❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ ئەم فایلە پبرینت ناکرێت؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-14 16:24:49

سیلۆنا
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-17
دواترین سه‌ردان: 2013-04-16
په‌یامه‌كان: 622
WindowsMSIE7

بۆ ئەم فایلە پبرینت ناکرێت؟؟

هاوڕێیان نازانم ئە ۆردە بۆ پرینت ناکرێت؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-14 18:28:23

Goran mhamad
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 632
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ ئەم فایلە پبرینت ناکرێت؟؟

كاكه‌ سیلۆنا گیان كیشه‌ كه‌ لای خۆته‌وه‌یه‌ من تاقیم كرده‌وه‌ زۆر بی كیشه‌بوو   به‌لام من نوسینه‌ كانیم بۆت كۆپی كرد فه‌رموو 
__________________________________________________________________________________________________________



ناو: دلؤظان فتاح ئةحمةد
ناو:ئاوديَر نةوزاد سعيد
ثؤل ولق:يازدةهةمي زانستي   (ب)

ناوةرؤك:
•    ذياني يؤري طاطارين
•    ذياني ئةلبيَرت ئاينيشتان
•    شةثؤلي سةرو دةنط
•    مانط

















یۆرى  گاگارین
یۆرى ئه‌لیكسیاڤیچ گاگارین ، گه‌شته‌وانێكى بۆشایى سۆڤیه‌تیه‌، له‌ دایك بووى (9-مارس-1934)، گاگارین به‌یه‌كه‌م مرۆڤ دائه‌نرێ ، كه‌ توانیبێتى هه‌ڵفڕێ بۆ بۆشایى ده‌ره‌كى ، و خولانه‌وه‌ به‌ ده‌ورى زه‌ویدا، له‌رێكه‌وتى (12-اپریل-1961)، به‌سوارى گالیسكه‌ى بۆشایى ڕووسى(فۆستۆك1).
    سه‌ره‌تاى ژیانى :
     یۆرى ، له‌ خێزانێكى هه‌ژار له‌ دایك بووه‌ ، له‌ (كلۆشیۆ)، له‌ نزیك (گزاتسك) كه‌ شوێنێكه‌ له‌ رۆژ ئاواى (مۆسكو) له‌ (روسیا)، كه‌ دواتر شوێنى نیشته‌جێ بوونى به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ناونرا ، وه‌ك رێزلێنانێك بۆى له‌ساڵى (1968). باوكى دارتاش بووه‌، دایكیشى سه‌رگه‌رمى خوێندن بووه‌ ، ڕێزبه‌ندى له‌ نێوان چوار خوشك وبراكه‌ى ، سێ یه‌مینه‌، خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى ئه‌كرد ، له‌به‌ر له‌ ماڵ نه‌بوونى زۆربه‌ى كاتى دایك و باوكى ، بۆبژێوى په‌یداكردن ، هه‌روه‌كو زۆربه‌ى خانه‌وده‌كانى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت . خانه‌واده‌كه‌یان تووشى ناخۆشى بووه‌، له‌ ماوه‌ى شه‌ڕى جیهانى دووه‌م ، دوو براشى له‌ده‌ست داوه‌ له‌كاتى شه‌ردا ، له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیه‌كان كاتێك كه‌ به‌ ديلیان گرتن ، له‌ كۆتایى جه‌نگیشدا نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ . هه‌رده‌م مامۆستاكانى به‌زیره‌ك و لێهاتوو باسیان كردووه‌ ، وازهێنانى له‌ مامۆستاى ماتماتیكى و په‌یوه‌ندیكردنى به‌ هێزى ئاسمانى له‌ له‌شكرى سوور، كاریگه‌رى  دیارى له‌سه‌ر یۆرى جێهێشتووه‌
فێربوونى :
