.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















(نالی) ناوی خدر کوڕی ئه‌حمه‌د شاوه‌یسی ئالی به‌گی مکایه‌ڵییه. مکایهڵ یه‌کێکه له تیره‌کانی عه‌شیره‌تی جاف. نالی له گوندی (خاک و خۆڵ) له ده‌شتی شاره‌زوور له ساڵی 1800 دا، هاتۆته دونیاوه. بۆ خوێدن زۆر گوند و شار و شارۆچکه‌ی کوردستان گه‌ڕاوه و ئه‌و شوێنانه‌ی که زۆر تێیاندا مابوێتهوه، سنه، سابڵاخ (مهاباد)، زهردیاوای قه‌ره‌داخ، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بووه.
سه‌ره‌تا له قه‌ره‌داخ خوێندویه‌تی و پاشان فه‌قێیه‌تی له سلێمانی له (خانه‌قای مه‌ولانا) ته‌واو کردووه و له مزگه‌وتی (سه‌یید حه‌سه‌ن) له لای مه‌لا عه‌بدوڵڵای ڕه‌ش، بووه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که نالی تێیدا ژیاوه یه‌کێک له میرنیشینه به‌ناوبانگه‌کانی کوردستان، میرنیشینی بابان له سلێمانی حوکومڕانیان کردووه و نالی به چاوی خۆی گه‌شه‌سه‌ندن و بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کوردیی له ژێر سێبه‌ری ئه‌و میرنشینه‌دا، بینیووه. جگه له‌وه‌یش، نالی، په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سلێمان پاشای بابان و ئه‌حمه‌د پاشای کوڕیدا، هه‌بووه، له شیعره‌کانیدا وه‌سفی میرنشینی بابان و سوپاکه‌یانی کردووه.
له‌و کاته‌ی نالی ڕوو ده‌کاته مه‌ککه بۆ حه‌ج و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له وڵاتی سووریا له شام، هه‌واڵی ڕووخانی میرنشینی بابان ده‌بیستێت که له لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه هێڕشی ده‌کرێته سه‌ر، بۆیه بڕیار ده‌دات که نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان و ڕوو ده‌کاته شاری (ئه‌سته‌مبوڵ) و هه‌ر له‌وێیش کۆچی دوایی ده‌کات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نالی خوێنده‌وارێکی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خۆی بووه هه‌ربۆیه شاره‌زاییه‌کی چاکی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بووه، له شیعره‌کانیدا باسی خواپه‌رستی و نیشتمان و ئه‌ڤینداری ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و سه‌رده‌مه زمانی عه‌ره‌بی و فارسی بره‌ویان هه‌بووه و زۆرێک له شاعیرانی کوردیش به‌و زمانانه شیعریان نووسیوه، به‌ڵام نالی به زمانی کوردی شیعری نووسیوه و رۆحێکی تازه‌ی کردووه به‌به‌ر زمانی کوریددا، ئه‌وه‌تا له شیعرێکدا نالی شانازنی به زمانی کوردییه‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت :
ته‌بعی شه‌ککه‌رباری من کوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌کا
ئیمتیحانی خۆیه مه‌قسوودی، له عه‌مده‌ن وا ده‌کا
با له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا به میسلی شه‌هسوار
بێ ته‌ئه‌مول به‌و هه‌موو نه‌وعه زبانی ڕاده‌کا
که‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ کوردی یه خۆ کردی یه
هه‌ر که‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌کا
بێته حوجره‌م پارچه پارچه موسوه‌ده‌م بکڕێ به ڕۆح
هه‌ر که‌سێ کوتاڵ و پارچه‌ی بێ به دڵ سه‌ودا ده‌کا
شیعری خه‌لقی که‌ی ده‌گاته شیعری من بۆ نازکی
که‌ی له دیقه‌تدا په‌تک ده‌عوا له‌گه‌ڵ هه‌ودا ده‌کا
مامۆستا مه‌لا عهبدلکریمی مدرس له لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی دیوانی نالی‌دا به وردی ئه‌م شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێکداوه‌ته‌وه که من لێره‌دا ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی دوو کۆپله‌ی یه‌که‌م و کۆتایی ده‌خه‌مه به‌ر چاوی قوتابیان که باس له گرنگی و خۆشه‌ویستی نالی ده‌کات بۆ زمانی کوردی:” زه‌وقی شیرینی من که به‌لای ئه‌وه‌دا ئه‌چێ به کوردی شیعر بڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه نییه که کوردییه‌که ئاسانه و ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر عه‌ره‌بی و فارسی‌دا ناشکێ، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌یه‌وێ خۆی تاقی بکاته‌وه بزانێ شتێکی تازه‌ی له ده‌ست دێ لهمهوپێش که‌س نه‌یکردبێ که شیعر وتنه له‌سه‌ر عه‌روزی عه‌ره‌بی به‌زمانی کوردی، یا نه ؟…
