تەواوی ئەندامانت وەك یەك خۆش بوێ، رێز لەهەموویان بگرە و هەموویان پێ بگەیەنە، هەمیشە رێ نشاندەری چاكیان بێت.
3- لەماڵەوە هەر خواردنێكیان بۆ هێنای قبوڵت بێت، گەر كەموكوڕیەك لەچێشتەكە هەبوو، مەیكە بە بۆڵە بۆڵ و دەنگ بەرزكردنەوە.
4-هەمیشە وا بیر مەكەوە كە بۆ ماڵ گەڕایتەوە سەرجەم داخوازیەكانت بۆ هاتبێتە دی، تەواوی كارەكان بۆت جێبەجێ كرابێ، چونكە خێزانەكەت ئەویش مرۆڤە و توانای سنووردارە، نابێ شتی وای داوا لێ بكەیت كە لەتوانا و دەسەڵاتی ئەودا نەبێت و نەتوانێ جێبەجیان بكات.
5-كاتێ پەرداخێك یان كەلوپەلێك لەماڵ دەشكێ، نەیكەیە بۆڵە بۆڵ و خەڵك لەخۆت بگەینی، چونكە هەرگیز بەهای مرۆڤ یەكسان نابێت بەو شتە شكاوەو دەبێ ئەوە بزانیت هەر شتێ بەهاو نرخی خۆی هەیە، چونكە هەندێ لەپیاوانمان ئامادەن لەسەرشكانی هەر شتێك بێت گر لە خێزان بەربدەن و خۆشیەكان بگۆڕنەوە بەناخۆشی.
6-ئەو كێشە و ئاریشانەی دێنەبەر رێ و بەرۆكت دەگرن، گەر زۆریش ناڕەحت بن، لەسەرتە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزیتەوە و لەبەرامبەریان خۆراگر بیت، بۆ ئەوەی بەسەریاندا سەركەوتوو بێت و سەقامگیری ماڵ بپارێزیت، تاریكی روو لە ماڵەكەت نەكات، واتە نەكەی چۆك بۆ كێشە و ئاریشەكان بدەی، ئەستەمە و كێشەیەك نییە رووبدا و چاكبونەوەی نەبێ.
7- هەرگیز نەكەی ژیان و گوزەرانی خۆت لەگەڵ ژیانی هاوڕێیانی دەوڵەمەند و خواپێداوەكان بەراورد بكەیت، وا تێبگەیت ئەوان لە تۆ هەبوون ترن یان بەختەوەرترن و هەست بەخۆشی دەكەن و تۆش هەژاریت، بەڵكو لەوانەیە ژیانیان ببینی زۆر سوپاسگوزار بیت بە ژیانی خۆت.
8- وانەكەی زەردەخەنە لەسەر لێوەكانت بزربێ، تەنانەت گەر بێتو دروستكراویش بێت، هەر چەندە ئەم خاڵە وەك ئەوە وایە كە دەڵێن (چەپڵە بەدەستێك لێنادرێ).
9-ئەوە بزانە رۆژێكیان بەرازێك بەبەردەم حەزرەتی عیسی (د. خ) تێدەپەڕێ، حەزرەتی عیسی دەفەرموێ: "تێپەڕە"، خەڵكەكەش بە حەزرەتی عیسی دەڵێن: "ئەی پەیامبەر ئەوە بەرازە؟" ئەویش لەوەڵامدا دەفەرموێ: "بەڵێ. بەڵام بۆ ئەوەمە زمانی خۆم لەسەر وشەی خراپ رانەهێنم".
رێنمایی و ئامۆژگاری بۆ ئافرەتان
كچان كاتێ ئەوەیان دادێ بیر لەپێكەوەنانی ژیانی هاوسەرگیری بكەنەوە كە مافی خۆیتیان، پێویستە پەلە نەكەن و بەباشی بیر لەو جۆرە پیاوە بكەنەوە كە دەیانەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ بكەن، چونكە قۆناغی هاسەرگیری ئەركی سەرشانی ئافرەتان قورستر دەكات، بۆیە لەسەریانە بەكردەنی پابەندی ئەم

رێنمایی و ئامۆژگاریانە بن:

