❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م


#1 2011-02-10 12:11:39

ARNAS9
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-08
دواترین سه‌ردان: 2011-02-15
په‌یامه‌كان: 6
WindowsSafari

ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م

ZHYAN NAMAY ZANAKANY FIZYAM DAWT AGAR 3AZET NYA.SUPAS

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-10 14:15:56

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsSafari

Re: ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م

سه‌ره‌تا سڵاو ،
تكایه‌ بۆ داهاتوو سه‌ردێرێك بنووسه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ت یه‌كبگرێته‌وه‌ !

بۆ داواكه‌شت ، فه‌رموو



Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-10 20:27:06

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م

ئه‌لبێرت ئاینیشتاین

    ساڵى 1905 ساڵێكى ئاسایى نه‌بوو بۆ زانست وجیهان كه‌ یه‌كێك له‌ زانا بلیمه‌ته‌كانى جیهان (تیۆره‌ شێته‌كانى) به‌رهه‌م هێنان ، خه‌ڵك له‌وكاته‌دا به‌م ناوه‌ى بانگ كرد…ئه‌م تیۆرانه‌ ڕاستیه‌كى نوێى هێنایه‌ كایه‌وه‌ و ئه‌نجامێكى نوێ كه‌ كه‌س ناتوانێت ڕووبه‌ڕووى ببێته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌ڵگه‌كه‌ى به‌هێزبوو ، كه‌س نه‌یتوانى ڕووبوڕووى ببێته‌وه‌، بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌و كاته‌دا به‌جۆرێكى جیاواز بوو كه‌ كه‌س نه‌یتوانى لێى تێبگات یان ته‌نانه‌ت هه‌ڵى بسه‌نگێنێت ،..
     تیۆرى ڕێژه‌یى  ئاینیشتاین لاى كه‌س ڕوون نه‌بوو ، وه‌ تێنه‌ده‌گه‌یشتن به‌ڵام هه‌موویان دانیان به‌ لۆژیكى  داده‌نا ،.. ئه‌م تێۆره‌ زاناكانى تووشى سه‌رسوورمان كرد ، وه‌چه‌ندین زاراوه‌ى فیزیایى كلاسیكیى وه‌ چۆنیه‌تى تێك شكاندنى گۆڕى . باس ده‌كرێت كه‌ ئاینیشتاین له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانى هۆلیود له‌گه‌ڵ چارلى چاپلن وه‌ستابوو ، خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ده‌وروو به‌ریاندا كۆبوونه‌وه‌ ، ئه‌وكاته‌ ئاینیشتاین ووتى :-((خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ‌ده‌ورى بلیمه‌تێكى ناسراو كۆبوونه‌وه‌ كه‌ لێی تێده‌گه‌ن ، وه‌ بلیمه‌تێك كه‌ لێی تێناگه‌ن ئه‌ویش منم.))
     به‌وه‌ناسراوه‌ كه‌ تیۆرى رێژه‌یى داناوه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵبدات  بیخوێنێته‌وه‌ خۆى له‌ ناو  قوڵایى ده‌ریاى نهێنیه‌كاندا ده‌بینێت ، تاڕاده‌یه‌ك كه‌ ئه‌و باسه‌ بڵاوبۆوه‌ ته‌نها 10 كه‌س له‌هه‌موو جیهاندا له‌ تیوره‌كه‌ى تێده‌گه‌ن.
ژیانى :
      ئه‌لبێرت ئاینیشتاین 14 ی مارسی ساڵى 1879ز له‌ ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوو له‌شارێكى بچووك به‌ناوى (ئوڵم) ، خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و میونیخ به‌ڕێكه‌وتن ، باوكه‌كه‌ى (هرمان) خاوه‌نى كارگه‌یه‌كى (كارۆ كیمیاوى) بووه‌ ، دایكیشى به‌ناوه‌ى (بولین كۆخ) شه‌یداى مۆسیقابووه‌ ،  خوشكێكى له‌خۆى بچووكترى هه‌بوو . له‌گه‌نجێتیدا ئاینیشتاین حه‌زى له‌سروشت و ماتماتیك بوو ، له‌ ماڵه‌وه‌ زیره‌ك بوو له‌م دوو وانه‌یه‌ به‌ڵام له‌ قوتابخانه‌ زیره‌ك نه‌بوو ، خۆشیى خۆیى له‌ ئه‌ندازه‌ و وانه‌كانى دیته‌وه‌ ، وه‌ له‌ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵیدا فێرى مۆسیقابوو.