   له‌كاتى كاركردنى له‌ یه‌كێك له‌ كارگه‌كانى ئاسن ، هه‌ڵئه‌بژێردرێ بۆ  پڕۆژه‌ى مه‌شقكردن ، له‌ په‌یمانگاى ته‌كنۆلۆژى له‌ شارى (سرتوف) ، له‌كاتى مانه‌وه‌ى له‌وێ ، په‌وه‌یه‌ندى ئه‌كات به‌ یانه‌یێكى فڕۆكه‌وانى ، و مه‌شقكردن ، بۆ هه‌ڵفڕینى فڕۆكه‌ى بچووك ، واى لێ هات گرنگى به‌م ئاره‌زووه‌ نوێیه‌ى بداو ،  زۆربه‌ى كاته‌كانى پێیه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌ تائه‌وه‌ كاته‌ى فێرى هونه‌رى فڕۆكه‌وانى بوو ، به‌ شێوه‌یێكى رێك و پێك ، وه‌ بوو به‌ هانده‌رێك بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بكات به‌ كۆلێژى فرۆكه‌وانى جه‌نگى ، له‌ ئۆرنبێرگ له‌ساڵى 1955ز ، دواى ته‌واو كردنى خوێندنه‌كه‌ى له‌ سرتۆف . له‌ كۆلێژیشدا چاوى كه‌وت به‌ فالانتیا گۆڕیشیفیا ، وه‌ له‌ ساڵى 1957ز  بوون به‌ هاوسه‌ر، وله‌ دواى ته‌واو كردنى مه‌شقه‌كه‌ش به‌شێوه‌یێكى دروست له‌ سه‌ر فرۆكه‌ى میگ(15) ، له‌بنكه‌یێكى ئاسمانى دامه‌زرا ، له‌نزیك سنوورى نه‌رویجى ، له‌ هه‌رێمى مۆڕماسك.
  كاركردنى له‌ پرۆژه‌ى بۆشایى گه‌رى سۆڤیه‌تى :
      له‌ساڵى 1960ز ، ئه‌ندازیارانى پرۆژه‌ى بۆشاییگه‌رى سۆڤیه‌تى ، ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و كاركردنى ورد ، له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى كه‌سانى شیاو  و لێهاتوو ، تامه‌شقیان پێ بكرێ ، و ئاماده‌ بكرێن ، بۆ ئه‌م كاره‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ى ، كه‌ گۆڕانێك دروست ئه‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێو ده‌وڵه‌تى ، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت له‌ پرۆژه‌ى بڕینى بۆشاییگه‌ریان ، ئه‌وه ‌ئه‌گه‌ێنى ، كه‌ئه‌مان سه‌ركه‌ووتن به‌سه‌ر وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ، به‌تایبه‌ت له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆشاییگه‌رى ، له‌م كه‌ته‌دا هه‌ر كێبركێیه‌كى بێ ئه‌ندازه‌ خۆى ئه‌نواند ، له‌ نێوانى ئه‌م دوو زلهێزه‌دا ، له‌ هه‌موو بوارێكدا بیست كه‌س هه‌ڵبژێردرا ، كه‌ یۆرى یه‌كێك بوو له‌وان ، و خرانه‌ ژێر جۆره‌ها شێوازى تاقى كردنه‌وه‌ى لاشه‌یى ، و ده‌روونى توند ، بۆ مسۆگه‌ركردن له‌ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كه‌ ، له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ مایه‌وه‌ كه‌یه‌كێك له‌م دوو ناوه‌ هه‌ڵبژێردرێ( یۆرى گاگارین ، یان گیرمان تیتۆف) ، بۆ ئه‌وه‌ى ببێ به‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ئه‌چێ بۆ بۆشایى ئاسـمان ، ئه‌وه‌ بوو یۆرى گاگارینى كورته‌ باڵایان هه‌ڵبژارد ، چونكه‌ له‌كاتى مه‌شق و تاقى كردنه‌وه‌كان سه‌ر كه‌تووتربوو ، وه‌ جگه‌ له‌مه‌ش خاوه‌نى كه‌سایه‌تیێكى نه‌رم و ساده‌ بوو.
یۆرى له‌بۆ شایى ئاسمان:
   له‌ دوانزه‌ى ئه‌پریلى 1961 ، یۆری ‌یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌زه‌وه‌ى ببینێ له‌ بۆشایى ده‌ره‌كیدا، به‌سوارى گالیسكه‌ى (فۆستۆك1) . به‌پێى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى نێوده‌وڵه‌تى ، ئه‌وكاته‌ى كه‌ یۆرى له‌ بۆشایى ئاسماندا بووه‌ ، وتویه‌تى (هیچ بوونێك بۆ خودا نابینم لێره‌)، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ێك له‌سه‌ر ڕاستى ئه‌م وته‌یه ‌نییه‌ چونكه‌ تۆماركراوه‌ رێكۆرده‌رییه‌كان هیچ جۆرێك له‌م وتانه‌ى تیانییه‌ ، له‌م كاته‌ى كه‌ ئه‌م له‌ بۆشایى ئاسماندا بوو، پله‌ى به‌رزكرایه‌وه‌ له‌ یاریده‌ده‌رى یه‌كه‌م ،بۆ پله‌ى پێشڕه‌و(رائد) . سۆڤیه‌ت به‌ جارێ سه‌رى سوڕمابوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى یۆرى ، چونكه‌ ئه‌وان ئه‌مه‌یان چاوه‌ڕوان نه‌ئه‌كرد ، نیكیتا خرۆشۆف ، یۆرى به‌ نه‌به‌ردێكى نه‌ته‌وه‌یى دانا ، به‌هۆیه‌وه‌ ناوبانگى تاده‌هات زیاتر ئه‌بوو . ئه‌م سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌ سه‌رنجى خرۆشۆفى ڕاكێشا ، كه‌ پڕۆژه‌ى بۆشاییگه‌رى سۆڤیه‌تى به‌ده‌ستى هێناوه‌ ، بۆیه‌ فه‌رمانى دا كه‌پاره‌ى زیاتر ببه‌خشرێ به ‌جبه‌خانه‌ى موشه‌كى سۆڤیه‌تى ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كى ئاسایى پشت گوێ خرا ، بۆیه‌ بوو به‌هۆى بێزارى و توڕه‌بوونى ده‌زگاكانى له‌شكرو سوپا و، دابه‌زینى ئاستى خرۆشۆف له‌ ڕووى ڕامیاریه‌وه‌.
  له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر زه‌وى :
له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆسه‌ر زه‌وى ، یۆرى بوو به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناو بانگه‌كان وسه‌ردانى وڵاتانى جیهانى ئه‌كرد ، وه‌ك ریكلامێك بۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌ت .وه‌ له‌گه‌ڵ ناوبانگه‌كه‌یدا به‌ڕێكى هه‌ڵسو كه‌وتى ئه‌كرد ، به‌ڵام ئه‌مه ‌شوێنه‌وارێكى نه‌ریتى بۆ دروست كرد ، ئه‌وه‌ بوو كه‌ ڕاهات له‌سه‌ر مه‌ى خواردنه‌وه‌ ، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ى خێزانیشى پێ چاره‌نه‌ئه‌كرا ، پاشان بوو به‌ جێگرى ئه‌نجوومه‌نى سۆڤیه‌تى ، تائه‌وكاته‌ى كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ (سیتىستار)تا هاریكاربێت له‌ دروستكردنى گالیسكه‌یێكى بۆشاییگه‌رى كه‌ ، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌زێتر له‌ جارێك به‌كاربهێنرێ ، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵى 1967ز ئه‌و له‌وێ كارى ئه‌كرد ، كاتێ كه‌ گالیسكه‌ى بۆشاییگه‌رى(سویوز) سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا ، و گه‌شته‌ وانێكى سۆڤیه‌تى تیایدا گیانى له‌ده‌ستدا ، به‌ناوى ڤلادیمیر كۆمارۆف.
كۆچى دوایى كردنى :
     به‌هۆى سروشتى كاره‌كه‌ى ، كه‌جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌شق كردن بوو ، له‌ سیتى ستار، ئه‌بوایه‌ جارێكى تر هه‌ڵفڕێ به‌ سوارى مێگ-15، تا مۆڵه‌تى فڕۆكه‌وانى پێ بدرێ ، ئه‌وه‌ بووله‌ 27-مارس- 1968ز ، له‌كاتى مه‌شق كردنێكى ئاسایى(رۆتینى) له‌ نزیك (كیزراچ)، به‌هۆى كه‌مووكوڕیه‌كى هونه‌رى نه‌زانراو ، فرۆكه‌كه‌ى تێك شكا ، و خۆى و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى بوون به‌ قوربانى.