1-كاتێ لەماڵ پێشوازی لەهاوسەرەكەت دەكەیت، هەوڵدە بە زەردەخەنە، سۆز، عیشق و رێزەوە پێشوازی لێ بكەیت، تـا ئەو ماندوو بوونەو تەمومژەی لەسەریەتی نەمێنێ، ئەویش بەو گیانەوە وەڵامت بداتەوەو تۆ بە كەس نەگۆڕێتەوە، لەسەر پیاوانیش پێویستە ئەو سۆز و سۆزداریەی خێزان و زەردەخەنەی سەر لێوی هاوسەرەكانیان بەهەند وەربگرن و وەكو پێویست نرخ و بەهای خۆی پێبدەن.
2- كاتێ كە قسەی ناخۆشت لەگەڵ دەكات بەئاشكرا یان بەشاراوەیی بیر لە تۆڵەسەندن لە هاوسەرەكەت نەكەیتەوە، بزانە كە لێبوردەیی لە گەورەیی مرۆڤە، لەبڕی ئەوەی بەهەڵچوویی وەڵامی بدەیتەوە بەقسەی خۆش و خۆشەویستی وەڵامی بدەوە، ئەوسا هاوسەرەكەت بەخۆیدا دەچێـتەوەو پەنجەی پەشیمانی دەگەزێت، گەر ئەوەشت بۆ نەكرا، ئەوا بێدەنگی بنوێنە و بەنزین بەئاگردا مەكە.
3- گەر دەتەوێ كەشتی خێزانەكەت بەرەو بەندەرێكی ئارام و ئاسودە ببەیت، نەكەی ژەمی خواردن لەكاتی خۆی زۆر دوا بكەوێت، نەیەڵیت پیاوەكەت دەست بۆ رایەخەكان ببات رایان بێخێت، نەیەڵیت رووبەرووی هیچ رەخنەیەك لە پاك و خاوێنی بێتەوە، چونكە "خاوێنی لەباوەڕەوەیە و دڵ و رۆحەكانیش خاوێن دەكاتەوە".
4-منداڵەكانت بەخۆشەویستی، وشەی جوان و پڕ لە سۆز گەورە بكە و پەروەردەیەكی دروستیان بكە، ئەركی گەورە لەسەرشانی تۆیە، رەفتاری جوانیان لەگەڵ بنوێنە، هەوڵبدە ئاستی رۆشنبیریان بەرز بكەیتەوە، فێریان بكە چۆن رێز لەباوكیان بنێن، لەسەر كاری راست و دروست نەكەی پشتگیریان لێنەكەیت، دوای پەشیمان دەبیتەوە، زۆرجار وا رێكەوتووە و لێتوێژینەوەكان سەلماندویانە ئەو منداڵانەی دایك بەرگریان لێدەكات كاتێ باوكیان كاری راستیان ئاراستە دەكات، مرۆڤی لاساریان لێ دروست دەبێ و زیان بە خێزان و كۆمەڵگەش دەگەیەنن، هاوكات ئەوەش لە بیر نەكەین كە لەسەر باوكیش پێویستە لەكاتی ئامادەبونی دایك و لەپاشانیش هەمیشە بەرۆڵەكانی بڵێت: "ئەوە دایكتانە و پێتانەوە ماندووە و لەسەرتانە مردن دەستی ماچ بكەن و رێزی بگرن".
5- گوێگرتن و هۆگربوون لە نێو هاوسەران، پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان هاوسەرگیری هەیە، گەرموگوڕی، ئارامی و خۆشبەختی زیاتر روو لەژیان دەكات، ئەوسا بێ خەم دەبیت و بێ خەم دەخەویت، نەكەی بەتاڵی (ڤاڵایی) بۆ پەیدا بكەیت.
6- دڵ و رۆحت جوان بكە، كاتێ هاوسەرەكەت هاتەوە ماڵ، بە جل و بەرگی جوان و بەئارایشێكی رێكەوە خۆتی بۆ دەربخە، تا ئەوەی لەدەرەوە بینیویەتی لەبیر بكا و تەنیا خولیا و ئارەزووی بۆ تۆ بێ، (نەك بۆ دەرەوە خۆت جوان بكەی و بۆ ماڵەوە هیچ).
7- لەیادت نەچێ، زۆر رێز لەهاوسەرەكەت بگرە، چونكە لای پیاوان رێزگرتن لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە، ئینجا رێز لەمنداڵەكانت بنێ، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت منداڵەكان گەر كاری نابەجێیان كرد تۆ پشتیوانیان لێبكەیت، مەبەست لەو رێزگرتنە، پەیوەندیەكانی نێو ئەندامانی خێزان لەسەر بنەمای خۆشەویستی لەگەڵ یەك پتەو و بەهێز دەكات.
8- گەر فەرمانبەریت و مووچەت هەیە، یان دەوڵەمەند و سامانداری، هەوڵبدە بەژیرانە ئەو سەرمایە بەكاری بهێنی، بەختەوەری پێ دروست بكە، پول و سەروەت و سامان راستە زەرورەتی ژیانن و گەر ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا بكەین زۆر لەكێشەكان چارەسەر دەكەن، بەڵام زۆرجار بە پێچەوانەوە دەبێتەوە و نەهامەتیت بۆ دێنێن، لەجیاتی هێنانی خۆشی ژیان دەكا بەدۆزەخ، هەر چەند مافی خۆتە چی پێدەكەیت، بەڵام لەژیانی هاوسەرگیری پێویستە هاوكاری یەك بكەن، بەمەرجی ئەوەی رۆژی لەرۆژان (بەچاوی دانەدەیتەوە)، ئەوا بەختەوەرییەكی بێ وێنە