      پاشان به‌ره‌و میلانۆ ڕۆیشت بۆ لاى دایك و باوكى ، له‌وێ چووه‌ په‌یمانگایى پولوتێكنیك ، به‌ڵام له‌تاقى كردنه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌چوو ته‌نها بیركارى نه‌بێت ، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگا داواى لێكرد كه‌ دبلوم له‌یه‌كێك له‌ شاره‌كانى سویسرادا بخوێنێت ، تا پاشى ساڵێك بتوانێت له‌ پولۆتێكنیدا بخوێنێت . له‌ساڵى 1901ز ئاینیشتاین ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ 21 ساڵ . پاشى هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ به‌ده‌ست هێنانى كار توانى كارێك له‌نوسینگه‌ى موڵه‌ت پێدانى داهێنان له‌ (برن) به‌ده‌ست بهێنێت ، كه‌ زۆرى خوێنده‌وه‌ ده‌رباره‌ى زانا و فه‌یله‌سووفه‌كان ، به‌ڵام نوسینه‌كانیانی به‌دڵى ئاینیشتاین نه‌بوون چونكه‌ پێ وابوو كه‌ زۆر قووڵ نین. له‌ساڵى 1905ز ئاینیشتاین له‌كاتى كاركردنى له‌نووسینگه‌ى تۆماركردنى داهێنانه‌كاندا . چه‌ندین تیۆرى دانا ، ئه‌و كاره‌ش واى كرد كه‌ساڵى 1905 ز ببێته‌ ساڵى شۆرش له‌ مێژووى جیهاندا.
      بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌ساڵى 1905ز ئاشكرا نه‌بوو بوو ته‌نها لاى هه‌ندێ له‌ هاوڕێیه‌كانى نه‌بێت ، به‌ڵام به‌كۆتایى ئه‌وساڵه‌ ئه‌م زانایه‌ ئه‌ڵمانیه‌ بوو به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین زاناكانى جیهانى و سه‌رنجى زاناكانى فیزیایى له‌هه‌موو زانكۆكانى سویسرا بۆ خۆى ڕاكێشا هه‌ر بۆیه‌ داوایان كرد كه‌پۆسته‌كه‌ى له‌ نووسه‌ر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانكۆ ، له‌ ساڵى 1909ز وه‌كو سه‌رۆكى فیزیای تیۆرى له‌زانكۆى زۆریخ ده‌ست نیشانكرا ، پاشان به‌ره‌و زانكوى براگ به‌ڕێكه‌وت له‌ ساڵى 1910 ز تا هه‌مان پۆست بگرێته‌ ده‌ست به‌ڵام له‌ ساڵى 1912ز ناچاربوو به‌جێىبهێڵێت به‌هۆى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ڕازى نه‌بوو زۆریخ به‌جێبهێلێت ،..
         وه‌ له‌ كاتى ئاشكرابوونى ڕاستى یه‌كێك له‌ نامۆترین تیۆره‌كانى له‌ ساڵى 1910 ، ئاینیشتاین بوو به‌ دیار ترین زاناكانى جیهان ، وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى هه‌موو رۆژنامه‌كانى جیهان بڵاوبوه‌وه‌.
كاره‌كانى ئاینیشتاین:
   له‌ساڵى 1905 ز ئاینیشتاین چوار لێكوڵینه‌وه‌ى زانستى بڵاوكرده‌وه‌ ، یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ى شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى كارۆتیشكى(الكهروضوئية‌) بوو ،  دووه‌میشیان جوڵه‌ى ئوبروانى گه‌رده‌كان(الحركه‌ الأبروانیه‌ للجزیئات) و سێیه‌میش  بۆ سروشتى شوێن و كات چواره‌میش ده‌رباره‌ى دینامیكاى جوڵه‌ى تاكى جه‌سته‌كان بوو. دوو لێكۆلینه‌وه‌ى دووایى بنه‌ڕه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌تى بوون  كه‌ هاوكێشه‌ى ووزه‌ى به‌رهه‌م هێنا  ) (E=mc2 . كه‌ به‌ هۆى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ توانرا ووزه‌یه‌كى زۆر به‌ده‌ست بهێندرێت ئه‌ویش به‌گواستنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر بچووكى بارسته‌ بۆ ووزه‌ كه‌(ووزه‌ى ئه‌تۆمى) بوو . له‌ساڵى 1921 ، ئاینیشتاین یاساى دیارده‌ى كارۆتیشكى دۆزیه‌وه‌ (واتا گۆڕانى تیشك بۆ كاره‌با) كه‌ زاناكانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى تووشى سه‌رسوڕمان كردبوو....
ئاینیشتاین بنه‌ماى بۆ چه‌ندین بوارى نویێ فیزیا دانا وه‌كو :-
1-تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌ت.
2- تیۆرى ڕێژه‌یى گشتى .
3- میكانیكى بڕ(1لكم).
4- تیۆرى بوارى یه‌كبوو (نظریه‌ المجال الموحد) ئاینیشتاین هاوكێشه‌یه‌كى فیزیایى به‌ ناوبانگى دۆزیه‌وه‌ كه‌ووزه‌ى مادده‌ به‌ بارستاییه‌كه‌ى و خێرایه‌كه‌ى ده‌به‌ستێته‌وه‌ و خێرایى تیشك ئه‌وه‌ى كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى هێزى گه‌وره‌ى بۆمبه‌ ئه‌تۆمیه‌كان . به‌ڵام بۆچه‌ند لایه‌نى باشیش به‌كارهاتووه‌.
    وه‌ تا ئه‌مڕۆ زاناكان ناتوانن بزانن كه‌چۆن گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌م تیۆرانه‌ . به‌تایبه‌تى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه‌له‌سه‌ر تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌كرێن ، ئه‌وانه‌ى ڕاستى تیۆره‌كه‌ى ئاینیشتاین دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ساڵانه‌(1000) لێكۆڵنه‌وه‌ ده‌رباره‌ى تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌رده‌چێت .
       لیندا تبۆرگى هاوڕێى ده‌رباره‌ى ئاینیشتاین ده‌ڵێت :-" له‌به‌رلیین دوو جۆر له‌ فیزیا گه‌ران هه‌بوون : جۆرى یه‌كه‌م ئاینیشتاینه‌ و جۆرى تریش هه‌موو فیزیا گه‌رانى تربوون".
    پارته‌ سیاسییه‌كان هه‌وڵیاندا به‌شدارى سیاسى پێى بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م ده‌یگوت ((كه‌ من بۆ  سیاسه‌ت دروست نه‌كراوم ،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك و ته‌نیایی هه‌ڵبژارد و ووتى تاكى به‌ته‌نیا ده‌توانێت بیربكاته‌وه‌ و شتى به‌سوود و نوێ دابهێنێ كه‌ كۆمه‌ڵ پێی ته‌واو دامه‌زراو ده‌بێت )) ئاینیشتاین زۆر داوه‌تنامه‌ى بۆ هاتبوو به‌هۆى ناوبانگى تیۆرى ڕێژه‌یه‌كه‌ى ، وه‌ هه‌رجارێك كه‌ وانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرد ، به‌ ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ پێشوازى لێده‌كرا  به‌ ئاماده‌ بوونى گشت خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ش كه‌هاتبوون بۆ ناسینى ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ له‌ تیۆرى ڕێژه‌یى تێناگه‌ن ، به‌ڵام گرنگى خه‌ڵك بۆ ئه‌و بێ وێنه‌بوو .
