.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






یەكەم: ئاهەنگ نەگێڕان لە یادى دا، وە یان بەشدارى نەكردن لە ئاهەنگ گێڕان بۆى و ئامادە نەبوون تێیدا و بە هۆى ئەو
بەڵگانە كە لە پێشەوە باسكرا لە سەر قەدەغە كردنى ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەى جەژنى بێ بڕوایان وە سەر ژمێرەكان ئاماژە
بۆ ئەوە دەكەن كە جەژنى خۆشەویستى دووەم بۆنەیە لەدواى (كریسماس) جەژنى لەدایك بوونى مەسیح.وە كاتێك ڕوون بووەوە كە جەژنى خۆشەویستى جەژنى گاورەكانە و لە پلەى دووەمدایە لە دواى (كریسماس) كەواتە دروست نى یە موسڵمان بەشدارى یان بكەن لە ئاهەنگ گێڕان لەو بەروارەدا.چونكە ئێمە فەرمانمان پێكراوە كە جیاوازبین لە گەڵیاندا لە ئاین و نەریت و تایبەتمەندیەكانى تریاندا. وەك لە قورئا ن و فەرموودە و كۆڕاى زانایان هاتووە.
دووەم: یارمەتى نەدانى بێ باوەڕان لە ئاهەنگەكانیاندا، چوونكە دروشمێكە لە دروشمەكانى بێ باوەڕان، وە یارمەتى دانیان و دان نان پێیدا یارمەتى دانە لە بڵاوبوونەوەى بێ باوەڕى و بەرز ڕاگرتنى و دان پیانانى.
سێ یەم: یارمەتى نەدانى ئەو موسڵمانانەى بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن،بەڵكو پێویستە ئیناكریان بكەن، چونكە ئاهنگ گێڕانى موسڵمانان بە بۆنەى جەژنى بێ بروایانەوە خراپەیەكە و دەبێ لاببرێ، شیخ الاسلام (ابن التيمية،رحمه الله) ئەفەرموێ [ هەروەك ئەوەى نابێ موسڵمان خۆیان بچوێنن لە جەژنەكانیاندا،بە هەمان شێوە نابێ یارمەتیشیان بدات لە جەژنەدا.بەڵكو نەهى لەو كارە دەكرێت] .(الاقتضاء 2/520519).
وە لەسەر ئەوەى كە زانایانى ئیسلام دانیان پێداناوە.نابێت بازرگانەكان دیارى یەكانى تایبەت بە حەژنى خۆشەویستى وەك كارى بازرگانى بهینن، یان جۆرە پۆشاكێكى دیارى كراو یان گوڵى سوور یان هەرشتێك لەوبابەتانەى كە بۆ ئەو جەژنە بەكار دێت. هەوەك ئەوەى نابێت دیارى بەو بۆنەیەوە وەربگیرێت.چونكە لە وەرگرتنى دا جۆرێك ڕازى بوون هەیە بەو جەژنە.
یەكێك لە بانگ خوازان ئەڵێت((ڕوومان كردە یەكێك لە بازارەكانى گوڵ فرۆشتن لە یەكێك لە شارە موسڵمانەكاندا،خۆئامادە كردنێكى تەواوم بینى، لە سەرەتاوە پێشى دووكانەكە فەرشێكى سوورى لێ ڕاخرابوو، وە تابلۆى سوور ڕاخرابوو وە دیمەنى سوور دانرابوو. وە گفتوگۆمان لە گەڵ یەكێ لە كاركەرەكان كرد.لێ مان پرسى سەبارەت بە ئاستى خۆ ئامادە كردن بۆ ئەم بۆنەیە؟!
وەڵامى داینەوە كە خۆ ئامادەكردنەكان باش بوون، وە خواست لە سەر شت و مەك چڕبووە، پاشان كاركەرەكە پێى وتین كە ئەو زۆر سەرى سوڕماوە، چونكە تازە موسڵمان بوو بوو ((پێشتر گاور بووە)). ئەو ئەم بۆنەیەى لە ئاینى گاوریدا بینیوە.چۆن ئەم هەموو كڕیارە هەن و گاورنین و موسڵمانیشن !!!
وە لە چەند فرۆشگەیەمى تردا بینیمان كە گولێكى زۆرى سوور دانرابوو، وە بە نرخێكى زۆر بەرز ئەفرۆشرا، وە كاتێك یەكێك لە ئافرەتە بانگ خوازەكان چووبوو بۆلاى كۆمەڵێ قوتابى كچ لە هۆڵى وتنەوەى وانەكان بۆ ئەوەى دوانیان بۆ بڵێتەوە، تووشى بێ ئومێدیەكى گەورە بوو، چونكە بینى كە ئامادە بوان خۆیان سوور كردووە و یەكێك گوڵى سوورى پێیە و یەكێكى تر شاڵى سوور و ئەویان دەستە سڕى سوور و ئەویتر جانتایەكى سوور و یان گۆرەوى سوور یان......هتد. زۆر بەداخەوە بۆ كچانى موسڵمان.
sarchawa :saity Ba8

لهسهر هێڵ نییه