ژیانت دادەپۆشێ، پارە و پۆل و مووچەكەت جێی خۆی دەگرێ.
9-لەسەرت پێویستە كاتێ پیاوەكەت تۆی خۆش دەوێ و دەیەوێ ژیانێكی پڕ لە گوزەرانیت بۆ دابین بكات بۆ نموونە هەبوونی خانوو، ئۆتۆمبێل، خەرجی باش، هەبوونی پارە بۆ كاتی پێویستە، یان هەندێ لەپیاوان بیر لەوە دەكەنەوە كە لەپاش مردنیشیان خێزانەكەیان دووچاری مەرگەسات نەبنەوە هەڵدەستن پارچە زەوییەك یان خانوویەك یان ئۆتۆمبێل بەناویان دەكەن، كە ئەمكارانەی پیاوان گوزارەشت لەخۆشەویستی هاوسەرەكانیان دەكەن، لەسەریانە بەرێزەوە لەمجۆرە كارانەی پیاوان بڕوانن، بەهەند وەربگرن، خۆشەویستی بۆیان دەرببڕن.
رێنمایی و ئامۆژگاری بۆ منداڵەكان
منداڵیش وەك ئەندامانی خێزان (كچ-كوڕ) كۆمەڵی ئەركیان لەسەر شانە، ئەوانیش بەپێی تەمەن و گەورە بوونیان پێویستە گوی رایەڵی ئەم چەند رێنماییە و ئامۆژگاریە بن، تا شیرازەی خێزان تێك نەچێ، چونكە لەزۆر باردا رۆڵەكان لەتوانایاندا هەیە بەختەوەری بۆ خاو و خێزانەكانیان بێنن. رێنمایی و ئامۆژگاریەكانیش ئەمانەن:

1-رۆڵەكان لەهەموو شتێكدا گوێڕایەڵی دایك و باوكتان بە، تا ئەو پەڕی رێزیان لێبگرە، چونكە باش بزانە تا ئەوان لەژیاندا مابن مایەی سەربەرزی تۆت لایەك، لەلایەكی دیكە لەهەموو ساتێكی خۆش و ناخۆشیدا هەر ئەوانن فریات دەكەون.
2-هاریكار بن لەگەڵ دایك وباوكتان لەئەنجامدانی هەر كارێك، لەگەڵ ئەوان هەڵگری بەرپرسیارێتی ژیانی، شتی وا داوا مەكەن كە ئەوان پێیان نەكرێ ئەنجامی بدەن.
4-خوێندن. ئەوان لەدەستپێكی ژیانتەوە لەبەر خوێندن داتدەنێن و لەسەرەتاوە زۆر لەگەڵت ماندوون، كە لەقۆناغەكانی خوێندن پێشكەوتنی زیاتر گوێرایەڵیان كە پێت دەڵێن (بخوێنە) چونكە خوێندنەكە بۆ خۆتەو پلە و پایە و ئاستی رۆشنبیری خۆت پێ بەرز دەبێ، (خوێندن تاجی سەرە).
4-تەنیا خۆت پێ راست نەبێ گەر هاتوو بۆ چوونێكت لەگەڵ بۆچوونی باوكت یان دایكت یەكی نەگرتەوە، چونكە ئەوان بەرژەوەندی تۆ و بەرژەوەندی كۆمەڵگە دەزانن، چونكە ژیانێكی پڕ لە ئەزمونیان هەیە و لەتۆ زێتر سەیری ژیان دەكەن. باش بزانە ئەوان لەبەرژەوەندی ئێوە زیاتر هیچمیان ناوێت.
5-دۆستێكی بەوە فاو ئەمەك بە لەگەڵ ئەندامانی ماڵەوە كە خوشك و برای یەكترن. لەگەڵیان هەڵكە، لەخۆشی و ناخۆشیەكان بەشداری یەك بكەن، چونكە باش بزانن هەر یەك بۆ ئەوانی تر بڕبڕەی پشتن لەژیانی یەكتردا، لەژێر ئەو رۆشناییە راستەقینەیە مامەڵە لەگەڵ یەكتر بكەن.
6-توڕەیی بەلاوە بنێ و نەكەی بەدەنگی بەرز و قسەی ناخۆشەوە لەگەڵ دایك و باوكت یان خوشك و براكانت بدوێی، هەوڵدە هەمیشە لەگەڵیان دەم بەخەندە بێت، رێز لەهەموویان بگرە چونكە ئەنجامدانی ئەو كارانە رێزنان و گەورەیە لەخۆت و لەئەوان.
7-هەرگیز بواری ئەوە نەدەی كێشەوگرفت دزە بكات گەر هاتوو دەزشی كرد، ئەوا هەوڵبدە رووبەڕووی ببەوە و بەردەوامبە لەنواندنی سۆز و خۆشەویستی و دڵخۆشكردنی ئەندامانی خێزانەكەت.
8-وا بیر نەكەێتەوە دایكو باوك تەنیا بۆ تۆ كار دەكەن و هیوا و ئاواتەكانت بۆ دێننەدی، واش بیر نەكەێتەوە و مەزەندەی ئەوەی نەیەی كە ئەوان تەنیا بۆ خزمەت كردنی تۆ خوڵقاون، بەڵكو لەسەرتانە خۆتان دروست بكەن، خۆتان پێ بگەیەنن، چونكە ئەمە سونەتی ژیانە، لە تەمەنی بچووكی ئەوان هەوڵ دەدەن بێت بگەیەنن، بەڵام لەتەمەنی گەورەیدا ئەوا لەسەرتە خۆت ئەقڵت بەشتەكاندا بشكێ ولایەنە خراپ و چاكەكان لێك جیا بكەیتەوە.
9- لە گرتنی هاوڕێ زۆر وریابە، چونكە لەگوتەیەكدا هاتووە (پێم بڵێ هاوڕێت كێیە؟ پێت دەڵێم تۆ كێی)، هەمیشە دۆستی ئەو كەسانەبە رێی چاكت نیشان دەدەن و رێنمایی باشت دەكەن، لەپەندێكدا هاتووە (دۆست ئەوەیە كە دەتگرێنێ).
سوود لەم سایەتە وەرگرتووە
alaraboniline.org

**********************

خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی

مرۆڤ لە رۆژگاری ئەمرۆدا وەك پێویست گرینگی بەپەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی نادات، تەنها ئەوەی لای گرینگە بەدەستهێنانی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانە، ئەمەش بۆتە هۆكارێك لەنێوان پەیوەندیەكان و وەكو پێویست خۆشەویستی تێدا بەرجەستە ناكرێ، تاك لە نێوان خۆیی و ئەویتردا ئەوەی خۆی بۆخۆی بەدەستدەهێنێ و هەوڵدەدات ئەویتریش بەدەست بهێنێ یان دەستی بەسەر دابگرێ، ئەمە تێگەیشتنێكە پەیوەندی بەو كۆمەڵگایانەوە هەیە كە ئەو ڕەفتار و بیركردنەوانەیان تێدا بەدی دەكرێ.
ئەگەر پێمانوابێ پەرستگا لە باوەڕی ئاینیی دوێنێدا بریتیبێ لە پەرستنی خۆشەویستی، ئەوا ئەمڕۆ ئەو پەرستگایە بۆتە ماڵێك بۆ دەستكەوتنی رازیبوون لە خاوەنداریەتی مرۆڤ، بەڵكو دەربڕینە بۆ زیندوو ڕاگرتنی خۆشەویستی لە ژیانی مرۆڤایەتی ئەمرۆدا. پرسیار ئەوەیە ئایە ئێمە چەند خەڵكیترمان خۆشدەوێ؟ ئەوانیتریش تاچەند ئێمەیان خۆشدەوێ؟ بەڵام ئەو پرسیارەی كە زۆر گرینگە و جێگای تێڕامانە ئەویش ئەوەیە "مرۆڤ لە نێوان پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكاندا تا چەند یەكتریان خۆشدەوێ؟"، پرسیارێكە پێكهاتووە لە نۆ وشە، ئەو وشانەی كە زۆر گرینگە و تەواوكەری یەكترین بریتیە لە " مرۆڤ و خۆشەویستی"، وەكو ئاشكرایە مرۆڤ لەئەنجامی خۆشەویستی و ئارەزووەكانی نێوان دوو رەگەز لە دایكبووە، لە وشەكانی "پەیوەندی كۆمەڵایەتی" دەكرێ لەوێوە پەرستگایەك بنیات بنرێ تاوەكو رۆژانە بەردەوام مرۆڤ و خۆشەویستی بەزیندوویەتی خۆیەوە بپەرسترێت، من لەو نوسینەم تەنها ئاماژە بە بەشێك لە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان دەكەم، ئەویش بریتی دەبێ لە پەیوەندی لەنێوان تاكەكانی خێزان، پەیوەندی خێزان بۆ خێزانێكیتر، پەیوەندی لەنێوان هاورێیاندا.
ئەمرۆ لە نێوان تاكەكانی خێزان جۆرێك لە پەرتەوازە بوونی خۆشەویستیان پێوە دیارە، باوك وەك پێویست ناتوانێ لە منداڵەكانی بگات، منداڵیش ناتوانێ هەموو شتێك لە باوكەكە بگەینێت، بەشێك لە دایكەكانیش خەریكی رازیكردنی نێوانی هاوسەر و منداڵەكانیەتی، ڕەنگە ئەو تێنگەیشتنەی من بۆ خێزان هەمە لە هەموو ماڵێكدا بوونی نەبێ، بەڵام بەلای كەم بەشێكی زۆر لەو خێزانانە گیرۆدەی ئەو تێنگەیشتنەن، بە بۆچوونی من پێویستە ئەو خێزانانە ئەوە بەبیر خۆیان بهێننەوە كە خۆیان و منداڵەكانیان لە ئەنجامی خۆشەویستیەوە هاتوونەتە دنیا، ئەگەر هاتوو ئەو خۆشەویستیە چالاكرایەوە و یەكریزی نێوانیان زیندوبێتەوە، ئەوكات ئەو خێزانە ئاراستەی خێزانداریەتیان لەناو كۆمەڵگادا سەركەوتوانە رووبەرووی تاقیكردنەوەكانی ژیان دەبێتەوە، لەلایەكیترەوە پەیوەندی لەنێوان خێزانێكەوە بۆ خێزانێكیتر ناهاوسەنگی زۆری پێوە دیارە، خۆشی و ناخۆشیەكانیان لەنێوان خۆیاندا دابەشكردووە، واتە ئەگەر خێزانێك بەشداری خۆشی یان ناخۆشی خێزانێكیتر نەكات ئینجا زۆرجار بەهەرهۆیەك بێت، ئەو دوو خێزانە وەڵامی بەشداری نەبوونیان لەنێوانیاندا دەبێت، جگە لەوەش بەرژەوەندی تایبەتی لەنێوانیان بۆتە نەریتێك، هەروەها بەشێك لەخێزانەكان بەشكستی خێزانیتر دڵخۆش دەبن، ئەمانە هەموو جێگەی گلەیین لە بەرامبەر ئەو رەفتار و بیرۆكانەی كە بەشێكن لە خێزانەكان، بۆ زیندووكردنەوەی روحیەتی پەیوەندی نێوان خێزانەكان پێویستە رق و كینە لەنێوان خۆیان بنیات نەنێن و دووركەونەوە لە بیركردنەوەی شكستی یەكتر، ئەگەر هاتوو خۆیان بەتاڵكرد لەو جۆرە بیركردنەوانە و بیریان لە پردێك كردەوە كە بنیاتنرابێ بە خۆشەویستی ئەوكات پەیوەندی نێوان خێزانەكان پەیوەندیەكی توندوتۆڵ دەبێت.
پەیوەندی هاورێیانە لەناو كۆمەڵگا پەیوەندیەكە جێگای هەڵوەستە كردنە، هاورێیاتی تاكە پەیوەندیە لەنێو تاكەكانی كۆمەڵگا كە پابەند نەبێ بە بیركردنەوە نامۆیەكانی ژیان، ئەگەر خێزان نەتوانێ تێبگا لە چۆنیەتی ژیانی تاك، ئەگەر تاك خۆی بەدوور بگرێ لە خزمایەتی، بەڵام ناتوانێ بەبێ هاورێ بێت، چونكە هاورێ چارەسەر و كلیلی گرێیەكانی ناخی تاكە، بەڵام پرسیاری گرینگ ئەوەیە بەشێك لە هاورێیەتی ئێستا پێكهاتووە لە كێ؟ من نامەوێ باسی جۆری هاورێیەتیەكانی ئیش و بەرژوەندی ...هتد بكەم، بەڵكو ئەوەی گرینگە ئەو هاورێییە شیبكەمەوە كە بەلایەنی كەمەوە رۆژانە لەگەڵ ژیانیی تاكدا بوونی هەیە، چونكە پەیوەندی بەشێك لە هاورێیی ئێستا لەسەر ئەساسی ئارەزووەكانی ژیانیی تاك دروستی دەكەن، بەپێچەوانەی ئەوەی كە تاك پێویستی بەوەیە كە لەسەر ئەساسی خۆشەویستی ئەو هاورێیاتیە بنیات بنرێ، هاوڕێ پێك نەهاتووە بۆ بەدەستهێنانی بەرژوەندیی لەسەر نرخی یەكتر، بەڵكو تاك بۆ ئەوە هاوڕێ دروست دەكات تاوەكو رووبەرووی كێشەكانی ژیانی بێتەوە و هاریكاریەك بێنێتە بوون تاوەكو بەرژوەندی نێوانیان و دەورووبەرەكەی سوودی لێوەربگرن.
داڕشتنەوەی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و بە پەرستگابوونی خۆشەویستی مرۆڤایەتی ڕەنگە نەتوانرێ بەشێوەیەكی تیۆریی و بەردەوام دابرێژرێتەوە، ئەمە لەكاتێك واپێویست دەكات هەموو ئەو خۆشەویستیەی لەنێوان بوونەوەردا بەگشتی بوونی هەیە، پێویستە مرۆڤ وەك بەپركتیك پیادەی بكات و تاوەكو هەموومان لە شوێنی خۆمان هەست بە خۆشەویستی بكەین كە لە گوڵێكی سوور و لە سێوێكی سووردا بوونی هەیە.