ئه‌لبێرت ئاینیشتاین

ساڵى 1905 ساڵێكى ئاسایى نه‌بوو بۆ زانست وجیهان كه‌ یه‌كێك له‌ زانا بلیمه‌ته‌كانى جیهان (تیۆره‌ شێته‌كانى) به‌رهه‌م هێنان ، خه‌ڵك له‌وكاته‌دا به‌م ناوه‌ى بانگ كرد…ئه‌م تیۆرانه‌ ڕاستیه‌كى نوێى هێنایه‌ كایه‌وه‌ و ئه‌نجامێكى نوێ كه‌ كه‌س ناتوانێت ڕووبه‌ڕووى ببێته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌ڵگه‌كه‌ى به‌هێزبوو ، كه‌س نه‌یتوانى ڕووبوڕووى ببێته‌وه‌، بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌و كاته‌دا به‌جۆرێكى جیاواز بوو كه‌ كه‌س نه‌یتوانى لێى تێبگات یان ته‌نانه‌ت هه‌ڵى بسه‌نگێنێت ،..
     تیۆرى ڕێژه‌یى  ئاینیشتاین لاى كه‌س ڕوون نه‌بوو ، وه‌ تێنه‌ده‌گه‌یشتن به‌ڵام هه‌موویان دانیان به‌ لۆژیكى  داده‌نا ،.. ئه‌م تێۆره‌ زاناكانى تووشى سه‌رسوورمان كرد ، وه‌چه‌ندین زاراوه‌ى فیزیایى كلاسیكیى وه‌ چۆنیه‌تى تێك شكاندنى گۆڕى . باس ده‌كرێت كه‌ ئاینیشتاین له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانى هۆلیود له‌گه‌ڵ چارلى چاپلن وه‌ستابوو ، خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ده‌وروو به‌ریاندا كۆبوونه‌وه‌ ، ئه‌وكاته‌ ئاینیشتاین ووتى :-((خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ‌ده‌ورى بلیمه‌تێكى ناسراو كۆبوونه‌وه‌ كه‌ لێی تێده‌گه‌ن ، وه‌ بلیمه‌تێك كه‌ لێی تێناگه‌ن ئه‌ویش منم.
     به‌وه‌ناسراوه‌ كه‌ تیۆرى رێژه‌یى داناوه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵبدات  بیخوێنێته‌وه‌ خۆى له‌ ناو  قوڵایى ده‌ریاى نهێنیه‌كاندا ده‌بینێت ، تاڕاده‌یه‌ك كه‌ ئه‌و باسه‌ بڵاوبۆوه‌ ته‌نها 10 كه‌س له‌هه‌موو جیهاندا له‌ تیوره‌كه‌ى تێده‌گه‌ن.
ژیانى :
      ئه‌لبێرت ئاینیشتاین 14 ی مارسی ساڵى 1879ز له‌ ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوو له‌شارێكى بچووك به‌ناوى (ئوڵم(، خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و میونیخ به‌ڕێكه‌وتن ، باوكه‌كه‌ى (هرمان) خاوه‌نى كارگه‌یه‌كى (كارۆ كیمیاوى) بووه‌ ، دایكیشى به‌ناوه‌ى (بولین كۆخ) شه‌یداى مۆسیقابووه‌ ،  خوشكێكى له‌خۆى بچووكترى هه‌بوو . له‌گه‌نجێتیدا ئاینیشتاین حه‌زى له‌سروشت و ماتماتیك بوو ، له‌ ماڵه‌وه‌ زیره‌ك بوو له‌م دوو وانه‌یه‌ به‌ڵام له‌ قوتابخانه‌ زیره‌ك نه‌بوو ، خۆشیى خۆیى له‌ ئه‌ندازه‌ و وانه‌كانى دیته‌وه‌ ، وه‌ له‌ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵیدا فێرى مۆسیقابوو.
      پاشان به‌ره‌و میلانۆ ڕۆیشت بۆ لاى دایك و باوكى ، له‌وێ چووه‌ په‌یمانگایى پولوتێكنیك ، به‌ڵام له‌تاقى كردنه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌چوو ته‌نها بیركارى نه‌بێت ، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگا داواى لێكرد كه‌ دبلوم له‌یه‌كێك له‌ شاره‌كانى سویسرادا بخوێنێت ، تا پاشى ساڵێك بتوانێت له‌ پولۆتێكنیدا بخوێنێت . له‌ساڵى 1901ز ئاینیشتاین ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ 21 ساڵ . پاشى هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ به‌ده‌ست هێنانى كار توانى كارێك له‌نوسینگه‌ى موڵه‌ت پێدانى داهێنان له‌ (برن) به‌ده‌ست بهێنێت ، كه‌ زۆرى خوێنده‌وه‌ ده‌رباره‌ى زانا و فه‌یله‌سووفه‌كان ، به‌ڵام نوسینه‌كانیانی به‌دڵى ئاینیشتاین نه‌بوون چونكه‌ پێ وابوو كه‌ زۆر قووڵ نین. له‌ساڵى 1905ز ئاینیشتاین له‌كاتى كاركردنى له‌نووسینگه‌ى تۆماركردنى داهێنانه‌كاندا . چه‌ندین تیۆرى دانا ، ئه‌و كاره‌ش واى كرد كه‌ساڵى 1905 ز ببێته‌ ساڵى شۆرش له‌ مێژووى جیهاندا.
      بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌ساڵى 1905ز ئاشكرا نه‌بوو بوو ته‌نها لاى هه‌ندێ له‌ هاوڕێیه‌كانى نه‌بێت ، به‌ڵام له ‌كۆتایى ئه‌وساڵه‌ ئه‌م زانایه‌ ئه‌ڵمانیه‌ بوو به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین زاناكانى جیهانى و سه‌رنجى زاناكانى فیزیایى له‌هه‌موو زانكۆكانى سویسرا بۆ خۆى ڕاكێشا هه‌ر بۆیه‌ داوایان كرد كه‌پۆسته‌كه‌ى له‌ نووسه‌ر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانكۆ ، له‌ ساڵى 1909ز وه‌كو سه‌رۆكى فیزیای تیۆرى له‌زانكۆى زۆریخ ده‌ست نیشانكرا ، پاشان به‌ره‌و زانكوى براگ به‌ڕێكه‌وت له‌ ساڵى 1910 ز تا هه‌مان پۆست بگرێته‌ ده‌ست به‌ڵام له‌ ساڵى 1912ز ناچاربوو به‌جێىبهێڵێت به‌هۆى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ڕازى نه‌بوو زۆریخ به‌جێبهێلێت ،..
         وه‌ له‌ كاتى ئاشكرابوونى ڕاستى یه‌كێك له‌ نامۆترین تیۆره‌كانى له‌ ساڵى 1910 ، ئاینیشتاین بوو به‌ دیار ترین زاناكانى جیهان ، وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى هه‌موو رۆژنامه‌كانى جیهان بڵاوبوه‌وه‌.
كاره‌كانى ئاینیشتاین:
   له‌ساڵى 1905 ز ئاینیشتاین چوار لێكوڵینه‌وه‌ى زانستى بڵاوكرده‌وه‌ ، یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ى شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى كارۆتیشكى(الكهروضوئية‌) بوو ،  دووه‌میشیان جوڵه‌ى ئوبروانى گه‌رده‌كان(الحركه‌ الأبروانیه‌ للجزیئات) و سێیه‌میش  بۆ سروشتى شوێن و كات چواره‌میش ده‌رباره‌ى دینامیكاى جوڵه‌ى تاكى جه‌سته‌كان بوو. دوو لێكۆلینه‌وه‌ى دووایى بنه‌ڕه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌تى بوون  كه‌ هاوكێشه‌ى ووزه‌ى به‌رهه‌م هێنا  (E=mc2) . كه‌ به‌ هۆى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ توانرا ووزه‌یه‌كى زۆر به‌ده‌ست بهێندرێت ئه‌ویش به‌گواستنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر بچووكى بارسته‌ بۆ ووزه‌ كه‌(ووزه‌ى ئه‌تۆمى( بوو . له‌ساڵى 1921 ، ئاینیشتاین یاساى دیارده‌ى كارۆتیشكى دۆزیه‌وه‌ (واتا گۆڕانى تیشك بۆ كاره‌با) كه‌ زاناكانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى تووشى سه‌رسوڕمان كردبوو....
ئاینیشتاین بنه‌ماى بۆ چه‌ندین بوارى نویێ فیزیا دانا وه‌ك:
میكانیكى بڕ(1لكم(
.1تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌ت.
.2 تیۆرى ڕێژه‌یى گشتى .
.3 تیۆرى بوارى یه‌كبوو (نظریه‌ المجال الموحد) ئاینیشتاین هاوكێشه‌یه‌كى فیزیایى به‌ ناوبانگى دۆزیه‌وه‌ كه‌ووزه‌ى مادده‌ به‌ بارستاییه‌كه‌ى و خێرایه‌كه‌ى ده‌به‌ستێته‌وه‌ و خێرایى تیشك ئه‌وه‌ى كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى هێزى گه‌وره‌ى بۆمبه‌ ئه‌تۆمیه‌كان . به‌ڵام بۆچه‌ند لایه‌نى باشیش به‌كارهاتووه‌.
    وه‌ تا ئه‌مڕۆ زاناكان ناتوانن بزانن كه‌چۆن گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌م تیۆرانه‌ . به‌تایبه‌تى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه‌له‌سه‌ر تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌كرێن ، ئه‌وانه‌ى ڕاستى تیۆره‌كه‌ى ئاینیشتاین دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ساڵانه‌(1000) لێكۆڵنه‌وه‌ ده‌رباره‌ى تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌رده‌چێت .
       لیندا تبۆرگى هاوڕێى ده‌رباره‌ى ئاینیشتاین ده‌ڵێت :-" له‌به‌رلیین دوو جۆر له‌ فیزیا گه‌ران هه‌بوون : جۆرى یه‌كه‌م ئاینیشتاینه‌ و جۆرى تریش هه‌موو فیزیا گه‌رانى تربوون".
    پارته‌ سیاسییه‌كان هه‌وڵیاندا به‌شدارى سیاسى پێى بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م ده‌یگوت ((كه‌ من بۆ  سیاسه‌ت دروست نه‌كراوم ،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك و ته‌نیایی هه‌ڵبژارد و ووتى تاكى به‌ته‌نیا ده‌توانێت بیربكاته‌وه‌ و شتى به‌سوود و نوێ دابهێنێ كه‌ كۆمه‌ڵ پێی ته‌واو دامه‌زراو ده‌بێت )) ئاینیشتاین زۆر داوه‌تنامه‌ى بۆ هاتبوو به‌هۆى ناوبانگى تیۆرى ڕێژه‌یه‌كه‌ى ، وه‌ هه‌رجارێك كه‌ وانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرد ، به‌ ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ پێشوازى لێده‌كرا  به‌ ئاماده‌ بوونى گشت خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ش كه‌هاتبوون بۆ ناسینى ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ له‌ تیۆرى ڕێژه‌یى تێناگه‌ن ، به‌ڵام گرنگى خه‌ڵك بۆ ئه‌و بێ وێنه‌بوو .
      له‌ڕاپۆرتى نێردراوى فه‌له‌كناسى ئینگلیزى له‌ ساڵى 1919ز دا  هاتووه‌ كه‌ڕاستى تیۆرى ئاینیشتاین ده‌رباره‌ى لاربوونى تیشك له‌كاتى ڕۆیشنى به‌ ئاسماندا گرنگترین هۆكاره‌كانى ناوبانگى بوون به‌ڵام چونكه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانى بوو بۆیه‌ ناوبانگه‌كه‌ى له‌ئینگلته‌را كه‌م بوو، به‌ڵام مالدین داوه‌تى كرد بۆ ئینگلته‌را و له‌ كاتى پێشكه‌شكردنى بۆ ئاینیشتاین ووتى (ئه‌وه‌ى كه‌ نیوتن له‌ سه‌ده‌ى هه‌ژده‌مدا كردى ، ئاینیشتاین له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ده‌یكات . ئاینیشتاین حه‌زى له‌ ئاشتى بوو و ڕقى له‌ جه‌نگبوو ، له‌ بانگه‌وازێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ سه‌رۆكى ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان

ترومان ، ئاینیشتاین گووتى :-(ده‌بوایه‌ سه‌ره‌تا پێشبڕكێی خۆ پڕچه‌كردن له‌ پێناو به‌رگرى له‌ خۆكردن بووایه‌ ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شێوازێكى شێتانه‌ى پێوه‌ دیاره‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كار به‌م شێوه‌یه‌ بڕوا ، ئه‌وا له‌ داهاتوو هێچ ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامێنێت ). ساڵى 1923 ز خه‌ڵاتى (نۆبڵ)ى وه‌رگرت له‌لایه‌ن پاشای سوید ، پاشان له‌به‌رلین نیشته‌ جێبوو كه‌ میوانه‌كانى له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان ده‌هاتن بۆلاى و گوێیان له‌ قسه‌كانى ده‌گرت ، تا ساڵى 1929 ز كاتێك ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ په‌نجاساڵ بڕیارى ونبوونى دا و كه‌س نه‌یزانى له‌ كوێ ده‌ژیت ، له‌ 18 ئه‌پریل ساڵى 1955 ز له‌ شارى برنستون ئاینیشتاین كۆچى دوایى كرد،..زۆر له‌ زانكۆكان پێشبڕكێیان بوو تا مێشكى ئه‌م پیاوه‌ به‌ده‌ست بهێنن تا نهێنیه‌كانى ئه‌م زانایه‌ بزانن،.
     زاناى فیزيا ئه‌لبیرت ئاینیشتاین پله‌ى گه‌وره‌ترین زاناى له‌ جیهاندا به‌ده‌ستى هێنا ، پاشان ئیسحاق نیوتین له‌ دواى ئه‌و دێت ، و ئه‌م پله‌یه‌ى له‌ گۆڤارى جیهانى پێبه‌خشرا كه‌ سه‌د زانا له‌ به‌ناوبانگترین زاناكانى ئه‌م بواره‌ به‌شداریان تێدا كرد .
    زانا برایت جرین له‌ زانكۆى كۆلۆمبیاى ئه‌مریكى ده‌ڵێت :(تیۆره‌كانى ئاینیشتاین به‌ تایبه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى هه‌موو بیروڕایه‌كانى سه‌باره‌ت ، بۆشایى ئاسمان و كات گۆڕى ، كه‌له‌ جیاتى ئه‌م دووانه‌ جیهانێكى سه‌یر و جوڵاوى پێشكه‌ش كرد كه‌ بۆشایى و زه‌مان(كات) تێیدا ده‌جوڵێنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ بیروڕاكانى زۆر قورسن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاینیشتاین هه‌ر به‌ به‌ناوبانگترین زانا داده‌نرێت و هه‌ر ئه‌م قورسییه‌ بوو به‌ هۆكارى ناوبانگیه‌كه‌ى تا ئه‌مڕۆشى تێدابێت . چونكه‌ بۆ زانست ژیاو و خه‌باتى له‌ پێناو جێبه‌جێ كردنى تاقیكردنه‌وه‌كان و بیروڕاكانى ده‌كرد ، هه‌ر بۆیه‌ شوێنى خۆى له‌ مێژوودا دیارى كرد.




شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ(                           (Ultrasound Waves
سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی:-
   هه‌وڵی یه‌كه‌م له‌ گه‌رِان به‌دوای شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ ساڵی (1882 )ز له‌ لایه‌ن زانای فیزیایی سویسری (دانیل كولادین) بوو كه‌ ویستی خێرایی ده‌نگ بپێوی به‌هۆی زه‌نگێكی ئه‌ڵمانی له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی جنێڤا كه‌ رِێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ دانانی بیردۆزی ده‌نگ له‌لایه‌ن زانا لۆرد ریلیه‌ له‌ ساڵی (1877 )ز كه‌ باس له‌ بنچینه‌كانی فیزیای ده‌نگ و شه‌پۆله‌كانی و گواستنه‌وه‌ و ده‌نگ دانه‌وه‌ده‌كات.توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون تا یه‌كه‌م سۆنار SONAR (Sound Navigation & Ranging) له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ساڵی (1914)ز له‌ لایه‌ن زانا فسندن دانرا كه‌ بۆ كه‌شتیوانی و دیاركردنی شوێنی كه‌شتیییه‌كانی ئه‌لمَانی به‌كارهات له‌ شه‌رِی جیهانی یه‌كه‌م.
   ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست له‌ بواری پزیشكی به‌كار هات له‌لایه‌ن دكتۆری ده‌مار و ده‌روونناس دكتۆر (كارل سیۆدۆ) كه‌ یه‌كه‌م دكتۆره‌ شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى به‌كارهێنا له‌ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ویش كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه‌ ئێسكی سه‌ر زۆربه‌ی هێزی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى ده‌مژی.له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی زانایانى فیزیا و ئه‌ندازیارانی
شه‌رِی جیهانی یه‌كه‌م.
   ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیست له‌ بواری پزیشكی به‌كار هات له‌لایه‌ن دكتۆری ده‌مار و ده‌روونناس دكتۆر (كارل سیۆدۆ) كه‌ یه‌كه‌م دكتۆره‌ شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى به‌كارهێنا له‌ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌ویش كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه‌ ئێسكی سه‌ر زۆربه‌ی هێزی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگى ده‌مژی.له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی زانایانى فیزیا و ئه‌ندازیارانی
میكانیكیكاره‌بایی و بایۆلۆژى و پزیشكه‌كان و زانایانی كۆمپیوته‌ر و توێژه‌ره‌كان و به‌ پاڵپشتی حكومه‌ته‌كان،ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی به‌ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ له‌ كلینیكی پزیشكانی ده‌مار و دڵ و چاو ده‌ستی پێكرد شه‌پۆلی به‌كارهاتوو له‌ جۆری (A-mode) كه‌ به‌كارهێنانی ته‌سك ودیاركراوی هه‌بوو پێشخرا بۆ به‌كارهێنانی شه‌پۆلی جۆری (B-mode) كه‌ زانا دۆگلاس هۆری وه‌ك ته‌كنیكارێكی تیشك به‌كاری هێنا بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی چونكه‌ توانای هه‌یه‌ بگاته‌ به‌شه‌كانی له‌ش بۆ تێگه‌یشتنی كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش ،له‌ زانكۆی كۆلۆرِادۆ له‌ ده‌نگه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جوزێف هۆملس كه‌ پسپۆری گورچیله‌یه‌ به‌شداری له‌ توێژینه‌وه‌كان كرد وه‌به‌ هاوكاری زانا و ئه‌ندازیاران بیلز و بۆساكۆنی .یه‌كه‌م ئامێری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ (Ultra-sound) دوو لایه‌ن جۆری (B-mode) له‌ ساڵی (1951 )ز

به‌كارهێنرا.پاشتر چه‌ند ئامێرێك به‌كار هێنرا كه‌ هه‌موویان قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو نه‌خۆش ده‌بووایه‌ به‌شێكی یان هه‌مووى له‌ ناو ئاودا بووایه‌ بێ جووڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی له‌ كلینیكه‌كان.
   له‌ كۆتایییه‌كانی ساڵی (1955 )ز ئه‌م ئامێرانه‌ پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ قه‌باره‌ى بچووك كرا و هه‌ستیارى زیاد كرا و ئاسانتر بوو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی قۆلێكی كانزایی كه‌ توانای جووڵه‌ى هه‌بوو له‌ شوێنی پشكنینی نه‌خۆش.ئامێرێكی تری شه‌پۆلی سه‌رووی ده‌نگ ( Ultra-sound) داهێنرا له‌ ساڵی (1955 )ز كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پشكنینی ئه‌ندامىزاوزىَ( ?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-15 07:56:13

سیلۆنا
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-17
دواترین سه‌ردان: 2013-04-16
په‌یامه‌كان: 622
WindowsMSIE7

Re: بۆ ئەم فایلە پبرینت ناکرێت؟؟

swpas kaka goran
mn amawet hamy print bkam wata pshtaka w nwsenakash...
balam tanha chwarchewakay darachet...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سیلۆنا (2011-02-15 08:31:22)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-15 15:28:01

Goran mhamad
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-06
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 632
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ ئەم فایلە پبرینت ناکرێت؟؟

ئه‌زیزم ئه‌وه‌ له‌كتی پرنتدا ده‌ر ناكه‌وێت چونكه‌ ئه‌وه‌ وه‌ك سیمیك دانراوه‌ هه‌ر بۆجۆانی  ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌و باگراونده‌ ده‌ر بچێت ئه‌بیت  نوسینه‌كان بسریته‌وه‌  باشان وێنه‌ی ئه‌و باگراونده‌ بگره‌وه‌ له‌ په‌ره‌یه‌كی تردای بنێوه‌ ئینجا نوسینه‌كانیش دا بنێ هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ ده‌ر ده‌چێت ئه‌و كات له‌ پرنتدا ده‌ر ده‌كه‌وێت هیوادارم تێگه‌یش تیبیت له‌مه‌به‌ستم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net