      له‌ڕاپۆرتى نێردراوى فه‌له‌كناسى ئینگلیزى له‌ ساڵى 1919ز دا  هاتووه‌ كه‌ڕاستى تیۆرى ئاینیشتاین ده‌رباره‌ى لاربوونى تیشك له‌كاتى ڕۆیشنى به‌ ئاسماندا گرنگترین هۆكاره‌كانى ناوبانگى بوون به‌ڵام چونكه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانى بوو بۆیه‌ ناوبانگه‌كه‌ى له‌ئینگلته‌را كه‌م بوو، به‌ڵام مالدین داوه‌تى كرد بۆ ئینگلته‌را و له‌ كاتى پێشكه‌شكردنى بۆ ئاینیشتاین ووتى (ئه‌وه‌ى كه‌ نیوتن له‌ سه‌ده‌ى هه‌ژده‌مدا كردى ، ئاینیشتاین له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ده‌یكات . ئاینیشتاین حه‌زى له‌ ئاشتى بوو و ڕقى له‌ جه‌نگبوو ، له‌ بانگه‌وازێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ سه‌رۆكى ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ترومان ، ئاینیشتاین گووتى :-(ده‌بوایه‌ سه‌ره‌تا پێشبڕكێی خۆ پڕچه‌كردن له‌ پێناو به‌رگرى له‌ خۆكردن بووایه‌ ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شێوازێكى شێتانه‌ى پێوه‌ دیاره‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كار به‌م شێوه‌یه‌ بڕوا ، ئه‌وا له‌ داهاتوو هێچ ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامێنێت ). ساڵى 1923 ز خه‌ڵاتى (نۆبڵ)ى وه‌رگرت له‌لایه‌ن پاشای سوید ، پاشان له‌به‌رلین نیشته‌ جێبوو كه‌ میوانه‌كانى له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان ده‌هاتن بۆلاى و گوێیان له‌ قسه‌كانى ده‌گرت ، تا ساڵى 1929 ز كاتێك ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ په‌نجاساڵ بڕیارى ونبوونى دا و كه‌س نه‌یزانى له‌ كوێ ده‌ژیت ، له‌ 18 ئه‌پریل ساڵى 1955 ز له‌ شارى برنستون ئاینیشتاین كۆچى دوایى كرد،..زۆر له‌ زانكۆكان پێشبڕكێیان بوو تا مێشكى ئه‌م پیاوه‌ به‌ده‌ست بهێنن تا نهێنیه‌كانى ئه‌م زانایه‌ بزانن،.
     زاناى فیزا ئه‌لبیرت ئاینیشتاین پله‌ى گه‌وره‌ترین زاناى له‌ جیهاندا به‌ده‌ستى هێنا ، پاشان ئیسحاق نیوتین له‌ دواى ئه‌و دێت ، و ئه‌م پله‌یه‌ى له‌ گۆڤارى جیهانى پێبه‌خشرا كه‌ سه‌د زانا له‌ به‌ناوبانگترین زاناكانى ئه‌م بواره‌ به‌شداریان تێدا كرد .
    زانا برایت جرین له‌ زانكۆى كۆلۆمبیاى ئه‌مریكى ده‌ڵێت :(تیۆره‌كانى ئاینیشتاین به‌ تایبه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى هه‌موو بیروڕایه‌كانى سه‌باره‌ت ، بۆشایى ئاسمان و كات گۆڕى ، كه‌له‌ جیاتى ئه‌م دووانه‌ جیهانێكى سه‌یر و جوڵاوى پێشكه‌ش كرد كه‌ بۆشایى و زه‌مان(كات) تێیدا ده‌جوڵێنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ بیروڕاكانى زۆر قورسن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاینیشتاین هه‌ر به‌ به‌ناوبانگترین زانا داده‌نرێت و هه‌ر ئه‌م قورسییه‌ بوو به‌ هۆكارى ناوبانگیه‌كه‌ى تا ئه‌مڕۆشى تێدابێت . چونكه‌ بۆ زانست ژیاو و خه‌باتى له‌ پێناو جێبه‌جێ كردنى تاقیكردنه‌وه‌كان و بیروڕاكانى ده‌كرد ، هه‌ر بۆیه‌ شوێنى خۆى له‌ مێژوودا دیارى كرد.
-------------------------------------------------------------------





رۆدۆڵف دیزل

رۆدۆڵف دیزل Rudolf diesel به‌ داینه‌مۆى دیزل به‌ستراوه‌ كه‌ نزیكه‌ى سه‌د ساڵه‌ ئه‌م نازناوه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌ -به‌تایبه‌تى له‌ نێوان ساڵانى 1911-1912ز ، كه‌ بینینێكى نامۆى سه‌رده‌مه‌كه‌ى بوو ، كاتێك هه‌وڵه‌ زانستیه‌كان هه‌نگاوى زۆر باشیان نابوو،.
      ئه‌ندازیار و داهێنه‌ر به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانیه‌ ،وله‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ دایكبووه‌ . وبه‌ داهێنه‌رى ئه‌و داینه‌ مۆیه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ كارى پێ ده‌كرێت له‌ هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى دیزل داده‌نرێت  ، كه‌ هه‌ر به‌ناوى ئه‌وكرا. ناوى (رۆدولف كریستیان كارل دیزل)ه‌ ، له‌ 18 مارسى ساڵى 1885ز له‌ پاریس له‌ دایكبووه‌ .
     رودلف دیزلى ئه‌ڵمانى له‌ ساڵى 1913ز له‌كه‌ناڵى ئینگلیزیدا كوژرا . له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ى نۆزده‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت ،به‌ڵام له‌ دواییدا گه‌ڕاوه‌ پاریس بۆ به‌رده‌وامبوونى له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى له‌سه‌ر داینه‌مۆ، كه‌ ناسنامه‌ى داهێنانى له‌ ساڵى 1892ز به‌ده‌ست هێناو چه‌ندین ساڵ خه‌ریكى پێشخستنى بوو ، ئه‌م داهێنانه‌ى دیزل شۆرشێكى له‌ بوارى پاڵدانى شه‌مه‌نده‌فه‌روه‌وه‌ هه‌ڵگیرساند ، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به‌ته‌واوى پشت به‌ خه‌لوزى به‌ردین ده‌به‌ستن .
كاره‌كانى :-
    له‌كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا دیزل بیرۆكه‌ى داینه‌مۆى كه ‌له‌ رێگاى سووتان كارده‌كات پێشخست ،كه‌ له‌ ئه‌نجامدا یه‌كه‌مین داینه‌مۆى له‌مێژوو داهێناو له‌ شوباتى ساڵى 1893ز دیزل ناسنامه‌ى داهێنانى داینه‌مۆى به‌ده‌ستهێناو له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 1897ز وله‌ ماوه‌ى كاركردنى دا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى "MAN" دا ، دیزل یه‌كه‌م نموونه‌ى ئه‌م داینه‌مۆیه‌ى دامه‌زراند ، كه‌ سه‌ره‌تا به‌ داینه‌مۆى زه‌یتى ناسرا، پێش ئه‌وه‌ى ناوبنرێت به‌(داینه‌ مۆى دیزل) ، تا ئێستا . دیزل داینه‌مۆى به‌شێوازێكى ئه‌ندازه‌یى دروستكرد كه‌ به‌رده‌وام كار به‌ سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى نوى ده‌كات ، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى ژیرى ئه‌وبوو.
      له‌ 29 سیبته‌مبه‌ر ، رۆدۆڵف دیزل گه‌شته‌كه‌ى بۆ ئینگلته‌را ده‌ست پێ كرد ، له‌ سه‌ر پشتى كه‌شتى (ئێس ئێس دریسدن) ،له‌ڕیگاى كه‌ناڵى ئاوى ئینگلیزیدا ، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌بوونى كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى ((كاریلز)) له‌ ئبسویتش ، كه‌ كارگه‌كه‌ مۆڵه‌تى به‌رهه‌مهێنانى داینه‌مۆى زه‌یتى به‌ده‌ستهێنابوو ، به‌ڵام نه‌گه‌یشته‌ ئینگلته‌را ، چونكه‌ پاش دو رۆژ پاسه‌وانانى كه‌ناره‌كه‌ لاشه‌ى دیزلیان دۆزییه‌وه‌ و،.. ئه‌مانه‌ هه‌ڵسان به‌ دووباره‌ فڕیدانى لاشه‌كه‌ى بۆ ناو ده‌ریا ، ئه‌مه‌شى هه‌ڵسو كه‌وتێكى باوبوو له‌وكاته‌دا به‌ڵام دواتر لاشه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌ و ناسرا .
     زۆر بیروڕا هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى مردنه‌كه‌ى دیزل ، كه‌ ده‌ڵێن هه‌واڵى وا هه‌بوو كه‌دیزل ویستى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كۆمپانیاى (ڕۆڤه‌ر) ئه‌نجام بدات ، ویستى لایه‌نێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تى به‌رهه‌م هێنانى داینه‌مۆى دیزلی پێببه‌خشێت ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ویستى ئه‌ڵمانه‌كان بوو ، هه‌ر بۆیه ‌قسه‌ى واهه‌بوو كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌ڵمانه‌كان كوژراوه‌ ، بۆ ڕێگرتن له‌ دیار كردنى ورده‌كارى داهێنانه‌كه‌ى بۆ دوژمنانى ئه‌ڵمانیا كه‌ (به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا) بوو.
     هه‌روه‌ها قسه‌ى واهه‌بوو كه‌ دیزل خۆى كوشتووه‌ ، به‌هۆى ئیفلاسكردنى ، له‌كاتێكدا ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى پێیان وایه‌ كه‌ دیزل كوژراوه‌ و فڕیدراوه‌ته‌ ناو ده‌ریاوه‌ و نهێنییه‌كانى داهێنانه‌كه‌ى دزراوون
http://www.rengar.com/fileup/831RudolfDiesel.jpg
-----------------------------------------------------------

زانای مه‌زنی فیزیایی و بیرکاری

زانای فیزیایی و بیرکاری به‌ناوبانگی ئینگلیز ، ئیسحاق نیوتن له‌ 25 ی کانونی یه‌که‌می ساڵی 1642 دا له‌ هه‌رێمی ( لینکۆڵن ) ی ئینگلته‌را چاوی به‌ژیان هه‌ڵێناوه‌ ، دوو مامانی پسپۆڕ سه‌رپه‌رشتیی بونیان کردووه‌ و ناوکیان بڕیوه‌ و هه‌ردوکیان گوتوویانه‌ : ” ئه‌و منداڵه‌ ساوایه‌ نابووته‌ ته‌نانه‌ت ڕۆژێکیش ناژیه‌ت !! ” که‌چی قه‌ده‌ری واکرد گه‌وره‌بێت و 85 ساڵی پڕ به‌خشیش بژی و ببێته‌ گه‌وره‌ترین زانای فیزیا و بیرکاری و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین  و باڵاترین ئه‌قڵ و مێشکی زانستی ، سه‌ییر له‌وه‌دابوو ، له‌هه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌یامدا که‌سێکی وا زانا و بلیمه‌تیان لێ هه‌ڵنه‌که‌وتبوو ، که‌چی ( نیوتن ) ی ڕۆڵه‌یان زانایه‌کی وا بلیمه‌تی لێ که‌وتووه‌ . به‌ڵام له‌سه‌رخۆ ئه‌و توانست و به‌هره‌یه‌ی لێ به‌دیار که‌وت و زۆربه‌ی هاوکاره‌ خوێندکاره‌کانی له‌ قوتابخانه‌دا له‌و زیره‌کتربوون . به‌ڵام جارێکیان له‌سه‌ر خوێندن و زیره‌کی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌خوێندکاره‌کانی پۆله‌که‌ی به‌شه‌ڕهات ، ئه‌و ڕووداوه‌بووه‌ هانده‌رێک بۆ پتر گرنگیدانی به‌ خوێندن و زانست فێربوون و به‌هره‌ی زیره‌کی پتر گه‌شایه‌وه‌ .
له‌وساوه‌ نیوتن بلیمه‌تیه‌که‌ی ده‌رکه‌وت و توانی به‌ یه‌که‌می له‌ته‌مه‌نی نۆزده‌ساڵیدا قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی ببڕێت و بچێته‌ زانکۆی ( کیمبریدج ) و به‌هره‌ی گه‌شه‌سه‌ند و له‌ زانستی بیرکاری هه‌موو مامۆستاکانی زانکۆکه‌ی سه‌رسام کرد و له‌وساوه‌ پێشبینی دواڕۆژێکی گه‌شییان بۆ ده‌کرد .
زۆری پێنه‌چوو ( نیوتن )ی بلیمه‌ت ( تیۆری یاسای ڕاکێشانی زه‌وی ) دانا  و به‌ڵام تاکو بڕوانامه‌ و به‌ڵگه‌ی بیرکاری ته‌واوی له‌ساڵی 1687 دا وه‌ده‌ست هێنا بڵاوی نه‌کرده‌وه‌ . هه‌رچه‌نده‌ دۆزینه‌وه‌ی ( یاساکانی ڕاکێشکردنی زه‌وی ) گرنگترین کاره‌ زانستییه‌کانی بوو ، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ گرنگه‌کانی له‌باره‌ی ڕوناکییه‌وه‌ کاریگه‌رییه‌کی ته‌واوی هه‌بوو له‌ مه‌یدانی زانستدا و هه‌ر ئه‌ویش بوو ڕووناکی شیکرده‌وه‌ و وتی : ” ڕوناکی پێکهاتووه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک تیشکی جیاجیا که‌ ده‌بنه‌هۆی له‌رینه‌وه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و وتی : ” تیشکی سپی بریتییه‌ له‌ تێکه‌ڵاوێکی ئه‌و هه‌موو ڕه‌نگانه‌ و به‌هۆی مه‌نشووری شوشه‌وه‌ جیاده‌کرێنه‌وه‌ . ”
نیوتن له‌ ساڵی 1668 دا ( تیلیسکۆب ) ێکی دروستکرد و پێی سه‌یری ئه‌ستێره‌ی جۆپیته‌ر ( موشته‌ری ) کرد و گه‌لێک نهێنی زانستی نوێی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ساره‌وه‌ ئاشکراکرد و ئه‌و زانایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ زانستیانه‌ی که‌ ئه‌نجامیدا نازناوی ( سێر )ی پێدرا به‌ ( سێر ئیسحاق نیوتن ) ناوده‌برا و کرا به‌ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی شاهانه‌ی ئینگلته‌را و له‌دوایشدا کرا به‌سه‌رۆکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ و له‌ ساڵانی 1669 تاکو ساڵی 1701 کرا به‌ پڕۆفیسۆر له‌ زانکۆی کیمبریدج و له‌ساڵی 1699 دا کرا به‌ ئه‌ندامی به‌شداربووی ( ئه‌کادیمیای فه‌ڕه‌نسی ) و نازناوی (  سوارچاک  ) ی له‌ شاژن ( ئان )ه‌وه‌ له‌ساڵی 1705 دا پێدرا .
نیوتن له‌ 20 ی ئاداری 1727 دا له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و له‌ گۆڕستانی گه‌وره‌پیاوان له‌ کاتدرائیه‌ی ویستمنسته‌ر له‌ شاری له‌نده‌ن به‌خاک سپێردرا و لاپه‌ڕه‌ی ژیانی مه‌زنترین زانای جیهانی له‌ فیزیا و بیرکاریی پێچرایه‌وه‌ و کاره‌ زانستیه‌کانی به‌ نه‌مری مانه‌وه‌
-------------------
بابەتەکان وەرگیراون

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-11 11:14:40

ARNAS9
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-08
دواترین سه‌ردان: 2011-02-15
په‌یامه‌كان: 6
WindowsSafari

Re: ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م

زۆر سوپاس سودم لێ وه‌رگرت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-11 11:16:47

ARNAS9
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-08
دواترین سه‌ردان: 2011-02-15
په‌یامه‌كان: 6
WindowsSafari

Re: ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م

راپۆرتێكی كیمیام ده‌و ێ سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-02-11 11:29:47

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsSafari

Re: ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م

له‌ بابه‌تێكی نوێ داوا بكه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هــاوکـــاری
  •  » ژیان نامه‌ی زانایانی بواری فیزیام پێویسته‌ سوپاستان ئه‌كه‌م


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net