شیعری خه‌ڵکی هه‌رگیز له ناسکیدا ناگاته ڕاده‌ی شیعری من. شیعری من له چاو شیعری خه‌ڵکیدا وه‌ک تاڵی ئاوریشم وایه له چاو په‌تکدا و په‌تکیش هه‌رگیز ناتوانێ له بارێکی وا ناسکیدا به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئاوریشم بکا”.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که نالی چه‌نده زمانی کوردی لا جوان و خۆشه‌ویست بووه. له شیعرێکی دیکه‌یدا، نالی، زمانی کوردی ده‌خاته ریزی زمانی عه‌ره‌بی و فارسی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی شیعر و غه‌زه‌ل و ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی ناوچه‌که بوون. نالی جگه له‌وه‌ی به زمانی کوردی شیعری نووسیوه، هاوکات به زمانی عه‌ره‌بی و فارسیش شیعری نووسیوه، بۆیه خۆی به پاشای هه‌رسێ زمانه‌که ده‌زانێت، له شیعرێکیدا به شانازییه‌وه ئه‌و هه‌سته‌ی خۆی ده‌ربڕییه‌وه :
فارس و کورد و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
(نالی) ئه‌مڕۆ حاکمی سێ موڵکه، دیوانی هه‌یه
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا له‌گه‌ڵ گرنگی زمانی کوردی و نووسین به‌و زمانه، شاعیری نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری کورد، حاجی قادری کویی، ئاواته‌خواز بووه که کاشکی هه‌ر له زووه‌وه کورد به زمانی خۆیان بیانووسیایه تا مێژووی کورد و پاشا و که‌سایه‌تییه گه‌وره‌کانی کورد ناویان ون نه‌بوایه :
کتێب و ده‌فته‌ر و ته‌ئریخ و کاغه‌ز
به کوردی گه بنوسرایه زمانی
مه‌لاو و میر و شێخ و پادشامان
هه‌تا مه‌حشه‌ر ده‌ما نام و نیشانی
یه‌کێک له به‌ناوبانگترین شیعره‌کانی نالی ئه‌و شیعره‌یه که بۆ (سالم) ی نووسیوه و ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، ئه‌و دوو قه‌سیده‌یه به ناوی (دوو نامه‌که‌ی نالی و سالم)ه‌وه ناوبانگیان ده‌رکردووه. نالی ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی وه‌کو نامه‌یه‌ک بۆ سالمی هاوڕێی نووسیوه و باسی دووره ولاتی خۆی له شام ده‌کات و هه‌ست و تاسه‌ی دووری نیشتمان و شاره‌زوور و سلێمانی که له لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه داگیرکرابوو، ده‌رده‌بڕێت. (عه‌بدالرحمن سالم)یش له وه‌ڵامدا شیعرێکی به‌رزی بۆ ده‌نووسێت و هه‌ردووکیان به خه‌یاڵ و به (با) دا، نامه‌کانیان ده‌نێرن .
نالی به‌م شێویه قسیدهکهی ده‌ست پێ ده‌کات :
قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
وه‌ی په‌یکی شاره‌زا به هه‌موو شاری شاره‌زوور
ئه‌ی لوطفهکهت خه‌فییو هه‌وا خواه و هه‌مده‌مه!
وه‌ی سروه‌که‌ت به‌شاره‌تی سه‌ر گۆشه‌یی حوضور!
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس به‌م شێوه‌یه ئه‌و دوو به‌یته شیعره‌ی شیکردۆته‌وه و ده‌ڵێ: نالی له ڕێگای (با)ی تیژڕه‌وه‌وه نامه‌که‌ی ده‌نێرێت و پێی ده‌ڵێت ( خوا بمکا به قوربانی تۆزی ئه‌و ڕێگایه‌ی تۆ به‌سه‌ریا ئه‌ڕۆی، تۆ شاره‌زای هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی شاری شاره‌زووری و ڕێت لێ ون نابێ، بڕۆ ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ بگه‌یه‌نه و هه‌واڵم بۆ بپرسه و بزانه…) . نالی به‌و شێوه‌یه تاسه‌ی دووری خۆی و دووره وڵاتی ده‌کاته هه‌وێنی ئه‌و شیعره به‌رزه که ( هه‌ڵقوڵاوی ئاخ و ده‌نگدانه‌وه‌ی ژانی ده‌رونی خۆیه‌تی ) .