ن:د:ماركو زه نكه ته

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marko zangana (2011-01-20 11:38:17)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-20 11:51:00

MihadGoran
خونچەی نوێ
شوێن: قةزاى خةبات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-01-28
په‌یامه‌كان: 40
WindowsXPFirefox

Re: هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی

دەستت خۆشبێت كاكە ماركۆ  بۆ ئەم بابەتە جوانە
سوپاس بۆ خوا خەریكە گۆمەلگەی ئێمەش بەرو پێش دەچێت جاران گەر كەسێك تەمنی لە 25 سال بەرەو سەرێ بەرۆیشتەبا ئەوە هەموو ئەو كەسانی لەدوری دان شتێكی تریان دەوەت بەلام ئێستە ئەوە نەماوە یان وەشەی قەیرە كچ خەریەكە كۆتایی دێت ئەمانەش بەهۆی ئەم وتانی بەرێزت كە لەسەرەوە ئاماژەت پێكردوو لە كۆتایی دا پێت دەلێم سەركەوتووبی دەستت مانوو نەبی دەست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-05 08:31:24

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی

سوباس  به ريزم  سه ركه وتوبيت
MihadGoran

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-05 11:36:56

leza97
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-28
دواترین سه‌ردان: 2011-02-12
په‌یامه‌كان: 80
WindowsXPMSIE

Re: هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی

dast xosh kaka maeko bo  am babata chwana

Kurdzhin
هاورييه تى ته مه نى ديار نيه ياسايه كى هه يه ئه ويش وه فادارييه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-09 08:11:51

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی

ده ست خوش به ريزم ليزا سه ركه وتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-02-10 14:45:32

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsXPFirefox

Re: هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی

Dast Xooosh ,, babatakant zor sarkawtun

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-02-10 16:33:37

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی

[b]dastt xosh bet kak marko bo am ron krdnwa jwana bo  babte hawsr gery inshalla hamw lykeman perawey  aka u aw  dirdea  bnabr akrey dastt xosh bet  dupaet[/b]

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-02-12 09:48:18

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی



Kurdish_Girl

SaRaB1


زورسوباس  بو به يامه كانتان  خوشحالم كه بابه ته كه به دلى ئيوه ى خوشه ويست بو سه ركه وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » هاوسەرگیری سەركەوتوو ...لە پێناوی بەختەوەریی خێزاندا .. خۆشەویستی وەك پەرستگایەك بۆ ژیانی مرۆڤایەتی


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net