نالی و شیعری ئه‌ڤینداری
نالی وه‌کو هه‌ر شاعیرێکی دیکه شیعری ئه‌ڤینداریشی نووسیوه به تایبه‌تی بۆ خۆشه‌ویست و دڵبه‌ره‌که‌ی (حه‌بیبه). ته‌نانه‌ت کاتێک که خۆشه‌ویسته‌که‌ی لێی جیا ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌رچی نازانرێت ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه به هۆی مردنی خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌وه بووه یانیش (حه‌بیبه) نالی به‌جێهێشتووه و نه‌یویستووه له‌گه‌ڵی بێت، شیعرێکی نووسیوه که له دوای (حه‌بیبه)که‌ی پێی وابووه که ئیتر سلێمانی که‌سی تێدا نه‌ماوه :
هه‌تا تۆم ئاشنا بوویت ئاشنا بووم
ئه‌مێستا موو به موو ئه‌غیاره بێ تۆ
له کن من با وجوودی ناس و ئه‌جناس
که‌سی تێدا نیه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌موو ڕۆژێ له‌تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره بێ تۆ…
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و شیعره:”تا تۆ دۆست و ئاشنام بوویت هه‌موو که‌سم هه‌بوو، ئێسته که تۆ نه‌ماویت هه‌موو که‌سم لێ بووته بێه، له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌موو مهردمهشا (خه‌ڵکه‌دا) که له‌م شاره- سلێمانی- دا هه‌یه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه که تۆ نه‌ماوی که‌سی تێدا نیه، له‌به‌ر ئه‌و کۆچه که ئیمساڵ تۆ کردت داوای مردنی پێرار ئه‌که‌م، چونکه پێرار له‌به‌رئه‌وه‌ی به تۆ شاد نه‌بووبووم، هه‌موو ده‌مێک ئاواتی مردنم ئه‌خواست، ئێسته که تۆ نه‌مایت که‌وتوومه‌ته داوا کردنی ئه‌و مردنه ” .
نالی هه‌ر بۆ حه‌بیبه‌ی دڵبه‌ری، شیعرێکی دیکه‌ی نووسیوه که تێیدا باسی خێلی یاره‌که‌ی ده‌کات و وه‌ک ده‌زانرێت له ناو کورده‌واریدا خێڵ بوون وه‌ک عیبهیهک ته‌ماشا ده‌کرێت به‌ڵام نالی هێنده جوان وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌داته‌وه که تانه له یاره‌که‌ی ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت :
پێم ده‌ڵێن: مه‌حبوبه خێل و قیچه، مه‌یلی شه‌ڕ ده‌کا
خێل و قیچه، یا ترازوی نازی نه‌ختێ سه‌ر ئه‌کا
خێل و قیچه، یا به غه‌مزه بۆ نیشانه‌ی دڵ به چاو
مه‌یلی ڕاست هاوێتنی موژی دڵ په‌ی که‌ر ده‌کا؟!
دیسان بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م شیعره ده‌بێت په‌نا بۆ لێکدانه‌وه‌که‌ی مامۆستا مه‌لا عهبدلکریمی مدرس ببه‌ین که ده‌فه‌رموێ: ناحه‌زان پێم ئه‌ڵێن خۆشه‌ویسته‌که‌ت خێل و چاولاره، خێسه له خه‌ڵکی ئه‌کات وه‌ک بڵێی شه‌ڕیان پێ بفرۆشێ. نه‌خه‌یر نه خێله و نه خێسه له که‌س ئه‌کات .. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه ترازوی نازی، که چاویه‌تی، که‌مێک سه‌ر ئه‌کا و به‌سه‌ر لایه‌کا ناز زۆرتر ئه‌کا تا به‌سه‌ر لایه‌کی ترا .. سه‌رکردنی ترازو ئه‌وه‌یه که هه‌ڵی ئه‌بڕی هه‌ردوو سه‌ره‌که‌ی هاوسه‌نگ نه‌بن .
له کۆتایدا ده‌توانین بڵێین که شیعره‌کانی نالی چه‌ند لایه‌نێکیان له‌خۆ گرتووه وه‌کو ئه‌ڤینداری، وه‌سفی سروشتی کوردستان و شیعری خواپه‌رستی و پیاهه‌ڵدان و لاواندنه‌وه .
به‌داخه‌وه نالی وه‌کو زۆر نیشتیمانپه‌روه‌ری دیکه‌ی سه‌رده‌می خۆی و دوای ئه‌ویش، له دووره وڵاتیدا کۆچی دوایی کردووه و گۆرغه‌ریب بووه. بۆیه تا ئێستایش به‌ته‌واوه‌تی کاتی مردنه‌که‌ی ساخ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام نالی هه‌میشه به‌شێکی گرنگی له لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌سه‌رخۆی تاپۆ کردووه .
كوردكليك


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش ماريا خان
نالي شاعيريكري زؤر بةتواناية و زؤر لي هاتووة


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر راسته به صاقه سوباس بؤ به يامه كه ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه